سەرۆک وەزیرانی عێراق
| سەرۆک وەزیرانی عێراق | |
|---|---|
| بارەگا | کۆشکی کۆماری، بەغدا، عێراق |
| دەستنیشانکەر | سەرۆک کۆمار |
| ماوەی پایە | ٤ ساڵ |
| خاوەن پایەی دەستپێک | عەبدولڕەحمان گەیلانی |
| دامەزراندنی پایە | ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠ |
| ماڵپەڕ | http://www.pmo.iq https://t.me/pmoiraqichannel |
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی حکوومەتی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە. ئەو ھەروەھا بەرپرسی جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتیی دەوڵەت و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقە. پاش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەو پاڵێوراوی گەورەترین پێکھاتەی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی کابینەکەی لەماوەی ١٥ ڕۆژدا.
مێژوو
[دەستکاری]سەرۆک وەزیران لە بنەڕەتدا[کەی؟] پۆستێکی دامەزراو بوو، پاشکۆی سەرۆکی دەوڵەت بوو، و سەرۆکی ڕوواڵەتی پەرلەمانی عێراق بوو. لەژێر دەستووری ٢٠٠٥ سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی جێبەجێکردنی کارای وڵاتە. نووری مالیکی (پێشتر جەواد مالیکی) لە ٢١ی نیسانی ٢٠٠٦ وەک سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا.[١][٢] لە ١٤ی ئابی ٢٠١٤، مالیکی ڕازی بوو کە وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکار بکێشێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە حەیدەر عەبادی بدات شوێنی بگرێتەوە.[٣] لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، عادل عەبدولمەھدی پێنج مانگ دوای ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ سوێندی یاسایی خوارد تا کاتی دەستلەکارکێشانەوەی لە ٢٠١٩. جارێکی تر دەستنیشانکرایەوە، ئەمجارەیان وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر بەھۆی ناکۆکی سیاسییەوە.[ژێدەر پێویستە] عەبدولمەھدی لەلایەن مستەفا کازمی گۆڕدرا، کە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا. کازمی دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢١ لەلایەن سوودانی گۆڕدرا.
دەستنیشانکردن
[دەستکاری]دوای ھەڵبژاردن، ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ھەڵدەبژێرێت، لەوانەش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران. دواتر دەبێت ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لە ماوەی دوو ھەفتەدا سەرۆک وەزیرانێک بە کۆدەنگی ناوزەند بکات. ئەگەر نەیتوانی ئەوە بکات، ئەوا بەرپرسیارێتی ناوزەندکردنی سەرۆک وەزیران دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران. لەو بارودۆخەدا، ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت کاندیدکردنەکە بە زۆرینەی ڕەھا پشتڕاست بکاتەوە. ئەگەر سەرۆک وەزیران نەیتوانی لە ماوەی یەک مانگدا ئەنجومەنی وەزیرانەکەی ناوزەند بکات، ئەوا دەبێت ئەنجومەنی سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانێکی دیکە ناوزەند بکات.
دەزگا ڕاستەوخۆ ژێردەستەکان
[دەستکاری]نووسینگەی دژە تیرۆر، دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، و دەستەی حەشدی شەعبی ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت بۆ سەرۆک وەزیران دەدەن. نووسینگەی دژە تیرۆری عێراق سەرپەرشتی فەرماندەیی دژە تیرۆری عێراق دەکات، کە پێکھاتەیەکە ھەموو ھێزە تایبەتەکانی عێراق لەخۆ دەگرێت. لە حوزەیرانی ٢٠٠٩دا، ھەوڵی بەردەوام ھەبوو بۆ ئەوەی نووسینگەی دژە تیرۆری عێراق بکرێتە وەزارەتێکی سەربەخۆ.[٤]
ڕاسپاردن
[دەستکاری]بەپێی ماددەی ٧٦ی دەستووری عێراق سەرۆک کۆمار پاڵێوراوی گەورەترین پێکھاتەی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت.
« ماددەی (٧٦):
یەکەم: لەماوەی ١٥ ڕۆژ لە پاش ھەڵبژاردنی، سەرۆک کۆمار پاڵێوراوی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی وەزیران.
دووەم: سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لەماوەی ٣٠ ڕۆژ لەپاش ڕاسپاردنی، ئەندامانی کابینەکەی دیاریدەکات.
سێیەم: سەرۆک کۆمار پاڵێوراوێکی تر بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەسپێرێت لەماوەی ١٥ ڕۆژدا، کاتێک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو نەتوانێت لەماوەی دیاریکراوی خاڵی (دووەم) دا کابینەکەی ڕابگەیەنێت.
چوارەم: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەندامانی کابینەکەی و کارنامەی حکومەتەکەی ڕووبەڕووی پێنەدانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبنەوە، لەکاتێکدا پێدانی متمانە بە ئەندامانی کابینە و کارنامەی حکومەت بە زۆرینەی ڕەھایە.
پێنجەم: سەرۆک کۆمار لەماوەی ١٥ ڕۆژدا پاڵێوراوێکی تر ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، لەکاتی پێنەدانەوەی متمانە بە حکومەت. » دەستووری عێراق
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Iraq parliament elects new leaders 15 September 2020 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. CNN, 22 April 2006
- ↑ Maliki endorsed as new Iraqi PM BBC News, 22 April 2006
- ↑ «Maliki gives up Iraq PM job to rival». www.aljazeera.com. Al Jazeera and agencies. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Montrose Toast, Iraqi Counter Terrorism Bureau 26 October 2012 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., 30 June 2009
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «رئیس وزراء العراق»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٥ـی تشزینی یەکەمی ٢٠١٧.





