قەتەر
| State of Qatar دولة قطر (عەرەبی) Dawlat Qaṭar |
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
| دروشم: خوا، نیشتیمان، ئەمیر Allāh, al-Waṭan, al-Amir "خوا، نیشتیمان، ئەمیر" |
||||||
| سروود: السلام الأمیری As-Salām al-Amīrī "Peace to the Emir" |
||||||
| [[File: |250px |center |alt=| ]] | ||||||
| پایتەخت و گەورەترین شار | دەوحە | |||||
| زمانە فەرمییەکان | عەرەبی[١] | |||||
| گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١٩) |
|
|||||
| ناوی هاووڵاتی | Qatari | |||||
| دەوڵەت | Unitary authoritarian semi-constitutional monarchy | |||||
| - | Emir | Tamim bin Hamad | ||||
| - | Deputy Emir | Abdullah bin Hamad | ||||
| - | Prime Minister | Mohammed bin Abdulrahman | ||||
| - | Deputy Prime Minister | Saoud bin Abdulrahman Al Thani | ||||
| یاسادانەر | Shura Council | |||||
| Establishment | ||||||
| - | Qatar National Day | ١٨ کانوونی یەکەم ١٨٧٨ | ||||
| - | Declared independence | ١ ئەیلوول ١٩٧١ | ||||
| - | Independence from the United Kingdom | ٣ ئەیلوول ١٩٧١ | ||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | سەرجەم | ١١٬٥٨١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (158th) ٤٬٤٦٧٫٦ مایلی چوارگۆشە |
||||
| - | ئاو (%) | negligible | ||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | بەراوردی ٢٠٢٥ | 3,214,609[٣] (134th) | ||||
| - | سەرژمێریی ٢٠٢٠ | 2,846,118[٤] | ||||
| - | چڕی | ٢٦٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (52nd) autoکەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
| GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠٢٥ | |||||
| - | سەرجەم | |||||
| - | سەرانە | |||||
| GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠٢٥ | |||||
| - | سەرجەم | |||||
| - | سەرانە | |||||
| Gini (٢٠١٧) | ٣٥٫١ | |||||
| HDI (٢٠٢٣) | ٠٫٨٨٦ (٤٣rd) | |||||
| دراو | Qatari riyal (QAR) |
|||||
| ناوچەی کاتی | AST (UTC+٣:٠٠) | |||||
| پاوانی ئینتەرنێت | ||||||
| کۆدی تەلەفۆن | +٩٧٤ | |||||
وڵاتی قەتەر (بە عەرەبی: دولة قطر) قەتەر (بە فەرمی: دەوڵەتی قەتەر)، دەوڵەتێکی عەرەبیی کەنداوە کە لە ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی، لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا، ھەڵکەوتووە و سەر بە کەنداوی عەرەبییە. پایتەختی دەوحەیە. لە باشوور سنووری وشکانی ھاوبەشی لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی ھەیە و لە ڕێگەی دەریاوەش سنووری ھاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو و شانشینی بەحرەین ھەیە. دوای کۆتایی ھاتنی حوکمی عوسمانی، قەتەر لە سەرەتای سەدەی بیستەم قەتەر چووە ژێر دەسەڵاتی بریتانیا، تا لە ساڵی ١٩٧١ سەربەخۆیی خۆی بەدەستھێنا.
