ئاڵای عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ئێراق
دامەزران٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەعێراق
چەشنPan-Arab colors flag، horizontal triband
ڕێژەی ڕووبەر3:2
ڕەنگسوور، سپی، ڕەش، سەوز
Depictsfield، تەکبیر
Inscriptionالله أكبر

ئاڵای عێراق (بە عەرەبی: علم العراق‎) سێ ھێڵی ئاسۆیی سوور و سپی و ڕەشی یەکسان لە ئاڵای ئازادی عەرەبی لەخۆدەگرێت و لە ناوەڕاستدا دەستەواژەی «اللە اکبر» (خودا گەورەترینە) بە زمانی عەرەبی بە ڕێنووسی کوفی نووسراوە.

ئەم سێ ڕەنگە بنەڕەتییە لە دوای پەسەندکردنییەوە لە ٣١ی تەممووزی ١٩٦٣ بەکارھاتووە، لەگەڵ چەندین گۆڕانکاری لە ھێما سەوزەکان لە ھێڵە سپییەکانی ناوەڕاستدا؛ نوێترین وەشانی کە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ پەسەند کراوە ھەڵگری تەکبیرە کە بە سەوزی تۆخ ڕەنگ کراوە و سێ ئەستێرە سەوزەکە لابراوە کە لە ساڵی ١٩٦٣ەوە ھەبوون.[١]

ھەرێمی کوردستانیش وەک ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە ناو عێراقدا بە حکوومەت و پەرلەمان و سەرۆک و سوپای خۆیەوە لە ساڵی ١٩٩٢ سەری ھەڵدا. ئاڵایەکی جیا بەکاردەھێنێت کە بە ئاڵای کوردستان ناسراوە و لە ساڵی ١٩٩٢ پەسەندکراوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Evolution of the Iraqi Flag". Flags of the world. Retrieved 2020-07-31.
  2. ^ "The Political History of the Kurds". VOA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-16.