عەبدولقادری گەیلانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
مەرقەدی شێخ عەبدولقادر گەیلانی

ژیاننامە[دەستکاری]

ناوی عەبدولقارە کوڕی موسا کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی یەحیای زاهید کوڕی موحەمەد کوڕی داود کوڕی موسا کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی موسای جون کوڕی عەبدوڵڵای محض کوڕی حەسەنی موثەنا کوڕی ئیمام حەسەنی کوڕی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو طالیبە (ڕەزای خودایان لەسەربێت)[١] کوڕی عەبدولموتەلیب کوڕی هاشم کوڕی عەبدولمەناف کوڕی قوسەی کوڕی کلاب کوڕی مره کوڕی کەعب کوڕی لوئەی کوڕی غالب کوڕی فهر کوڕی مالک کوڕی قوڕەیش کوڕی کنانە کوڕی خوزیمە کوڕی مدرکە کوڕی ئیلیاس کوڕی مضر کوڕی نزار کوڕی معد کوڕی عەدنان[٢]

دایکیشی ئوم ئەلخەیر فاتیمە کچی سەید عەبدوڵڵای سەومەعی زاهید کوڕی ئیمام جەمالەدینی سەیید موحەمەد کوڕی سەیید مەحمود کوڕی ئیمام ئەبی عەتا عەبدوڵڵا کوڕی ئیمام کەمالەدین عیسای کوڕی ئیمام سەید ئەبی عەلائەدین موحەمەد ئەلجەواد کوڕی ئیمام عەلی ڕەزا کوڕی ئیمام موسای کازم کوڕی ئیمام جەعفەری سادق کوڕی ئیمام موحەمەد باقر کوڕی ئیمام زەینەلعابدین کوڕی ئیمام حوسەین کوڕی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو طالیبە (ڕەزای خودایان لەسەربێت)[٣] .

شێخ عەبدولقادری گەیلانی

لەدایکبوون١٠٧٨ ز
مەرگ١١٦٦ ز
شوێنی گۆڕبەغدا، عێراق
نەتەوەکورد
پیشەخاوەن تەریقەتی قادری
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)٤٩ منداڵ

هەروەها شێخ یونسی سامەڕایی بۆچوونی وایە کە شێخی گەیلانی لە ڕەچەڵەکەوە پەیوەندی بە پێشەوایان (ئەبوبەکری سدییق) و (عومەری کوڕی خەتاب) هەیە ، دەڵێ : داپیرەی جەنابی شێخ (دایکی باوکی) کە ناوی ئوم سەلەمەیە لە نەوەی عەبدولڕەحمانی کوڕی ئەبوبەکری سدیقە ، هەروەها دایکی عەبدوڵڵای مەحز کە یەکێکە لە باپیرانی جەنابی شێخی گەیلانی ، ناوی (حەفصە)ی کچی عەبدوڵڵای کوڕی عومەری کوڕی خەتتابە (ڕەزای خودایان لەسەر بێت) [٤]

شێخ مووسای باوکی حەزرەتی عەبدولقادر بە ((جنگی دوست)) ناوبانگی دەرکردووە ، چونکە زۆر مەیلی لە غەزا کردن لە دژی کافرانی نزیک دەریای خەزەر بووە ، وە شێخ یەحیای باپیری بە شێخ یەحیای زاهید ناسراوە ، لەبەر ئەوە کە وازی لە دنیا هێناوە و زۆر خەریکی بەندەیی کردن بووە ، وە شێخ مووسای باپیرە گەورەی بە ((جون)) ناوبانگی دەرکردووە ، چونکە جون لە زمانی عەرەبا بە مانای ڕەش ئەسمەر هاتووە و ئەو زاتە وەک وتمان ئەسمەر بووە ، وە عەبدوڵڵای باوکی شێخ مووسا بە (عبدالله المحض) ناسراوە ، چونکە خالس بووە و تان و پۆی سەیید بووە [٥]

پوری حەزرەتی گەیلانی ناوی ئوم عائیشە بووە و یەکێک بووە لە چاکان ، جارێکیان خەڵکی گەیلان نوێژە بارانەیان کرد بەڵام باران نەباری ، ئوم عائیشە گسکەکەی دەهێنێتە دەرەوە و بەردەم ماڵەکەی پاک دەکاتەوە و دەفەرموێت : خودایە ئەوە من پاکم کرد تۆش فەرشی بکە ، دوای ئەوە بارانێکی زۆر باری [٦]

سیلسیلەی تەریقەتی قادری

شێخ عەبدولقادر لە ساڵی (٤٧٠ کۆچی – ١٠٧٨ زاینی) لە گەیلان لەدایکبووە ، گەیلان هەرێمێکە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای دەریای قەزوین لە ئێران ، کە ئەسڵی ناوی گەیلان دەگەڕێتەوە بۆ گەیالی ، کە بە مانای قوڕ دێت ، ئەوەش لەبەر هەبوونی زەنگاوی زۆر لەو هەرێمە [٧] ئەمەش ڕای پەسەندە لای مامۆستا عەبدولکەریمی مودەرس کە دەفەرموێت : "لەسەر هەندێ لەم ئەسبابانە گەلێ لە سەیدەکان لە خاکی حیجاز دەرچوون بۆ وڵاتانی دوور و لە ئاوەرەییدا ژیان و لە ڕیزی ئەوانە دەرچوونی باوک و باپیرانی حەزرەتی عەبدولقادرە لە مەدینەوە بۆ عێراق و لە عێراقەوە بۆ وڵاتی ئێران و لە ئێرانا لە ناوچەی رەشت و گێلاندا بە ئارەزووی خۆیان دامەزراون و باوکی حەزرەتی عەبدولقادر کە شێخ مووسای جەنگی دۆست بووە لە شارۆچکەی (نیق) دا کە سەر بە گێلانە نیشتەجێ بووە

جا حەزرەتی عەبدولقادر لە ٢٠ی مانگی (ربیع الثانی) ساڵی ( ٤٧٠ ک – ١٠٧٨ ز) لەدایک بووە و بە هاتنی خۆی وڵاتی ڕووناک کردووەتەوە " [٨] ، لە سەرچاوەیەکی تریش دەڵێت کەوا حەزرەتی گەیلانی لە ١١ی مانگی (ربیع الثانی) ساڵی ( ٤٧٠ ک – ١٠٧٨ ز) لە جەیلانی عێراق لەدایکبووە کە گوندێکە نزیک لە مەدائین و نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر دوورە لە باشوری بەغداد ، ئەمەشیانە کە توێژینەوە مێژووییە ئەکادیمیەکان جێگیریان کردووە و پشتی پێ دەبەسترێت لەلایەن بنەماڵەی گەیلانی لە بەغداد [٩]

منداڵێک لەخزمەت مەرقەدی گەیلانی

گوندی جیلی ناوچەیەکە کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن لە ئاوارەکانی کوردستانی گەورە و بەتایبەتی هۆزەکانی پشدەر کە ئەمەش عەباس عەزاوی مێژوونووس هێناویەتیەوە لە کتێبی (الكرد) لە کاتی لێدوان لەسەر گەشتی منشی بەغدادی و ڕۆژهەڵاتناسی ڕوسی باسیل نیکتین ، موحەمەد ئەمین زەکی دەیویست لە کتێبەکەی (اعلام الكرد) ژیانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بنوسێت ، بەڵام "ڕەشید عالی گەیلانی" داوای لێکرد کە دوایبخات لەبەر هۆکاری سیاسی ، ئەمەش پەیوەست بوونی کوردەکان بە شێخی گەیلانی دەردەخات لەبەر ئەوەی لە ژینگەیەکی کوردیدا لەدایکبووە و کوردەکان شێخ عەبدولقادری گەیلانی بە یەکێک لە ناودارانی خۆیان دەزانن [١٠]

شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە ساڵی (٥٦١ کۆچی – ١١٦٦ ز) لە بەغداد کۆچی دوایی کردووە [١١] لە قوتابخانەکەی خۆی لە بابولئەزەج دا نێژراوە [١٢] ، لە شەودا نێژراوە لەبەرئەوەی لە ڕۆژدا هەموو خەڵکی بەغداد هاتوون و قەرەباڵەغیەکی زۆر دروست بووە و بەمەش نەیانتوانیوە لە ڕۆژدا بینێژن [١٣] ، شێخ عەبدولوەهابی کوڕی نوێژی مردووی لەسەر کردووە [١٤] ، لە سەرەمەرگدا شێخ عەبدولجەباری کوڕی پرسی : باوکە کوێت دێشێت ؟ فەرمووی : هەموو ئەندامەکانی لەشم ئازاری هەیە جگە لە دڵم کە ئازاری نیە و لەگەڵ خودایە ، پاشان کەوتە سەرەمەرگ و لە سەرەمەرگدا فەرمووی : استعنت بلا إله إلا الله سبحانه و تعالى ، والحي الذي لا يخشى الموت ، سبحان من تعزز بالقدرة و قهر عباده بالموت ، لا إله إلا الله محمد رسول الله [١٥] ، شێخ موسای کوڕی حەزرەتی گەیلانی دەفەرموێت : باوکم لەسەرەمەرگدا فەرمووی الله الله الله ، پاشان دەنگی نەما و زمانی نوسابوو بە مەڵاژوویەوە ، و وەفاتی فەرموو [١٦] ، شێخ عەبدولقادر نەوەد و یەک ساڵ ژیاوە [١٧] .

دایکی وتوویەتی : عەبدولقادر لە مانگی ڕەمەزاندا مەمکی نەگرتووە و شیری نەخواردووە ، هەتا بەهۆی ئەوەوە خەڵکی زانیویانە کە مانگی ڕەمەزان هاتووە [١٨] ، حەزرەتی شێخ عەبدولقادر لە گەیلان مایەوە بۆ ماوەی هەژدە ساڵ کە تێیدا بەشێک لە زانستە ئاینیەکان فێربوو ، مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس دەفەرموێت : "شێخ عەبدولقادر کاتێک بەرەو بەغدا هاتووە بە کوردستاندا تێپەڕیوە بە خەتی هەوارامان و شارەزووردا و لە دێی (نەرگسەجاڕ) لای داوە و لە ماڵی شێخ مستەفا ناوی نەرگسەجاڕی میوان بووە و چەن ڕۆژێ لەو دێیەدا ماوەتەوە ، وەکوو خەبەری موتەواتیر باسی ئەوە هەیە کە لە سێبەری دارپەلکێک کە لەو ڕۆژەدا لە باخی شێخێک لەو شێخانەدا بووە دانیشتووە و خەریکی قورئان خوێندن و بەندەیی کردن بووە بۆ خودا ، وە لەسەر بەردێکی پانی گەورە کە لەسەر حەوز و ئاوی مزگەوت و لە حەوشی مزگەوتدا بووە دانیشتووە و گەلی جار نوێژی کردووە" [١٩]

خوێندن[دەستکاری]

دەرگای مەرقەدی شێخ عەبدولقادر گەیلانی

لە ساڵی (٤٤٨ ک – ١٠٥٦ ز) ڕۆیشت بۆ بەغداد کە ئەوکاتە بەغداد ناوەندی زانست و شارستانیەت و ناوەندی زاناکان و فەیلەسوفەکان و فەقیهەکان و موحەدیسەکان و شاعیرەکان و نوسەرەکان و مێژوونووسەکان بوو هەروەها شوێنی دونیا نەویست و صۆفیەکان بوو [٢٠]، لەو ماوەیەی کە جەنابی شێخ تەشریفی هێنایە بەغدا ، چەندین زانا پەیدابوون و دانراوەکانیان بە جیهانی ئیسلامیدا بڵاوبوویەوە ، جگە لە پێشەوا غەزالی ، ڕاغیبی ئەسفەهانی و قوشەیری و نەسەفی و واحیدی و زەمەشخەری و ماوەردی و ئەبو حەسەنی ئەشعەری و باقلانی و شەهرستانی و لە فەیلەسوفەکانیش نمونەی ئیبن سینا [٢١]، حەزرەتی گەیلانی زانستی تەسەوفی وەرگرت لە شێخ حەماد کوڕی موسلیمی دەباس (کە ساڵی {٥٢٥ ک – ١١٣١ ز} وەفاتی کردووە) و خەرقەی وەرگرتووە لە دەستی دادوەر و صۆفی حەزرەتی ئەبی سەعید موبارەکی مەخزومی (مەخرەمی) [٢٢] کە لەسەر مەزهەبی حەنبەلی بووە ( کە ساڵی {٥٥١ ک – ١١٥٦ ز} وەفاتی کردووە)

لە هەندێ سەرچاوەشدا هاتووە کە حەزرەتی گەیلانی تەسەوفی وەرگرتووە لە شێخ ئەبو یەعقوب یوسفی کوڕی ئەیوبی هەمەدانی [٢٣] ، حەزرەتی گەیلانی زانستەکانی قورئان و ئوسوڵ و فروعەکانی لەسەر دەستی چەندین زانای گەورە خوێندووە لەوانەش : عەلی کوڕی عەقیلی حەنبەلی ، مەحفوزی کلوذانی حەنبەلی ، موحەمەدی کوڕی قاضی ، موحەمەدی کوڕی حوسەینی کوڕی موحەمەدی کوڕی فەرائی حەنبەلی [٢٤] ، هەروەها لە مەدرەسەی (شێخ ئەبولوەفا) و (شێخ ئەبوولخەتاب) و (شێخ ئەبولحەسەن) و (شێخ ئەبوو سەعد) دا زانستە ئیسلامیەکانی خوێندووە و تەواوی کردووە ، هەروەها زانستی فەرموودەی لەلای (ئەبوو غالب کوڕی حەسەنی باقلانی کوردی) و چەند زانایەکی تر خوێندووە [٢٥]

لە ساڵەکانی کۆتایی خوێندنی (فیقهـ) دا جەنابی شێخ عەبدولقادر هاتە لای قازی ئەبی سەعید ، هەتا وەفاتی کرد لای ئەو مایەوە ، وانەی فیقهی لەلای ئەو خوێند و تەریقەتیشی هەر لەو وەرگرت ، پێش مردنی داوای لە جەنابی شێخ عەبدولقادر کرد لەوێ وانە بڵێتیەوە ، دوای مردنی ئەبو سەعید لە ساڵی (٥٢٨ ک – ١١٣٤ ز) ، قوتابخانەکە دووبارە نۆژەن کرایەوە و فراوانکرا ، ئینجا درایە جەنابی شێخی گەیلانی و هەر بە ناوی ئەو ناوبانگی بڵاو بوویەوە [٢٦]

مەرقەدی گەیلانی

مامۆستاکانی[دەستکاری]

دەتوانین مامۆستاکانی حەزرەتی گەیلانی بەم شێوەیە پۆلێن بکەین[٢٧] :

• مامۆستاکانی لە شەرع دا :

1. شێخ ئەبو خەتاب مەحفوزی کوڕی ئەحمەدی کوڕی حەسەنی کلوذانی بەغدادی حەنبەلی

2. ئەبولوەفا عەلی کوڕی عقیلی کوڕی موحەمەدی حەنبەلی

3. قازی ئەبو حوسەین

4. شێخ ئەبو سەعید موبارەک کوڕی عەلی مەخرەمی مەخزومی

• مامۆستاکانی لە حەدیثی شەریف دا :

1. شێخ ئەبولحوسەین موبارەکی کوڕی عەبدولجەباری کوڕی ئەحمەدی کوڕی قاسمی کوڕی ئەحمەدی صیرفی کە ناسراوە بە (ابن الطيوري)

2. شێخ ئەبو سەعید موحەمەدی کوڕی عەبدولکەریمی کوڕی موحەمەدی کوڕی خشیشی کاتیب

3. شێخ ئەبولبەرەکات هیبەتوڵڵا کوڕی موبارەکی کوڕی موسای سەقەتی

4. شێخ ئەبو موحەمەد جەعفەری کوڕی ئەحمەدی کوڕی حوسەینی سراج

5. شێخ ئەبولغەنائیم موحەمەدی کوڕی عەلی کوڕی مەیمونی کوڕی موحەمەدی نورسی کوفی

6. شێخ ئەبو تاڵب عەبدولقادری کوڕی موحەمەدی کوڕی عەبدولقادری کوڕی موحەمەدی کوڕی یوسفی بەغدادی

7. شێخ ئیسماعیلی کوڕی موحەمەدی ئەسبەهانی

8. شێخ ئەبوبەکر ئەحمەدی کوڕی موزەفەری کوڕی سوسنی تەمار

9. شێخ ئەبوغالب موحەمەدی کوڕی حەسەنی باقلانی

10. ئەبولقاسم عەلی کوڕی ئەحمەدی کوڕی موحەمەدی کوڕی بەیانی کەرخی

11. ئەبو زەکەریا ، یەحیای کوڕی عەبدولوەهابی کوڕی موحەمەدی کوڕی ئیسحاقی کوڕی موحەمەدی کوڕی یەحیای کوڕی مندەی عەبدی ئەسبەهانی

• مامۆستاکانی لە زمان و ئەدەب دا :

1. ئەبو زەکەریا یەحیای کوڕی موحەمەدی کوڕی حەسەنی کوڕی بەستامی شەیبانی تەبریزی

• مامۆستاکانی لە تەسەوف دا :

1. ئەبو عەبدوڵڵا حەمادی کوڕی موسلیمی دەباسی ڕەحبی

2. شێخ ئەبو سەعید موبارەکی کوڕی عەلی مەخرەمی مەخزومی

خوێندکارەکانی[دەستکاری]

کتێبخانەی قادری لە بەغداد

حەزرەتی گەیلانی کۆمەڵە خوێندکارێکی زۆری هەبووە لەوانەش [٢٨] :

1. موەفەقەدین عەبدوڵڵای کوڕی ئەحمەدی کوڕی موحەمەدی کوڕی قودامەی مەقدسی

2. شێخ عوسمانی کوڕی مەرزوقی قوڕەیشی

3. شێخ ئەبو موحەمەد عەبدوڵڵای کوڕی ئەبولحەسەنی کوڕی ئەبو فەرەجی شامی جوبائی

4. شێخ ئەبو حەفس عومەر کوڕی موحەمەدی کوڕی عەبدوڵای قوڕەیشی تەیمی سوهرەوەردی

5. ئەبو حەجەر حامیدی حەرانی خەتیب

6. ئەبولسعودی کوڕی شیبلی عەطار

7. تەڵحەی کوڕی موزەفەری کوڕی غانمی عەلثی

8. ئەبو مەدین شوعەیبی مەغریبی

9. ئەبولقاسم کوڕی ئەبوبەکر ئەحمەدی کوڕی ئەبی ئەلسەعادات

10. ئەبولحەسەن عەلی کوڕی ئەبو تاهیر کوڕی ئیبراهیمی ئەنساڕی

11. عەبدولغەنی مەقدیسی

12. ئەبو عەلی حەسەنی کوڕی موسلیم

مەزارگەی شێخ عەبدولقادر گەیلانی

شێخەکانی هاوسەردەمی خۆی[دەستکاری]

لە ناودارترین شێخەکانی کە هاوسەردەمی حەزرەتی گەیلانی بوون بریتی بوون لە [٢٩] :

1. بەقای کوڕی بەطو

2. عودەی کوڕی موسافیر

3. ئەبو سەعیدی قلوبی

4. عەبدولقاهیری سوهرەوەردی

5. عەلی کوڕی هەیتی

6. ئەحمەدی کوڕی ساڵەحی حەلەبی

7. ماجدی کوردی

8. سەید ئەحمەدی کوڕی ئەبولحەسەنی ڕیفاعی

9. ئەبو عەبدوڵلا حوسەین

10. عومەری کوڕی مەسعودی بەزاز

11. عەلی کوڕی ئیدریسی یەعقوبی

حەزرەتی گەیلانی دەفەرموێت [٣٠] : حەزرەتی پێغەمبەرم ﷺ بینی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەی شانزدەی مانگی شەوال ساڵی (٥٢١ ک – ١١٢٧ ز) ، پێی وتم : ئەی ڕۆڵەکەم بۆچی قسە ناکەیت ؟ ، وتم : ئەی باپیرە من کەسێکی هەژارم ، چۆن بە زمانی ڕەوانی عەرەبی قسە بکەم لە بەغداد ، فەرمووی : دەمت بکەرەوە ، منیش دەمم کردەوە ، حەوت جار فووی تێداکرد و فەرمووی : قسە بۆ خەڵک بکە ، بانگەواز بۆ ڕێگای خودا بکە بە دانایی و ئامۆژگاری چاک ، نوێژی نیوەڕۆم کرد و دانیشتم خەڵكێکی زۆر ئامادەی مەجلیسەکەم بوون ، حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبوتاڵیبم بینی لە نزیکمەوە لە مەجلیسەکەدا و پێی فەرمووم : کوڕم بۆچی قسە ناکەیت ؟ منیش وتم : ئەی باپیرە قسەکردنم لێ تێکچووە ، فەرمووی: دەمت بکەرەوە ، دەمم کردەوە و شەش جار فووی تێداکرد ، وتم : بۆچی تەواوی ناکەیت بۆ حەوت دانە ؟ ، فەرمووی : لەبەر ئەدەب کردن لە پێغەمبەر ﷺ ، پاشان تەشریفی نەما لەبەردەمم ، وتم : (غواص الفكر ، يغوص في بحر القلب على درر المعارف ، فيستخرجها إلى ساحل الصدر ، فينادي عليها سمسار ترجمان اللسان ، فتشتري بنفائس أثمان حسن الطاعة ، في بيوت أذن الله أن ترفع) [٣١] ، شێخی گەیلانی دەفەرموێت [٣٢] : زیاتر لە پێنجسەد جولەکە و گاور موسوڵمان بوونە لەسەر دەستم و زیاتر لە سەد هەزار جەردە و ڕێگا بڕ لەسەر دەستم تەوبەیان کردووە

منداڵەکانی[دەستکاری]

جەنابی شێخ عەبدولقادری گەیلانی کوڕێکی زۆری هەبووە کە دیارترینیان (١١) کەسن [٣٣] ، هەموویان زانا و خواناس و ڕەبانی بوون ، کە ئەمانەن [٣٤] - [٣٥] - [٣٦] :

1. شێخ عەبدوڵڵا : زانا و فەرموودەناس و شەرعزان بووە ، گەورەترین منداڵی حەزرەتی شێخ بووە ، لە ساڵی (٥٠٨ ک – ١١١٤ ز) لەدایکبووە و لە ساڵی (٥٨٧ ک – ١١٩١ ز) لە مانگی سەفەردا لە بەغدا وەفاتی فەرمووە ، لە خزمەت باوکی و (ابن البنا) خوێندویەتی .

2. شێخ عەبدولوەهاب : لە سەرەتای ساڵی (٥٢٢ ک – ١١٢٨ ز) لەدایکبووە ،زاتێکی زۆر گەورەبوو و خاوەنی زانستێکی زۆر بووە ، خاوەنی زانستی زاهیر و باتین بووە ، لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە جێگای باوکیدا وانەی وتۆتەوە ، لە شەوی ٢٥ی شەوالی ساڵی (٥٩٣ ک – ١١٩٧ ز) وەفاتی فەرمووە و گۆڕەکەی لە شاری بەغدادە لە گۆڕستانی (حەلەبە) لە خۆرهەڵاتی خوێندنگاکەی باوکیدا ، گەلێ لە زانایان لە خزمەتیدا خوێندنیان تەواو کردووە وەکوو : شەریفی حسەینی بەغدایی و ئەحمەدی کوڕی (عبدالواسع) ، و لە نەوەی شیخ عەبدولقادر لەمەیان وریاتر و هۆشیارتر نەبووە ، لە واقیع دا زانایەکەی گەورە و شەرع زان و خاوەن بیروڕا بووە لە گەلێ مەسەلەکانی ئوسوڵدا و پیاوێکی قسەخۆش و نوکتەزان بووە .

3. شێخ عیسا : لە (٥٣٩ ک – ١١٤٤ ز) دا لەدایکبووە ، زۆر زانا و شارەزابوو ، پەرتووکی (جواهر الأسرار و لطائف الأنوار( ی داناوە لە زانستی تەسەوف دا ، جەنابی شێخی گەیلانی پەرتووکی (فەتحی غەیب)ی بۆ ئەو داناوە ، لە خزمەت باوکی و لەلای (ابوالحسنی ابن صرما)خوێندوویەتی ، تەشریفی بردۆتە شام و گوێی لە حەدیسی زانایان گرتووە بەتایبەت عەلی کوڕی مەهدی کوڕی فەرەجی هیلالی لە ساڵی (٥٦٢ ک – ١١٦٧ ز) دا ، دوای ئەوە لە شامەوە تەشریفی بردۆتە میسڕ ، لە ١٢ی ڕەمەزانی ساڵی (٥٧٣ ک – ١١٧٧ ز ) لە تەمەنی (٣٤) ساڵیدا وەفاتی فەرمووە لە وڵاتی میسڕ [٣٧] ، لە سەرچاوەیەکیش لە ساڵی (٥٩٣ ک – ١١٩٧ ز) وەفاتی کردووە [٣٨] ، (ابن النجار) دەفەرموێت : لەسەر گۆڕی عیسای کوڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانی قورئانم خوێندووە

4. شێخ عەبدولعەزیز : لە ٢٧ی شەوالی (٥٣٢ ک – ١١٣٨ ز) لەدایکبووە ، لە خزمەت باوکییدا زانستی باتین و زاهیری خوێندووە و هەروەها لەلای ئەبومەنسوور عەبدولڕەحمانی کوڕی محەمەدی قەزاز خوێندویەتی ، چەندین زانا لە خزمەتیدا خوێندوویانە ، لەگەڵ سوپای سەلاحەدینی ئەییوبی دا بۆ جیهاد دەرچووە دژ بە خاچپەرستان لە عەسقەلان و سەردانی شاری قودسی کردووە و لەوێ شاخێک بەناوی کراوە کە ناسراوە بە (جبل عبدالعزيز) ، پاشان گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و لە ئاکرێ نیشتەجێ بووە ، لە ڕۆژی چوارشەممەی ١٨ی ربیع الاول لە ساڵی (٦٠٢ ک – ١٢٠٦ ز) لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا وەفاتی کردووە و لە شارۆچکەی (ئاکرێ) نێژراوە و گۆڕەکەی لەوێیە

5. شێخ عەبدولجەبار : ساڵی لەدایکبوونی بەتەواوی نەزانراوە ، لە خزمەت باوکی و ئەبو مەنسوردا وانەی خوێندووە و خۆشنووس بووە ، ڕێگا و ڕێچکەی صۆفیەکانی گرتۆتە بەر ، لە ١٩ی مانگی (ذی الحجه)ی ساڵی (٥٧٥ ک – ١١٧٩ ز) وەفاتی فەرمووە و لە بەغداد نێژراوە لە هۆدەیەک لە هۆدەکانی مزگەوتی حەزرەتی شێخ لە نزیکی مەرقەدی باوکیەوە

6. شێخ عەبدولڕەزاق : زۆر زانا بووە ، حەدیسێکی زۆری لەبەربووە ، لە مەزهەبی ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل زۆر شارەزا بووە ، لە ساڵی (٥٢٨ ک – ١١٣٤ ز) لەدایکبووە و لە ساڵی (٦٠٣ ک – ١٢٠٧ ز) لە شەوی شەممەی ٦ ی شەوال وەفاتی فەرمووە و لە بەغداد لە (باب الحرب) لە بەری کەرخدا نێژراوە ، ٧٥ ساڵ ژیاوە ، لەخزمەت باوکی و لەلای (ابوالحسن ابن صرما) وانەی خوێندووە

7. شێخ ئیبراهیم : زانا و بلیمەت بووە ، لەخزمەت باوکی و ابن البنا وانەی خوێندووە ، ئیرشادی کردووە و خەڵکی زۆری پێگەیاندووە ، لە ساڵی (٥٩٢ ک – ١١٩٦ ز) لە پارێزگای واسیت وەفاتی فەرمووە ، پیاوچاکانی هەولێریش بە نمونەی مەرحومی (سەید شێخ عەبدوڵڵا قەلاتگەیی) لە ڕێگای کەشف و کەراماتەوە فەرموویانە لە ساڵی (٦٢٣ ک – ١٢٢٦ ز) لە هەولێر وەفاتی کردووە و لە نێو خانووەکانی قەڵادا نێژراوە

8. شێخ یەحیا : لە ساڵی (٥٥٠ ک – ١١٥٥ ز) لەدایکبووە ، لە خزمەت باوکی و موحەمەدی کوڕی عەبدولباقی خوێندنی تەواو کردووە ، زانا و شارەزا بووە ، تەشریفی بردووە بۆ میسڕ پاشان گەڕاوەتەوە بۆ بەغداد ، لە مانگی شەعبانی ساڵی (٦٠٠ ک – ١٢٠٤ ز) وەفاتی فەرمووە و لە بەغداد لە گۆڕستانی حەلەبەدا نێژراوە ، ئەم زاتە بچوکترین منداڵی حەزرەتی شێخە

