ئەستەمبوڵ
| ئەستەمبوڵ ئیستانبوڵ |
||
|---|---|---|
| شاری گەورە | ||
| Istanbul | ||
شاری ئەستەمبوڵ |
||
|
||
|
|
||
| پۆتانەکان: ٤١°٠١′N ٢٨°٥٨′E / ٤١.٠١٧°N ٢٨.٩٦٧°Eپۆتانەکان: ٤١°٠١′N ٢٨°٥٨′E / ٤١.٠١٧°N ٢٨.٩٦٧°E | ||
| وڵات | ||
| ناوچە | ناوچەی مەرمەرە | |
| پارێزگا | پارێزگای ئەستەمبوڵ | |
| بێزەنتە | ٦٦٠ پ.ز | |
| قوستەنتینە | ٣٣٠ ز | |
| ئەستەمبوڵ | ١٩٣٠ (بە ڕەسمی) | |
| دەسەڵات | ||
| • جۆر | پارێزگا | |
| ژمارەی دانیشتووان | ||
| • سەرجەم | ١٣٫١٢٠٫٥٩٦ | |
| ناوچەی کاتی | بە پێی کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (UTC+٢) | |
| • ھاوین (DST) | +٣ (UTC) | |
| کۆدی تەلەفۆن | (+٩٠) ٢١٢ (بەشی ئەوروپا) ، (+٩٠) ٢١٦ (بەشی ئاسیا) | |
| وێبگە | www.ibb.gov.tr | |
ئەستەمبوڵ ( بە تورکی: İstanbul بە عەرەبی: "إسطنبول" ) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنیەی پێ وتراوە. ٣٤رەم گەرەترین شاری جیھانە کە ڕووی ئابووریەیەوە و گەورەترین شاری ئەوروپایە لە ڕووی دانیشتوانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە . ئەستەمبوڵ و دەوروبەری پێکھاتووە لە ٣٩ شارۆچکە. وە یەکێکە لە ھەرە شارە کۆنەکانی جیھان کە لە ساڵەکانی (٣٣٠ - ٣٩٥ز) مەرکەزی ئیمپراتۆری ڕۆم بووە و (٣٩٥ - ١٢٠٤ز) پایتەختی ئیمپراتۆریی بیزانس بووە و (١٢٠٤ - ١٢٦١ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتایشدا لە (١٤٥٣ - ١٩٢٢ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (١٥١٧ - ١٩٢٤) کە دەوڵەتی عوسمانی ھەبووە بووەتە مەرکەزی ئیسلامیەت.
پێرست
ناوەکانی[دەستکاری]
بە درێژایی مێژوو کە چەندین جۆر میللەت لە ناویدا ژیاون چەندین جار ناوی گۆڕدراوە ، ناوەکانی لە کۆنەوە ئەمانە بوون " بێزەنتە ، ئاوگوستا ئەنتۆنینا ، نۆڤا ڕۆما ، کۆنستانتینۆپۆلیس ، قوستەنتینە و ئیسلامبول ئێستاش ئەستەمبوڵ "
مێژوو[دەستکاری]
مێژووی ئەستەمبوڵ لە ڕووی نیشتەجێبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ و لە ڕووی شارەوە ٣ ھەزار ساڵ و وە مێژووی بە پایتەخت بوونیشی بۆ ١٦٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. بە درێژایی مێژوو ئەم شارە بووەتە شوێنی سەرەکی چەندین کلتوور و شارستانیەت و وە بە درێژایی چەندین سەدە بووەتە شوێنی پێکەوە ژیانی چەندین ڕەچەڵەک و دین و زمان ، وە فرە ڕەگەزی و فرە نەتەوەیی بەخۆوە بینیوە. وە لەم قۆناغە مێژووییەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیووە و شارێکی بێ ھاوتا بووە . وە بە درێژایی قۆناغەکانی مێژوو ھەموو کات بووەتە مەرکەز و شوێنێکی بە دەسەڵات و یەکێکە لە پایتەختە کەم وێنەکانی جیھان بۆ نیشتەجێبوون.
مێژووی ئەستەمبوڵ دابەش دەبێت بەسەر پێنج سەردەمدا کە ئەمانەن :
- سەردەمەکانی پێش مێژوو.
- سەردەمی بێزەنتیەکان.
- سەردەمی قوستەنتین پۆلیس.
- سەردەمی قوستەنتینییە.
- سەردەمی ئەستەمبوڵ.
ئایین[دەستکاری]
زۆرترین ڕێژەی شوێنکەوتوانی ئایین لە ئەستەمبوڵ موسوڵمانەکانن. زۆربەی موسوڵمانانی ئەم شارە سوننیین ، و ھەندێکیان شیعەن. لە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە لەم شارە نوێژیان تیا دەکرا بە (٢٩٤٤) مزگەوت مەزەندە کراون.[١] ھەروەھا چەندین جۆری تر بیر و باوەڕ لەم شارەدا ھەن لەوانەش : مەسیحیە یۆنانیەکان ، مەسیحیە ئەرمینیەکان ، کاسۆلیکیەکان ، جولەکەکان.
ئەستەمبوڵ مەڵبەندی سەرەکی خەلافەتی عوسمانی بووە لە نێوان ساڵانی (١٥١٧-١٩٢٤). لە ساڵی ١٩٢٤ کۆتایی بە دوا خەلافەتی عوسمانی ھات و حکومەتی کۆماری لەلایەن موستەفا کەمال ئاتاتورک دامەزرا.
