نەتەوە یەکگرتووەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان[ئ]
نەخشەی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان[ئ]
بنکەی سەرەکینیویۆرک
(بنکەی جیھانی)
زمانە فەرمییەکان
ئەندامێتی ١٩٣ وڵاتی ئەندام
٢وڵات چاودێر
ڕێبەران
 -  سکرتێری گشتی پورتوگال ئەنتۆنیۆ گوتیرێس[٣]
 -  سەروکایەتی کوڕی گشتی نێجیریا تیجانی محەممەد
 -  جێگری سکرتێر نێجیریا ئامینا جێین محەممەد
 -  سەروکایەتی ئەنجومەنی ئابوۆری و کۆمەڵایەتی نەرویژ Mona Juul
 -  سەروکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش بەلجیکا Marc Pecsteen de Buytswerve
دامەزران
 -  UN Charter signed ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٤٥ (٧٨ ساڵ لەمەوبەر) (١٩٤٥-٠٦-26) 
 -  Charter entered into force ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ (٧٨ ساڵ لەمەوبەر) (١٩٤٥-١٠-24) 
ماڵپەڕ
www.un.org

نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ڕێکخراوێکی نێوان میرییەکانە کە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی بریتین لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان گەلان، بەدەستھێنانی ھاوکاری نێونەتەوەیی و بوون بە ناوەندێک بۆ ھاوئاھەنگی کردەوەکانی گەلان. گەورەترین و ئاشناترین ڕێکخراوی نێونەتەوەیییە لە جیھاندا، بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خاکی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرکە، ھەروەھا ئۆفیسی سەرەکی دیکەی لە ژنێڤ، نایرۆبی، ڤیەننا و لاھای ھەیە.[٤]

مێژوو[دەستکاری]

پاش سەرنەکەوتنی ڕێکخراوی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە پێشگرتن لە جەنگی جیھانیی دووەم و لە بەر ترسی ئەوەی کە مرۆڤ لەوانەیە جەنگێکی تری لە ھەمان جۆر دروست بکات، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا تا جێگای ڕیکخراوی کۆمەڵەی نەتەوەکان بگرێتەوە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێکخراوێکی جیھانیی نێونەتەوەیییە، بیرۆکەی دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤١، کاتێک وڵاتە ھاوپەیمانەکانی ئەوکات، ھەر یەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئینگلتەرا، ڕێککەوتننامەیەکیان مۆر کرد.[٤] ئەمە بە یەکەم ھەنگاو دەژمێردرێت لە دروستبوونی ئەم ڕێکخراوە.

لە ١٤ی ئابی ساڵی ١٩٤١، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا، وینستۆن چێرچیل، لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئەوکات، فرانکلین ڕۆزڤێڵت بوو، بڕیاری دەستپێشخەریی کۆمەڵێک ھەنگاو درا. ئەم دۆکۆمێنتە لە نێوان ھەردوو ناوبراو لەسەر کەشتییەک «لە شوێنێکی ناو دەریا» واژوو کرا. ئەم دۆکۆمێنتە بە پەییمانی ئەنتلەنتیک ناو دەبرێت کە دوایی کاری بۆ کرا و ئەو ڕێکخراوەی لێ کەوتەوە کە ئێستا دەیبینین. 1ی ئازاری ١٩٤٥، ٢١ دەوڵەتی دیکە جاڕنامەکەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە واژۆ کردبوو. دوای چەند مانگێک لە پلاندانان، کۆنفرانسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٥ی نیسانی ١٩٤٥ لە سانفرانسیسکۆ کرایەوە، کە ٥٠ حکومەت و ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی بەشدارییان تێدا کرد. وڵاتانی سپۆنسەری چوار گەورەکە بانگهێشتی گەلانی دیکەیان کرد بۆ بەشداریکردن و سەرۆکی شاندەکانی چوار کەسەکە سەرپەرشتی کۆبوونەوە پلینۆمەکانیان کرد. وینستن چەرچڵ داوای لە ڕۆزڤێڵت کرد کە فەرەنسا بگەڕێنێتەوە بۆ پێگەی زلهێزێکی گەورە دوای ئازادکردنی پاریس لە ئابی ١٩٤٤. داڕشتنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوو مانگی دواتردا تەواو بوو؛ لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لەلایەن نوێنەرانی ٥٠ وڵاتەوە واژۆ کرا. یان سمۆتس نووسەری سەرەکی ڕەشنووسەکە بوو. نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ هاتە ئاراوە، بە پەسەندکردنی میساقەکە لەلایەن پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەوە- ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، یەکێتی سۆڤیەت و کۆماری چین و بە زۆرینەی زۆرینەی ئەوی دیکە ٤٦ واژۆکەر.[٥][٦][٧]

-سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە لە ١٩٤٦ەوە تا ئێستا

سکێرتیری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان:[٨]
ژ ناو وڵات لە ئۆفیس جێھێشتن تێبینی
1 گلادوین جێب  شانشینی یەکگرتوو ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ ٢ی شووباتی ١٩٤٦
2 تریگی لی  نەرویژ ٢ی شووباتی ١٩٤٦ ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢ دەستی لەکار کێشایەوە
3 داگ شۆلد  سوێد ١٠ی نیسانی ١٩٥٣ ١٨ی ئەیلوولی ١٩٦١
4 یۆ سانت  میانمار ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١
5 کۆرت ڤاڵداھیم  نەمسا ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١
6 خاڤێر بیلادۆڤی  پێروو ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١
7 بوترس گالی  میسر ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦
8 کۆفی عەنان  گانا ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
9 بان کی-موون  کۆریای باشوور ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (دەستی لەکار کێشاوە بەھۆی بەربژێربوونی بۆ سەرۆکایەتی کۆریای باشوور)
10 ئەنتۆنیۆ  پورتوگال ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
جینین هێنیس سکرتێرا رێکخراوێ یا نهۆ

ئامانجەکانی ڕێکخراو[دەستکاری]

دەتوانین ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە لە چوار خاڵدا کۆ بکەینەوە.

ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، بۆ پاراستنی ئاشتی لەسەر ئاستی جیھانی.

بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان نەتەوەکان.

یارمەتیدانی نەتەوەکان بۆ کارکردن لەگەڵ یەکدا بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی ھەژاران، سەرکەوتن بەسەر برسییەتی و نەخۆشی و نەخوێندەواری و بۆ ھاندانی ڕێز بۆ ماف و ئەرکی یەکتر.

ببێ بە مەڵبەندێک بۆ یارمەتیدانی نەتەوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە.[٩]

مەرجەکانی بەئەندامبوون[دەستکاری]

ھەر دەوڵەتێکی ئاشتیخواز کە پابەندبوونی خۆی بۆ پەیماننامە و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان دەربڕیبێت، دەتوانێت ببێتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە.

دەزگاکانی ڕێکخراو[دەستکاری]

نەتەوە یەکگرتووەکان خاوەنی ٦ دەزگای سەرەکییە کە بە (مەنزوومەی نەتەوە یەکگرتوەکان) ناسراون و بریتین لە: ئەنجومەنی ئاسایش، کۆمەڵەی گشتی، ئەنجومەنی سەرپەرشتیکردن، ئەمیندارێتیی گشتی، دادگای دادی نێودەوڵەتی و، ئەنجومەنی ئابووریی کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

کۆمەڵەی گشتی[دەستکاری]

سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە تێیدا ئەندامن و ھەر وڵاتە دەنگێکی ھەیە و کارەکانی بریتین لە:

  • تاوتوێکردنی گرفتە نێودەوڵەتییەکان و شێوازەکانی پتەوکردنی ھاوکاریی نێودەوڵەتی.
  • دانانی بودجەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
  • بڕیاردان لەسەر وەرگرتنی ئەندامی نوێ.
  • دامەزراندنی ئەمینداری گشتی و ئەندامی دەزگاکانی دیکە.

تێبینییەکان[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The World Today" (PDF). Retrieved 18 June 2009. The designations employed and the presentation of material on this map do not imply the expression of any opinion whatsoever on the part of the Secretariat of the United Nations concerning the legal status of any country
  2. ^ UN official languages ٢٦ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., www.un.org. Retrieved 11 July 2014.
  3. ^ "سەرکردایەتی یونامی". www.uniraq.org (بە کوردی). Retrieved 17ی Februaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ ئ ا [١] ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., وەرگیراوە لە ٣ی مارچی ٢٠١١.
  5. ^ "جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان|نەتەوە یەکگرتووەکان". www.un.org. 10 August 2015. Archived from the original on 4 February 2017. Retrieved 29 December 2016.
  6. ^ "مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکان|نەتەوە یەکگرتووەکان". www.un.org. 21 August 2015. Archived from the original on 7 January 2017. Retrieved 29 December 2016.
  7. ^ "سان فرانسیسکۆ – شوێنی لەدایکبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان". San Francisco Chronicle. Archived from the original on 29 December 2016. Retrieved 29 December 2016.
  8. ^ "Former Secretaries-General". United Nations. Archived from the original on 17 October 2013. Retrieved 6 November 2013.
  9. ^ [٢] ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ئامانجەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
توانج زمانە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان توانج
عەرەبی - ئینگلیزی - فەڕەنسی - چینی - ڕووسی - ئیسپانی


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found