9. شێخ موسا : لە مانگی ڕەبیعولئەوەلی ساڵی (٥٣٩ ک – ١١٤٤ ز) لەدایکبووە ، لەخزمەت باوکی و لای (ابن البنا) خوێندنی تەواوکردووە ، پاشان چووە لە دیمەشق دانیشتووە ، پاشان چووە بۆ میسڕ پاشان گەڕاوەتەوە بۆ دیمەشق ، لە سەرەتای مانگی (جماد الثانی) لە ساڵی (٦١٨ ک – ١٢٢١ ز) وەفاتی فەرمووە و لە گەڕەکی (عقبە) لە جیهان دەرچووە و لە گۆڕستانی (قاسیون) دا نێژراوە ، و کۆتا منداڵی حەزرەتی شێخە کە وەفاتی کردبێت

10. کوڕی دەیەمی ناوی (صالح)ە : کە زانیاری ورد لەسەر ژیانی ئەودا بەردەست نییە ، لە بەغداد نێژراوە

11. شێخ محەمەد : ئەمیش لە خزمەتی باوکیدا خوێندوویەتی ، هەروەها لە خزمەتی (ابن البنا) و (ابو الوقت) و غەیری ئەوانیشدا خوێندوویەتی و لە شاری بەغدادا حەدیسی وتووەتەوە ، لە ٢٥ی (ذی الحجه) ی ساڵی (٦٠٠ ک – ١٢٠٤ ز) وەفاتی فەرمووە لە بەغداد و لەلای شێخ عەبدولوەهابی برایدا لە گۆڕستانی حەلەبە نێژراوە

دەربارەی کچەکانی حەزرەتی شێخیش ، شێخ عەبدولڕەحمان لە فەتحولموبیندا ئەفەرموێت : ناودارترینیان ئەمانەن [٣٩] :

1. خەدیجە

2. فاطمه السمينه

3. عائیشە

لە بواری زاڵبوون بەسەر حەز و نەفس دا پەروەردەی ژێر دەستی شێخ حەماد دەباس بوو ، ئەم شێخە گەورەی شێخەکانی بەغداد بوو ، بۆیە حەزرەتی گەیلانی بەناو بیابانەکانی عێراقدا گەڕا ، کە خەڵوەت و موجاهەدەی نەفس و حەز و ئارەزووەکانی هاوسەفەری بوون ، خۆی سەرقاڵ کردبوو بە پەرستن و خوێندنی زیکر و خۆ برسیکردن و کەم خەوتن و دامرکاندنی حەز و ئارەزووەکان [٤٠] ، حەزرەتی شێخ بەتوانابوو لە وتاردان و وانەوتنەوەی زانستە ئاینیەکان ، لەسەر مەزهەبی حەنبەلی بوو ، بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە مورید و خوێندکاران لە دەوری کۆبونەوە ، لە زانستەکانی ئاین و زانستەکانی تەصەوف گەیشتبووە ئەوپەڕی ، کەسێکی دونیا نەویست و لەخودا ترس بوو

نازناوەکانی[دەستکاری]

حەزرەتی گەیلانی کۆمەڵە نازناوێکی هەیە لەوانەش[٤١] - [٤٢] - [٤٣] - [٤٤]  :

1. باز الله الأشهب

2. تاج العارفين

3. محيي الدين

4. قطب بغداد

5. الغوث الأعظم ، لە کوردەواریشدا (حەزرەتی غەوس)

6. سلطان الأولياء

7. المتصرف في مماته كالمتصرف في حياته

8. الغوث الصمداني

9. القنديل النوراني

10. شيخ الإنس و الجان

11. ذو البيانين و اللسانين

12. كريم الجدين و الطرفين

13. صاحب البرهانين و السلطانين

14. إمام الفريقين و الطريقين

15. ذو السراجين و المنهاجين

16. سلطان العارفين

17. جميل المحيا

18. ساقي الحميا

19. بركة الأنام

20. شمس الشموس

21. زهرة النفوس

22. حجة العاشقين

23. صالح الأحوال

24. سلطان الواصلين

25. معدن الرموز

26. وسيلة الطالبين

27. سلطان الطريقة

28. برهان الحقيقة

29. طراز الأولياء

30. سر الأسرار

شێوە و ئاکاری[دەستکاری]

حەزرەتی شێخ عەبدولقادر پیاوێکی مەیلەو درێژ بوو ، گران و لەسەرخۆ و خۆگربوو ، ناوچەوانی پان و ئەسمەر بوو ، قژی دەگەیشتە سەر ناوچەوانی و لەدواوەی درێژ بوو ، شانی پان و ڕێک بوو ، دەنگی خۆ بوو ، گوتەکانی دانسقە بوون ، نیگای تیژ بوو ، کەم کەس هەبوو چاو لە چاوی ببڕێت ، ڕیشی درێژ و ناوەنجی بوو ، بەلای پڕیدا ، گران و سەنگین و جوان بوو [٤٥]

سەرچاوەی تەریقەتەکەی[دەستکاری]

حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی تەریقەتەکەی وەرگرتووە لە شێخ ئەبی سەعیدی مەخزومی ئەویش لە شێخ عەلی هەکاری ئەویش لە شێخ ئەبولفەرەجی تەرتوسی ئەویش لە شێخ عەبدولواحیدی تەمیمی ئەویش لە شێخ ئەبوبەکری شیبلی ئەویش لە شیخ جونەیدی بەغدادی ئەویش لە شێخ سری سەقەتی ئەویش لە شێخ مەعروفی کەرخی ئەویش لە شێخ دادوی تائی ئەویش لە شێخ حەبیبی عەجەمی ئەویش لە شێخ حەسەنی بەصڕی ئەویش لە حەزرەتی ئیمامی عەلی ئەویش لە حەزرەتی پێغەمبەر ﷺ [٤٦] - [٤٧] .

گرنگی دان بە هەژاران[دەستکاری]

زۆر گرنگی بە هەژاران دەدا و فەرمانی بە موریدەکانی دەکرد کە هەمیشە هاوکاری هەژاران بکەن ، خۆی دەفەرموێت : بیست ڕۆژ لە بەغدا بووم هیچم دەست نەکەوت بیخۆم ، حەڵاڵم دەستنەکەوت ، چوومە تاقی کیسرا تاوەکوو حەڵاڵم دەست بکەوێ ، بینیم حەفتا کەس لەوێ بۆ ئەمە هاتوون ، گوتم : ئەوە بێ ویژدانییە منیش ببمە بار بەسەریانەوە ، بۆیە گەڕامەوە بەغدا ، یەکێکی خەڵکی شارەکەم بینی کە نەمدەناسی و هەندێ پارەی دامێ و گوتی : ئەمە دایکت بۆتی ناردووە ، منیش پارچەیەکم بۆ خۆم هەڵگرت و بەخێرایی ئەویترم بردە تاقی کیسرا و بەسەر حەفتا کەسەکەم دابەشکرد ، گویان : ئەمە چییە ؟ گوتم : لە دایکمەوە بۆم هاتووە و لە ئێوە پێویستترم نەدۆزیەوە ، پاشان گەڕامەوە بەغدا و بە پارچەکەی لای خۆم خواردنم پێ کڕی و بانگی هەژارانم کرد و بەیەکەوە خواردمان [٤٨]

ئەبو ساڵەح نەسر دەڵێت [٤٩] : باوکم بۆی گێڕاینەوە و فەرمووی : لەگەڵ شێخ عەبدولقادری باوکم بووین لە مزگەوت ڕۆژی هەینی ، بازرگانێک هات بۆلای و وتی : قوربان پارەیەکم هەیە دەمەوێت بیدەم بە هەژار و نەداران کە ئەمە پارەی زەکاتیش نییە و کەسم نەدۆزیەوە شیاوی بێت بۆیە فەرمانم پێ بفەرموو کە بیدەم بەوکەسەی دەتەوێت ، حەزرەتی شێخ فەرمووی : بیدە بەو کەسەی شایستەیەتی و بەوەشی شایستەی نییە و پاداشتیش لەلای خودا دەبێت

هەروەها ئەبو ساڵەح نەسر دەڵێت [٥٠] : باوکم بۆی گێراینەوە و فەرمووی : لەگەڵ شێخ عەبدولقادری باوکم بووین هەژارێکی دڵ شکاوی بینی و فەرمووی : بۆ وایە حاڵت ؟ ، هەژارەکە وتی : قوربان بەلای ڕووبارەکەدا ڕۆیشتم داوام لە دەریاوانێک کرد کە بمبات بۆ ئەوبەری ڕووبارەکە بەڵام ڕازی نەبوو و دڵی شکاندم لەبەر هەژاریەکەم ، هەژارەکە پێش ئەوەی قسەکانی تەواو بکات پیاوێک خۆی کرد بە ژوورەوەدا و لەناو تورەکەیەکدا سی دیناری پێبوو کە بە نەزر هێنابووی بۆ شێخ ، شێخی گەیلانی بە هەژارەکەی فەرموو : ئەم تورەکەیە ببە و بڕۆ بۆلای دەریاوانەکە و پێی بدە و پێشی بڵێ کە هەرگیز داوای هەژار ڕەت نەکاتەوە ، هەروەها شێخی گەیلانی قەمیسەکەی داکەند و دای بە هەژارەکە

گەشتی حەج[دەستکاری]

یەکەم حەج کە حەزرەتی گەیلانی کردبێتی پێش بەناوبانگ بوونی ساڵی (٥٠٩ ک – ١١١٥ ز) بووە کە تێیدا بەتەنها حەجی کردووە و لە ڕێگادا گەیشتووە بە شێخ عودەی کوڕی موسافیر و بووە بە هاوسەفەری ، دوای بەناوبانگ بوونیشی تەنها یەکجار حەجی کردووە ئەوەش بە هاوەڵی دایکی بووە [٥١] ، لە سەرچاوەیەکیشدا شێخ عەبدولڕەزاقی کوڕی هاوسەفەری بووە[٥٢]

دانیشتن لەسەر کورسی وتار و ئامۆژگاری[دەستکاری]

یەکەم دانیشتنی حەزرەتی گەیلانی لەسەر کورسی ئامۆژگاری کردن ساڵی (٥٢١ ک – ١١٢٧ ز) بوو ، ئەوەش دوای ئەو ئاشوبە بوو کە ڕوویدا لە نێوان حەنبەلیەکان و شەرعزانی سۆفی ئەشعەری ئەبی ئەلفەتوحی ئەسفەرایینی ، دەرکەوتنی گەیلانی لەو کاتەدا گرنگیەکی تایبەتی هەبوو لە پەیوەندی نێوان ئەشعەریەکان و حەنبەلیەکان ، و حەزرەتی گەیلانی توانی تەسەوف ڕزگار بکات لەو ناکۆکیانەی کەوتبووە نێوان حەنبەلیەکان و ئەشعەریەکان [٥٣] ، حەزرەتی گەیلانی فەتوای دەدا لە مەزهەبی ئەبو حەنیفە و مەزهەبی شافیعی و مەزهەبی ئیبن حەنبەل[٥٤] ، نمونەیەک لە فتواکانی ئەوەیە کە پیاوێک تەڵاقی خواردبوو کە دەبێ پەرستشێک بکات بۆ خودای گەورە کە لەو کاتەدا هیچ کەسێک نەیکردبێت ، حەزرەتی گەیلانی فەتوای دا کە پیاوەکە بچێتە مەککە و تەوافی بۆ چۆڵ بکرێت و بەتەنها حەوت جار بەدەوری کەعبە بسوڕێتەوە و بەمەش تەڵاقەکە ناکەوێت[٥٥]

کاتێک شێخ عەبدولقادر دەچوو بۆ مزگەوت لە هەینیدا ، خەڵکی بازاڕ هەموو ڕادەوەستان و دەپاڕانەوە کە خودای گەورە بۆ خاتری ئەو ڕاز و نیازیان بەجێ بهێنێ[٥٦]، شێخی گەیلانی لە هەفتەیەکدا سێ جار فەرمایشتی هەبوو کە دوانیان لە قوتابخانەکەی دەبوو کە یەکێکیان لە ڕۆژی هەینی و یەکێکیان لە شەوی سێشەممە دەبوو و سێهەم جاریشیان لە ڕۆژی یەکشەممە دەبوو ، وتاری بۆ خەڵکدا بۆ ماوەی چل ساڵ لە ساڵی (٥٢١ ک – ١١٢٧ ز) بۆ ساڵی (٥٦١ ک – ١١٦٦ ز) و وانەوتنەوە و فتوادانیشی سی و سێ ساڵی خایاند لە ساڵی (٥٢٨ ک – ١١٣٤ ز) بۆ ساڵی (٥٦١ ک – ١١٦٦ ز) [٥٧]

دەگێڕنەوە ، جارێکیان شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە یەکێک لە شەوە ساردەکانی زستاندا لە خەو هەڵدەستێ و لە ناو جێگاکەیدا دێتە دەرەوە ، کە دەگەڕێتەوە دەبینێت وا پشیلەیەک لەسەر جێگەکەی خەوی لێ کەوتووە ، ئەمیش پێی خۆش نەبووە لەخەو هەڵیبستێنێت و دەری بکات ، هەروا وازی لێهێناوە تا بەیانی ڕۆژ دەبێتەوە [٥٨]

بەرهەمەکانی[دەستکاری]

هەندێک لە بەرهەمەکانی حەزرەتی گەیلانی [٥٩] [٦٠] :

• إغاثة العارفين و غاية منى الواصلين

• أوراد الجيلاني : کۆمەڵە نزا و پاڕانەوەیەک کە نیوەڕۆ دەخوێنرێت ، هەروەها پێشی دەوترێت (الحزب الربانی) ، نمونەیەکی لە کتێبخانەی ظاهریە هەیە بە ژمارەی (٥٠٨٣)

• إرشاد المريد : دەستنوسێک لەمە هەیە لە ناوەندی صدام بۆ دەستنوسەکان بە ژمارەی (٣٢٨٩١)

• أوراد الأيام و الأوقات : دەستنوسە ، نمونەیەکی لە کتێبخانەی ظاهریە هەیە بە ژمارەی (١١٣٧٨)

• أوامر الشيخ عبدالقادر : نمونەیەکی دەستنوسی لە کتێبخانەی فوز الله شێخ موراد هەیە لە تورکیا بە ژمارەی (٢٥١)

• أدلة الخيرات : دەستنوسێک لە ئەزهەر – میسڕ ، بە ژمارەی (٨٠٥ / ٣٤٣٠٨)

• بداية المريدين : نمونەیەکی هەیە لە ناوەندی صەدام بۆ دەستنوس ، بە ژمارەی (١٨٧٧ / ٢)

• بيان الأسرار : نمونەیەکی دەستنوسی هەیە لە ناوەندی صەدام بۆ دەستنوس ، بە ژمارەی (٢٩٩٢١)

• آداب السلوك و التوصل إلى منازل السلوك

• تحفة السالكين : دەستنوس لە ناوەندی صەدام ، بە ژمارەی (٨٩٤٧)

• تحفة المتقين و سبيل العارفين

• تحفة الأبرار و لوامع الأنوار : دانەیەکی لە ناوەندی صەدام بۆ دەستنوس هەیە بە ژمارەی (٨٩٤٣)

• تذكرة الشقيق الجامعة لمعرفة الطريق : سەبارەت بە ئەخلاقی ئەهلی تەسەوف ، لە کتێبخانەی الحضرە القادریه بە ژمارەی (٦٨٨)

• تفسير القرآن : دەستنوسە بە دوو بەش لە کتێبخانەی ڕەشید کرامە – تەرابلوس شام

• جلاء الخاطر من كلام الشيخ عبدالقادر : دەستنوسێکی لە کتێبخانەی قادریە و دانەیەکیش لە ناوەندی صەدام بۆ دەستنوس بە ژمارەی (٢٨١٠) و دوو دانە لە کتێبخانەی ظاهریە بە ژمارەی (٤٨٤٩) و (٨٤٨١)

• حزب الرجاء و الانتهاء

• الحزب الكبير : لە کتێبخانەی الظاهریە بە ژمارەی (٦٣٠٢)

• الدلائل القادرية

• مراتب الوجود

• دعاء البسملة : لە کتێبخانەی ظاهریە بە ژمارەی (٥٨٥٧)

• دعاء أوراد الفتحية : دانەیەکی لە کتێبخانەی الظاهریە هەیە بە ژمارەی (٩١٧٧)

• الرسالة الغوثية : دانەیەکی لە کتێبخانەی ئەوقافی بەغدادە ، لە ناوەندی صدام بۆ دەستنوس بە ژمارەی (٤٠٣١ / ٥)

• رسالة في الأسماء العظيمة للطريق إلى الله

• الغنية لطالبي طريق الحق : لە ناودارترین کتێبەکانیەتی لە ڕەوشت و ئادابی ئیسلامی و دوو بەشە

• طريقة كيفية أخذ العهد : دەستنوسە و دانەیەکی لە ناوەندی صەدامە بۆ دەستنوسەکان بە ژمارەی (٣٩٨١ / ٢)

• السيف القاطع : دەستنوسە ، دانەیەکی لە ناوەندی صەدام بۆ دەستنوسەکان هەیە بە ژمارەی (٤٦٧٢ / ١)

• الفتح الرباني و الفيض الرحماني : لە کتێبە بەناوبانگەکانیەتی

• فتوح الغيب : بریتیە لە وتارەکانی شێخ لە باوەڕ و ئیرشاد دا و پێکهاتووە لە ٧٨ وتار

• معراج لطيف المعاني

• يواقيت الحكم

• رد الرافضة : دەستنوسێکە لە کتێبخانەی قادری

• سر الأسرار في التصوف : کتێبێکی ناودارە و دانەیەکی لە کتێبخانەی قادریە لە بەغداد

• الطريق إلى الله : کتێبێکە سەبارەت بە خەڵوەت و بەیعەت و حەوت ناوەکە

• رسائل الشيخ عبدالقادر : بریتیە لە ١٥ نامەی جەنابی شێخ کە وەرگێڕدراوە بۆ فارسی و دانەیەکی لە کتێبخانەی زانکۆی ئەستەنبوڵە

• المواهب الرحمانية

• حزب عبدالقادر الجيلاني : دەستنوسە کە دانەیەکی لە کتێبخانەی ئەوقافی بەغدادە

• تنبيه الغبي إلى رؤية النبي : دانەیەک لەم دەستنوسە لە کتێبخانەی ڤاتیکانە لە ڕۆما ، دانەیەکیش لە کتێبخانەی قادریە لە بەغداد بە ژمارەی (١٣٦٧)

• وصايا الشيخ عبدالقادر : لە کتێبخانەی فەیزوڵلا موراد بەردەستە بە ژمارەی (٢٥١)

• بهجة الأسرار و معدن الأنوار في مناقب الباز الأشهب

• تفسير الجيلاني : دەستنوسە کە لە کتێبخانەی ڕەشید کرامی هەیە لە تەڕابڵسی شام

• الدلائل القادرية

• الحديقة المصطفوية : چاپکراوە بە فارسی و ئۆردۆیی ، دانەیەکی لە کتێبخانەی شێخ عەبدولقادر هەیە

• الحجة البيضاء

• عمدة الصالحين في ترجمة غنية الصالحين

• بشائر الخيرات في الصلاة على صاحب الآيات البينات : چاپکراوە لە ئەسکەندەریە – میسڕ ساڵی (١٣٠٤ ک – ١٨٨٧ ز) ، و چاپکراوە لە بەغداد ساڵی (١٣٣٤ ک – ١٩١٦ ز)

• ورد الشيخ عبدالقادر الجيلاني

• كيمياء السعادة لمن أراد الحسنى و زيادة : دانەیەکی لە زانکۆی کامبریج هەیە ، دوو دانەی لە کتێبخانەی قادری بە ژمارەی (٦٦٦ / ٦٦٧)

• المختصر في علم الدين

• الفتوحات : نامەیەکی دەستنوسیە لە ناوەندی صەدام بۆ دەستنوسەکان بە ژمارەی (٢٦١٣٢)

• مولد النبي الكريم : دانەیەکی لە کتێبخانەی الظاهریە هەیە بە ژمارەی (٩٩٢٢)

• ديوان شعر : دانەیەکی لە ناوەندی صەدام بۆ دەستنوس هەیە بە ژمارەی (٩٩٩) ، هەروەها لە زانکۆی ئیستەنبول هەیە بە ژمارەی (١٨٦٥)

گەیلانی لە بەغداد[دەستکاری]

شێخ عەبدولقادری گەیلانی حەفتا و سێ ساڵی لە بەغداد بەسەر بردووە ، هاوسەردەمی پێنج لە خەلیفە عەباسیەکان بووە ، کاتێک هاتە بەغداد خەلیفە (المستظهر بأمر الله) لە دەسەڵات بووە ، پاشان (المسترشد) کە بەهێزترین و باشترین خەلیفەی عەباسی بووە ، (الراشد) ، (المقتفي لأمر الله) و پاشان (المستنجد بالله) [٦١]

کاتێک شێخ عەبدولقادر دێت بۆ بەغداد دەبینێت خەڵک بت دەپەرستن ، بەڵام ئەم بتە لە بەرد دروست نەکرابوو بەڵکو بتەکە دەسەڵاتدارانی شار و ناوچەکە بوون کە خەڵک وایدەزانی قەزا و قەدەر و سود و زیان بەدەست ئەم کاربەدەست و دەسەڵاتدارانەی دەوڵەتە لە پادشا و کارمەندەکانی ، بۆیە هات ئاڕاستەی خەڵکی کرد کە خودا بپەرستن و هانا بۆ ئەو ببەن و پشت بەو ببەستن نەوەک بە پادشا و دارو دەستەکەی و دەسەڵاتداران بەمەش تەوحیدی داچەقاند لە ناخی خەڵکەکەدا[٦٢]، پاشان دژ بە ئەو هاوبەشدانەر و موشریکانە وەستایەوە کە خودایەکی نوێیان هەبوو کە بریتی بوو لە (پارە) و (سامان) و (هێز) و (دەسەڵات) [٦٣]

لە عەقیدە و بیروباوەڕیشدا حەزرەتی گەیلانی بیر و باوەڕی وەک ئەشعەریەکان بووە و دەفەرموێت : خودای گەورە بە دوورە لە چۆنیەتی ، دروستکەری شوێنە و شوێنی هێناوەتە بوون ، بەدوورە لەوەی شوێنی هەبێت ، هەموو شتێکی هێناوەتە بوون ، خودای گەورە بە لاشەیەک ناناسرێتەوە ، ئەگەر کەسێک بوایە قەبارەی دەزانرا ، ئەگەر جەستەیەک بوایە ئەوا لە پارچە و بەش پێکدەهات ، بەڵکو یەکێکە تاک و بێ شێوە ، هیچ جوڵەیەک ئەنجام نادرێت لە خێر و شەڕدا لە ئاشکرا و پەنهاندا لە بەحر و بەڕ دا مەگەر بە ئیزن و ڕێپێدانی ئەو نەبێت ، دادپەروەرە زوڵم لەکەس ناکات[٦٤]

بنەماڵەی گەیلانیەکان[دەستکاری]

بنەماڵەی گەیلانیەکان لە شام و ئوردون و فەلەستین و عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە[٦٥]:

• لە سوریا :

1. آل شرف الدين الكيلاني

2. آل القصير الكيلاني

3. آل التنبكجي

4. آل الحمادي

5. آل عمر الكيلاني

6. آل سلام

7. آل عقيل

8. آل لحلح

9. آل بجبح

10. آل ظبيان

11. آل كتاني

• لە ئوردن :

1. آل زيد الكيلاني

2. آل النوباني

3. آل الحمادي

4. آل الهنيدي

• لە فەلەستین :

1. آل زيد الكيلاني

2. آل عدوي

3. آل النوباني

4. آل الحمادي

5. آل الهنيدي

6. آل كتاني

• لە عێراق :

1. آل سلطان الكيلاني

2. آل الطيار الآلوسي

3. آل البعاج الكيلاني

4. آل الحمادي

5. آل عشيرة البو جمعة

مامۆستاکانی خوێندنگای قادری[دەستکاری]

کۆمەڵێک مامۆستا لە خوێندنگای قادری وانەیان وتووەتەوە بەم شێوەیەیە [٦٦] :

1. شێخ ئەبو سەعیدی مەخرەمی (دامەزرێنەری خوێندنگاکە)

2. شێخ عەبدولقادری گەیلانی

3. نەوە و نەوەزاکانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بۆ ماوەی چەند سەدەیەک

4. شێخ عەبدووڵلا سوێدی (لەدایکبوون : ١١٠٤ ک – ١٦٩٣ ز ، وەفات : ١١٧٠ ک – ١١٧٠ ز)

5. شێخ عەلائەدینی موسڵی (لەدایکبوون : ١١٧٠ ک – ١١٧٠ ز ، وەفات : ١٢٤٠ ک – ١٢٠٣ ز)

6. شێخ حوسەین (لەدایکبوون : ١١٩٠ ک – ١٧٧٦ ز ، وەفات : ١٢٣٦ ک – ١٨٢١ ز بە تاعوون)

7. سەید ئیبراهیمی بەرزنجی (وەفات : ١٢٦٣ ک – ١٨٤٧ ز )

8. عەبدولفەتاحی واعیز (وەفات : ١٢٤٦ ک – ١٨٣٠ ز )

9. ابوالثناء شەهابەدینی ئالوسی – موفتی بەغدا -

10. سەیید محەمەد ئەمینی واعیز ( بە یوسفی دووەم بەناوبانگ بووە )

11. سەیید عەبدولفەتاحی مودەڕیس (ساڵی وانەوتنەوە : ١٢٩٥ ک – ١٨٧٨ ز )

12. شێخ عەبدوللەتیفی راویی (وەفات : ١٢٩٢ ک – ١٨٧٥ ز )

13. شێخ عەبدولحەقی هیندیی (وەفات : ١٢٧٩ ک – ١٨٦٢ز )

14. شێخ عەبدولسەلامی شەوواف (وەفات : ١٣١٨ ک – ١٩٠٠ ز)

15. شێخ یوسفی عەتا – موفتی بەغدا - (وەفات : ١٣٧١ ک - ١٩٥٢ ز ، ساڵی وانەوتنەوە : ١٣١٠ ک – ١٨٩٣ ز ، ساڵی بوون بە وتاربێژی مزگەوتی گەیلانی : ١٣٣٦ ک – ١٩١٨ ز)

16. شێخ عەبدولمەلیکی شەوواف (ساڵی وانەوتنەوە : ١٣١٩ ک – ١٩٠١ ز)

17. شێخ قاسمی قەیسی – موفتی بەغدا -

18. شێخ محەمەد قزڵجی (وەفات : ١٣٨٠ ک – ١٩٦٠ ز)

19. شێخ کەمالەدینی تائی

20. شێخ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس + شێخ عەبدولقادری خەتیب + شێخ عەبدوڵڵا سۆفی

نەقیبەکانی بەغدا[دەستکاری]

وە نەقیبەکانی بەغدا لە نەوەی شێخ عەبدولعەزیز لەسەر ئەم ڕیزبەندیەن[٦٧] :

1. شێخ زەینەدین کوڕی شێخ محەمەد شەرەفەدین کوڕی شەمسەدین محەمەدی هەتتاک کوڕی شێخ عەبدولعەزیز (وەفات : ١٠٨٥ ک – ١٦٧٤ ز)

2. شێخ نوورەدین کوڕی شێخ وەلی یەدین کوڕی زەینەدین (وەفات : ١٠٧٥ ک – ١٦٦٥ز)

3. شێخ حیسامەدین کوڕی شێخ نوورەدین (وەفات : ١١٦٣ ک – ١٧٥٠ز )

4. شێخ محەمەد دەروێش کوڕی شێخ حیسامەدین (وەفات : ١١٧٥ ک – ١٧٦٢ ز)

5. شێخ زەینەدینی بچوک (وەفات : ١١٩٢ ک – ١٧٧٨ ز)

6. شێخ مستەفای کوڕی شێخ زەینەدین (وەفات : ١٢٠١ ک – ١٧٨٧ ز)

7. سەیید سلێمان کوڕی سەیید مستەفا (وەفات : ١٢٣٥ ک – ١٨٢٠ ز)

8. سەیید مورادی کوڕی سەیید عوسمان (وەفات : ١٢٦٨ ک – ١٨٥٢ ز)

9. سەیید عەلی کوڕی سەیید سولەیمان (وەفات : ١٢٨٩ ک – ١٨٧٢ ز)

10. سەیید سولەیمان کوڕی سەیید عەلی نەقیب (وەفات : ١٣١٥ ک – ١٨٩٧ ز)

11. سەیید عەبدولڕەحمان کوڕی سەیید عەلی (وەفات : ١٣٤٥ ک – ١٩٢٦ ز)

12. سەیید مەحمودی حیسامەدین کوڕی سەید عەبدولڕەحمان (وەفات : ١٣٢٣ک - ١٩٠٦ ز)