ئابووری[دەستکاری]
ئەستەمبوڵ گەورەترین شاری تورکیایە و پایتەختی پێشووی تورکیایە. بەھۆی ھەردوو جۆری بازرگانی وشکانی و ئاوی و ھەروەھا گرنگی شوێنی ئەم شارەوە و ستراتیژی شوێنەکەی بووەتە مەرکەزی بازرگانی لە وڵاتی تورکیا. ھەروەھا ئەم شارە مەرکەزی وەبەرھێنانە لە تورکیا. لە ٢٠% وەبەرھێنانی تورکیا لەم شارەدایە. ھەروەھا لە ٣٨% بازرگانی شتومەک پێکدەھێنێت. ئەستەمبوڵ بە شارۆچکەکانی دەوروبەریەوە بەرھەمەکانی وەک : میوە ، ڕۆنی زەیتون ، سابون ، لۆکە ، توتن بەرھەم دەھێنێت.
مزگەوتەکان[دەستکاری]
شاری ئەستەمبوڵ ھەر لە کۆنەوە بە (شاری منارەکان) ناسراوە ئەویش بەھۆی زۆری مزگەوتەکانی ئەم شارە.
مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد[دەستکاری]
مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە تورکی ( Sultan Ahmet Camii ) بە عەرەبی ( مَسجِدُ السلطان أحمد ) لە نێوان ساڵانی (١٦٠٩-١٦١٦) لەلایەن سوڵتان ئەحمەدی یەکەمی دەوڵەتی عوسمانی و بە سەرپەرشتی ئەندازیاری بە توانای ئەو سەردەمە ( سەدەفکار محمد ئاغا) دروستکراوە. بەھۆی شوێنەکەی و منارە بەرزەکانیەوە بووەتە یەکێک لە ھەرە شوێنە بەناوبانگەکانی شاری ئەستەمبوڵ.
گەشت و گوزار[دەستکاری]
شاری ئەستەمبوڵ بەھۆی ئەو شوێنە مێژووییانەی کە لە سەردەمی ڕۆمەکان و دەوڵەتی عوسمانی بەجێماون و ھەروەھا بەھۆی ئەو دەریاچەیەی کە پیایدا تێپەڕ دەبێ بووەتە خاڵێکی گرنگی گەشت و گوزار لە وڵاتی تورکیا. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ ( ٥ ملیۆن و ٣٤٦ ھەزار کەس) ڕوویان لەم شارە کردووە بۆ گەشتیاری کە نیو ملیۆنیان بە پێی ئامارەکە زیاد بوون.[٢]
ژمارەی دانیشتوان[دەستکاری]
بە پێی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی شاری ئەستەمبوڵ ( ١٣.٢٥٥.٦٨٥ ) کەسە ، بێجگە لە ملیۆنان گەشتیار کە ساڵانە دێن بۆ ئەم شارە.[٣] بە پێی تۆماری ساڵی ٢٠١٠ حکومەتی تورکیا ئەم خشتەیە ڕێژەی تەمەن و ژمارەی کەسەکان لە خۆ دەگرێت.
| ٠ - ٤ ساڵ | ١.٠٦٠.٢٠٣ |
|
||
| ٥ - ٩ | ١.٠٣٠.١٣٢ |
|
||
| ١٠-١٤ | ١.٠٧٠.٧٨٥ |
|
||
| ١٥-١٩ | ١.٠٣١.٨٦٦ |
|
||
| ٢٠-٢٤ | ١.٠٨٨.٥٤١ |
|
||
| ٢٥-٢٩ | ١.٣٤٧.٧٩٨ |
|
||
| ٣٠-٣٤ | ١.٣٣١.٣٩٥ |
|
||
| ٣٥-٣٩ | ١.١٦٠.٥٠١ |
|
||
| ٤٠-٤٤ | ٩٠٤.٧١٦ |
|
||
| ٤٥-٤٩ | ٨٧٨.٤٨٤ |
|
||
| ٥٠-٥٤ | ٦٧٢.٢٩٠ |
|
||
| ٥٥-٥٩ | ٥٤٦.٢٧٠ |
|
||
| ٦٠-٦٤ | ٣٩٣.٣١٦ |
|
||
| ٦٥-٦٩ | ٢٦٣.٤٨٦ |
|
||
| ٧٠-٧٤ | ١٨٨.٧١٦ |
|
||
| ٧٥-٧٩ | ١٤٤.٥٧٩ |
|
||
| ٨٠-٨٤ | ٨٩.٧٦١ |
|
||
| ٨٥-٨٩ | ٣٧.٣٩٨ |
|
||
| ٩٠+ | ١١.٤٨٤ |
|
وەرزش[دەستکاری]
لەم سەردەمەدا وەرزشەکانی وەک دوو گۆڵی و باسکە و بالە لە ھەرە وەرزشە بە ناوبانگەکانی ئەم شارەن. ھەروەھا یانەکانی گاڵاتاسارای و فەنەرباخچە و بەشیکتاش لە ھەرە یانە بە ناوبانگەکانی تورکیا و ئەستەمبوڵن. یاریگای ئۆڵمپی ئەتاتورک کە پێنج ئەستێرەیە گەورەترین یاریگای وەرزشە جیاوازەکانە لە تورکیا و بە یەکێک لە یاریگا بە نرخەکان دەژمێردرێت لەلایەن (UEFA)وە. شاری ئەستەمبوڵ ھەڵبژێردراوە بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی ٢٠٢٠.[٥]