لە نیوەی سەدەی نۆزدەھەمەوە، دوای ماوەیەکی کورت لە ھاتنیان لە پارێزگای ئەشیقەر لە ناوچەی نەجد، بنەماڵەی ئال سانی حوکمی قەتەریان کردووە.[٦]سیستمی حوکمڕانی لە قەتەر میرنشینی دەستووری میراتییە و سەرۆکی دەوڵەت ئەمیری شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانییە. گەلی قەتەر لە ڕیفراندۆمێکی دەستووری بە نزیکەی ٩٨٪ دەنگی بەڵێ، دەستووری نوێیان پەسەند کرد. بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٢، ژمارەی دانیشتووانی قەتەر ٢٬٩٨٠٬٣٣٨ کەس بوو؛ لەوانە ٣٨٠٬٠٠٠ کەس ھاووڵاتیی قەتەرن و ٢٬٦٠٠٬٣٣٨ کەس دانیشتووی بیانیی و نیشتەجێبوون. قەتەر دوای عەرەبستانی سعودی، بە یەکێک لە پارێزگارترین کۆمەڵگا کانی دەوڵەتانی ئەنجومەنی ھاوکاری کەنداو دادەنرێت ئایینی فەرمی ئیسلامە.[٧]
ھەروەھا قەتەر یەکێکە لە وڵاتانی خاوەن داھاتی بەرز، و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا خاوەنی بەرزترین داھات بووە و لەسەر ئاستی جیھانیش پێنجەم بووە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی.[٨][٩] قەتەر خاوەنی یەدەگی گازی سروشتی زۆرە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر کەمی دانیشتووان؛ بە جۆرێک سێیەم گەورەترین یەدەگی گازی سروشتی لە جیھاندا ھەیە[١٠] و گەورەترین وڵاتی ھەناردەکاری گازی شلکراوەیە لە جیھاندا،[١١] ھەروەھا خاوەنی سێزدەیەمین گەورەترین یەدەگی سەلمێنراوی نەوتە.[١٢] نەتەوە یەکگرتووەکان قەتەر وەک وڵاتێک پۆلێن دەکات کە گەشەپێدانی مرۆیی زۆر بەرزی ھەیە، چونکە یەکێکە لە پێشکەوتووترین وڵاتانی عەرەبی لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا. قەتەر وەک وڵاتێک پۆلێن دەکرێت کە بەرزترین داھاتی تاکەکەسی ھەیە لە جیھاندا. قەتەر کارەکتەرێکی سەرەکی و کاریگەرە لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. قەتەر میوانداری جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ کرد، و بوو بە یەکەم وڵاتی عەرەبی کە ئەم کارە بکات.[١٣]
قەتەر وەک ھێزێکی ناوەندی لە جیھانی عەرەبدا دەرکەوتووە، بەھۆی سامانی سروشتی و ھەروەھا تۆڕی میدیایی فراوانبووی لە ئاستی جیھاندا.[١٤] ھەروەھا بەپێی ھەندێک ڕاپۆرت، لە ماوەی بەھاری عەرەبیدا پشتگیریی دارایی ژمارەیەک گرووپی یاخیبوو کردووە.[١٥][١٦][١٧]ژمارەیەک لە توێژەران و ڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆماری مافی مرۆڤ لە قەتەر بە گشتی بەلاوازی دادەنێن، و ئاماژە بە سنووردارکردنی ئازادییە مەدەنییەکان، وەک ئازادیی دروستکردنی کۆمەڵە، ئازادیی دەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەوانی دەکەن. ھەروەھا ڕەخنە لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ھەزاران کرێکاری کۆچبەر دەگیرێت، کە لەلایەن ھەندێک ڕێکخراوەوە بە کاری زۆرملێ پۆلێن کراوە، بە تایبەتی لە پڕۆژەکانی ناوخۆی وڵات. پێشبڕکێی جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٢٢ بە قەتەر درا لەژێر بارودۆخێکی جێی مشتومڕ، و بوو بە یەکەم دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی کە میوانداری ئەم ڕووداوە جیھانییە کرد.[١٨]قەتەر ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦ میوانداری یارییە ئاسیاییەکان کرد، و میوانداری یارییە ئاسیاییەکانی ساڵی ٢٠٣٠ش دەکات.[١٩]
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی قەتەر ٢٬٢٦٧٬٩١٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣١٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٩٩ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢٠]
زمان
[دەستکاری]زمانی سەرەکی لە وڵاتی قەتەر عەرەبییە، و لە زۆر لە شوێن و دەزگاکان ھاوشانی ئەو زمانە زمانی ئینگلیزیش بەکاردەھێنرێ.
ئایین
[دەستکاری]ئایینی سەرەکی وڵاتەکە ئایینی ئیسلام و لە پاڵ ئایینی ئیسلام کەمایەتی کاتۆلیک و ھیندوو تێیدا دەژین.
جێژنە سەرەکییەکانی وڵات
[دەستکاری]- ١ی ینایەر - سەری ساڵی {ڕۆژێکی ڕەسمی نییە لەووڵات!}
- ١٨ەی دیسمبەر - ڕۆژی نیشتیمانی وڵات
- ١تا ٤ ی شەوال - جەژنی ڕەمەزان (تایبەت بە موسڵمانان)
- ٩ی زولحەجە - ڕۆژی وەساتانی حاجیانی عەڕەفە (تایبەت بە موسڵمانان)
- ١٠ تا ١٣ ی زولحەجە - جەژنی قووربان (تایبەت بە موسڵمانان)
ماوەی کارکردنی فەرمانبەران
[دەستکاری]ماوەی کارکردنی فەرمانبەران لە ٧ بەیانی تا ٢ی پاش نیوەڕۆیە بەڵام لە مانگی ڕەمەزان ماوەکە بۆ دوو کاتژمێر کەم دەکرێتەوە واتا لە ٨ ی بەیانی تاوەکوو ١ی دوای نیوەڕۆیە.