13. سەیید ئەحمەد عاسیمی گەیلانی کوڕی سەید عەبدولڕەحمان (وەفات : ١٣٧١ ک – ١٩٥٢ ز)

14. سەیید ئیبراهیم سەیفەدینی گەیلانی کوڕی سەیید مستەفا کوڕی سەیید سولەیمان (وەفات : ١٣٨٠ ک – ١٩٦٠ ز)

15. سەیید بورهانەدینی کوڕی سەیید عەبدولڕەحمان (وەفات : ١٣٩٣ ک – ١٩٧٣ ز)

16. سەیید سالمی کوڕی سەیید عەبدولڕەحمان (وەفات : ١٤٠١ ک – ١٩٨١ ز)

17. سەیید ئەحمەد موزەففەری کوڕی سەید مەحموودی کوڕی سەیید عەبدولڕەحمان

18. سەیید یوسف + سەیید ئەحمەد موزەففەر

ناودارترین کتێبەکان دەربارەی ژیاننامەی گەیلانی[دەستکاری]

بەشێک لە ناودارترین ئەو کتێبانەی لەسەر ژیانی حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی نوسراون ئەمانەن :

1. أسنى المفاخر في مناقب الشيخ عبدالقادر : عبدالله بن سعد اليافعي

2. أنوار الناظر : عبدالله بن ناصر البكري البغدادي

3. أنهار المفاخر : محمد غوث الدين الشافعي

4. بهجة الأسرار و معدن الأنوار : نورالدين أبي الحسن علي بن يوسف اللهمي الشطنوفي الشافعي

5. الباز الأشهب : إبراهيم الدروبي

6. بستان الأصاغر و الأكابر ترجمة الشيخ عبدالقادر : عبدالحي القادري

7. البهجة الصغرى في مناقب عبدالقادر الجيلاني : عبدالعزيز بن أحمد سعيد عزالدين الدميري الدهري

8. تفريج الخاطر في مناقب عبدالقادر : عبدالقادر كمال الدين

9. تنشيط الخاطر : ضياء الدين ترك زادة

10. توفيق الملك القادر بسلوك طريق الغوث عبدالقادر : زادة كمال الدين الحريري

11. تحفة الأبرار و لواقح الأنوار : علي بن يحيى الجيلاني

12. تزيين الدفاتر : للشيخ محمد حبيب الله الشنقيطي

13. تحفة القادر : محمد أبي علي المعالي

14. الجاني والداني : السيد جعفر البرزنجي

15. الحق الظاهر في شرح أحوال الشيخ عبدالقادر

16. حال عبدالقادر الجيلي : سراج الدين ابن الملقن

17. خلاصة المفاخر في مناقب الشيخ عبدالقادر : الإمام عفيف الدين أسعد اليافعي

18. الدر الفاخر في مناقب الشيخ عبدالقادر : عبدالرحمن بن محمد بن علي السائح

19. الدر الفاخر في مناقب الشيخ عبدالقادر : السيد عبدالقادر بن الشيخ العيدروسي اليمني

20. در الجواهر في مناقب الشيخ عبدالقادر : الشيخ أبي حفص ابن الملقن المصري

21. الروض الزاهر في مناقب الشيخ عبدالقادر : أبي العباس القسطلاني

22. رياض البساتين في أخبار مولانا عبدالقادر محيي الدين : محمد الأمين

23. روضة الناظر في ترجمة عبدالقادر : الشيخ أبي طاهر حمد

24. الروض الناظر في ترجمة الشيخ عبدالقادر : محمد سعيد السنجادي

25. الروض الناظر : مجد الدين أبي طاهر الفيرزآبادي

26. رشف المهلين في تخميس أبيات الشيخ محيي الدين عبدالقادر : تقي الدين أبي الركات ابن حجة

27. زبدة الأسرار في مناقب غوث الأبرار : عبدالحق الدهلوي

28. زبدة الاعصار في أخبار قطب الأخيار

29. السر الظاهر : سليمان العلمي (الحوات)

30. السيف الرباني في عنق من اعترض على الشيخ الجيلاني : السيد محمد المكي بن السيد مصطفى بن محمد عزوز

31. السفينة القادرية : منلا التونسي القادري

32. سلطان العارفين : صلاح الدين عبدالقادر محمد فائز

33. الشرف الباهر : الشيخ الإمام قطب الدين موسى

34. الشراب النيلي في ولاية الجيلي : الشيخ محمد بن إبراهيم الحلبي

35. شمس المفاخر لذيل كتاب قلائد الجواهر : محمد بن حمد بن أحمد (البخشي)

36. الشيخ عبدالقادر – حياته و آثاره : الشيخ يونس إبراهيم السامرائي

37. الطريقة القادرية العلية : حكيم محمد حسن

38. عبدالقادر أكبر ولي في الإسلام : محمد علي عيسى

39. غبطة الناظر : ابن حجر العسقلاني

40. الفتح المبين : عبدالرحمن الكيلاني

41. الفتح الرباني في حياة سيدنا الشيخ عبدالقادر الجيلاني : طاهر علاء الدين القادري

42. قلائد الجواهر في مناقب الشيخ عبدالقادر : الشيخ محمد بن يحيى التادفي الحنبلي

43. الكوكب الزاهر في مناقب الشيخ عبدالقادر : الشيخ أبي الهدى الصيادي

44. الكواكب الدرية في المناقب القادرية : محمد رشيد الرافعي

45. كرامات الشيخ الجيلاني : مرجيلوث

46. الموجز في تاريخ القطب الغوث و الباز الأشهب : فخري نوري الجيلاني

47. مناقب الشيخ عبدالقادر الجيلاني : الشيخ قطب الدين موسى بن محمد الحنبلي

48. المختصر في تاريخ شيخ الإسلام عبدالقادر و أولاده : إبراهيم الدروبي

49. مختصر الروض الزاهر : إبراهيم الديري الشافعي

50. الإمام عبدالقادر الجيلاني : أبو الحسن الندوي

51. مناقب الشيخ عبدالقادر بن إبي صالح الجيلاني : عبدالرحمن بن محمد السائح

52. منظومة رائية من البحر الوافر في مناقب الشيخ عبدالقادر : الشيخ محمد الكيلاني بن إبراهيم بن أحمد الشريف الحسني الحشيشي القادري

53. مناقب الشيخ عبدالقادر : عبدالرحمن الطلباني

54. نزهة الخاطر في ترجمة سيدي الشريف عبدالقادر : علي بن سلطان بن محمد القادري

55. نزهة الناظر : علي محمد بن عبداللطيف البغدادي

56. نشأة القادرية : د. ماجد عرسان الكيلاني

57. نشر الجواهر : قاضي الإسلام محمد صبغة الله

58. وصايا الشيخ عبدالقادر الجيلاني : جميل إبراهيم حبيب

فەرمایشتی زانایان دەربارەی گەیلانی[دەستکاری]

• ئیبن جەوزی دەڵێت : "جەنابی شێخ عەبدولقادر لە قوتابخانەی موخەڕەمیی شێخی خۆی وانەی دەوتەوە ، و بە زوبانی ئامۆژگاری قسەی بۆ خەڵکی دەکرد ، تا بە زاهید ناوی دەرکرد ، قوتابخانەکەی پڕ بوو لە خەڵک ، لای شورەی بەغدا دادەنیشت و پاڵی بە تەکیەکەی دەدا و خەڵکێکی زۆر لە کۆڕەکانیدا تەوبەیان دەکرد[٦٨] .

• عەبدوڵڵای کوڕی قودامە (کە ساڵی ٦٢٠ ک – ١٢٢٣ ز وەفاتی کردووە) لە ستایشی حەزرەتی شێخ دەفەرموێت : "نەمبیستووە کەس بە ئەندازەی ئەو کەراماتی زۆری لێ بگێڕدرێتەوە" [٦٩] .

• لە ستایشی تەریقەتەکەشیدا ئیبن تەیمیە دەڵێت: "تەریقەتێکی شەرعی ڕاستە"[٧٠].

• دکتۆر حفنی دەڵێت : " تەسەوف لای گەیلانی تەنها قسەیەک نیە بوترێت ، بەڵکو ڕێگایەکە تێیدا خۆ برسیکردن و بڕینی حەز و ئارەزووەکانە"[٧١] .

• شێخ موەفەقەدین دەفەرموێت : نەمبیستووە کەس بە ئەندازەی ئەو کەراماتی لێ بگێڕدرێتەوە و نەمدیوە کەس بە ئەندازەی ئەو خەڵک شکۆمەندی بکەن لەپێناو ئایندا[٧٢] .

• ئیبن سەمعانی دەرحەقی دەڵێت : ئیمامی حەنبەلیەکان و شێخیانە لە سەردەمی خۆی ، زانا و پیاوچاک ، زۆر زیکر دەکات ، بەردەوام لە بیرکردنەوە دایە ، خێرا فرمێسک بە چاوی دێت[٧٣] .

• ئیبن ڕەجەب دەڵێت : شێخ عەبدولقادر دەرکەوت بۆ خەڵک ، خەڵک بە تەواوەتی قبوڵیان کرد ، هاتنە سەر ڕێگا و ڕێچکە و باوەڕەکانی ، سودیان لە قسەکانی بینی ، ئەهلی سونەت بە دەرکەوتنی سەرکەوت ، حاڵ و فەرمایشت و کەراماتەکانی لەناو خەڵک دەنگی دایەوە ، پادشاکان لێی دەترسان[٧٤] .

• شێخ عیزەدینی کوڕی عەبدولسەلام دەفەرموێت : هیچ کەراماتێکمان بۆ نەقڵ نەکراوە کە بەقەد کەراماتەکانی شێخ عەبدولقادر شاهیدی زۆر بوبێت [٧٥].

• شەطنوفی دەڵێت : موسای کوڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانی فەرموویەتی : لە باوکمم بیستووە فەرموویەتی : دەرچووم بۆ گەڕان بەناو دەشت و کێودا و بۆ چەند ڕۆژێک مامەوە کە ئاوی لێنەبوو و توینیم بوو ، بینیم هەورێک هات و بەرەو ڕووم دابەزی منیش لەو ئاوەی تێیدا بوو خواردمەوە ، پاشان بینیم ڕووناکیەک دەرکەوت کە ئەو ناوەی هەمووی ڕووناک کردەوە ، شێوەیەک دەرکەوت ، وتی : ئەی عەبدولقادر من خودای تۆم ئەوە حەرامەکانم بۆت حەڵاڵکرد ، حەزرەتی گەیلانیش فەرمووی : پەنا دەگرم بە خودا لە شەیتانی ڕەجیم ، بێدەنگبە ئەی نەفرەت لێکراو ، بینیم کە ڕووناکیەکە بوو بە تاریکی و شێوەکە بوو بە دوکەڵ و پاشان قسەی لەگەڵ کردم و وتی : ئەی عەبدولقادر زانستەکەت بە حیکمەتی خودا و تواناکەت ڕزگاری کردیت لێم ، حەفتا لە ئەهلی تەریقەتم بەم شتە گومڕا کردووە[٧٦].

• حەزرەتی ئەبولعەلەمەین سەید ئەحمەدی ڕیفاعی لە ستایشی حەزرەتی گەیلانی دەفەرموێت : (جا کێ هەیە بگاتە ئەوەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی پێی گەیشتووە ، ئەو پیاوێکە کە دەریای شەریعەت لە ڕاستیەتی و دەریای حەقیقەت لە چەپیەتی ، لە هەرکامەیان بیەوێت لێی دەرئەکات ، لەم سەردەمەی ئێمەدا هاوشێوەی نییە ، و ئەی مورید ئەگەر ڕۆژێک چویتە بەغداد هیچ شتێک مەخە پێش زیارەتکردنت بۆ لای شێخ عەبدولقادری گەیلانی[٧٧] .

• شێخ بەقای کوڕی بطو دەفەرموێت : ڕێگای شێخ محێدین عەبدولقادر بریتیە لە یەکگرتنی کردار و گوفتار ، یەکگرتنی خود و دڵ ، و کارکردن بە قورئان و سونەت لە هەموو هەنگاوێک و هەموو ساتێک و هەموو حاڵێک [٧٨] .

• شێخ ئەبولحەسەنی قرشی دەفەرموێت : ڕێگاکەی تەوحید بوو لە وەسف و حوکم و حاڵدا ، و جێبەجێکاری شەرع بوو لە ئاشکرا و پەنهان دا[٧٩] .

• ڕۆژهەڵاتناس شیمل ستایشی شێخ عەبدولقادر دەکات و دەڵێت : " گەورەترین پیاوچاکی میللییە لە جیهانی ئیسلامیدا " [٨٠] .

• شێخ عودەی کوڕی موسافیر دەفەرموێت[٨١] : کاتێک لەلای شێخ عەبدولقادر دادەنیشتیت دەتوت خەونە ، ڕەوشتی زۆر بەرز بوو ، سیفەتەکانی زۆر نایاب بوو ، زۆر خۆ بەکەمزان بوو ، لەگەڵ میوانەکان نانی دەخوارد ، لەگەڵ هەژار و لاوازەکان دادەنیشت ، سەردانی نەخۆشەکانی دەکرد ، ئارامی لەسەر داواکارانی زانست دەگرت ، لە کاروباری هاوەڵەکانی دەپرسی و لە هەڵەیانی دەبووری و باوەڕی بەو کەسە دەکرد کە سوێندی بخواردایە .

• ئەبو مەدینی ئەندەلوسی دەفەرموێت [٨٢] : شێخ عەبدولقادر فرمێسک دابەزینی خێرابوو ، زۆر لەخواترس بوو ، زۆر بە شان و شکۆ بوو ، پاڕانەوەی گیرابوو ، ڕەوشتی بەرز بوو ، لە هەموو خەڵک دوورتربوو لە خراپەکاری ، لە هەموو خەڵک نزیکتر بوو بۆ حەق.

• ئەبو عەبدوڵڵا موحەمەد کوڕی الخضری حوسەینی دەفەرموێت : شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە سیانزدە زانست دا فەرمایشتی دەبوو ، وانەیەک لە تەفسیر ، وانەیەک لە حەدیس ، وانەیەک لە مەزهەب ، وانەیەک لە خیلاف و ناکۆکی ، بەیانیان تەفسیر و زانستەکانی حەدیس و مەزهەب و خیلاف و ئوسوڵ و نەحوی لەخزمەت دەخوێنرا و نیوەڕوان قورئانی دەخوێند بە خوێندنەوە جیاوازەکان [٨٣] .

• ئیبن وەردی دەفەرموێت : شێخی گەیلانی دادەنیشت بۆ ئامۆژگاری کردنی دوو پیاو یان سیان ، بەرەبەرە دەبینرا خەڵکێکی زۆر کۆدەبێتەوە ، خەڵک بەسەر ئەسپ و ماین و گوێدرێژ و حوشترەکانیان دەهاتن و لە کۆتایی مەجلیسەکەی وەک شورایەکیان دروست دەکرد [٨٤] .

• ئیبن تغری بردی دەفەرموێت : شێخی گەیلانی شێخی عێراق بوو خاوەنی حاڵ و فەرمایشت بوو ، زانایەک بوو کاری بە زانستەکەی دەکرد ، قوتبی وجود بوو ، ئیمامی ئەهلی تەریقەت و مایەی شانازی شێخەکانی سەردەمی خۆی بوو ، خودای گەورە لە بەرەکەتی خۆی و نەوە پاک و چاکەکانی بێبەشمان نەکات[٨٥] .

فەرمایشتەکانی[دەستکاری]

- عەبدولقادری گەیلانییان دی لە حەوشی بەیت ڕووی لەسەر وردە بەردەکان دائەنا و ئەیوت : ئەی خوایە بم بەخشە ، وە ئەگەر شایانی سزام لە قیامەت بە کوێری هەڵم سێنە تا لە ڕووی چاکانا شەرمەزار نەبم [٨٦].

- شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی دەفەرموێت : شێخ عەبدولقادری گەیلانی هەرکاتێک منداڵێکیان دەبوو ، دەهات و بانگ و قامەتی لە بن گوێی دەکرد ، ئینجا دووعای ساڵح بوونی بۆ دەکرد ، پاشان لەسەر دەستەکانی خۆی دایدەنا و دەیگوت : ئەو منداڵەم مردووە ، پەروەردگار لە دڵی من دەری بهێنە ، ئەگەر ئەو منداڵە وەفاتی کردبا ، دەیگوت : بیشۆن و کفنی بکەن و بۆم بیهێننە مزگەوت ، ئینجا نوێژی لەسەر دەکرد و چەند دڵۆپێک فرمێسکی دەڕشت و لەسەر دەستەکانی دایدەنا و هەتا بەردەم دەرگەی مزگەوت دەیبرد ، پاشان دەیگوت : بیبەن و ئەسپەردەی خاکی بکەن ، من ناتوانم بێم و وانەم هەیە ، ئینجا دەچوو وانەی بە سۆفیەکان دەگوتەوە ، لێیان پرسی : بۆچی بۆ ئەسپەردەی ڕۆڵەکانت نایەیت ؟ گوتی : هەر کەسێک لە دایک بێت دەبێت بمرێت ، بۆیە ناتوانم وانەی سۆفیەکان ڕابگرم بەهۆی مردنی ڕۆڵەکەم ، فێربوونی وانەی تەزکیە و سلوک زۆر ئەولاترە [٨٧].

- جارێکیان شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەگەڵ هاوەڵەکانی بەڕێگایەکدا دەڕۆن کە زۆر باریکە ، لەوکاتەدا سەگێک بەو کۆڵانە دا دێت ، بۆیە شێخ دەکشێتە دواوە و ڕێگاکە بۆ سەگەکە دەکاتەوە ، یەکێک لە موریدەکانی زۆری پێناخۆش دەبێت کە چۆن سەگێک ڕێگای بۆ بکرێتەوە و بەپێش بکەوێت ، خۆ مرۆڤ بەڕێزتر و لایەقترە و گەورەترە لە هەموو بونەوەرێکی دیکە ، چۆن ئەمە دەبێ ؟ شێخ لەوکاتەدا ڕووی وەرگێڕا لای موریدەکانی و گوتی : ڕۆڵەکانم ! ئەو سەگە بەزمانی حاڵ گوتی : لە کۆنی کۆندا چ کەم و کوڕیەک لە من هەبووە ، تاوەکو بەرگی سەگ بەمن ببەخشن ؟ ئادەی پێم بڵێ چ گەورەییەک لە تۆ هەبوو تاوەکو خەڵاتی سوڵتانی عارفینت پێ ببەخشرێت ؟ بۆیە منیش ڕێگاکەم پێشکەش کرد چونکە بەدەست خۆی نەبووە کە بوەتە سەگ [٨٨].

- جارێکیان شێخ عەبدولقادری گەیلانی چووە سەر مینبەر و وتاری دەخوێندەوە ، لەو وتارەدا زۆر هێرشی کردە سەر خەلیفە (مقتفی لامر الله) و سەرزەنشتی کرد لەسەر ئەوەی کە (ابن المزاحم) ی ستەمکاری کردووە بە قازی بۆ ئەوەی دادوەری خەڵکی پێ بکات ، ڕوی کردە خەلیفە و گوتی : ئەی خەلیفە ، گوێ بگرە تۆ ستەمکارترین ستەمکارت کردووە بە گەورەی موسوڵمانان ، بەیانی لە دیوانی حەزرەتی حەق (رب العالمین) چی وەڵام دەدەیەوە لە کاتێک ئەو (ارحم الراحمین)-ە ، خەلیفە لەو کاتە لەبەر قسە بەسام و هەیبەتەکانی شێخ عەبدولقادر ، زۆر ترسا و دەست بەجێ فرمانی دا (ابن مزاحم) یان دورخستەوە لە دادوەرێتی[٨٩].

- دەیفەرموو : ئەی خەڵکینە هەلەکان بقۆزنەوە و دەرفەتی ژیان لەدەست مەدەن ، خۆتان بۆ قیامەت دەوڵەمەند بکەن ، مادەم دەرگای ژیان تا ئێستا کراوەیە ، فریای بکەون ، بەم نزیکانە ژیانتان بەڕوو دا دەخرێت [٩٠] .

- دەیفەرموو : ئەی ڕۆڵەکەم ، ئەوە بزانە کە هاوڕێیەتی کەسانی خراپەکار ، دەتخاتە گومانی خراپ بەرامبەر کەسانی چاک و باش [٩١] .

- دەیفەرموو : لەو کەسانە مەبن کە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن ، خۆشیان ئامۆژگاری وەرناگرن ، کاتێکیش شتێکی باش دەبیستن ، کاری پێ ناکەن [٩٢] .

- دەیفەرموو : سوربوونت لەسەر دونیا لەلای خودا و خەڵکیش ئاوڕووت دەبات ، چەند سەیریت تۆ ، ڕزقی دونیات دەوێت ، ئەگەر بە کەمبوونی ئیمانیشت بێت ! [٩٣] .

- جارێکیان حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بە کۆڵانێکی بەغداد دەڕۆیشت ، هەندێ قوتابیی لەگەڵ بوو ، گەیشتنە لای سەرخۆشێک ، قاچی بە قەراغی ڕێگەکەدا درێژ کردبوو ، بەرگی پیس بووبوو ، لەحاڵێکدا بوو بەزەییت پێدابێتەوە ، سەرخۆشەکە ڕێگای لێگرتن و گوتی : ئەی عەبدولقادر خودا بەتوانایە (قادر)-ە یان نا ؟شێخی گەیلانی بزەیەکی کرد و گوتی : بێگومان بەتوانایە ، بۆ جاری دووەم ، گوتی : بەتوانایە یان نا ؟ شێخی گەیلانی بزەیەکی کرد و گوتی : بەڵێ بێگومان بەتوانایە ، بۆ جاری سێهەم بانگی کرد و گوتی : ئەرێ عەبدولقادر خودا بەتوانایە یان نا ؟ شێخ دەستی بە گریان کرد و یەکسەر چووە سوجدە و گوتی : بەڵێ سوێند بە پەروەردگار ، خودای گەورە بەتوانایە ، بەتوانایە ! ، فەرمانی کردە قوتابییەکانی هەڵیبگرن و بیشۆن و ڕێزی لێ بگرن ، قوتابیەکانی بەم کارەی سەرسامبوون و پرسییان : قوربان قسەکانی ئەو سەرخۆشە چی واتایەکیان هەبوو ؟ شێخ فەرمووی : یەکەمجار پرسی : خودای گەورە دەتوانێ لێم خۆش بێت ، یان نا ؟ منیش گوتم : بەڵێ دەتوانێت ، دووەمجار پرسی : خودای گەورە دەتوانێ من بخاتە جێگا و مەنزڵی تۆ ؟ گوتم : بەڵێ دەتوانێت ، سێیەم جار گوتی : ئەی دەتوانێ تۆ بخاتە ئەم جێگە و حاڵەی من ؟ منیش لە ترسی خودا دەستم بەگریان کرد و گوتم : بەڵێ دەتوانێ ، دەتوانێ ، سوجدەم برد و تکام لە پەروەردگار کرد ناتەواوییەکانم بشارێتەوە و بمپارێزێت[٩٤] .

- دەیفەرموو : ئەی بەندەکانی خودا ڕاستگۆ بن ڕزگارتان دەبێ ، کەسی ڕاستگۆ ناگەڕێتە دوواوە [٩٥] .

- دەیفەرموو : دڵ ئەگەر ڕاست و ساخ بوو گوێی لێ نییە کێ پێچەوانەیەتی و کێ هاوڕایەتی ، کێ سوپاسی دەکات و کێ بە خراپ باسی دەکات ، گوێنادات کە کێ پێی دەبەخشێ و کێ لێی قەدەغە دەکات ، کێ لێی نزیک دەبێتەوە و کێ پشتی تێ دەکات ، چونکە پڕ دەبێت لە یەکتایی خودا و تەوەکول و یەقین و ئارامیی و باوەڕ و لەخودا نزیکبوونەوە [٩٦] .

- دەیفەرموو : هاوار بە حاڵتان شەڕ لەسەر ئەوە دەکەن کە بۆتان بڕاوەتەوە و کێشمەکێشمی لەسەر دەکەن ! لەکاتێکدا دەزانن هەر دەمرن ، ئەوەی بۆتان دیاریکراوە چۆن دەگۆڕێت ؟ لەکاتێکدا ئەوەی بۆتانی دیاری کردووە پەروەردگارە [٩٧] .

- دەیفەرموو : تێبکۆشن هەژاران ڕەتمەکەنەوە ، هەرشتێکتان هەبوو پێیانبدەن ، کەمێک باشترێکە لە بێبەشکردنی ، ئەگەر هیچ شتێکتان لەبەر دەست نەبوو بە هێمنی و نەرم و نیانی و قسەی خۆش بەڕێی بکەن ، هەرچۆنێک هەیە دڵی مەشکێنە ، چونکە دونیا دەگۆڕێت ، لە شەو و ڕۆژێکدا هەرچی هەیە گۆڕانی بەسەردا دێت [٩٨].

- دەیفەرموو : ژیربە و شەرم لە خودا بکە ، دونیا بەردەوام نابێت ، ڕۆژیی دوایی بەردەوامی دەبێت ، ئارەزووەکانی دونیا کۆتاییان هەیە ، ئارەزووەکانی ڕۆژی دوایی کۆتاییان نییە ، بڕوادار دونیا بە ڕۆژی دوایی دەگۆڕێتەوە و خەڵکیش بە خودا دەگۆڕێتەوە [٩٩].

- دەیفەرموو : بڕوادار ئەو کەسەیە کە لە ماڵی نەفس و هەوا و خوەکانی دەردەچێت و بەرەو لای پەروەردگاری دەکەوێتە ڕێ ، کاتێ لەو ڕێگایەیدا چەندین بەڵا و ناخۆشی و چەرمەسەری لەلایەن خۆی و ماڵ و ماڵباتەکەی دێنە ڕێی ، حەپەساو و سەرسام دەبێت ، بۆ لای گوناهـ و ڕەوشتە خراپەکان دەگەڕێتەوە ، گەر سەرپێچی سنوورەکانی ئایین بکات دواتر ڕاستەوخۆ تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوە لای پەروەردەگاری [١٠٠] .

- دەیفەرموو : زەوی لە ژێر پێی شێخەکان دەڕوات ، ئەو شێخانەی وازیان لە دونیا و خەڵکی هێناوە ، وازیان لە هەرچی شتە هێناوە – لەوانەی لە ژێر عەرشی خودایە ، تا ئەوانەش کە کەوتونەتە ژێر خاک – ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە ، وازیان لە هەرچی شتە هێناوە و هیچ کات بۆی ناگەڕێنەوە ، خۆیان لە هەرچی کەسە دەپارێزن ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە لە هەموو بارودۆخ و کاتێکدا لەگەڵ خودادان [١٠١] .

- دەیفەرموو : هاوار بە حاڵتان ، زۆربەتان لە ئارەزوودان ، لە پەرستگاکانتان خەڵک دەپەرستن ، خوداپەرستی و نزیکبوونەوە لێی " تەنیا بە مانەوە و خەڵوەت کردن بە نەزانییەوە ناکرێ ، ماڵوێران" بۆ دەستکەوتنی زانست بچنە لای زانایان ، بچن تا فریو نەخۆن ، بە جەستە و دواتر بە ناواخنتان و دواتر بە دڵتان بڕۆن ، گەر بە جەستە و ڕوح بە ئاگابوویت و دانیشتی ، ئەوکات لە خودا نزیک دەبیتەوە و دەگەیتە لای ئەو[١٠٢] .

- دەیفەرموو : ئاقڵ بە ، واز لە خۆبەزلزانی بێنە ، وەرە لێرە دانیشە ، وەکوو یەکێک لەو خەڵکە دانیشە ، بۆ ئەوەی وتەکانم لە دڵتدا بڕوێت دانیشە ، گەر ژیر بیت لە نزیک من دادەنیشی و هەموو ڕۆژێ بە پاروویەک ئۆقرە دەگری و لەگەڵ زەبری وتەکانم ئارام دەگری ، ئەوەی بڕوای هەبێت ، جێگیر و دامەزراو دەبێت ، ئەوەی بڕوایشی نەبێت لێم ڕادەکات[١٠٣] .

- دەیفەرموو : ڕۆڵەکەم خۆت بە شتانی بێ سود خەریک مەکە ، چونکە خۆ خەریککردن بەو شتانە لە خەریکبوون بە شتە گرنگەکان دوورتدەخاتەوە ، باسکردنی خەڵکی و خەریک بوون بە عەیبەکانیان کاری تۆ نییە ، خەریکبوون بە حاڵی خۆت و عەیبەکانت ، لە پێشینەی کارەکانتە [١٠٤] .

- دەیفەرموو : ئەی ئەو کەسەی بە دەوڵەمەندی و پاکێکیەکەت لەخۆبایی بوویت ، لەو نزیکانە پاکیەکەت گەرد دەیگرێت ، دەوڵەمەندیەکەت نامێنێ و هەژار دەبیت ، تواناکەت نامێنێت ، بەو حاڵەی ئێستات لەخۆبایی مەبە ، پێویستە بەردەوام بەشداری کۆڕ و مەجلیسی زیکر بکەیت ، گومانی باش بە "شێخی خاوەن زانست و کردار" ببە و گوێیان بۆ شلکە و کار بە قسەکانیان بکە [١٠٥] .

- دەیفەرموو : ماڵوێران ، چەند جار دەڵێیت (الله اکبر) ، درۆ دەکەیت ، نان لات ئەکبەر و گەورەترینە ، خەڵکی لات ئەکبەر و گەورەترینە ، گۆشت لەلات گەورەترینە ، ئەو دەوڵەمەندیەی ژیانت لەلات گەورەترینە ، پاسەوانی فرۆشگەکەت ، پاسەوانی تولە ڕێکەت ، لەلات گەورەترینە ، سوڵتانی وڵاتەکەت لەلات گەورەترینە [١٠٦] .

- دەیفەرموو : گەر بەڕۆژوو بوون واز لە درۆ و شایەتی درۆ و غەیبەت و دوزبانی و تێکدانی نێوان خەڵکی بێنن ، واز لە خواردنی ماڵی خەڵک بێنن ، بەڵکوو بۆ ئەوە بەڕۆژوو بن تا لە گوناهەکانتان پاکبنەوە [١٠٧] .

- دەیفەرموو : ئەی خەڵکینە ، دڵنەوایی هەژاران بکەن ، لەکاتی لاوازی ئیمانیان هانیان بدەن ، لەکاتی بەهێزی پشتگیریان بکەن و زەردەخەنە بخەنە سەر لێوانیان ، بە بەخشین پێشوازی لە هەژاران بکەن ، لەکاتی نەبوونیشدا بە جوانترین شێوە وەڵامیان بدەنەوە[١٠٨] .

- دەیفەرموو : پارچە نانێک لە سکی برسیەکدا خێرترە لە دروستکردنی هەزار مزگەوت و لە پۆشینی بەرگی کەعبە و لە هەستان بۆ نوێژ و لە جیهادی کافران و لە بەڕۆژووبوون لە گەرمیەکی زۆر بەتین دا ، ئەگەر خواردن بچێتە سکی برسیەک ئەوا کەسی خواردن پێدەر نورێکی وەک ڕووناکی خۆر بۆ دەبێت ، خۆشبەختی بۆ ئەوەی خواردن دەداتە برسیەکان [١٠٩] .

- فەرموویەتی : لەکاتی خەڵوەتدا کاتێک خەوم لێدەکەوت دەنگێکم دەبیست دەیوت : ئەی عەبدولقادر تۆمان بۆ خەوتن دروست نەکردووە ، خۆشمانویستیت کاتێک هیچ نەبویت بۆیە ئێستا کە شتێکیت لێمان غافڵ مەبە [١١٠] .

- عەبدوڵڵای جوبائی دەفەرموێت : گوێم لە کتێبی (حلية الأولياء) دەگرت لە ئەبوفەزڵی کوڕی ناسڕی شێخم ، دڵم نەرم بووەوە و حەزم دەکرد داببڕێم لە خەڵک و سەرقاڵببم بە پەرستش ، پاشان چوومە لای شێخ عەبدولقادری گەیلانی و نوێژم لەدوایەوە کرد ، کاتێک دانیشتم شێخ عەبدولقادر سەیری کردم و فەرمووی :" ئەگەر دەتەوێت داببڕێیت ئەوا دامەبڕێ هەتا فێری شەرع نەبیت و لەخزمەت مامۆستایان دانەنیشیت ، ئەوکات دەتوانیت لەخەڵک داببڕێیت ، چونکە ئەگەر لەکاتی خەڵوەتەکەتدا بابەتێکی شەرعیت لا دروست بوو خۆ نایەیتە دەرەوە و پرسیار لە خەڵک بکەی دەربارەی ؟ چاک نیە بۆ ئەو کەسەی لە خەڵوەتە بێتە دەرەوە و پرسیار لە خەڵک بکات دەربارەی کاروباری ئاینەکەی ، پێویستە خاوەن خەڵوەت وەک مۆمێک بێت ڕوناکیەکەی گەشاوە بێت[١١١] .

- حەزرەتی گەیلانی فەرمووی [١١٢]  : ئیبلیس وتی : "من" [١١٣] ، بەمەش لە ڕەحمی خودا دەرکرا ، حەلاج فەرمووی : "من"[١١٤] ، بەمەش لە خودا نزیکبووەوە ، چونکە حەلاج کە وتی "من" مەبەستی فەنا و نەمان بوو بۆ ئەوەی تەنها خودا بمێنێتەوە بەمەش گەیشتە پلەی ویساڵ و بۆ هەمیشە مایەوە ، و ئیبلیسیش مەبەستی بەقا و مانەوە بوو کە وتی "من" ، بۆیە خودای گەورە ناو و نیشانی هەمووی بەفەنادا برد و پلەکەی دابەزاند.

- دەفەرموێت : دونیا لە دڵت دەربهێنە و بیخە ناو دەستت ئەوکات زیانت پێ ناگەیەنێت [١١٥] .

- سەبارەت بە شەرم کردن فەرمووی : بریتیە لەوەی کە بەندە شەرم بکات لەوەی بڵێت (الله) و حەقی ئەو ناوە نەدات ، واز لە تاوان بهێنێت لەبەر شەرم لە خودا نەک ترسان لێی ، و پەرستشەکانی بکات بەوەی سەیری بکات کە کەمتەرخەمە لە پەرستشەکانی[١١٦] .

- ئەبوسالح نەسری کوڕی عەبدولڕەزاقی کوڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانی دەفەرموێت [١١٧]  : لە مامم ئەبو عەبدوڵڵا عەبدولوەهابی کوڕی شێخ عەبدولقادر بسیتوومە کە فەرمووی : لە وڵات دوورکەوتمەوە و چەندین زانستی جۆراوجۆر فێربووم ، کە گەڕامەوە بۆ بەغداد بە باوکمم وت دەمەوێت قسە بۆ خەڵک بکەم لە خزمەتتا ، ئەویش ڕێگای پێدام ، چومە سەر کورسیەکە ، ئەوەی خودا پێی بەخشیبووم لە زانست و زانیاری پێی قسەم کرد و وتار و ئامۆژگاریم دا ، باوکیشم گوێی دەگرت ، نەمیبیست هیچ کەسێک دڵی نەرم ببێت و هیچ فرمێسکێک نەڕژا ، خەڵکی مەجلیسەکە تاقەتیان چوو و داوایان لە باوکم کرد کە ئەو قسەیان بۆ بکات ، من دابەزیم و باوکم چووە سەر کورسیەکە ، سەیردەکەم خەڵکی مەجلیسەکە حاڵیان لێهات و هاواریان دەکرد ، کاتێک باوکم دابەزی وتم باوکە ئەمە چ حاڵێک بوو ؟ ئەویش فەرمووی : ڕۆڵەکەم تۆ لەسەر زەوی بۆ زانست گەڕایت و گەشتت کرد ، بەڵام ئایا بۆ ئێرە گەشتت کرد ، ئاماژەی بۆ ئاسمان کرد ، پاشان فەرمووی : ڕۆڵەکەم کە چوومە سەر کورسیەکە خودای گەورە زمانمی کردەوە و ئەوە ڕوویدا کە بینیت لە خەڵکەکە .

- فەرمووی : ئەگەر تەوحید لە بەردەرگای ماڵێک بێت و شیرک لەناو ماڵەکە بێت ئەوە ئەوپەڕی دوڕووییە [١١٨].

- فەرمووی : ساتێک بیرکردنەوە باشترە لە شەونوێژد [١١٩] .

- فەرمووی : خۆتان سەرقاڵکردووە بە کۆکردنەوەی شتانێک کە نایخۆن ، و خەیاڵ و ئاواتێک کە پێی ناگەن ، و بونیادنانی شوێنانێک کە تێیدا نامێننەوە [١٢٠].

- دەفەرموێت : دونیا دەکرێت لەناو دەست بێت ، دەکرێت لەناو گیرفان بێت ، هەڵگرتنی بە نیەتێکی چاک دەبێت ، بەڵام ناکرێت لە ناو دڵ بێت[١٢١] .

- دەفەرموێت : ئاگاداری سەیرکردن بن بە حەز و شەهوەتەوە چونکە تاوان لەناو دڵەکانتان دەچێنێت [١٢٢].

- دەفەرموێت : ڕۆڵەکەم هەرگیز وەها سەیری شێخەکەت نەکەیت پێت وابێت پارێزراوە لە تاوان ، ئەویش مرۆڤێکە هەڵە دەکات و ڕاست دەکات ، ئەگەر هەڵەیەکت لێی بینی ، هەوڵبدە بەهانەیەکی شەرعی بۆ بدۆزیتەوە ، ئەگەر بەهانەت نەدۆزیەوە ئەوا داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ بکە چونکە ئەویش مرۆڤێکە ڕاست و هەڵەی هەیە[١٢٣] .

- شێخی گەیلانی پێنج مەرج دادەنێت بۆ شێخی پەروەردەکار ، کە ئەگەر ئەو پێنج مەرجەی تێدا نەبێت ئەوا شیاو نیە ڕێنوێنی و ڕێنمایی خەڵک بکات ، مەرجەکانیش ئەمانەن[١٢٤] :

١) پێویستە زانا بێت بە حوکمەکانی شەریعەت و ئاین ، زانابێت بە حەڵاڵ و حەرام ، زانابیت بە سنوورەکانی شەرع و سنوورەکانی سونەتی نەبەوی .

٢)پێویستە زانا بێت بە زانستی حەقیقەت و تەریقەت ، زانا بێت بە حاڵی دڵەکان و نەفسەکان و ڕێگای خاوێنکردنەوەیان ، و شارەزابێت بە حاڵی پەیڕەوکارانی ڕێگاکە و بیانخاتە سەر ڕێگای گەیشتن بە خودا و ئەم زانستەی لە شێخێکی مورشیدی کامڵ وەرگرتبێت لە ڕێگەی سەنەدێکەوە کە بگاتەوە بە پێغەمبەر ﷺ .

٣) پێویستە بەڕێز بێت لەگەڵ میوانەکان و بەخشندەبێت لەگەڵیان ، شیاو نیە بۆ مورشیدێک کە بەخشندە نەبێت ، پێویستە لەگەڵ میوانان هەردەم دەم بە خەندە بێت و پێشوازیکار بێت.

٤)پێویستە خۆ بەکەمزان بێت بۆ بڕوادارن و لەخزمەتیاندابێت بە گوفتار و کردار .

٥) پێویستە سەرکەوتوو بێت لە پەروەردەکردنی موریدەکان و خاوێنکردنەوەی دەروونیان ، ئەمەش ڕوونادات هەتا پێشتر دەروونی خۆی خاوێن نەکردبێتەوە کە ئەوەش لە سەر دەستی شێخێکی شارەزا و لێهاتوو ئەنجامی دابێت و هەروەها ڕێگەپێدراوبێت بۆ ڕێنمایی کردن و شێخایەتی لەلایەن شێخەکەیەوە بە سەنەدی بەستراو بە پێغەمبەر ﷺ .

- دەفەرموێت [١٢٥] : وەسیەتت دەکەم بە تەقوای خودا و گوێڕایەڵیکردنی ، و پابەندبوون بە شەرع ، و خۆ بەکەمزانین ، و دەم بە خەندەبوون ، و وەستان لە ئازاردان ، و بەرگەگرتنی ئازار و هەژاری ، و پاراستنی شکۆی شێخەکان ، و ئامۆژگاری کردنی بچوک و گەورەکان و وازهێنان لە ناکۆکی ، و هاوکاری کردن لە کاروباری دین و دونیا.

- فەرمووی [١٢٦] : تەصەوف دامەزراوە لەسەر هەشت سیفەت و ئاکار :

١)ئاکاری یەکەم : خۆ بەکەم زانین ؛ کە دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی ئیبراهیم علیه السلام.

٢)ئاکاری دووەم : ڕەزامەندی ؛ کە دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی ئیسحاق علیه السلام.

٣)ئاکاری سێهەم : سەبر ؛ کە دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی ئەیوب علیه السلام.

٤)ئاکاری چوارەم : ئاماژە ؛ کە دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی زەکەریا علیه السلام.

٥)ئاکاری پێنجەم : غوربەت ؛ کە دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی یەحیا علیه السلام.

٦)ئاکاری شەشەم : لەبەرکردنی خوری ؛ کە دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی ئادەم و موسا علیهم السلام.

٧)ئاکاری حەوتەم : گەشتکردن ؛ کە دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی عیسا علیه السلام.

٨)ئاکاری هەشتەم : هەژاری : کە دەگەڕێتەوە بۆ پێغەمبەرمان صلی الله علیه و اله وسلم.

- فەرمووی [١٢٧]: خۆت بە سێ شت پابەند بکە :

١) خۆبەکەمزانین لەپێناو خودای گەورە.

٢) ڕەوشت بەرزی لەگەڵ هەموو بونەوەرەکان.

٣) بە بەخشندەیی نەفس.

- فەرمووی [١٢٨] : لە دوونیادا دوو شت بۆت بەسە :

١) هاوڕێیەتی هەژارێکی خوداناس.

٢) خزمەتکردنی پیاوچاکێکی کامڵ.

- دەیفەرموو [١٢٩] : خوایە ئێمە گومڕاین هیدایەتمان بدە ، هەژارین دەوڵەمەندمان بکە ، لاوازین بەهێزمان بکە ، تاوانبارین لێمان خۆش ببە .

- دەفەرموێت [١٣٠] : ڕاستی زوهد ئەوکاتە دەردەکەوێت ، کاتێ وازت هێنا لە دونیا و ئاخیرەت و هەوەس و خۆشی و ناخۆشی و وازهێنان لە داواکردنی پلەی بەرزی قیامەت و داواکردنی کەرامات و جەننەت.

- دەیفەرموو : بانگەشەی خۆشەویستی خودا دەکەیت و لەلای خەڵکیش سکاڵای لێ دەکەیت ؟ لە خۆشەویستیەکەت ڕاست ناکەیت ؟ ئەوەی لە حاڵی دەوڵەمەندی خۆشیبوێت و لە هەژاریشدا سکاڵای لێ بکات ، ئەوە درۆزنە ، گەر هەژاری بێتە سەر دڵێکی بەتاڵ لە ئیمان ، ئەو دڵە خۆی بۆ ناگیرێت و ئیمان و متمانەی تێدا ئۆقرە ناگرێت ، تا بەو شێوەیە بێت دەبێتە هاوەڵی بێبڕوایی ، هەژاری بۆ بڕوادارێکی پارێزراو نەبێت گونجاو نییە ، بڕوادار چۆن ئارامناگرێت لە کاتێکدا دونیا زیندانەکەیەتی ، ئایا کەستان بینیوە لە زینداندا داوای خۆشگوزەرانی و دەوڵەمەندی بکات[١٣١].

کەراماتەکانی[دەستکاری]

- دایکی حەزرەتی گەیلانی گێڕاویەتیەوە و فەرموویەتی : هەر بە منداڵی عەلامەت و نیشانەی گەورەیی لە ناوچاوانی عەبدولقادر دا دیار بوو ، لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا ، تا ئێوارە شیری نەدەخوارد و مەمکی نەدەگرت ، جارێک هەور بوو ، خەڵک نەیانزانی داخۆ ئەو ڕۆژە ڕەمەزانە یان نا ؟ هاتن لە منیان پرسی و گوتم : عەبدولقادر ئیمڕۆ مەمکم ناگرێ ، مەعنای وایە ڕەمەزانە ، لە ئاخیریدا دەرکەوت کە ئەو ڕۆژە ڕەمەزان بووە و خەڵک ڕۆژووەکەیان گرتەوە[١٣٢] .

- یەکێک لە سوڵتانەکانی سەلجوقیەکان کاروانێک دەنێرێت بۆ ئەوەی مەی بۆ بهێنن ، کە کاروانەکە دێتەوە و مەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە بە بەردەم شێخ عەبدولقادر تێدەپەڕن ، شێخی گەیلانی کاروانەکە دەوەستێنێت و ڕاستەوخۆ ئاژەڵەکان دەوەستن و ناجوڵێن ، ئەو مەیەی هەڵیان گرتووە دەگۆڕێت بۆ سرکە ، کاتێک کاروانەکە ئەم هەواڵە بە سوڵتانی سەلجوقی دەگەیەنن ، خێرا سوڵتان دێتە خزمەت حەزرەتی شێخ و لەسەر دەستی تەوبە لە زۆرێک لە حەرامەکان دەکات [١٣٣] .

- یەکێک لە کەراماتەکانی شێخی گەیلانی ئەوەبوو کە لە مەجلیسەکەیدا دوورترین کەس وەک نزیکترین کەس فەرمایشتەکانی دەبیست و کاتێک فەرمایشتی بفەرمووایە لەو شتانەدا قسەی دەکرد کە بە دڵی خەڵکدا دەهات و بەمەش ئاڕاستەیانی دەکرد بۆ ڕێگای دروست[١٣٤].

- ڕۆژێک خەلیفەیەکی خۆشەویستی عەرزی دەکات و دەڵێت : "ڕۆحم بە فیدات بێ ، بۆچی تۆ ناوت (عەبدولقادر)ە و پێت دەڵێن (موحیەدین)؟ " ، ئەویش دەفەرموێت : "ڕۆژێکی جومعە ، لە بەغدا دەرکەوت بووم ، لە گەڕانەوەدا تووشی نەخۆشێکی زۆر زەعیف بووم ، ڕەنگی گۆڕابوو ، کە چاوی بە من کەوت گوتی : (السلام علیک یا عبدالقادر) ، فەرمووی : منیش وەڵامم دایەوە گوتی : وەرە پێشەوە ، چوومە بەردەمی ، ووتی : هەڵمستێنە ، چوومە بن باڵی و ڕاستم کردەوە ، تەماشام کرد نەخۆشی یەکەی نەما و ڕەنگی ڕوون بوەوە ، فەرمووی : پرسیارم لێ کرد تۆ کێی ؟ ووتی : بۆ نام ناسی ؟ ووتم نا ، ووتی : ئەی (عەبدولقادر) من دینی باپیری تۆم ، وەک چاوت پێم کەوت ئاوا نەخۆش و زەعیف بووم ، بەڵام خوای گەورە بەهۆی تۆوە زیندووی کردومەتەوە ، دەفەرمووێ : هاتمەوە بۆ مزگەوت دوو ڕکات نوێژم کرد و ویستم بێمە دەرێ ، کابرایەک هات ، پێڵاوەکەی بۆ دانام و لەخۆڕا وتی : (یا شێخ موحیەددین) فەرمووی :کە هاتمە دەرەوە هەرکەس چاوی پێم دەکەوت ، پەلاماری دەدامێ و دەیگوت (یا شێخ موحیەدین) ، فەرمووی : ئەوەیە هۆی ئەو ناوەم"[١٣٥].

- ڕۆژێکیان جۆرە باڵندەیەک کە لە کوردیدا پێی دەڵێن (کۆلارە) دێتە ناو مەجلیسەکەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی و دەنگی زۆر دەردەکات بەمەش ئامادەبووانی مەجلیسەکە ناڕەحەت دەکات و ناتوانن بەباشی هۆشیاری فەرمایشتەکانی حەزرەتی گەیلانی ببن ، حەزرەتی غەوس سەیری باڵندەکە دەکات و دەفەرموێت : "ئەی هەوا ملی ئەم باڵندەیە ببە" ، لەو ساتەدا سەری باڵندەکە لە لەشی جیادەبێتەوە و دەکەوێتە سەر زەوی ، حەزرەتی غەوس لە کورسیەکەی دادەبەزێت و سەری باڵندەکە و جەستەی بە هەردوو دەستی دەگرێت و دەینێت بەیەکەوە و دەفەرموێت : بسم الله الرحمن الرحیم ، باڵندەکە زیندوو دەبێتەوە و دەفڕێت[١٣٦].

- کاتێک شێخ عەبدولقادری گەیلانی ناوبانگی دەرکرد ، سەد زانا لە زاناکانی بەغداد و هەرە بلیمەتەکانیان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لە زانستی جیاواز و جۆراوجۆر پرسیار لە شێخی گەیلانی بکەن ، هاتنە لای شێخی گەیلانی ، نورێک دای بەناو سنگیان ، کە دەیدا لە هەر کەسێکیان حاڵی لێدەهات و هاواری دەکرد و مێزەرەکەی دەکەوت و پۆشاکەکەی دادەدڕی ، شێخ بەپەلە دانە بە دانەیانی لە باوەش دەگرت و دەیوت تۆ پرسیارەکەت فڵان پرسیار بووە و ئەمەش وەڵامەکەیەتی ، کاتێک مەجلیسەکە تەواوبوو پرسیاریان لێکرا کە ئەمە چ حاڵێکە ؟ وتیان هەر کە لەلای شێخ دانیشتین هەرچیمان دەزانی لە زانست لەبیرمان چووەوە و کاتێک لە باوەشی گرتین زانستەکەمان بۆ گەڕایەوە و پرسیارەکانمان بەیاد هاتەوە کە داماننابوو لێی بپرسین و بە جۆرە وەڵامێک وەڵامی پرسیارەکانمانی دەدایەوە کە نەماندەزانی[١٣٧] .

- ئافرەتێک منداڵەکەی هێنایە لای حەزرەتی گەیلانی و وتی : کوڕەکەم زۆر پەیوەستە پێتەوە بۆیە دەمەوێت لە ژێر خزمەت و فەرمانی تۆدابێت ، حەزرەتی شێخیش فەرمانی موجاهەدەی نەفس و گرتنە بەری ڕێباز و ڕەفتاری پێکرد ، ڕۆژێکیان دایکی هات سەر لە منداڵەکەی بدات ، بینی منداڵەکەی جەستەی لاواز بووەتەوە و ڕەنگی زەرد بووە لە پاشماوەی برسێتی و خواردنی نانی جۆ ، بەجێی هێشت و چوو بۆلای شێخ بینی مریشک دەخوات ، وتی : قوربان تۆ مریشک دەخۆیت و منداڵەکەم نانی جۆ ؟! شێخ عەبدولقادری گەیلانی دەستی خستە سەر ئێسک و پروسکی مریشکەکە و فەرمووی : بە ئیزن و فەرمانی خودا هەستەوە ، مریشکەکە هەستایەوە ، شێخی گەیلانی بە ئافرەتەکەی فەرموو : کەی کوڕەکەت توانی ئاوها بکات با حەزی لەهەرچی بوو بیخوات[١٣٨] .

- کاتێک شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێکەوت بەرەو بەغداد ، دایکی چل دیناری پێ دا و خستیە ناو تورەکەیەکی بچوک و لەناو پشتوێنی کەمەری شاردیەوە بۆ ئەوەی دز و چەتەکانی ڕێگا لێی نەبەن ، دایکی وەسیەتی دەکات و دەفەرموێت : "کوڕم نەکەیت هەرگیز درۆ بکەیت ، ئیماندار درۆ ناکات ، کوڕم هەردەم ڕاستگۆ ببە ، وەک چۆن پەروەردەم کردویت لەسەری " ، شێخی گەیلانی و قافڵەکە بەڕێکەوتن بەرەو بەغداد لە هەمەدانەوە ، دوای ئەوەی ماوەیەک ڕۆیشتن لە ڕێگادا دز و چەتەکانی ڕێگا لێیان پەیدابوون لەسەر ئەسپەکانیانەوە بەخێرایی بەرەو ڕووی قافڵەکە هاتن ، تاک بە تاکی قافڵەکەیان دەپشکنی و پارەکانیان دەبرد ، کە گەیشتنە لای شێخ عەبدولقادری گەیلانی ، بینیان ئەمە کوڕێکە کە هێشتا ڕیشی لێ نەهاتووە ، جلێکی سادەی لەبەرە کە نیشانە نییە بۆ دەوڵەمەندی و پلەو و پایە ، و لە بازرگانیش ناچێت ، چەتەکە بەدەم ڕێگاوە بۆ کەسی دواتر بە شێخ عەبدولقادری گەیلانی دەڵیت : "ئایا هیچ شتێکت هەڵگرتووە لەگەڵ خۆت ؟ " ، چەتەکە چاوەڕوان بوو بە نەخێر وەڵام ببیستێت ، بەڵام شێخ عەبدولقادری گەیلانی فەرمووی : "بەڵی چل دینارم پێیە" ، چەتەکە باوەڕی پێنەکرد و پرسیارەکەی دووبارەکردەوە و شێخ عەبدولقادر هەمان وەڵامی دایەوە ، چەتەکە وای زانی پێی ڕادەبوێرێت و بەڕاستی نیە ، چەتەکە سەری سوڕما و وتی وەرە لەگەڵم بچین بۆلای گەورەی چەتەکان ، گەورەی چەتەکان هەمان پرسیاری لێکرد و ئەویش هەمان وەڵامی دایەوە ، وتیان : "کوا لەکوێیە پارەکە ؟!!" ، لە ژێر پشتوێنەکەی دەری هێنا ، سەریان سوڕما و کە ژماردیان بینیان چل دینارە ، گەورەی چەتەکان وتی : "چی پاڵی پێوەنایت کە شوێنی پارەکە کەشف بکەیت لەکاتێکدا لە شوێنێکی باش شاردبوتەوە و ئێمە وامانزانی هیچت پێ نییە ؟!!" ، ئەویش فەرمووی : "چونکە دایکم وەسیەتی کردووم کە سەفەرم کرد ڕاستگۆ ببم هەمیشە و هەرگیز درۆ نەکەم چونکە ئیماندار درۆ ناکات ، ئەو پیاوەش پرسیاری ئەوەی لێکردم کە ئایا هیچم پێیە ؟ بۆیە منیش وەڵامی ڕاستم پێ وت و درۆم لەگەڵ نەکرد " ، سەرۆکی چەتەکان زۆر بەمە کاریگەر بوو و چاوی پڕ بوو لە فرمێسک ، لەکاتێکدا ئەو سەرۆکی چەتانە هەرگیز نەدەگریا ، ڕووی کردە شێخی گەیلانی و وتی : "تۆ وەسیەتی دایکت دەپارێزیت ئەگەر هەموو ئەوەی هەتە لەدەستیشی بدەیت کەچی ئێمە چەند ساڵە خیانەت لە پەیمانەکەمان لەگەڵ خودا دەکەین و ڕێگا دەبڕین و پارە دەدزین و خەڵک دەترسێنین ، بە خۆشمان دەڵێین موسوڵمان !! ، شاهید بە کوڕم کە من لە ئێستاوە تەوبەم لەو کارانە کرد" ، و بانگی هاوڕێکانی کرد و هەموویان کاریگەر بوون و تەوبەیان کرد لەوەی جارێکی تر لەم جۆرە کارانە بکەنەوە ، هەموو پارەکەیان بۆ خەڵکی قافڵەکە گەڕاندەوە و بە چاودێری و پارێزگاری ئەوان قافڵەکە بەڕێکەوت هەتا گەیشتە بەغداد [١٣٩].

- گێڕدراوەتەوە کە شێخ عەبدولقادری گەیلانی قسەی لەگەڵ مردووانی گۆڕستان کردووە و ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە [١٤٠] .

- دەگێڕنەوە کە شێخ عەبدولقادری گەیلانی بە منداڵێکی ئیفلیجی کوێر و نەخۆش و لەجێگا کەوتوو دەڵێت : "هەستە بە ئیزنی خودا" ، ئەویش هەڵدەستێتەوە و هیچ عەیبی نابێت[١٤١].

- خەلیفەی عەباسی موستەنجید هات بۆ لای شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە خوێندنگاکەی و دە تورەکە پارەی خستە بەردەمی ، شێخ عەبدولقادری گەیلانی فەرمووی : "پێویستم پێی نییە " ، ڕازی نەبوو وەری بگرێت ، خەلیفەکە زۆری لێکرد کە وەری بگرێت ، شێخی گەیلانیش تورەکەیەکی لە دەستی چەپ و دانەیەکی لە دەستی ڕاستی گرت و هەردووکیانی گوشی و بەمەش خوێنی لێ هاتە خوارەوە ، بە موستەنجیدی وت : "ئەی ئەبو موزەفەر لە خودا ناترسیت ! خوێنی موسوڵمانان دەبەیت و دەیهێنیت بۆ من !! موستەنجید لەوێدا لەهۆش خۆی دەکەوێت [١٤٢].

- جارێکیان ئاوی دیجلە بە ڕادەیەک زیاد بوو کە بەغداد نزیکبوو ژێرئاو بکەوێت ، شێخی گەیلانی گوچانەکەی هەڵگرت و هاتە لای ڕووباری دیجلە ، لەلای ئاوەکە هێڵێکی کێشا و فەرمووی : " هەتا ئێرە " ، ئاوەکەش هەتا ئەو ئاستە دابەزی [١٤٣] .

- خەڵکێکی زۆر دەگێڕنەوە [١٤٤] : جارێکیان شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەناو مەجلیسەکەیدا لەسەر کورسیەکەی فەرمایشتی دەفەرموو بۆ خەڵک و حاڵ و ئەحواڵی بەسەرهات و فەرمووی (ئەم پێیەم لەسەر ملی هەموو وەلیەکی خودایە) ، کە وای فەرموو هەموو ئەولیاکانی سەر زەوی لەو کاتەدا ملیان دانەواند تەنها یەکێک نەبێت لە ئەسبەهان کە وای نەکرد و بەمەش حاڵەکەی لێ وەرگیرایەوە ، و ئەولیاکان لەم ڕووداوە فەرموویانە :

١)شێخ ئەبو نەجیبی سوهرەوەردی سەری دانەواند بۆ نزیک زەوی و دەیفەرموو : لەسەر سەرم ، لەسەر سەرم ، لەسەر سەرم ، سێ جار وتیەوە .

٢)شێخ ئەحمەدی ڕیفاعی لێی دەگێڕنەوە کە دانیشتبوو لە تەکیەکەی لە (ام عبیده) ، ملی دانەواند و فەرمووی :" لەسەر ملم" ، پرسیاریان لێکرد دەربارەی ئەو فەرمایشتە ، فەرمووی : ئێستا شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغداد فەرمووی : پێم لەسەر ملی هەموو وەلیەکی خودایە .

٣)شێخ ئەبو مەدینی مەغریبی لێی دەگێڕنەوە ڕۆژێک لەناو هاوەڵانی ملی دانەواند و فەرمووی : " منیش لەوانم ، خودایە تۆ و فریشتەکانت دەکەم بە شاهید کە بیستم و گوێڕایەڵم " ، هاوەڵەکانی دەربارەی ئەو فەرمایشتەی پرسیاریان لێکرد ، فەرمووی : ئێستا شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغداد فەرمووی : پێم لەسەر ملی هەموو وەلیەکی خودایە ، دواتر قافڵەیەک لە عێراق هاتن بۆ مەغریب و وتیان کە لەو کاتەدا شێخی گەیلانی وای فەرمووە.

٤)شێخ عەبدولڕەحیمی قەناوی دەگێڕنەوە ڕۆژێکیان ملی دانەواند و فەرمووی : "ڕاستی فەرموو ڕاستبێژی بڕواپێکراو" پێیان وت کە مەبەستی کێیە ؟ فەرمووی : شێخ عەبدولقادری گەیلانی فەرموویەتی : پێم لەسەر ملی هەموو وەلیەکی خودایە .

لە دروستێتی ئەم فەرمایشتەش کۆمەڵێک زانا فەرمایشتیان هەبووە لەوانیش[١٤٥]  :

١)شێخ عودەی کوڕی موسافیری ئومەوی دەفەرموێت : هەموو ئەولیاکان ملیان دانەواند لەبەر فەرمانەکە ، ئایا نابینیت فریشتەکان سوجدەیان بۆ حەزرەتی ئادەم نەبرد هەتا فەرمانیان پێنەکرا.

٢)شێخ ئەبو سەعید قلیوی دەفەرموێت : بە فەرمان فەرموویەتی بەبێ گومان و ئەوەش زمانی قوتبیەت بووە.

٣)شێخ عەلی هیتی دەفەرموێت : کاتێک شێخ عەبدولقادر ئەو فەرمایشتەی فەرموو چوومە بەرپێی و پێیم خستە سەر ملم ، هاوەڵەکان وتیان بۆ وات کرد ؟ وتم : چونکە ئەمە فەرمانە و دەبێ گوێڕایەڵی بین.

٤)پرسیار لە شێخ ئەحمەدی ڕیفاعی کرا کە ئایا ئەوەی شێخی گەیلانی فەرموویەتی بە فەرمان بووە یاخود بەبێ فەرمان ؟ فەرمووی : بەڵێ بە فەرمان بووە.

پێش ئەوەی شێخی گەیلانی ئەم فەرمایشتە بڵێت چەند کەسێک لە گەورە پیاوچاکان چەندین ساڵ پێش ئەوە فەرموویانە کە کەسێک ئەم فەرمایشتە دەڵێت ، لەوانیش[١٤٦] :

١)شێخ عەبدوڵلا الجونی فەرمووی : شاهید بووم کە لە زەوی خاکی عەجەم دا کەسێک لەدایک دەبێت کە سەرچاوەی کەراماتە ، و هەموو ئەولیاکان قبوڵی دەکەن و دەفەرموێت : پێم لەسەر ملی هەموو ئەولیاکانی خودایە ، هەموو ئەولیاکان دەچنە ژێر پێی ، هەرکەس بیبینێت سودمەند دەبێت لێی.

٢)شێخ تاجولعارفین ئەبولوەفا کاتێک شێخ عەبدولقادری گەیلانی بە گەنجی هاتە خزمەتی ، شێخ ئەبولوەفا بە ئامادەبووانی فەرموو : "هەستن بۆ وەلی خودا" . هاوەڵەکانی سەبارەت بەمە پرسیاریان لێکرد ، فەرمووی: وەک ئەوەی بیبینم کە لە بەغدادە و دەفەرموێت : پێم لەسەر ملی هەموو ئەولیاکانی خودایە ، بەمەش هەموو ملی ئەولیاکانی سەردەمی خۆی بۆی دادەنوێت ، قوتبیان دەبێت ، هەرکەستان ئەوکاتە لە ژیاندابوو با لەخزمەتیدا بێت.

٣)شێخ عەقیلی مەنبەجی پرسیاری لێکرا دەربارەی قوتبی زەمان کە کێیە ؟ ئاماژەی بۆ عێراق کرد و فەرمووی : لێرەدا دەردەکەوێت کەسێکە قسە بۆ خەڵک دەکات لە بەغداد ، کەراماتەکانی لە ناو خەڵک بەربڵاو دەبیت و قوتبی زەمانی خۆیەتی و دەفەرموێت : پێم لەسەر ملی هەموو ئەولیاکانە ، ئەولیاکانیش ملی بۆ دادەنێن ، ئەگەر لەو سەردەمە بوومایە سەرم بۆی دادەنا .

٤)شێخ عەلی کوڕی وەهەبی بوخاری فەرموویەتی : خودای گەورە دونیای ڕوناک کرد بە دەرکەوتنی کەسێک بەناوی عەبدولقادر ، کە لە عێراق دەرکەوتووە ، و لە بەغداد دەڵێت : پێم لەسەر ملی هەموو ئەولیایەکە.

بڵاوبوونەوەی تەریقەتی قادری لە جیهاندا[دەستکاری]

یوسف زەیدان کە یەکێکە لە بیرمەندەکان دەڵێت" [١٤٧] : سەبارەت بە تەریقەتی قادری ، یەکێک بووە لە گرنگترین و بەربڵاوترین تەریقەتەکان ، بەتایبەت چەند هۆکارێک بوونە هۆی ئەوەی کە لەکۆتاییدا ئەم تەریقەت هەستێتە سەرپێ و بە بەهێزی بەردەوام ببێت دوای وەفاتی دامەزرێنەرەکەی ، گرنگترینیشیان چوار هۆکارە :

1. حەزرەتی گەیلانی گرنگی بە دامەزراندنی بنەماکانی تەریقەتەکەی دا لەسەر ڕێگای قورئان و سونەت ، بەمەش لە ڕێگایەکی ڕاست و دوور لە ناکۆکی مایەوە ، بۆیە تەریقەتەکەی ڕوون بوو بۆ جیهان ، و دوای وەفاتی ، تەریقەتەکەی بۆ چەندین سەدە هەر مایەوە .

2. حەزرەتی گەیلانی نەوەیەکی زۆری بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە ، منداڵ و نەوەکانی هەستان بە زیندووکردنەوەی ڕێگە و تەریقەتەکەی کە دوای وەفاتی خۆی شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی کوڕی بووە جێگەداری باوکی لە شێخایەتی دا ( کە ساڵی ٦٠٣ ک – ١٢٠٧ز وەفاتی کردووە) .

3. زۆرێک لە سۆفیەکانی ناوچە ئیسلامیەکانی جیهان تەریقەتی قادری و خەرقەدی سۆفێتیان لە حەزرەتی گەیلانی وەرگرت جا لە مەککە بێت یاخود بەغداد ، بۆیە ئەو کەسانەش لە هەوڵی بڵاوکردنەوە و فراوانکردنی تەریقەتەکە بوون بە هەموو جیهاندا لە کاتی ژیان و دوای وەفاتی حەزرەتی گەیلانی .

4. کارەساتی سەدەی حەوتەمی کۆچی کە کەوتنی بەغداد بوو لەسەر دەستی مەغۆلەکان ساڵی (٦٥٦ ک – ١٢٥٨ ز) بووە هۆی ئەوەی کە قوتابخانەی گەیلانی و بنەماڵەکەی لە بەغداد کاڵبوونەوەیەک بەخۆیانەوە ببینن ، بەڵام ئەو لقانەی لە تەریقەتەکەوە دروستبوون توانیان ببنە بنچینەی درێژەپێدان بە تەریقەتەکە ، کە توانا و زانستەکەیان لە خودی حەزرەتی گەیلانی و بەرهەمەکانی کە دوونیای پڕکردبوو وەردەگرت .

ڕۆژهەڵاتناس مرگلیۆت دەڵێت : " هەندێک لە سۆفیەکان بانگەوازیان بۆ تەریقەتی قادری دەکرد لەوکاتەی حەزرەتی گەیلانی لە ژیاندا مابوو ، لەوانەش شێخ عەلی کوڕی حەداد کە توانی پەیڕەوانی تەریقەتەکە زیاد بکات لە یەمەن ، هەروەها شێخ موحەمەد بەتائحی لە بەعلەبەک و سوریا ، هەروەها شێخ موحەمەد کوڕی عەبدولسەمەد کە بانگەوازی بۆ تەریقەتەکە دەکرد لە میسڕ "[١٤٨] .

تەریقەتی قادری لە فراوانترین تەریقەتەکانی سۆفیگەرەکانە کە بڵاوبووەتەوە بەناو جیهانی ئیسلامیدا ، قوتابخانەیەکی گەورەی سۆفیگەری دامەزرا لەسەر دەستی شێخ شەرەفەدینی جبرتی لە یەمەن ( کە ساڵی ٨٠٦ ک – ١٤٠٤ ز وەفاتی کردووە) کە قادری بووە و مەیلی بەرەو لای بەرهەمەکانی شێخی ئەکبەر حەزرەتی ئیبن عەرەبی هەبووە ، لەم قوتابخانەیەدا کەسانێکی وەک ( ئەحمەد رداد دادوەری یەمەن ، فەیروزئابادی خاوەنی (القاموس) ، شێخ عەبدولکەریمی جیلی ) هەڵکەوتن [١٤٩] ، لە فەلەستین شێخ ئەبولوەفای عەلەمی قادری و منداڵەکانی سەرپەرشتی قوتابخانەی قادریان دەکرد لە قودس ، لە شاری مەککە تەریقەتی قادری زاڵ و بەربڵاو بوو هەتا کۆتاییەکانی سەدەی دوانزدەهەمی کۆچی ، ڕۆژهەڵاتناس مرگلیۆت دەڵێت : "تەریقەتی قادری هات بۆ ناو ئاسیای بچووک و ئیستەنبوڵ لەسەر دەستی شێخ ئیسماعیلی ڕۆمی کە لەوێدا خانەقایەکی دامەزراند کە ناسرابوو بە ناوی ( قادری خانە) ، ئەم شێخە ناونرا بە ( بیر تیزنی ) واتا شێخی دووهەمی قادری ، نزیکەی چل تەکیەی قادری لەو ناوچانە دامەزراند

تەریقەتی قادری لە ئەفریقیا بڵاو بووەوە ، یەکەم تەریقەت بوو کە بچێتە ناو سۆماڵ کە شێخ حەسەن جبرو ساڵی (١٢٣٤ ک - ١٨١٩ ز ) ناوەندێکی بۆ دامەزراند لە ناوچەی (بردیرە) و شێخەکەشی عەبدولڕەحمانی کوڕی عەبدوڵڵای شاشی بوو کە دامەزرێنەری خانەی قادری بوو لە (مەقەدیشۆ) هەروەها تەریقەتی قادری بڵاوبووەوە لە جوبا العلیاء ، مزگەوتێکی قادری لە ( توججله) دروستکرا لەسەر دەستی شێخ ئوەیس کوڕی موحەمەدی براوی قادری [١٥٠] .

پاشان تەریقەتی قادری چووە سودان و دوابەدوای ئەو بۆ باکوری نەیجیریا لە شاری (کانو) کە زۆربەی موسوڵمانەکانی ئەوێ بوون بە قادری ، لە بەغداد دا ، کاتێک مەغۆلیەکان ساڵی (٦٥٦ ک – ١٢٥٨ ز) هێریشیان کرد ، تەکیە و قوتابخانەکانی قادری لەناوچوون و ڕووخێندران ، بەڵام دواتر دووبارە بونیاد نرایەوە ، نابلسی مێژوونوس دەڵێت [١٥١] : " لە شام تەریقەتی قادری زۆر لە پێشینەوە جێگیر بووە ، بەتایبەت دوای ئەوەی یەکێک لە نەوەکانی حەزرەتی گەیلانی تێیدا دەمێنێتەوە ، ئەویش سەید شەرەفەدین یەحیا کوڕی ئەحمەد کوڕی موحەمەد کوڕی عەبدولڕەزاق کوڕی حەزرەتی گەیلانیە ، کە لە حومات نیشتەجێبووە ساڵی ٧٣٤ ک" ، تەکیەکانی قادری لە شام مایەوە هەتا سەدەی یانزدەهەمی کۆچی [١٥٢].

تەریقەتی قادری لە ئەندەلوس بڵاوبووەوە پێش کەوتنی غەرناتە ساڵی (٨٩٧ ک – ١٤٩٢ ز) [١٥٣] ، تەریقەتەکە لەو پەڕی ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامیەوە بڵاو بووەوە ، و گەیشتە ئەوپەڕی ڕۆژهەڵات ، هەروەها لقەکانی قادری لە هیندستان جێگیربوو لە دێر زەمانەوە ، و ئەو لقانە هەتا ئێستاش ماون ، گرنگترین لقەکانی تەریقەتی قادری لە هیندستان دوو لقن ئەوانیش : قادریەی بناوە و قادریەی گورزمار [١٥٤] .

تەریقەتی قادری زۆر لقی هەیە لە جیهانی ئیسلامیدا لەوانەش :

• تەریقەتی قادری فارزی : ئەم لقە دامەزرا لەلایەن شێخ موحەمەد فارزی کە لە نەوەکانی شێخ عەبدولقادری گەیلانیە ، هەندێک لە مێژوونووسان پێیان وایە کە تەریقەتی فارزی دەگەڕێتەوە سەر دەستی شاعیرێکی سۆفی ، ئەمەش لەبەر لەیەکچوونی ناوەکانە لە نێوان شێخ ئیبن فارزی شاعیر و شێخ موحەمەد فارزی ، تەریقەتی قادری فارزی کۆنترین لقی قادریە لە میسڕ کە ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی کۆچی [١٥٥] ، و شوێنی ئەم تەریقەتە لە مزگەوتی ساداتی قادریە کە تێیدا سۆفیەکان ئەڵقەی زیکری هەفتانە ئەنجام دەدەن .

• تەریقەتی قادری قاسمی : ناوەکەی وەرگرتووە لە شێخ قاسمی کوڕی موحەمەد ئەلکەبیر کە یەکێکە لە شێخە گەورەکانی سۆفیەکانی سەردەمی خۆی لە میسڕ ، زنجیرەی ئەم تەریقەتە دەبەسترێتەوە بە شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە ڕێگەی باوکیەوە کە شێخ عیسا ی کوڕی عەبدولقادرە کە لە میسڕدا ناسراوە بە شێخ عیسا (ئەبو ڕومانە) [١٥٦] .

• تەریقەتی قادری شەرعی : ئەم لقەی تەریقەتی قادری دامەزرا لەسەر دەستی شێخ عەبدولمونعیم ئەلنەبی عەلی قادری مالیکی کە سۆفیگەرێتی وەرگرتبوو لەسەر دەستی شێخ موحەمەد حەبیبوڵڵای شەنقیتی کە خوێندکاری شێخ مائولعەینی مەغربی بووە کە ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی گەیلانی[١٥٧] ، لە کتێبی (الركائز الإيمانية) دا شێخ عەبدولمونعیم دەفەرموێت : "هۆکاری ناونانی تەریقەتەکەمان بە قادری شەرعی بۆ ئەو ئەورادە شەرعیانە دەگەڕێتەوە کە دەچنەوە سەر قورئان و سونەت و حەزرەتی گەیلانی پوختی کردۆتەوە ، پاشان دەڵێت : ئەم تەریقەتە ناوەکەی لە ویردی شەرعی وەرگرتووە کە حەزرەتی شێخ دایناوە لە کتێبی الدرر النورانية [١٥٨] " ، شێخ عەبدولمونعیم کاتێک ساڵی (١٤٠٦ ک – ١٩٨٦ ز) وەفاتی کرد تەریقەتەکەی دامرکایەوە چونکە هیچ مورید و منداڵێکی لەدوای خۆی جێنەهێشتبوو کە ببێتە درێژەپێدەری تەریقەتەکەی ، بۆیە کۆتایی پێهات بە کۆچی دوایی ئەو .

• تەریقەتی قادری نیازی : ئەم لقەی تەریقەتی قادری ، نمونەیەکی گەشایەوە بۆ تەسەوفی سەردەمیانە ، کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ حەزرەتی شێخ عەبدولقادر لەڕێگەی کوڕەکەیەوە کە حەزرەتی شێخ عەبدولڕەزاقە[١٥٩] ، تەریقەتی نیازی هات بۆ میسڕ لە تورکیاوە نزیکەی پێنج سەدە پێش ئێستا و لە ناوچەی ئەسکەندەریە نیشتەجێبوون ، ئەم تەریقەتە دەگەڕێتەوە بۆ شێخ عەبدولڕەحمانی نیازی کە ناوی ئەم لقەی قادری هەڵگرتووە[١٦٠] .

لەو لقانەشی کە لە تەریقەتی قادری بوونەتەوە ڕۆژهەڵاتناسی ئینگلیزی (تریمینگهام) بە لیستێک ناویان دەبات بەم شێوەیە [١٦١]:

• ئەحدەلیە : دامەزراوە لەسەر دەستی ئەبولحەسەن عەلی کوڕی عومەری ئەحدەل لە یەمەن.

• ئەسەدیە : دامەزراوە لەسەر دەستی عەفیفەدین عەبدوڵڵا کوڕی عەلی ئەسەدی لە تورکیا.

• بیقاعیە : دامەزراوە لەسەر دەستی ئەحمەدی بیقاعی قەنەتی ، لە بیابانی ڕۆژئاوا و سودان.

• داودیە : دامەزراوە لەسەر دەستی ئەبوبەکری کوڕی داود لە دیمەشق.

• فەریدیە : دامەزراوە لەسەر دەستی عومەری کوڕی فەرید لە میسڕ.

• غەوسیە : دامەزراوە لەسەر دەستی موحەمەد غەوس کوڕی شا میر کوڕی عەلی کە ڕەچەڵەکی دەگەڕایەوە سەر شێخ عەبدولوەهابی کوڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانی.

• هیندیە : دامەزراوە لەسەر دەستی شێخ موحەمەد غەریبوڵڵای هیندی لە تورکیا.

• جوندیە : دامەزراوە لەسەر دەستی بەهائەدینی هیندی لە هیندستان.

• کەمالیە : دامەزراوە لەسەر دەستی کەمالەدینی کەتهالی لە هیندستان.

• مەنزلیە : دامەزراوە لەسەر دەستی عەلی کوڕی عەماری مەنزلی شعیی لە جەزائیر و تونس.

• قەومیسیە : دامەزراوە لەسەر دەستی ئەبولحەیات کوڕی مەحمود ، کە ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە سەر شێخ عەبدولڕەحمانی کوڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە هیند .

• ڕومیە : دامەزراوە لەسەر دەستی شێخ ئیسماعیلی ڕۆمی لە تورکیا.

• سەمەدیە : دامەزراوە لەسەر دەستی موحەمەدی سەمەدی لە سوریا.

• عەرابیە : دامەزراوە لەسەر دەستی عومەری کوڕی موحەمەدی عەرەبی لە یەمەن.

• یافعیە : دامەزراوە لەسەر دەستی عەفیفەدین عەبدوڵڵای کوڕی ئەسعەدی یافعی لە یەمەن.

• زەلیعیە : دامەزراوە لەسەر دەستی سەفییەدین ئەحمەدی کوڕی عومەری زالعی لە یەمەن.

• زەنجەریە : دامەزراوە لەسەر دەستی عەلی بابا لە ئەلبانیا.

لە سەرچاوەیەکی تردا دەڵێت کەوا تەریقەتی قادری چەند لقێکی لێ پەیدابووە لەوانەش [١٦٢] :

• تەریقەتی قادریەی گەیلانیە لە مەغریب .

• تەریقەتی قادریەی بودشیشیە.

• تەریقەتی قادریەی عەرکیە.

• تەریقەتی نەقشبەندی قادری.

• تەریقەتی بریفکانی قادری.

• تەریقەتی عەلیی قادری کەسنەزانی.

• تەریقەتی قادری (دائیرەی شێخ حەسەن قەرەچێواری).

• تەریقەتی زەعبیەی قادریەی عەلییە.

• تەریقەتی قادریەی نوریە.

• تەریقەتی قادریەی بەرەکاتیە لە هیند.

• تەریقەتی کەنزیەی قادریە.

• تەریقەتی قادریەی جەعلیە لە سودان.

• تەریقەتی قادریەی ڕەزویەی عەتاریە.

بڵاوبونەوەی تەریقەتی قادری لە کوردستان[دەستکاری]

تەریقەتی قادری سەرەتای بڵاوبونەوەی لە کوردستاندا لە ڕێگای شێخ ئیسماعیل ولیانی دەبێت و یەکەم کەسە ئەو ڕێبازە عیرفانیەی بە کوردان ناساندووە و تەریقەتی قادری لە شێخ ئەحمەدی ئیحسائی وەرگرتووە لە بەغدا [١٦٣] [١٦٤] ، لقەکانی تەریقەتی قادری لە کوردستانی گەورەدا [١٦٥][١٦٦][١٦٧]  :

• شەمزینانەکان کە بنەماڵەی ساداتی نەهرین لە باکووری کوردستان کە ئەڕۆنەوە سەر شێخ عەبدولعەزیزی کوڕی حەزرەتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی ، دوای پەیوەستبوون بە تەریقەتی قادری پەیوەستبوون بە نەقشبەندیەوە ، ناودارترین شێخی شەمزینان شێخ عوبەیدوڵڵا یە.

• تەریقەتی تاڵەبانی کە لە کەرکوکن لە باشووری کوردستان و ڕشتەی ئیرشادی بنەماڵەی تاڵەبانی بریتیە لە شێخ یوسف کوڕی شێخ عەلیی کوڕی حاجی شێخ جەمیلی کوڕی شێخ محەمەد عەلی کوڕی حاجی شێخ عەلی ئەفەندی کوڕی شێخ عەبدولڕەحمانی خاڵیس کوڕی شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ مەحموود [١٦٨] و زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ یوسف تاڵەبانی

2. شێخ عەلی خالسی تاڵەبانی (شێخ عەلی ثانی)

3. شێخ موحەمەد جەمیل خالسی تاڵەبانی

4. شێخ موحەمەد عەلی خالسی تاڵەبانی

5. شێخ عەلی خالسی تاڵەبانی (شێخ عەلی موحەدیس)

6. شێخ عەبدولڕەحمانی خالسی تاڵەبانی

7. شێخ ئەحمەدی تاڵەبانی

8. شێخ مەحمودی زەنگەنە

9. شێخ ئەحمەدی هیندی لاهوری

10. شێخ موحەمەد حوسەین ئەزمیرانی

11. شێخ عەبدولرەزاقی حەمەوی

12. شێخ موحەمەد مەعسوم مەدەنی

13. شێخ عەبدولڕەحمانی حەسەنی

14. شێخ بورهانەدینی زەنجەری

15. شێخ نورەدینی شامی

16. شێخ یەحیای بەسڕی

17. شێخ عوسمانی جیلی

18. شێخ عەبدولڕەزاق

19. شێخ عەبدولقادری گەیلانی

20. شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی

21. شێخ عەلی هەکاری

22. شێخ ئەبو فەرەجی تەرتوسی

23. شێخ عەبدولواحیدی یەمانی

24. شێخ ئەبوبەکری شیبلی

25. شێخ جونەیدی بەغدادی

26. شێخ سری سقطی

27. شێخ مەعروفی کەرخی ، لێرەشەوە شێخ مەعروفی کەرخی لە دوو ڕێگاوە تەریقەتەکەی وەرگرتووە :

1. ڕێگای ئەلوبەیت :

1. ئیمام عەلی ڕضا

2. ئیمام موسای کازم

3. ئیمام جەعفەری سادق

4. ئیمام موحەمەدی باقر

5. ئیمام عەلی زەین العابدین

6. ئیمام حوسەین

7. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب

8. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

2. ڕێگای پیاوچاکانی تابعین :

1. شێخ داودی تائی

2. شێخ حەبیبی عەجەمی

3. شێخ حەسەنی بەسڕی

4. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب

5. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

• تەریقەتی بریفکانی کە لە موسڵەوە دەستیان بە ئیرشاد کردووە لەسەر دەستی حەزرەتی شێخ نورەددینی بریفکانی و زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ عوبەیدوڵڵای قادری

2. شێخ موحەمەد قادری

3. شێخ ئەحمەدی ئەخزەر

4. شێخ موحەمەد باقری داری قادری حوسەینی

5. شێخ موحەمەد کالی

6. شێخ نور موحەمەد بریفکانی

7. شێخ موحەمەد نوری بریفکانی

8. شێخ نوردەدینی بریفکانی (گەیلانی ثانی)

9. شێخ مەحمودی کوڕی شێخ عەبدولجەلیلی موسڵی

10. شێخ ئەبی بەکری ئالوسی

11. شێخ عوسمانی قادری گەیلانی

12. شێخ ئەبوبەکری قادری گەیلانی

13. شێخ یەحیای قادری گەیلانی

14. شێخ حیسامەدینی قادری گەیلانی

15. شێخ نورەدینی قادری گەیلانی

16. شێخ وەلیەدینی گەیلانی

17. شێخ زەینەدینی نەقیبی گەیلانی

18. شێخ شەرەفەدین موحەمەد گەیلانی

19. شێخ شەرەفەدەین موسای گەیلانی

20. شێخ شەمسەدینی گەیلانی

21. شێخ نورەدینی گەیلانی

22. شێخ حەسەن بەدرەدینی گەیلانی

23. شێخ شەمسەدین موحەمەدی ئەکحەلی گەیلانی

24. شێخ حیسامەدینی شەرشیقی گەیلانی

25. شێخ جەمالەدین موحەمەدی هەتاک

26. شێخ ئەبوبەکر عەبدولعەزیزی گەیلانی

27. شێخ عەبدولقادری گەیلانی (حەزرەتی غەوس)

• لە ناوچەی بەتلیس و وان لە باکووری کوردستان لەسەر دەستی شێخ بەهائەدینی کوڕی شێخ موحەمەد کفراوی .

• لە ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان بنەماڵەی شێخ فەهیم ئوراسی ، یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ عەبدولکەریمی کوڕی شێخ تاهایە کە پێش جەنگی جیهای یەکەم ژیاوە.

• بنەماڵەی زانبیل لە بۆکان و سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ موحەمەد نورانی بووە ، کە ڕابەرایەتی تەریقەتی قادری و نەقشبەندی کردووە.

• بنەماڵەی سندۆڵان[١٦٩] کە یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ عەبدولعەزیز و شێخ حوسێنە .

• بنەماڵەی شێخ بابا کە لە ناوچەی غەوس ئابادن کە دەکەوێتە نێوان بۆکان و مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ حەسەنە.

• بنەماڵەی حاجی شیخ موستەفای کوکەیی لە ناوچەی قزقەڵان کە لە نزیک مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ، یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ مەحمودە .

• بنەماڵەی شیخ عەلی دەرگاشێخانی[١٧٠] کە یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە سەید کاک ئەحمەدی کوڕی بابە شێخ ساتاوا (سادات ئاباد)-ە کە لە سەقز دانیشتووە .

• کەوانە دۆڵ لە باشوری کوردستان کە یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ ئەحمەدە.

• بەرزنجی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ ئیسماعیل بەرزنجی

2. شێخ سەفائەدین

3. شێخ طه

4. شێخ مەحمود گۆپتەپە

5. شێخ محمد صالح گۆپتەپە

6. شێخ عەبدولقادری قازانقایە

7. شێخ حوسێنی قازانقایە

8. شێخ عەبدولصەمەدی گڵەزەرد

9. شێخ محێدینی کەرکوک

10. شێخ ئیسماعیل ولیانی (غەوسی ثانی)

• بنەماڵەی چوێسە لە باشووری کوردستان کە یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ عەبدولقادری چوێسەیە و شێخی حازری ئەم تەریقەتە شێخ کامیلی چوێسەیە.

• بنەماڵەی شێخ سەلامە سورە لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کورستان کە یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ شەهابە.

• لە چۆلاخ نزیک لە دیواندەرەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە سەید جەمالە .

• شێخانی دێی نزارە لە قەزای پێنجوێن لە باشووری کوردستان کە شەجەرەی بنەماڵەکەیان بەم شێوەیەیە[١٧١] : شێخ موحەمەد کوڕی شێخ عومەر کوڕی شێخ وەسیم کوڕی شێخ موحەمەد کوڕی شێخ تاها کوڕی شێخ شەمسەدین کوڕی شێخ سەعدی کوڕی شێخ قەلەندەر کوڕی شێخ مستەفا (کۆنەپۆشی) کوڕی شێخ ساڵەح کوڕی شێخ عەبدولڕەزاق کوڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانی .

• لە هەمرولە نزیک لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە سەید عەلایە .

• لە قەسری شیرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ تاهیرە.

• تەریقەتی سۆڵەیی لە دۆڵاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ڕابەرایەتی کراوە لەلایەن شیخ موحەمەد زادنەخۆر (پیری دۆڵاو) و زنجیرەی تەریقەتەکە بەم شێوەیەیە :

1. شێخ حەسەن هاشمی + شێخ موختار هاشمی

2. سەید شێخ موحەمەد هادی هاشمی

3. شێخ موحەمەد زادنەخۆر (پیری دۆڵاو)

4. شێخ عەبدولقادر جەلالەدینی سۆڵە (قامچی ڕەش)

5. شێخ حەسەن قەرەچێواری (شێخ حەسەنی قازانقایە)

6. کاک ئەحمەدی شێخ

7. شێخ مەعروفی نۆدێ

8. شێخ عەلی دۆڵپەموو

9. شێخ ئیسماعیلی ولیانی

10. شێخ ئەحمەدی ئەحسائی

11. شێخ حوسێنی بەحرانی

12. شێخ موحەمەد سادق

13. شێخ موحەمەد قاسم

14. شێخ عەبدولفەتاحی سەیاح

15. شێخ موحەمەد غەریبوڵڵا

16. شێخ داودی ثانی

17. شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی

18. شێخ عەبدولقادری گەیلانی

• لە هانە سورەی هەڵەبجە لە باشووری کوردستان یەکێک لە ڕابەرەکانی ئەم تەریقەتە شێخ نەجیمە.

• تەریقەتی قەرەچێواری لە قادر کەرەم نزیک لە چەمچەماڵی باشووری کوردستان کە ڕابەری ئەم تەریقەتە حەزرەتی شێخ حەسەنی قەرەچێواریە کە ناسراوە بە (پیری ڕۆخانە) و زنجیرەی ئەم تەریقەتە بەم شێوەیەیە :

1. شێخ لەتیف قەرەچێواری

2. شێخ ئیبراهیم قەرەچێواری

3. شێخ عەبدولکەریم قەرەچێواری

4. شێخ محێدین قەرەچێواری

5. شێخ حەسەن قەرەچێواری (شەمسەدین – پیری ڕۆخانە)

6. کاک ئەحمەدی شێخ

7. شێخ مەعروفی نۆدێ

8. شێخ عەلی دۆڵپەموو

9. شێخ ئیسماعیلی ولیانی

10. شێخ ئەحمەدی ئەحسائی

11. شێخ حوسێنی بەحرانی

12. شێخ موحەمەد سادق

13. شێخ موحەمەد قاسم

14. شێخ عەبدولفەتاحی سەیاح

15. شێخ موحەمەد غەریبوڵڵا

16. شێخ داودی ثانی

17. شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی

18. شێخ عەبدولقادری گەیلانی

• لە گاپیڵۆن لە باشووری کوردستان کە ڕابەری ئەم تەریقەتە شێخ موحسینی گاپیڵۆنە و زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ فەخرەدین

2. شێخ جەلال

3. شێخ محێدین

4. شێخ موستەفای گاپیڵۆن

5. شێخ موحسینی گاپیڵۆن

6. کاک ئەحمەدی شێخ ( غەوسی کوردستانی[١٧٢]– درع الشمال)

• تەریقەتی کەسنەزانی کە دەگەڕێنەوە بۆ شێخ عەبدولکەریمی شاهی کەسنەزان کە لە کرپچنەی سەنگاو لە باشوری کوردستان ژیاوە و ڕابەری ئەم تەریقەتەیە ، زنجیرەی تەریقەتەکان بۆ شێخ عەبدولکەریمی شاهی کەسنەزان بە چەند ڕێگایەکدا هاتووە لەوانەش :

1. زنجیرەی بنەماڵەی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی :

1. شێخ نەهرۆ (شەمسەدین)

2. شێخ موحەمەد ئەلموحەمەد کەسنەزانی (سوڵتان)

3. شێخ عەبدولکەریمی کەرکوک

4. شێخ سوڵتان حوسەین

5. شێخ عەبدولقادر ( پیری موهاجیر )

6. شێخ عەبدولکەریم ( شاهی کەسنەزان )

7. شێخ عەبدولقادری قازانقایە

8. شێخ حسێنی قازانقایە

9. شێخ عەبدولسەمەدی گڵەزەرد

10. شێخ محێدینی کەرکوکی

11. شێخ ئیسماعیلی ولیانی

12. شێخ ئەحمەدی ئەحسائی

13. شێخ حوسێنی بەحرانی

14. شێخ موحەمەد سادق

15. شێخ موحەمەد قاسم

16. شێخ عەبدولفەتاحی سەیاح

17. شێخ موحەمەد غەریبوڵڵا

18. شێخ داودی ثانی

19. شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی

20. شێخ عەبدولقادری گەیلانی

2. زنجیرەی بنەماڵەی شێخ کاکە حەمە کەسنەزانی کە ئەمەش بە دوو زنجیرە هاتووە :

1. زنجیرەی یەکەم :

1. شێخ اصف

2. شێخ عبدالقادر

3. شێخ کاکە حەمە (پیری خاکنشین)

4. شێخ عەبدولقادر (پیری موهاجیر)

5. شێخ عەبدولکەریم (شاهی کەسنەزان)

2. زنجیرەی دووهەم :

1. شێخ تاهیر

2. شێخ حوسەین (نازناوی شیعری : دەروێش)

3. شێخ کاکە حەمە

4. شێخ عەبدولقادر

5. شێخ عەبدولکەریم (شاهی کەسنەزان)

3. زنجیرەی بنەماڵەی شێخانی کانی چنار کە ئەمەش بە دوو زنجیرە هاتووە :

1. زنجیرەی یەکەم :

1. شێخ جەعفەر

2. شێخ عزالدین

3. شێخ حەسەن کانی چناری

4. شێخ عەبدولکەریم (شاهی کەسنەزان)

2. زنجیرەی دووهەم :

1. شێخ حەسەن

2. شێخ عەبدوڵلا

3. شێخ ئەحمەد

4. شێخ حەسەن کانی چناری

5. شێخ عەبدولکەریم (شاهی کەسنەزان)

• بنەماڵەی شێخ حوسێنی سۆڵە [١٧٣] ناسراو بە (پیری کامڵ) کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بە چەند ڕێگایەک هاتووە بەم شێوەیەیە :

1. زنجیرەی یەکەم :

1. شێخ بابا عەلی سۆڵە

2. شێخ موحەمەد تاهیر

3. شێخ عەبدولقادر جەلالەدین (قامچی ڕەش)

4. شێخ حوسەینی چرچەقەڵا (پیری کامڵ)

5. شێخ حەسەن قەرەچێواری (پیری ڕۆخانە)

6. کاک ئەحمەدی شێخ ( غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

2. زنجیرەی دووهەم :

1. شێخ عەبدولعەزیزی کەلار

2. شێخ حەسەنی چرچەقەڵا

3. شێخ عەلی

4. شێخ حوسێنی چرچەقەڵا

5. شێخ حەسەن قەرەچێواری

6. کاک ئەحمەدی شێخ ( غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

3. زنجیرەی سێهەم :

1. شێخ مەنسوری سۆڵە

2. شێخ موحەمەد تاهیر

3. شێخ عەبدولقادر جەلالەدین (قامچی ڕەش)

4. شێخ حوسەین (پیری کامڵ)

5. شێخ حەسەن قەرەچێواری

6. کاک ئەحمەدی شێخ ( غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

4. زنجیرەی چوارەم :

1. شێخ عبداللطیف

2. شێخ ڕەئوف

3. شێخ ڕەزا

4. شێخ حوسێنی چرچەقەڵا

5. شێخ حەسەن قەرەچێواری

6. کاک ئەحمەدی شێخ ( غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

5. زنجیرەی پێنجەم :

1. شێخ سەفائەدین

2. شێخ ئەحمەد

3. شێخ ڕەزا

4. شێخ حوسێنی چرچەقەڵا

5. شێخ حەسەن قەرەچێواری

6. کاک ئەحمەدی شێخ ( غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

• بنەماڵەی شێخ ئیسماعیلی عەوەڵانی کە لە گوندی عەوەڵان لە نزیک چەمی ڕەزان لە باشوری کوردستان دادەنیشن و زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ جەعفەر عەوەڵانی

2. شێخ کەمالەدینی عەوەڵانی

3. شێخ عەبدولکەریمی عەوەڵانی

4. شێخ عیصامەدینی عەوەڵانی

5. شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ حەسەنی عەوەڵانی

6. شێخ موحەمەدی کوڕی شێخ حەسەنی عەوەڵانی

7. شێخ عەتتاری عەوەڵانی

8. شێخ حەسەنی عەوەڵانی

9. شێخ ئیسماعیلی ثانی عەوەڵانی

10. شێخ ئەحمەدی عەوەڵانی (شێخ ئەحمەدی بۆنخۆش)

11. شێخ عەبدوڵڵای عەوەڵانی

12. شێخ ئیسماعیلی عەوەڵانی

13. شێخ موحەمەد ڕەفیعی بەغدادی

14. شیخ عەلی کوڕی حەسەن ( شێخ عەلوانی حەمەوی)

15. شێخ عەلی کوڕی مەیمونی مەغریبی

16. شێخ ئەحمەدی تیاسی

17. شێخ ئەحمەدی کوڕی مەخلوفی شابی

18. شێخ عەبدولوەهابی هیندی

19. شێخ ئەلمەشایخی هیندی

20. شێخ مەدینی تلمسانی

21. شێخ عەبدولقادری گەیلانی (حەزرەتی غەوس)

22. شێخ ئەبو حامیدی غەزالی (حجة الإسلام)

23. شێخ عەبدولمەلیکی کوڕی موحەمەدی جوەینی

24. شێخ موحەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای جوەینی

25. شێخ ئەبو تاڵیبی مەکی

26. شێخ ئەبوبەکری شیبلی

27. شێخ جونەیدی بەغدادی (سيد الطائفتين)

28. شێخ سری سقطی

29. شێخ مەعروفی کەرخی (الترياق المجرب)

30. شێخ داودی طائی

31. شێخ حەبیبی عەجەمی

32. شێخ حەسەنی بەصری (ئیمامی تابعین)

33. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب

34. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

• بنەماڵەی ولیانی لە ئاکرێ لە باشوری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ وریا

2. شێخ موعتەسەم

3. شێخ سەعید

4. شێخ عەبدولعەزیز بەرزنجی

5. شێخ عەبدولکەریم دارەخورمایی

6. شێخ حەسەن قەرەچێواری

7. کاک ئەحمەدی شێخ

• بنەماڵەی هانە گڵان [١٧٤] کە لقێکن لە تەریقەتی قادری قەرەچێواری و زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ موحەمەد تاهیر

2. شێخ عەباس حوسەینی (شەمسەدینی ثانی)

3. شێخ کاکە حەمە (مەرجەعی غورەبا)

4. شێخ شەمسەدین (عارف بالله)

5. شێخ ڕەزای هانە گڵان (پیری کیفسانی)

6. شێخ حەسەن قەرەچێواری (پیری ڕۆخانە)

7. کاک ئەحمەدی شێخ ( غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

• بنەماڵەی شێخی کۆمائین [١٧٥] زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

8. شێخ یاوەر

9. شێخ عەلائەدین

10. شێخ حوسەین

11. شێخ ئیبراهیم

12. شێخ عەباس (کوردی کۆمائین – شێخ عەباسە کوردە)

13. شێخ عەبدولقادری دەوڵەت اباد

14. شێخ ڕەسولی دەوڵەت ئاباد

1. لێرەدا لە دوو ڕێگاوە شێخ ڕەسولی دەوڵەت ئاباد تەریقەتەکەی وەرگرتووە :

1. ڕێگای یەکەم :

1. شێخ عەبدولقادری قازانقایە

2. شێخ حوسێنی قازانقایە

3. شێخ عەبدولسەمەدی گڵەزەرد

4. شیخ محێدینی کەرکوک

5. شێخ ئیسماعیلی ولیانی

2. ڕێگای دووەم :

1. شێخ موستەفا

2. شێخ ڕەسولی سۆڵە

3. شێخ قادری سۆڵە

4. کاک ئەحمەدی شێخ ( غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

5. شێخ مارفی نۆدێ

6. شێخ عەلی دۆڵپەموو

7. شێخ ئیسماعیل ولیانی

• بنەماڵەی شێخ عەبدولکەریمی دارەخورما ، کە لە هەولێر لە باشوری کوردستان دادەنیشن و زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ عیسا + شێخ موحەمەد + شێخ ڕەشید

2. شێخ موستەفا (حاجی شێخ کاکە )

3. شێخ عەبدولکەریمی دارەخورما

4. شێخ حەسەنی قەرەچێوار (پیری ڕۆخانە)

5. حاجی کاک ئەحمەدی شێخ (غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

• بنەماڵەی شێخانی باشتەپەیی کە لە هەولێر لە باشوری کوردستانن و زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ ناصح

2. شێخ عەبدولعەزیزی باشتەپەیی

3. شێخ محەمەدی عەوێنە

4. شێخ جەلالەدین

5. شێخ عەبدولعەزیز

6. شێخ مەعروفی بازیان

7. شێخ موحەمەد وەلی عەهد

8. شێخ موحەمەد باع الطویل

9. شێخ ڕەزای دێلێژە

10. شێخ ئیسماعیل ولیانی

• بنەماڵەی شێخ جەواد بەرزنجی لە هەولێر لە باشوری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ جەواد

2. شێخ جەلالەدین

3. شێخ نەجمەدین

4. شێخ شەمسەدین

5. شێخ محمد بابی پیر

6. شێخ حەسەن قەرەچێواری

• بنەماڵەی شێخ ئەحمەد کاریتانی لە هەولێر لە باشوری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ ئەحمەد کاریتانی

2. شێخ عوبێد کاریتانی

3. شێخ موحەمەد کاریتانی

4. شێخ ساڵەح کاریتانی

5. شێخ حەسەن قەرەچێواری

• بنەماڵەی شێخ حمدامین خەیلانی لە هەولێر لە باشوری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ حمدامین خەیلانی

2. شێخ محمد خەیلانی

3. شێخ عەبدولکەریم دارەخورمایی

4. شێخ حەسەن قەرەچێواری

• بنەماڵەی شێخ عبدول لە سەید سادق لە باشوری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ عبدول

2. شێخ سەعید

3. شێخ محەمەد

4. شێخ حەسەن کەلوڕانی

5. شێخ عەبدولرەحمان

6. شێخ حەسەنی کێلەکەوە

7. شێخ حوسێنی دادنا

8. شێخ عەلی دۆڵپەموو

9. شێخ ئیسماعیل ولیانی

• بنەماڵەی شێخ عەتای تورانی لە کەلار لە باشوری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ عەتای تورانی

2. شێخ عەبدولعەزیزی تورانی

3. شێخ بابا ڕەسول

4. شێخ عەبدولقادر

5. شێخ عەلی گردە

6. شێخ حەسەنی کێلەکەوە

7. شێخ حوسێنی دادنا

8. شێخ عەلی دۆڵپەموو

9. شێخ ئیسماعیل ولیانی

• بنەماڵەی شێخ جەبار لە گوندی گرێزە – سەید سادق – باشووری کوردستان ، کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ جەبار

2. شێخ تاهیر

3. شێخ بابە ڕەسوڵ

4. شێخ عەبدولقادر

5. شێخ عەلی گردە

6. شێخ حەسەنی کێلەکەوە

7. شێخ حوسێنی دادنا

8. شێخ عەلی دۆڵپەموو

9. شێخ ئیسماعیل ولیانی

• بنەماڵەی هیرانی لە شارۆچکەی هیران لە باشوری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ مەلا ثانی

2. شێخ عەلی سەفوەت

3. شێخ موستەفا سافی (سافی هیرانی)

4. شێخ عبدالله ثانی

5. شێخ عەلی

6. شێخ موستەفا

7. شێخ عبدالله

8. شێخ سولەیمان

9. شێخ تاهای بەتلیسی

10. شێخ موستەفای شامی

11. شێخ ئیسماعیلی ولیانی

• بنەماڵەی شێخ عەبدولخالیق بەرزنجی لە هەولێر لە باشووری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ عەبدولخالیق بەرزنجی

2. شێخ جەعفەر

3. سەید حەسەنی کۆیە

4. شێخ نجم الدینی نیهانی

5. شێخ محی الدین

6. شێخ عبدالکریم

7. شێخ ئەحمەد

8. شێخ عەبدولکەریم

9. شێخ حەسەنی گڵەزەرد

• بنەماڵەی شێخانی باقلان کە لە شاری هەولێر لە باشوری کوردستان دادەنیشن و زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ عەبدولکەریم

2. شێخ یوسف (کاک مەلا)

3. شێخ بایز باقلانی

4. شێخ ئیبراهیمی حافیز

5. کاک ئەحمەدی شێخ (غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

• بنەماڵەی شێخ عەبدولڕەحمانی شۆریجە لە کەرکوکی باشوری کوردستان کە زنجیرەی تەریقەتەکەیان بەم شێوەیەیە :

1. شێخ موحەمەد

2. شێخ عەبدولڕەحمانی شۆریجە

3. شێخ نەجمەدینی صابری

4. شێخ کەریمی شۆریجە

5. شێخ مەحمودی قوتب

6. کاک ئەحمەدی شێخ (غەوسی کوردستانی – درع الشمال)

7. شێخ مارفی نۆدێ

8. شێخ محێدینی کەرکوک

9. شێخ ئیسماعیلی ولیانی

شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە ناو شیعر و ئەدەبیاتی کوردی دا[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی تەریقەتی قادری بەربڵاو بووە لەناو میللەتی کورددا بۆیە دەبینین چەندین شاعیر شیعریان لە ستایشی حەزرەتی گەیلانیدا نووسییوە لەوانەش :

• میرزا غەفوور دەفەرموێت [١٧٦]  :

شین و فەریادی سبەینانی هەدەرچوو عەندەلیــــب

خاڵە "میرزا" ش جانفیدایی کۆی شەهی بەغدایە دڵ

هەروەها [١٧٧] :

زەمانێکە بەجیدی ، بوومە پا بۆسی سەگی گەیــلان

ئەویش لەو نەسلەیی زاتێکە ، حوببی ڕەبی مەعبودم

هەروەها [١٧٨] :

گەلێ پێم خۆشە ئەم حاڵە ، کە بێ خۆف و موحابا بــووم

لە سایەی غەوسی گەیلانی ، لە بەندی غەم بەڕەڵڵا بووم

هەروەها [١٧٩] :

یا ئیلاهی ؛ من سەگی دەرگایی زاتی غەوسی تــۆم

مولتەجیی پڕ هیمەت و زات و سیفاتی غەوسی تۆم

ئاستان بۆسی سەگی دەرگاهی غەوسم ڕۆژ و شەو

ئــــــینتیزاری زەڕەیێ لوتف و بەراتی غەوسی تۆم

عاجز و زار و زەلیل و دەردەمەند و دڵ حــــــەزین

گەرچی دائیم شادمانی ڕێی نەجاتی غەوسی تۆم

گــــــەرچی ڕووزەردم لە قاپی تۆ ، وەلێ ئومێدمە

بۆ کەریمی تۆ ، بە ئومێدی خەڵاتی غەوسی تۆم

رحمة للعالمين ، تۆ و منیش عەبدی زەلیــــــــــــــل

ئوممەتی شای ئەنبیا و توشنەی فوڕاتی غەوسی تۆم

بــــێ پەنا و مەلجەئم ، نیمە بە غەیرەز ڕەحمی تۆ

چارەیی خۆم هەر بە ئومێدی سەباتی غەوسی تۆم

ئەو کە "تاجولعارفینە" ، قودوەیی ئیمان و دیـــــــــــــــن

بازی ئەشهەب غەوسی گەیلان بەر حەیاتی غەوسی تۆم

وا بەتاو دەڕژێ لە دیدەی "خاڵە میرزا" ئەشکی خوێن

بـــــــێ ئیرادەم هەر بە ئومێد واریداتی غەوسی تۆم

هەروەها [١٨٠] :

زەمانێکە لە دەست بەختم ؛ خەریکی زایەڵە و شینـــم

سەراپا تا بەدامەن ، غەرقی مەوجی ئەشک و ئەسرینم

بە شەو تا ڕۆژ لە زاریدام ؛ لەبەر ئازار و ئێشی دڵ

لەدەس فەریاد و ناڵەی خۆم قەرینی ماهو پەروینم

کە هەمسایەن لە ناڵەی من هەموو بێزاری عومری خۆن

منیش لەم حاڵە بێزارم ، نەمانم چاکە نەک ژینــــــــم

دڵی بێ چارە دووچارە ، بە دامی خاڵی مەهـ ڕوویی

کـــە دانەو نەقشی ئەو خاڵە ، دەوایە بۆ دڵ و دینم

دڵی پەروانەوارم وا ، بە شوعلەی شەمعی ئەو سووتا

مەگەر خالق بە لوتفی خۆی بکا ڕەحمی ؛ بە ناڵینم

گەلێ پێم خۆشە ئەم جەژنە ، خودا بمکا بە قوربانی

بــــە خۆڕایی نەچێ و نەڕوا بە زایع عومری شیرینم

کە دەست هەڵگرتنم نابێ ؛ لە پابۆسی سەگی گەیلان

دەڵێ "میرزا" {ابا عن جد} سەگی دەرگای "محی الدین"م

هەروەها[١٨١] :

تەمامە خۆم بە قوربانی سەگی دەرگای (محێ دین) کەم

کە ئەو نیسبەت بە شاهێکە ، لە جەمعی ئەولیا "تاق"ە

هەروەها [١٨٢] :

دڵ لــــــە سۆزی ئاگری عەشقت بە مەحزونی دەڵێ :

من زەدەی پەیکانی عەشقم ، چیم بەسەر (عەنقا) تەوە

ڕوو لە کوێ بکەم (دادخوا)م بێ ، هیچ پەناهێکم نی یە

چارەیی من ، وا لە خدمەت غەوسەکەی بــــەغداتەوە

حــــەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخم تەمەننا بۆ بکا

ڕۆژی دیـــــــــوانی جەزا ، ئۆمێد ئەکەم ، بمداتەوە

هەروەها [١٨٣] :

سەر و ماڵم بە قوربانی شەهی ساکن لە بەغدایــە

شیفای دەردی منی مەزڵوم بە لوتفی ئەو نەبێ نایە

جەنابی غەوسی گەیلانی ، شەهێکە قودوەیی دینە

لە زومرەی شاهبازاندا ؛ بەڵی هەر "ئەو" شەهەنشایە

عەبەس ڕەنجێکی بێ سوودە لەگەڵ ئەم وەقت و ئەییامە

غەنیمەت ئەو کەسە دەیبا لە زیکر و فیکری ئەودایــــــە

ئەوا من عەزمی ڕۆینمە ، دەچم بۆ خزمەتی شاهم

حەیاتی جاویدان بۆ کەس نی یە ، ئەمڕۆ زوفەردایە

بە سەد لوقمان و ئەفلاتوون عیلاجی دەردی من ناکا

عیلاج و چاری دوو دنیا لە خزمەت زاتی ئەودایــــــــە

ئەمن کەمتر سەگێکم ئاستان بۆسی سەگانی "ئەو"

کــــــــــــە (تاجولعارفین)ە شاهبازە ، دوڕی یەکتایە

هەروەها [١٨٤] :

ئەرێ بۆ جەژنی قوربان هات ، نەتان کردم بە قوربانی

بە قوربانی سەگێکم کەن ، لە قاپی غەوسی گەیلانی

ســـــــەرم قوربانی خاکی مەرقەدی ئەو قودوەیی دینە

کە شاهـ و ئەولییایە ، بازی ئەشهەب ، حوببی ڕەبانی

لە ژێر سایەی لیوای ئەو شاهەدا ، ڕێی دەسکەوێ هەر کەس

بە مەعلوومی کە نایداتن بە سەد تەختی "سلێـــــــــــمان"ی

هەزاران تەختی جەمشید و سکەندەر بەڵکو ناگاتن

بە زەڕەی گەردی خاکی پێی سەگێکی پاسەبانانی

منیش کەمتر سەگێکم لەو سەگانەی ئاستانەی "ئەو"

قوبووڵمکا ، خوا بمکەن بە خزمەتکاری دیوانــــــــی

وەکو مەنصور سەرم ببڕن ، لە پای سێدارەدا دەیڵێم :

غـــــــــــوڵامی حەزرەتی شێخم بەخۆی و ئەولییانی

لە خزمەت شوعلە بەخشی دین بە ئومێدی شەفاعەت هەم

لە سایەی حەزرەتی غەوس و دووهەم کاکی ســــــــلێمانی

هەروەها [١٨٥] :

گەرچی پیرم ؛ بەخودا خادیمی دەرگەیی پیرم

وامەزانن ؛ کە نەفامم بە خودا زۆر ژیــــــــرم

ئاستان بۆسی سەگی حەزرەتی غەوسەلسەقەلەین

خــــــــــــــاڵە میرزایە ، کە دێوانەیی ؛ بێ زنجیرم

• مەلا عەبدوڵڵای زێوەر دەفەرموێت [١٨٦] [١٨٧] :

منم گەدایی دەری بارەگاهی حەزرەتی غــــــــــەوث

نواڵە جۆیی سەخای فەیز بەخشی نیعمەتی غەوث

ڕەئیـــــــــــــــــــــســــــی طائیفەی ئەولیایە گەیلانی

گەیشتە هیند و حەبەش شەوقی نووری تەلعەتی غەوث

دەلیلی سالیکی هالیک ، چراغی گوم گەشــــــتە

سیراجی زومرەی ئەقطابی دەهرە هیممەتی غەوث

نەژادی حەزرەتی زەهرا و نووری چەشمی (حسین)

طەریقی ئەسهەلە بۆ مەعریفەت طەریقەتی غەوث

بەسیم و زەڕ مەکە تەشبیهی خاکی دامانــــــی

کە تاجی فەرقی ئەمیرانە خاکی توربەتی غەوث

تــــــــــــەصەڕڕوفاتی حەیات و مەماتی یەکسانە

تەبەددولاتی نەبوو فەیزی نووری شەوکەتی غەوث

دەروونی (زێوەر) و دەریا ، گەلــــــــــــێ لەیەک دوورن

لە فیکری ئەو بەدەرە مەدحی جاهـ و حەشمەتی غەوث

هەروەها [١٨٨] :

ئەگەر شێخت ئەوێ لادە لە ڕێگای خانەقا و تەکــــــیە

ئەتۆ ئەقڵ و کەماڵت بێ ، بێ بزانە : کێ بەشان شێخە

جونەید و شێخی سیڕڕ و (غەوثی بەغدا) شێخی میحرابن

عـــــــــــــەیاز و خالید و تاریق ، ئەمیر نەورۆزمان شێخە

• فەقێ قادری هەمەوەند دەفەرموێت [١٨٩]:

بەعضێ ئەولیا جە حەدد ئیکــــمال

هەم با حەق داران جەواب و سوئال

غــــــــەوث و بایەزید ، هەم (ابن العرب)

شەمس و مەولای ڕۆم جە قورب مەطڵەب

هەروەها [١٩٠] :

یا حەی بە حورمەت ڕەسوول خاتــــەم

بـــــە شەرەفناکیی ئەو (غوث الاعظم)

هــــــــەرچەند گوناهم نەدارۆ پایان

بە نیسبەی عەفوت بە قەطرە ڕەوان

ئیحسان کەر وەنەم ئیمان کامــــــڵ

هەنـــــی نـــــەکروون خــەیاڵ باطڵ

هەروەها [١٩١] :

شاهـ گەیلانی فەخر هەر طەریــــــق

غەوث ئەعظەم و دوڕڕ دەریای حەقیق

یەک ڕۆ ئەمرش کەرد جە توحفەی مەتاع

ئــــاوەردن پەرێش چەند پارچەی ئەنواع

یەک پارچە جێشان پەسەند نمانــا

بە بیست دیرهەم زەڕ زەرعش ستانا

سپەرد بە خادم ئەو (ولی الله)

بــــــەرۆش بە بازار بسازۆ قەبا

جە حین عبوور خەددام جــــــــــە بازاڕ

پارچەش دی بە چەم یەک مەرد توججار

ئـــــــــەحواڵ پارچەش پەرسا جە خادەم

خەددام وات : قەبان پەی (غوث الاعظم)

تاجر بە دڵ وات : شێخ یە قەباش بــۆ

هەردەم جە هەوای نەفس نە تەلاش بۆ

مــــــــــەر فەرقش چێشەن جە دنیاداران

چێش مەند پەی لیباس خەلیفەی دەوران

چون ئاوەرد بە دڵ خەطەرەی پەلید

دەرلەحظە مسمار بە پایاش خەلید

ئــــــاما بە ئەفغان ، پێچیا چون مار

جەم بین جە سەرش دەوریەی بازار

دیشان دوو ڕوەی پاش یەک مــــسمارەن

هەردوو سەر گوڵ مێخ سەخت دیشوارەن

نــــەکریا بە جەمع ئاهینگەر عیلاج

تا بە قاپیی شێخ تاجر بی موحتاج

بەردن جەنازەی تازر نیمە جان

نیان بە حضوور ئەولیای زەمان

عــــــــەرض کەردن یا شێخ مێخ قودرەتەن

هەردوو سەر گوڵ مێخ بەستەی حیکمەتەن

شێخ فەرما ئەو مێخ خەطــــەرەی خامەن

وەسوەسەی ئیبلیس و نەفس بێ ڕامەن

نــــــــــــــەودەمدا تاجر ئاما بە زوبان

تەقبیل کەرد قەدەم ئەو بەحر عیرفان

عەرض کەردش بە شێخ من خەجاڵەتم

جە خەیاڵ خام جە ضەلالەتــــــــــــم

عەرض کەردش یا شێخ ! تۆبە صەد تۆبە

تــــــۆبەی نەصووحی جێش نەبۆ عەودە

شێخ (باسم الله) کەرد ، دەست ماڵا نە پــــــــاش

هەم میسمار بی غەیب ، هەم نێش و ، هەم جاش !

فەرماش ئەی تاجیر تۆ کەردی ئەفکار

شێخ بە هەوای نەفس بییەن گورفتار

یار قەسەم کەرد ئەو بەحر زەخخار

تا ئەمرش نەبۆ دارای جــــــیهاندار

نەپۆشم هەرتا نەگۆیەند (بپۆش)

نەنۆشم هەرتا نەگۆیەند (بنۆش)

تاخیر هۆرێزا بە تەوبەی تەعــــــجیل

کەفت نە قەدەمگای ئەو قوطب کامیل

هەم قەضای تەعلیق سەر دا نە توججار

هــەم ئیثبات بی قەصد ئەولیای کیبار

های دەروێش کردەی کاران بە دڵەن

صیححەت و سوقم جە دڵ حاصڵەن

یا حەق بە حورمەت ئەو غەوث گەیلان

مــــــــەئیووسم نەکەی جە نوور ئیمان

عەفوم کەر بە عەشق جوملە کەلیمات

مەحفووظم کەری نە هەر سەییــــئات

قاپیی دڵ بە نوور ڕەحمەت کەر گوشاد

هـــــــەم (فەقی) نە بەند بەڵا کەر ئازاد

(دەروێش) پەی ئیثبات نە هەر موددەعا

(شرعا) یەک شاهید نی یەن ئیــــکتیفا

هەروەها [١٩٢] :

شێخ ئەولیا .. شێخ ئەولیــــــا ..

سوڵطان خووبان ، شێخ ئەولیا ..

نــادرەی ئەییام (نکتەی شيء الله)

ئەولادی ئەشرەف شای (اهل العبا)

مورشید ڕەشید لیوای طەریــــــقەت

سالیک ڕای شەرع مەغز مەعریفەت

عورووج نە بووروج عەرش موعەللا

موسەممای صیفات ذاتت (باز الله)

مەشهوور نە هیندو عەرەب تا عەجەم

)مسند عظامت بغوث الاعظــــــــــم(

هـــەرچەند شەرمندەی قاپیی ئەعلاتم

ئەمما چون مەحبووس بەند ظوڵماتم

هەروەها [١٩٣]:

غەوث گەیلانی .. غەوث گەیلانی ..

قوطب هەر طەریق غەوث گەیلانی ..

تــــــــاج عاریفین ، بەحر مەعانی ..

عیسەوی ئەنفاس مووسای عیمرانی

مەتەڕڕو مەرکەز دائــــیرەی دەوران

طەییار قودسی ئەقدەم جە ئەقران ..

نــــــەتیجەی سەیید قوڕەیشی نەسەب

ڕەهنومای حەقیقی (محی الدین) لەقەب

حوججەت حەققەن جە ئایەی قەدیم

پەرێ ئەولیا نی یەن عیجز و بیــــــم

چون جەددت حەبیب ذات ئیلاهەن

شـــافیی موذنیبان پشت و پەناهەن

دەستم دامانت سوڵطان ئەقـــطاب

نیسیانم نەکەی نە (یوم الحساب)

• مامۆستا مەلا مەحموودی بێخود دەفەرموێت [١٩٤]  :

شوکری خودا کە ((قادر)) ی موشکیل گوشایە غەوس

بۆ غونچەیی دڵی من و تۆ بای سەبایە غـــــــەوس

شـــــــــوکری خودا کە مەنزەری دنیا و قیامەتە

بۆ ئێمە یەعنی جامی دوو گیتی نەمایە غەوس

شوکری خودا کە بۆ دڵی پڕ چڵکی مەعـــــسیەت

وەک سەیقەلێکی ژەنگی کەدوورەت زەدایە غەوس

مــاهێکی وایە کە ساکینی بورجی ویلایەتە

شاهێکی وایە خاوەن تاجی رەزایەتە غەوس

ئەولادی چیرە دەستی شەجاعەت مەدارە شــەیخ

ئەحفادی خۆشەویستی شەفاعەت پەنایە غەوس

یەک دانە دوڕڕەکەی سەدەفی (فاطمه)ی بەتوول

تاقانە سەروەکەی حەسەنی موجتەبایە غەوس

مورغی درەختی عالەمی ئەڕواحە ، دانەشـــــــــی

فەرموویە خۆی کە نووری تەجەللی خودایە غەوس

مـــیهری سوپیهری مەعریفەتە و هەوری ڕەحمەتە

دەریایی لوتفە ، مەنبەعی جوود و عەتایە غەوس

سەرداری خێڵی (قادری) و (نەقشبەندی) یـــــــە

ئوستادی هۆزی ئەهلی تەکێ و خانەقایە غەوس

حەپسی نەجاتی مەحزە ، غەمی عەینی شادییە

زام و بـــــرینی مەڵحەمە ، دەردی دەوایە غەوس

عەنقایی قافی غیرەتە ، بازی تەرێقەتـــــــــە

قەربییەتی سەعادەتە ، یەعنی هومایە غەوس

کـــــــەنناسی ڕێی موریدە ، موریدی خەلیفەیە

فیرقەی خەلیفە شێخن و شێخی مەلایە غەوس

بڕوانە حیشمەتی کە لە عەرسەی بوزورگییـــــــــا

ئەسپ و وەزیری مەملەکەتی ، فیل و شایە غەوس

قوتبی زەمان ئەگەر نیە ئەی مونکیرینە بۆچ

پێی وا لەبانی شانی هەموو ئەولیایە غەوس

ئەبدال ، ئەگەر ریجال ، ئەگەر ئەوتاد ، ئەگەر وەلی

بەخوا هەمووی پەپوولەن ، ئەوان و چرایە غـــەوس

لــــــــــــەم چۆڵی پڕ لە حۆلی بیابان و زوڵمەتە

وەک (خدر)ی زیندە رابەری رێگەی هودایە غەوس

سەحنی مونیفی دائیرەی سێحـــــحەتی وجوود

قوببەی شەریفی مەرکەزی (دار الشفا) یە غەوس

بـــــــــۆ ئاستانەکەی وەرە ئەی تیرە دڵ نەخۆش

هەر حوجرەیێکی (ڕۆتکەن)ی سەد کارەبایە غەوس

دار و درەختی حەسرەتی عوودی قومـــــــــارییە

خاشاک و خۆڵی ڕەشکی عەبیری خەتایە غەوس

بۆ دەستی رەعشە داری لە پێ کەوتووانی عەشق

یــــادێکی ئیعتیدالی قەدی سەد عەسایە غەوس

بۆ قەتڵی زەیبەقی هەوەس و هەژدەهای لەعین

تلیاکە خاکی ، مەرقەدی ئیقلیمیایـــــە غەوس

خۆزگەم بە خۆم کە خاکی نەزەرگەی ئەوم بە ڕۆح

چــــــــــونکی نەزارەیێکی هەزار کیمیایە غەوس

((بێخود)) نەکەی خەیاڵی تەداوی بە غەیری ئــــەو

لوتفێکی سەد دەوای وەکوو (عرق النسا) یە ، غەوس

هەروەها [١٩٥] :

خاوەن شان و شەرەف ((میرزا فەرەج)) ئالی شەریف

تاکو دوێنێ بوو مەلیک ، ئیمڕۆ مەلەک میوانیـــــــە

بەسیە ئەم نیو شیعرە بۆ تەئریخی کۆچی ئەو کەوا ...

دەســـــــــــت و دامێن گیری "عبدالقادری گەیلان" یە

هەروەها [١٩٦] :

چ باوک ؟ یادگاری حەزرەتی شێخی ((ســــــــراج الدین))

نەوەی نائیب ، وەلی عەهدی (علاء الدین) ی عوسمانی

لــــــە تەکیە و خانەقای زوهدا ئیلاهی کامگاری کەی

بە جاهی شاهـ و بازی نەقشبەند و غەوسی گەیلانی

هەروەها [١٩٧] :

((بێخود)) وەرە بێ پەردە بڵی خۆت وتەنـــی

ئەم شیعرە بە بای سەبای عێراقی و یەمەنی

ڕۆحی من و پەروانەیی شەمعی سەری ((غەوس))

دەســــــــــتی من و داوێنی ((ئووەیسی قەرەنی))

• شێخ ئەنوەر بەرزنجی دەفەرموێت[١٩٨] :

لە بۆ بازی سپی یەعنی جەنابی قوتبی ڕەببانـــی

دەنوسم پارچە هەڵبەستێ لە مەدح و ناوونیشانی

زەمانێکە لە بەندو داوی شیعری ئەو گرفتارم

ئەوا ڕێم گرتەبەر تا بۆ زیارەت ببمە میوانی

ئەمینی مورسەلینی تۆ لە ئالوبەیتی پێغەمــــبەر

سەرم هێناوە بۆ قاپیت مەدەد یا غەوسی گەیلانی

ئــــــــەتۆ لوقمانی دەردانی ڕەفیقی شەرع و ئیمانی

موعین و موبتەلای دەرگانەتم ئەی غەوسی گەیلانی

لەناو بەحری تەسەووف دا عەجەب غەواسی دوڕناسی

لە زانینی حەقیقەت خاوەنی ئیسپات و بورهانـــــــی

ئـــەدیب و شاعیر و زانا لە دیوانت زمان کورتن

لە ئافاتی زەکاوەت پێم ببەخشە عیلمی ڕۆحانی

لە چەرخی کۆن و تازەی شاعیران بژمێرە تــا ئەمڕۆ

هەموو پەروانە و شەمعن لە دەوری شێخی گەیلانی

ئـــــــــــەوە سەعدی ئەوە حافز ئەوە فەیروزی کاشانی

کەلیم و مەسنەوی و جامی ، بە قەزوینی و خوراسانی

بوخاری ، سەهرەوەردی نابغەی مەشهووری زوبیــــــــانی

بە کەعب و ئەختەل و خەنسا ، بە حەسان و بەرەیحانی

فرزدق ئەوەل وسانی جەریر و نابغەی جوعدی

زوهەیرو ئومڕوالقیس و ئەبو نەواس و زنجانی

بە قەیسی عامری و لەیلا بە شبلی ئەسمەعی و جاحز

موعەڕی و بوحتری و کەییان ئەبو فیراسی حەمــــدانی

لە جوملەی فەیلەسوفان شایەتی حاڵن بە عیرفانت

ئـــــەوە سوکرات ئەوە تالیس ئەوە ئەفلاتی یۆنانی

بە فارابی و ئیبن ڕوشد و بە کندی و شێخ علی سینا

بە کرمانی و بەشەیخی خاوەنی تەسریفی زنجانــــی

بە مەولانای نەقشبەندی ، بە سەعدانی و بریفکانی

بــە شێخی قوولەو و نۆدێ بە شێخی پیری ولیانی

بە حاجی و سالم و مەحوی حوسەینی و ئەحمەدی موختار

بە شێخ مەعرووفی نۆدێ و ئەحمەدی کاکی ســــــولەیمانی

بە مەدحی تاهری و هیجری بە حەمدی و مەولوی و نالی

بــــــــــــە شێخی عالمی رازی ، رەزای دەوران و هیرانی

بە فەوزی و صابری و بێخوود بە نووری و فائز و دڵــدار

مەلیک مەحموود و سید احمد نەقیب زادە و مەریوانی

بە قوتبی مەشرق و مغرب کە مەشهوورە بە محی الدین

بە ئیبــــــن و حاج و بێتووشی و جمال الدینی ئەفغانی

بە مامۆستای جەلیزادە بە شەوقی و حافــزی و کوردی

بە هەوری و هێمن و هەردی ، جزیری و بێکەس و فانی

بــە پیری پیرەمێرد و موخلس و عاسی بە سەبییوتی

بە گۆران و سەلام ، بە شارەت الخوری و بە حەسانی

لە دیوانی ئەدەب شاگردی تۆن ناگەن بە ئیعجازت

بە دەوری حەلقەتا جەمعن چە نەفسانی چ ڕوحانــی

ئیمامان شافعی و ئەحمەد ، حەنیفە و مالکی نیشان

لـــــــــــە پاشی ئەو ئیمامانە ئەتۆ شێخی مریدانی

ئەگەر شاهی نەقشبەندە ئەگەر سوڵتانی تەورێــــــــــــــزە

ئەگەر کەرخی و ئەگەر شبلی و جونەید و شێخی شەعرانی

ئەگــەر مەنسووری حەلاجە ئەگەر شێخ داوودی طائی

ئەگەر شێخ سریە و شێخی روفاعی و شێخی حەرانی

بە تۆ سەربەرزن و ڕێگەی تەسەووف مەنبەعی تۆیە

وەکیلی موتڵەقی هەر خۆت دڵو چاوی مریدانــــــــی

ســەراسەر شێخ و دەروێشان مریدی تۆن لەهەرکوێ بن

لە ژێر ئومرە و ئیشارەی تۆ دەکەن حەلقەی زیکر خوانی

چ سڕێکە لەناو نووری تەجەلادا فەنافــــــی الله

وەکو پەروانە سووتاوە ؟ چ کەس ئەو سڕە نازانی

بە کورتی وەسفی (گەیلانی) لە بەحرا قەترەیێ ئاوە

مـــیدادی خامە وشکی کرد نە دەفتەر ما نە عنوانی

• شێخ مەلا کاکە کە کوڕی هەرە گەورەی شێخ صافی هیرانیە و نازناویشی (صەفوەت)-ە دەفەرموێت [١٩٩]:

عەبیدانەت مەنەم کەمتەر نویی هەم سەیدو سەروەر

گەداوار هاتووم بەردەر مەدەد یا ساکن البغـــــــــــداد

توبی هەم پیر و هەم رابەر توبی هەمراز و هەم مەنزەر

تـــــوبی هەم باز و هەم دڵبەر مەدەد یا ساکن البغداد

غەریقی بەحری عشقی تۆم لە تەعلیماتی مەشقی تۆم

بەدائم من لە شەوقی تۆم مەدەد یا ساکن البغـــــــداد

فـــەقیری ئاستانەی تۆم لە دووری ئاشیانەی تۆم

بە ئومێدی نیشانەی تۆم مەدەد یا ساکن البغداد

کەمن پەروانەیی تۆمە سەراپا سووختەیی تۆمە

حەریقی ناری ڕووی تۆمە مەدەد یا ساکن البغداد

غوڵام و بەندەیی تۆمە هەموودەم چاوەڕێی تۆمە

نـــەزەرکە دفعەیێ بۆمە مەدەد یا ساکن البغداد

غەریب و با وەفایەم من عەلیل و پڕ جەفایەم من

بە ئومێدی شفایەم من مەدەد یا ساکن البغــــداد

لە دووریت زامدارم من لە فیرقەت غەمگوسارم من

لە دەورەی گوڵ هوزارەم من مەدەد یا ساکن البغداد

سەری عەقڵم لەدەستم چوو کەماڵ و هۆش و عیلمم چوو

ئومێدی وەصلی یارم چوو مەدەد یا ساکن البــــــــــــغداد

دڵ و دیـــــنم بە غارەت چوو کە دونیا و قیامەت چوو

خودایە جان لە حەسرەت چوو مەدەد یا ساکن البغداد

زەلیل و عاشقم قوربان نەماوە دانش و عیرفـــــــــان

نەزەر کە ئەی شەهی گەیلان مەدەد یا ساکن البغداد

دەخیل ئەی (صافی) ی هیوان دەگەڵ جەمعیەتی پیران

بچین بۆ خزمەت ئەو سوڵتان مەدەد یا ساکن البغداد

تەن و جیسم کە بێمارە روح و گیانم کە بێزارە

بەبێ تەسلیم نیە چارە مەدەد یا ساکن البغداد

کە (صفوەت) زۆر بە ئازارە لە دونیادا گوناهبارە

هەمیشە ئارەزووی یارە مەدەد یا ساکن البغداد

• کاک عبدالکریمی کوڕی حەوتەمینی شێخ صافی هیرانی کە نازناویشی (ووریا) بووە دەفەرموێت [٢٠٠] :

بازی گەیلانی دەخالەت تۆ رجا کار بی لە بــۆم

ڕۆژی سەد جاران بە قوربانی سەگی دەرگانە بم

شەرتە گەر بێت و دەریشم کەی نەڕۆم لەم دەرگەیە

تــــــــــاکوو مردن خادمی خاکی دەری ئاستانە بم

چۆن ئەبێ ترسم هەبێ قوربان لە ڕۆژی مەحشەرا

خۆم بە هیرانی بزانم نەســـــــلی ئەم شێرانە بم

• مینە جاف دەفەرموێت [٢٠١] :

یا غەوث شابازی زاتی (الله)ی تـــۆ

یا غەوث نازداری (رسول الله) ی تۆ

قــــــەسەمت ئەدەم بە شەوی میعراج

کــە فەخری عالەم بوو بە صاحێب تاج

قەسەمت ئەدەم بە ڕوتــــــــبەی (دنا)

ئەو شەوی بە لوتف ئەی فەرموو خوا

بــــــــــمکە بە خاتر نووری پێغەمبەر

بەسە بەس بم کە موحتاج بە دوختەر

لە ڕووی لوتفەوە بە نیو نەزەرێ

بەرکە وەلامۆ ، فەرەحیــم دەرێ

بووم بە جێی بازی و گەمەی نەفامان

شــــــــا عەبدولقادر ، دەسم وەدامان

ئەووەڵ بە خوا هەم بە پێغەمبەر

بە بێ گوناهیی (حسین) سەروەر

ڕجــــــــایێ بۆ ئەم ڕەزالەتیمە

بە ئەم مجرۆیی و کەسالەتیمە

بەڵکو نەجاتم بدەی لەم حـــــــاڵە

بە دەس دەردو ئێش حاڵم بەدحاڵە

شــــــــــــــا عەبدولقادر بۆ خاتر قورئان

سەرتیپ نەجات دەی لە ئێش و دەردان

یا غەوث من پەنام وە پەنادارە

لاڵەم لە قاپیی غــەوثی نازدارە

پــــــــــــــەنام هێــــناوە بێ چار و پەنا

یا غەوث من وە تۆ ، تۆیش وەلای خوا

هەروەها [٢٠٢] :

شاهبازی ئەولیا ، ئەی شاهی گەیلانی لەقــــەب

ئەی بە ڕوتبەی شاهبازی ئەولیا بووی مونتەخەب

ڕوتبەیی شابازی بۆ شانت کەمە ئەی شەهریار

بــۆیە ڕوتبەی تۆ بە (غوث الاعظم)ی دریاقەرار

لاییقیت بۆ بەرزیی ڕوتبە لەلای زاتی خــــــــوا

بۆیە تەرفیعی نیشانت تۆ بە (محی الدین) کرا

کەس بە ڕوتبەی تۆ نەبوو نائیل لە نەسلی شای عەرەب

شــــــــــــــاهبازی ئەولیا و و هەم (رسول الله) نەسەب

بم کە خاتر لوتفی ئەو یەزدانەی تۆی کرد بێ نیاز

بەم هەموو ڕوتبە زلانە تۆی کە کردە شاهبــــــــاز

هەم ببەخشە من بە جاهی شای شەفیعولموزنبین

لای خوا فــــەرموو ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین

تۆ ئەبێ ئەرجو بکەی قوربان کە (غوث الاعظمی)

کاری یە ئەم دەردە ، لوتفی تۆیە تەنها مەڵهەمی

ڕوو لە قاپیی تۆ ئەکەم ، هەر تۆی ڕجام ، تۆ بۆم بکەی

تۆ ڕجام گەر بۆ نەکەی ، ئیتر هەواڵەی کوێم ئەکەی ؟

ئەی شەها بیبەخشە (مینە) تو خوا سا ڕەحمەتێ

دەردی کاری ئەو دەواکە ، ئەی خوا سا هیـــمەتێ

هەروەها[٢٠٣]:

ئەم عەرزوحاڵەم ئەیگـــــــــرم وە دەس

ئەیخەم وە خزمەت غەوسی فریاد ڕەس

غـــــــەوسی لە نووری پاکی پێغەمبەر

غەوسی لە نوتفەی حوسەینی سەروەر

غەوسی خەلیفەی زاتی مستەفــا

غەوسی مونەووەر وە نوور و سەفا

یــا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ

یــا غەوس نازداری ڕەسولوڵڵای تۆ

یا غەوس شابازی نازدارانی تــــــۆ

یا غەوس غەمخواری غەم بارانی تۆ

چون نووری دیدەی نووری پاکی تۆ

جـــــــێنشین دین شای لولاكی تۆ

یا غەوس پادشای مەملەکەتی تۆ

سوڵتانی هەر چوار تەریقەتی تــۆ

غەوسی گەیلانی بازی یەزدانی

رهــــــاکنندهی گشت داماوانی

پەنام هێناوە ئیستە وە دەرگــــات

یا غەوس پەنام دە تۆ بی و خوات

بــــمکە وە خاتر خووای لامەکان

بمکە وە خاتر موعجیزەی قورئان

بمکە وە خاتر ڕەوزەی پێغەمبەر

بمکە وە خاتر بووبەکری ئەکبەر

بمــــــــکە وە خاترسوڵتانی عادڵ

یەعنی شا عومەر خەڵیفەی کامڵ

بمکە وە خاتر کۆ کەردەی قــــورئان

یەعنی زیننورەین عوسمانی عەففان

بمکە وە خاتر شەهنشای سەردار

شــــێری خواوەن حەیدەری کەڕاڕ

بمکە وە خاتر فاتیمەی ســــــەروەر

سەر تا پا شوعلەی نووری پێغەمبەر

بمبەخشە وە قورب عەباسی سەردار

ئــەو مامەی عەزیز مستەفای موختار

بمکە وە خاتر دە کەسەی شادان

موژدەی ڕەهایی وەدەســدریاکان

بمکە وە خاتر ئەسحابەی ڕەسووڵ

ئەم شکات حاڵەم لێ بکە قەبووڵ

بمکە وە خاتر جاهی ئەهلی بەیت

شاعبدالقادر دەوای دەردم کەیـــت

بمــــــکە وە خاتر زومرەی شەهیدان

بمبەخشە وە قورب تەواو سەعیدان

بمکە وە خاتر عەوداڵانی بـــــــــەڕ

بمبەخشە وە جاهـ مەردانی ئەکبەر

وە شێر مەردان هەر چوار تەریقەت

وە ئــــــەولیاکان ڕاگەی حەقیقەت

وە معجزات ئەنبیای سەرحەد

وە نوور و زیای زات پێغەمبەر

دەلاڵێــــــمۆ لێت وەم زاتانەوە

وە جاهی نەبی و وە قورئانەوە

دەبێ بمبەخشی وە خاتر داران

بمکە وە خاتر شای شەهریاران

شــــاعبدالقادر ئەوێ پەنام دەی

زامانی کاریم یەکسەر دەوا کەی

هاوردم وە لات دڵ وە زامــەوە

وە زامانی زوڵم دەس لیئامەوە

پەنام هاوردگە وە شای گەیلانی

دەبێ پەناگ دەی تۆ وە ئاسانی

یا غەوس من پەنام وەلات هاوردە

پەنام وە شاباز گەیــــــلانی کردە

شــــــــاعبدالقادر غەوس فریاد ڕەس

هەر تۆی فریاد ڕەس داماوی بێکەس

نابێ بە مەئیووس دەرم کەی لە لات

چون پەنام هێنا من وە بارەگــــــــات

هــــــاوارم وە لات شــــاعبــــدلقادر

یا غەوسی ئەعزەمم یا غەوسی نادر

بۆ هەر مەقسەدێ پەنام هێــناوە

ئەم شکات حاڵەم تەقدیم کریاوە

دەبــــــــێ وە سەهلی سوڵتانی گەیلان

گشت جێبەجێ کەی لە خزمەت یەزدان

ئەوەڵ ئیمانم سوپاردوە وە تــــــــۆ

بە دەس شەیتانۆ نەمکەی ڕەنجەڕۆ

دووەم شــەفاعەت بۆ گوناهم کەی

لای خوا گونام یەکسەر عەفو کەی

سێهەم ڕازی دڵ وە نیــــازەوە

ئەمری ئیجرا بێ لە شابازەوە

بدە نەجـــــــــــــــاتم بیکە خەڵاتم

یا غەوس وەک مینە سەگی دەرگاتم

• ویساڵی دەفەرموێت[٢٠٤] :

منم عەبدی زەلیلی تۆ، مەدەد یا شاهی گەیلانی

لەبۆ عالەم دەلیلی تۆ، مەدەد یا شاهی گەیلانی

غــوڵامی ئەبروانی تۆم، فیدای غونچەدەهانی تۆم

شەبانی ئوشترانی تۆم، مەدەد یا شاهی گەیلانی

فیدایی خادمانی تۆم، هەموو دەم پاسەبانی تــــۆم

چو کەلبی ئاستانی تۆم، مەدەد یا شاهی گەیلانی

تــــــــویی آن یوسف ثانی، منم این پیر کنعانی

بۆیە وا بووم بە بریانی، مەدەد یا شاهی گەیلانی

ئەبر بۆ تۆ دەناڵێنێ، بەدائیم ئەشک دەڕژێنــــــێ

مەلەک بۆ تۆ دەهاڕێنێ، مەدەد یا شاهی گەیلانی

غەریقی بەحری عوسیانم، ئەسیری بەندی هیجرانم

کـە چاکی تیغی حیرمانم، مەدەد یا شاهی گەیلانی

نیازی قەلبی مەجنوونی، دەوایی مەردی مەحزوونی

چراغی دەشتی هاموونی، مەدەد یا شاهی گەیلانی

غـــــــــەریبی موڵکی ئالانم، پەشێوی ماهی تابانم

بەسانی شێخی سەنعانم، مەدەد یا شاهی گەیلانی

لە حەسرەت پڕتەوی ڕەنگت، لەبۆ سەروی قەدی شەنگت

کە مردم بۆ سەدای چەنگت، مەدەد یا شاهی گەیلانــــــی

نەماوە ڕاحەتی جــــــــانم، بە جۆشە تابی گریانم

حەریقی زەیقی زیندانم، مەدەد یا شاهی گەیلانی

لە حوسنا یۆسفی سانی، تۆیی ئەی نووری یەزدانی

تۆ هەم جانی و جانانی، مەدەد یا شاهی گەیلانــــی

فیداتم ئەی گوڵی جیلان، لەبی تۆ چەشمەیی حەیوان

دەوا فـــــــەرموو دڵی بوریان، مەدەد یا شاهی گەیلانی

زەلیلی نەفس و شەیتانم، کە مەحوی ژەنگی عوسیانم

وەدەرخە تیغی ئیمانم، مەدەد یا شاهـــــــــی گەیلانی

شوعاعی نووری ڕەحمانی، حەبیبی غەوسی ئینسانی

پـــەنای جەمعی موریدانی، مەدەد یا شاهی گەیلانی

ڕەئیسی ئەولیای دونیا، تۆیی ئەی ساکنی بــــــەغدا

تۆیی شەمعی شەبی یەڵدا، مەدەد یا شاهی گەیلانی

عـــەنادیل بۆ گوڵی ڕووتە، لەگەڵ گریە و فوغان جووتە

دڵیش بۆت مات و مەبهووتە، مەدەد یا شاهی گەیلانی

ویساڵی بۆ ویساڵی تۆ، دەکا وەســفی کەماڵی تۆ

چرای دینە جەماڵی تۆ ، مەدەد یا شاهی گەیلانی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

- کتێبی (حەزرەتی غەوس شێخ عەبدولقادری گەیلانی) ، لێکۆڵەر : هەژیر ئیسماعیل لالە ئەحمەد ، ئەکادیمیای زانستی کوردی ، ٢٠٢٢

  1. الشيخ عبدالوهاب الشعراني : الطبقات الكبرى المسمى لواقح الانوار القدسية في مناقب العلماء و الصوفية ، تح : د.أحمد عبدالرحيم السايح ، مكتبة الثقافة الدينية – القاهرة ، ٢٠٠٥ ، چ ١ ، ل ١٢٤
  2. د.جمال الدين فالح الكيلاني : من الشك إلى اليقين (دراسة في نسب الشيخ عبدالقادر الجيلاني) ، بحث نقدي في مصادر التأريخ الإسلامي الوسيط ، دار الزنبقة – القاهرة ، ٢٠١٣
  3. نیاز مەستی : ڕشتەی نوور ، ٢٠١٨ ، چاپی یەکەم ، ل ١٢٤
  4. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٩
  5. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ١٨
  6. ابن عماد شهاب الدين الحنبلي الدمشقي : شذرات الذهب في أخبار من ذهب ، دار ابن كثير – دمشق ، ١٩٨٦ ، چ ١ ، بەرگی ٦ ، ل ٣٣١
  7. إبراهيم زكي خورشيد + أحمد الشنقناوي + د. عبدالحميد يونس : دائرة المعارف الإسلامية ، ١٩٣٤ ، چ ١ ، بەرگی ٧ ، ل ٢٢٢.
  8. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ١٩
  9. د.خاشع المعاضيدي : كتاب من بعض أنساب العرب ، دار الرشيد – بغداد ، ١٩٩٧ ، بەرگی ٢ ، ل ٧٧
  10. د. جمال الدين فالح الكيلاني : من الشك إلى اليقين قراءة متأنية في نسب الشيخ عبدالقادر الكيلاني ، دار الزنبقة – القاهرة ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٨٩ - ٩٠
  11. الشيخ عبدالوهاب الشعراني : الطبقات الكبرى المسمى لواقح الانوار القدسية في مناقب العلماء و الصوفية ، تح : د.أحمد عبدالرحيم السايح ، مكتبة الثقافة الدينية – القاهرة ، ٢٠٠٥ ، چ ١ ، ل ١٢٤
  12. الشيخ ابن العماد الحنبلي : شذرات الذهب في أخبار من ذهب ، دار ابن كثير – بيروت ، ١٩٨٦ ، چ ١ ، بەرگی ٤ ، ل ٢٠٢ .
  13. إبن كثير : البداية و النهاية ، مطبعة السعادة – مصر ، ١٩٦٨ ، بەرگی ٦ ، ل ٤٥٥
  14. الذهبي : سير أعلام النبلاء ، دار الرسالة للطباعة – بيروت ، ١٩٨٦ ، چ ٤ ، بەرگی ١٣ ، ل ٣٢٢
  15. د.جمال الدين فالح الكيلاني : فتوح الغيب للباز الاشهب الشيخ عبدالقادر الجيلي ، مركز الإعلام العالمي – بنغلاديش ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٣٦
  16. د.جمال الدين فالح الكيلاني : فتوح الغيب للباز الاشهب الشيخ عبدالقادر الجيلي ، مركز الإعلام العالمي – بنغلاديش ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٣٧
  17. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٢٤
  18. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ١٩
  19. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٢٠
  20. د. محمد درنیقة : الشيخ عبدالقادر الكيلاني و أعلام القادرية ، الدار العربية للموسوعات – بيروت ، ٢٠٠٦ ، ل ٢٣ - ٢٤
  21. د.محمد علي العيني : عبدالقادر الجيلاني شيخ كبير من صلحاء الإسلام ، دار الثقافة و النشر و التوزيع - عمان ، ١٩٩٣ ، چ ١ ، ل ٣٩
  22. مەخزومی – دەگەڕێتەوە بۆ بەنی مەخزوم ، مەخرەمی – گەڕەکێکی دێرینی بەغدادە
  23. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٤١
  24. د. محمد درنیقة : الشيخ عبدالقادر الكيلاني و أعلام القادرية ، الدار العربية للموسوعات – بيروت ، ٢٠٠٦ ، ل ٢٣ - ٢٤
  25. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١٠
  26. أبو الحسن علي الحسني الندوي : رجال الفكر و الدعوة في الإسلام ، دار ابن كثير - دمشق ، ٢٠٠٧ ، چ٣ ، بەرگی ١ ، ل ٢٩٦
  27. د. عمر محمود حسين السامرائي : الشيخ عبدالقادر الكيلاني و منهجه في التربية و السلوك ، دار الزنبقة – القاهرة ، ٢٠١٩ ، ل ١١٣ – ١١٤ – ١١٥ – ١١٦ ٠ ١١٧
  28. د. عمر محمود حسين السامرائي : الشيخ عبدالقادر الكيلاني و منهجه في التربية و السلوك ، دار الزنبقة – القاهرة ، ٢٠١٩ ، ل ١١٨ – ١١٩ – ١٢٠ – ١٢١ – ١٢٢
  29. د. عمر محمود حسين السامرائي : الشيخ عبدالقادر الكيلاني و منهجه في التربية و السلوك ، دار الزنبقة – القاهرة ، ٢٠١٩ ، ل ١٢٢
  30. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ١٧٤ - ١٧٥
  31. واتا : مەلەوانی هزر ، لە قوڵایی دەریای دڵدا مەلە دەکات لەسەر گەوهەرەکانی زانین ، دەری دەهێنێت بۆ کەنار دەریای سنگ ، زمان بانگەواز بۆ فرۆشتنی دەکات ، دەکڕدرێت بە هەناسەکانی کاری چاکە ، لە ماڵانێک کە خوای گەورە ڕوخسەتی دا کە بەرزبکرێتەوە
  32. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٣٤
  33. لە (فتح المبین) دا لە (ابن النجار)ەوە دەگێرێتەوە و ئەڵێ : لە شێخ عەبدولڕەزاقم بیست فەرمووی : باوکم ٤٩ نەوەی نێر و مێی بووە ، ٢٧ لەوانە نێرینە بووە (بڕوانە " مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٣٠ "
  34. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١١ - ١٢
  35. عبدالغني الدروبي : المختصر في تأريخ شيخ الإسلام عبدالقادر الكيلاني ، باكستان – كراجي ، ١٩٧٢ ، ل ١٢
  36. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٣٠ – ٣١ – ٣٢ – ٣٣ – ٣٤ - ٣٥
  37. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٣٠ – ٣١ – ٣٢ – ٣٣ – ٣٤ - ٣٥
  38. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٦٧
  39. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٣٤
  40. الشيخ يوسف بن إسماعيل النبهاني : جامع كرامات الأولياء ، تح : إبراهيم عطوة عوض ، المكتبة الثقافية – بيروت ، ١٩٩١ ، بەرگی ٢ ، ل ٢٠٢
  41. جمال محمد محمد امین : دیوانی ویساڵی ، مطبعة دار الجاحظ للطباعة و النشر – بغداد ، ل ١٩٥
  42. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٨
  43. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٥١ - ٥٢
  44. حياة الفقيه الجيلاني : الفتوحات الربانية في الاوراد القادرية ، دار الوابل الصيب للإنتاج و النشر و التوزيع – القاهرة ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٤٣ - ٤٤
  45. د.محمد علي العيني : عبدالقادر الجيلاني شيخ كبير من صلحاء الإسلام ، دار الثقافة و النشر و التوزيع - عمان ، ١٩٩٣ ، چ ١ ، ل ٦٢
  46. نیاز مەستی : ڕشتەی نوور ، ٢٠١٨ ، چاپی یەکەم ، ل ٨٧ - ٨٨
  47. عبدالقادر الجيلاني : فتوح الغيب ، المكتبة الأزهرية للتراث – القاهرة ، ٢٠٠٤ ، ل ١٣٥
  48. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١٧
  49. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ١٢٢
  50. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ١٢٢
  51. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٤٥
  52. إبن رجب الحنبلي : الذيل على طبقات الحنابلة ، مطبعة الحلبي – القاهرة ، ١٩٥٢ ، بەرگ ٢ ، ل ٤٠
  53. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٤٦ - ٤٧
  54. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٤٨
  55. إبن رجب الحنبلي : الذيل على طبقات الحنابلة ، مطبعة الحلبي – القاهرة ، ١٩٥٢ ، بەرگی ١ ، ل ٢٩٤
  56. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار ، مطبعة مصطفى الحلبي – القاهرة ، ١٩١١ ، ل ٢٠٨
  57. محمد بن عيسى التادفي : قلائد الجواهر في مناقب عبدالقادر ، دار الباز – فلوريدا ، ١٩٩٨ ، ل ٣٧ - ٣٨
  58. هونەر خورشید : جەننەتم وەسڵی ئەوە ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە - هەولێر ، ٢٠٢١ ، چ ١ ، ل ١٦٧
  59. د.عماد عبدالسلام رؤوف : الشيخ عبدالقادر الكيلاني رؤية تاريخية معاصرة ، مؤسسة مصر مرتضى للكتاب العراقي – بغداد ، ٢٠١١ ، چ١ ، ل ٨٧
  60. عمر محمود حسين السامرائي : الشيخ عبدالقادر الكيلاني و منهجه في التربية و السلوك ، دار الزنبقة – القاهرة ، ٢٠١٩ ، ١٣١ - ١٣٨
  61. أبو الحسن علي الحسني الندوي : رجال الفكر و الدعوة في الإسلام ، دار ابن كثير - دمشق ، ٢٠٠٧ ، چ٣ ، بەرگی ١ ، ل ٣١١
  62. أبو الحسن علي الحسني الندوي : رجال الفكر و الدعوة في الإسلام ، دار ابن كثير - دمشق ، ٢٠٠٧ ، چ٣ ، بەرگی ١ ، ل ٣١٣
  63. أبو الحسن علي الحسني الندوي : رجال الفكر و الدعوة في الإسلام ، دار ابن كثير - دمشق ، ٢٠٠٧ ، چ٣ ، بەرگی ١، ل ٣١٦
  64. حياة الفقيه الجيلاني : الفتوحات الربانية في الاوراد القادرية ، دار الوابل الصيب للإنتاج و النشر و التوزيع – القاهرة ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٥٣
  65. د. عمر محمود حسين السامرائي : الشيخ عبدالقادر الكيلاني و منهجه في التربية و السلوك ، دار الزنبقة – القاهرة ، ٢٠١٩ ، ل ٧٧ - ٧٨
  66. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٢٨ – ٢٩ - ٣٠
  67. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٥٣ – ٥٤ - ٥٥
  68. العلامة محمد صديق حسن خان القنوجي البخاري : التاج المكلل من جواهر مآثر الطراز الآخر و الاول ، وزارة الأوقاف و الشؤون الإسلامية – قطر ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ل ١٥٦
  69. د.عبدالمنعم الحفني : الموسوعة الصوفية أعلام التصوف و المنكرين عليه و الطرق الصوفية ، دار الرشاد – مصر ، ١٩٩٢ ، چ ١ ، ل ١٤
  70. د.عبدالمنعم الحفني : الموسوعة الصوفية أعلام التصوف و المنكرين عليه و الطرق الصوفية ، دار الرشاد – مصر ، ١٩٩٢ ، چ ١ ، ل ١٤
  71. د.عبدالمنعم الحفني : الموسوعة الصوفية أعلام التصوف و المنكرين عليه و الطرق الصوفية ، دار الرشاد – مصر ، ١٩٩٢ ، چ ١ ، ل ١٤
  72. ابن عماد شهاب الدين الحنبلي الدمشقي : شذرات الذهب في أخبار من ذهب ، دار ابن كثير – دمشق ، ١٩٨٦ ، چ ١ ، بەرگی ٦ ، ل ٣٣٢
  73. ابن عماد شهاب الدين الحنبلي الدمشقي : شذرات الذهب في أخبار من ذهب ، دار ابن كثير – دمشق ، ١٩٨٦ ، چ ١ ، بەرگی ٦ ، ل ٣٣٣
  74. ابن عماد شهاب الدين الحنبلي الدمشقي : شذرات الذهب في أخبار من ذهب ، دار ابن كثير – دمشق ، ١٩٨٦ ، چ ١ ، بەرگی ٦ ، ل ٣٣٣
  75. ابن عماد شهاب الدين الحنبلي الدمشقي : شذرات الذهب في أخبار من ذهب ، دار ابن كثير – دمشق ، ١٩٨٦ ، چ ١ ، بەرگی ٦ ، ل ٣٣٢
  76. ابن عماد شهاب الدين الحنبلي الدمشقي : شذرات الذهب في أخبار من ذهب ، دار ابن كثير – دمشق ، ١٩٨٦ ، چ ١ ، بەرگی ٦ ، ل ٣٣٣ - ٣٣٤
  77. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٦
  78. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار ، مطبعة مصطفى الحلبي – القاهرة ، ١٩١١ ، ل ١٧٩
  79. عبدالقادر الجيلاني : تفسير الجيلاني ، دار الكتب العلمية – بيروت ، ٢٠٠٧ ، بەرگی ١ ، ل ٨
  80. ئانا ماری شیمل : الأبعاد الصوفية في الاسلامي و تاريخ التصوف ، منشورات الجمل – كولونيا ، ٢٠٠٦ ، چ ١ ، ل ٢٧٩
  81. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ١٢٣
  82. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ١٢٣
  83. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الأسرار و معدن الأنوار ، دار الكتب العربية – مصر ، ١٣٣٠ ک ، ل ١١٨
  84. زين الدين ابو الوردي المعري الكندي : تأريخ ابن الوردي ، دار الكتب العلمية – بيروت – ١٩٩٦ ، چ ١ ، بەرگی ٢ ، ل ٦٩
  85. يوسف بن تغري بردي الحنفي : النجوم الزاهرة في ملوك مصر و القاهرة ، دار الكتب – مصر ، بەرگی ٥ ، ل ٣٧١
  86. شێخ مصلح الدین سعدی شیرازی : گوڵستانی سەعدی ، و.: مصطفی رسول ، ٢٠٠٨ ، چ ٢ ، ل ١١٦
  87. زامدار قادری : گوڵستانی عاریفان ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ٢ ، ل ١٨٤
  88. زامدار قادری : گوڵستانی عاریفان ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ٢ ، ل ٢٢٧
  89. زامدار قادری : گوڵستانی عاریفان ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ٢ ، ل ٢٢٧
  90. زامدار قادری : عاشقانە دێم ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٥٧
  91. زامدار قادری : عاشقانە دێم ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٦٠
  92. زامدار قادری : عاشقانە دێم ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٦٣
  93. زامدار قادری : عاشقانە دێم ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٧٢
  94. زامدار قادری : عاشقانە دێم ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٢٠٢ – ٢٠٣ - ٢٠٤
  95. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١٩
  96. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٤٧
  97. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١١٣
  98. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٢٥٣
  99. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٣٣١
  100. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٢٤٢
  101. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٥٩
  102. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٦٦
  103. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٨٣ - ٨٤
  104. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١٠٧
  105. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١١٤
  106. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١٦٥
  107. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١٩٠
  108. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٢٣٦
  109. د.جمال الدين الكيلاني : هكذا تكلم الشيخ عبدالقادر الكيلاني ، مركز الاعلم العالمي – بنغلادش ، ٢٠١٤ ، ل ١٦ - ٣٥
  110. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٤٤
  111. إبن رجب الحنبلي : الذيل على طبقات الحنابلة ، مطبعة الحلبي – القاهرة ، ١٩٥٢ ، بەرگ ٢ ، ل ٤٦
  112. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ١٤٩
  113. (أنا خير منه <سورة ص – آية ٧٦> ، واتا : من لەو باشترم ؛ ئەو : واتا حەزرەتی ئادەم
  114. (أنا الحق) ، واتا : من حەقم ، لە هەمان سەرچاوە لە لاپەڕە ١٤٥ ئاماژە بەم قسەیە دراوە
  115. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ١٥١
  116. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ١٦٤
  117. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٣١
  118. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٦٢
  119. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٦٤
  120. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٦٦
  121. أبو الحسن علي الحسني الندوي : رجال الفكر و الدعوة في الإسلام ، دار ابن كثير - دمشق ، ٢٠٠٧ ، چ٣ ، بەرگی ١ ، ل ٣١٩
  122. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٧٣
  123. د. جمال الدين فالح الكيلاني : هكذا تكلم الشيخ عبدالقادر الكيلاني ، دار الكتب العلمية – بنغلاديش ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٢٢ - ٢٣
  124. د. جمال الدين فالح الكيلاني : هكذا تكلم الشيخ عبدالقادر الكيلاني ، دار الكتب العلمية – بنغلاديش ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٢٥
  125. د.جمال الدين فالح الكيلاني : فتوح الغيب للباز الاشهب الشيخ عبدالقادر الجيلي ، مركز الإعلام العالمي – بنغلاديش ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ١٢٦
  126. حياة الفقيه الجيلاني : الفتوحات الربانية في الاوراد القادرية ، دار الوابل الصيب للإنتاج و النشر و التوزيع – القاهرة ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٥٨ - ٥٩
  127. حياة الفقيه الجيلاني : الفتوحات الربانية في الاوراد القادرية ، دار الوابل الصيب للإنتاج و النشر و التوزيع – القاهرة ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٥٩
  128. حياة الفقيه الجيلاني : الفتوحات الربانية في الاوراد القادرية ، دار الوابل الصيب للإنتاج و النشر و التوزيع – القاهرة ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٥٩
  129. حياة الفقيه الجيلاني : الفتوحات الربانية في الاوراد القادرية ، دار الوابل الصيب للإنتاج و النشر و التوزيع – القاهرة ، ٢٠١٩ ، چ ١ ، ل ٧٤
  130. زامدار قادری : موریدی حەزرەتی پەروانەم ، ناوەندی ڕەها بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ٦٥
  131. عبدالرحمن محمد امین : کۆڕ و مەجلیسەکانی شێخی ئیسلام "شێخ عەبدولقادری گەیلانی" جلاء الخاطر ، پێداچوونەوە : زامدار قادری ، ناوەندی ڕەها – هەولێر ، ٢٠٢٠ ، چ ١ ، ل ١٦٨
  132. مەلا محمدی شەڵماشی : مەجلیسی ئەولیا ، انتشارات کردستان – سنە ، ٢٠١١ ، چ ٥ ، بەرگی ١ ، ل ٢٠٨
  133. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار ، مطبعة مصطفى الحلبي – القاهرة ، ١٩١١ ، ل ١٨٠
  134. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار ، مطبعة مصطفى الحلبي – القاهرة ، ١٩١١ ، ل ١٩٩
  135. مەلا محمدی شەڵماشی : مەجلیسی ئەولیا ، انتشارات کردستان – سنە ، ٢٠١١ ، چ ٥ ، بەرگی ١ ، ل ٢١١
  136. یوسف بن اسماعیل النبهاني : جامع كرامات الأولياء ، تح : ابراهيم عطوة عوض ، مركز اهل سنت بركات رضا – هند ، ٢٠٠١ ، چ ١ ، بەرگی ٢ ، ل ٢٠٣
  137. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الاسرار و معدن الانوار في مناقب الباز الاشهب ، تح : د. جمال الدين فالح الكيلاني ، المنظمة المغربية للتربية و الثقافة و العلوم – المغرب ، ٢٠١٣ ، چ ٢ ، ل ٣٣٥
  138. الشيخ محمد الكسنزان الحسيني : الطريقة العلية القادرية الكسنزانية ، ل ٢٠٨
  139. حشاني محمد رضا : الوجود عند عبدالقادر الجيلاني ، اشراف : د. عبدالله العشي ، أطروحة دكتوراه – جامعة باتنة – الجزائر ، ٢٠١٧ ، ل ٢٤ - ٢٥
  140. تاج الدين السبكي : طبقات الشافعية الكبرى ، تح : د. محمود محمد الطناحي ، دار هجر للطباعة و النشر و التوزيع – مصر ، ١٤١٣ ک ، چ ٢ ، بەرگی ٢ ، ل ٣٣٩
  141. تاج الدين السبكي : طبقات الشافعية الكبرى ، تح : د. محمود محمد الطناحي ، دار هجر للطباعة و النشر و التوزيع – مصر ، ١٤١٣ ک ، چ ٢ ، بەرگی ٢ ، ل ٣٤٠
  142. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الأسرار و معدن الأنوار ، دار الكتب العربية – مصر ، ١٣٣٠ ک ، ل ٦١
  143. علي بن يوسف الشطنوفي : بهجة الأسرار و معدن الأنوار ، دار الكتب العربية – مصر ، ١٣٣٠ ک ، ل ٦٢
  144. عفيف الدين عبدالله اليافعي : خلاصة المفاخر في مناقب الشيخ عبدالقادر ، تح : أحمد فريد المزيدي ، دار الآثار الإسلامية – سريلانكا ، ٢٠٠٦ ، چ ١ ، ل ٣٥ – ٣٦
  145. عفيف الدين عبدالله اليافعي : خلاصة المفاخر في مناقب الشيخ عبدالقادر ، تح : أحمد فريد المزيدي ، دار الآثار الإسلامية – سريلانكا ، ٢٠٠٦ ، چ ١ ، ل ٣٦ - ٣٧
  146. عفيف الدين عبدالله اليافعي : خلاصة المفاخر في مناقب الشيخ عبدالقادر ، تح : أحمد فريد المزيدي ، دار الآثار الإسلامية – سريلانكا ، ٢٠٠٦ ، چ ١ ، ل ٣٧ - ٣٨
  147. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٧٥ – ١٧٦ – ١٧٧ - ١٧٨
  148. Kadiriayah, the Ency. of Islam (Margaliouth) p. 381.
  149. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٧٩
  150. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٨١
  151. عبدالغني بن اسماعيل النابلسي : الحقيقة و المجاز في الرحلة إلى بلاد الشام و مصر و الحجاز ، مركز تحقيق التراث – القاهرة ، ١٩٨٦ ، ل ٤٩
  152. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٧٩
  153. عبدالقادر القادري : الزاوية القادرية و دورها الديني و الإجتماعي ، وزارة الاوقاف و الشؤون الإسلامية – المغرب ، ١٩٧٩ ، ل ٤٨
  154. L . Massignon. Ency. of Islam vol. 4 page 670
  155. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٨٥
  156. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٨٥
  157. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٢٠٩
  158. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٢١١
  159. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٢١٧
  160. يوسف محمد طه زيدان : الطريق الصوفي و فروع القادرية بمصر ، دار الجيل – بيروت ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٢١٨
  161. imingham The Sufi Orders in Isiam Appendix D p . 271,272,273
  162. د. جمال الدين فالح الكيلاني : هكذا تكلم الشيخ عبدالقادر الكيلاني ، دار الكتب العلمية – بنغلاديش ، ٢٠١٤ ، چ ١ ، ل ٢٦
  163. بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی : مێژووی ناودارانی کورد ، و. ماجد مەردۆخ ڕۆحانی ، ئەکادیمیای کوردی – هەولێر ، ٢٠١١ ، چ ١ ، بەرگی ١ ، ل ٢١٦
  164. تێبینی : پێم وایە مێژووی قادری لە کوردستان بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شێخی گەیلانی کە لەگەڵ شێخ ئەبو وەفای نێرگزەچار بە کوردستاندا تێپەڕیون و لە چەند شوێنێکی کوردستان خەڵوەتی کردووە [ لێکۆڵەر ]
  165. محمد رئوف توکلی : تاریخ تصوف در کردستان ، انتشارات اشراقی – ایران ، ل ١٥٨ - ١٦٨
  166. هەندێک زانیاری زیاتر نوسراوە لیرەدا ، کە لە بەدواداچوونی لێکۆڵەری ئەم کتێبەیە [ لێکۆڵەر]
  167. تەریقەتەکانی قادری لە کوردستانی گەورەدا ژمارەیان زۆرە و لقی زۆریشیان لێ جیابووەتەوە ، ئێمە لێرە هەوڵمدانداوە بەشێکیان باس بکەین [لێکۆڵەر]
  168. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ ، چ ١ ، ل ٤٣٧
  169. سندۆڵان گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی قەڵادزێ - قەزای پشدەر - پارێزگای سلێمانی – باشوری کوردستان
  170. دەرگا شێخان دەکەوێتە باشوری بانە – ڕۆژهەڵاتی کوردستان
  171. عەبدولکەریمی مودەریس: بنەماڵەی زانیاران ، پەخشانگای ئاننا – تەهران ، ٢٠١٠ز ، ل ٦١
  172. ئەم نازناوە پیرەمێردی شاعیر ئاماژەی پێداوە
  173. سۆڵە – قەرەداغ – سلێمانی – باشوری کوردستان
  174. هانە گلان – سنە – ڕۆژهەڵاتی کوردستان
  175. کۆمائین – کامیاران – ڕۆژهەڵاتی کوردستان
  176. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٣٩
  177. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٤٠
  178. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٥١
  179. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٥٣
  180. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٥٥
  181. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ٨٠
  182. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٠٢
  183. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٠٤
  184. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١١٦
  185. عەبدوڵڵا ئاگرین : دیوانی میرزا غەفور ، ١٩٩١ ، چ ١ ، ل ١٢٦
  186. مەحموود زێوەر : دیوانی زێوەر ، بڵاوکراوەی ئاراس – هەولێر ، ٢٠٠٣ ، چ ١ ، ل ٢١٢
  187. گۆڤاری بەیان – ژمارە ١٣٧ – لاپەڕە ٢٠
  188. مەحموود زێوەر : دیوانی زێوەر ، بڵاوکراوەی ئاراس – هەولێر ، ٢٠٠٣ ، چ ١ ، ل ٢٣٩
  189. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند ، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق – بەغدا ، ١٩٨٠ ، ل ٧٣
  190. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند ، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق – بەغدا ، ١٩٨٠ ، ل ٩٢
  191. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند ، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق – بەغدا ، ١٩٨٠ ، ل ٣٨٩ – ٣٩٠ – ٣٩١ -٣٩٢
  192. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند ، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق – بەغدا ، ١٩٨٠ ، ل ٦٧٠-٦٧١
  193. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس : کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند ، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق – بەغدا ، ١٩٨٠ ، ل ٦٧٣ - ٦٧٤
  194. موحەمەد مەلا عەبدولکەریم : دیوانی بێخود ، انتشارات کردستان – سنە ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ل ٤٥ – ٤٦- ٤٧ - ٤٨
  195. موحەمەد مەلا عەبدولکەریم : دیوانی بێخود ، انتشارات کردستان – سنە ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ل ١١١
  196. موحەمەد مەلا عەبدولکەریم : دیوانی بێخود ، انتشارات کردستان – سنە ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ل ١٢٧
  197. موحەمەد مەلا عەبدولکەریم : دیوانی بێخود ، انتشارات کردستان – سنە ، ٢٠٠٧ ، چ ١ ، ل ١٦٣
  198. شێخ سەربەست بەرزنجی : دیوانی شێخ ئەنوەر بەرزنجی ، چاپخانەی ڕۆژهەڵات – هەولێر ، ٢٠٠٩ ، چ ١ ، ل ١٠٨ – ١٠٩ – ١١٠ - ١١١
  199. گیوی موکریانی : دیوانی صافی ، چاپخانەی کوردستان – هەولێر ، ١٩٧٣ ، چ ٣ ، ل ٨٨ - ٨٩
  200. گیوی موکریانی : دیوانی صافی ، چاپخانەی کوردستان – هەولێر ، ١٩٧٣ ، چ ٣ ، ل ٩٧
  201. مصطفی نەریمان: دیوانی مینە جاف ، مطبعة الجاحظ – بغداد ، ل ٣٨ ٠ ٣٩
  202. مصطفی نەریمان: دیوانی مینە جاف ، مطبعة الجاحظ – بغداد ، ل ٤٠ - ٤١
  203. مصطفی نەریمان: دیوانی مینە جاف ، مطبعة الجاحظ – بغداد ، ل ٥١ – ٥٢ – ٥٣ - ٥٤
  204. جمال محمد محمد امین : دیوانی ویساڵی ، مطبعة دار الجاحظ للطباعة و النشر – بغداد ، ل ١٩٥ – ١٩٦ - ١٩٧