ھێزە سەربازییەکان
[دەستکاری]- ھێزە چەکدارەکانی قەتەر
- ھێزی وشکانیی قەتەر
- ھێزی دەریاییی قەتەر
- ھێزی ئاسمانیی قەتەر
- ھێزی پاسەوانیی قەتەر
ڕاگەیاندنەکان
[دەستکاری]وڵاتی قەتەڕ لەپێشکەوتووترین ئاستی ڕاگەیاندنە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەبوونی چەند کەناڵێکی پێشکەوتوو لەوانە کەناڵی جەزیرە کە ئەم کەناڵ چەندین کەناڵی لاوەکیشی ھەیە وەک مناڵان و وەرزشی و دۆکەمێنتاری.
مۆزەخانەکان
[دەستکاری]- مۆزەخانەی قەتەری نیشتمانی
- مۆزەخانی قەتەری ئیسلامی
- مۆزەخانەی قەتەری نوێ
وەرزش
[دەستکاری]لەم وڵاتە گرنگی بە سێ لایەنی وەرزش دەدرێت یەکەمیان تۆپی پێ، دووەمیان ھونەری جەنگی تایکواندۆ ئەوەی تر ئەسپ سواری بەتایبەتی ئەوەی یەکەمیان کە قەتەر بۆ ساڵی ٢٠٢٢ میوانداری پاڵەوانییەتی جامی جیھانی فیفا دەکات.
ئابوور
[دەستکاری]قەتەڕ سیستەمێکی تایبەتی ھەیە بۆ وڵاتەکەی، داھاتی ئابووری وڵات لەسەر نەوتەکەیان وەستاوە کە ڕۆژانە نزیکی ١ ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشنە دەرەوەی وڵات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «The Constitution» (PDF). Government Communications Office. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Population of Qatar by nationality». Priya Dsouza. ١٩ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Statistical Key Indicators». www.npc.qa (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «Total Population by Sex in Census (1986 , 1997 , 2004 , 2010 , 2020)». qatar.opendatasoft.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 «World Economic Outlook Database, April 2025» (بە ئینگلیزی).
- ↑ الإلكترونية، صحيفة سبق.
- ↑ «Request Rejected». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Qatar Population 2026». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «دولة خليجية تتصدر نصيب الفرد من الناتج المحلي الإجمالي لعام 2021». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «قطرغاز - نبذة عن الشركة». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Global LNG export volume by country 2025». Statista (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Spotlighting The World Factbook as We Bid a Fond Farewell - CIA». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «بطولة كأس العالم FIFA قطر 2022». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Andrew F. (٢٠١٥). Soft Power and the Recalibration of Middle Powers: South Korea as an East Asian Leader and Canada as the Exemplar of the Traditional Model. New York: Palgrave Macmillan US. لاپەڕە ٣١–٥٠. ژپنک ٩٧٨-١-٣٤٩-٥٧٩٨١-٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Andrea (2015-10). Fontaine, Joan (22 October 1917–15 December 2013). American National Biography Online. Oxford University Press. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ Black، Ian (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Qatar admits sending hundreds of troops to support Libya rebels». The Guardian. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Qatar: Rise of an Underdog | Politics & Policy». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «The FIFA 2022 World Cup and Labour Rights — Seizing the Moment for Labour Law Reforms in Qatar». Kutafin University Law Review. ٢٠١٨. doi:١٠.١٧٨٠٣/٢٣١٣-٥٣٩٥.٢٠١٨.١.٩.١٣٩-١٦٤. ISSN ٢٣١٣-٥٣٩٥. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Doha and Riyadh will seek pragmatic cooperation». Emerald Expert Briefings. ١١ی ئایاری ٢٠٢١. doi:١٠.١١٠٨/oxan-es٢٦١٤٢٤. ISSN ٢٦٣٣-٣٠٤X. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ بەختیاری، سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وڵاتەکانی ئاسیا
- قەتەر
- ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- ڕۆژاوای ئاسیا
- وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی عەرەبی ئاخێو
- وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٧١
- نیمچەدوورگەی عەرەبی
- نیمچەدوورگەکانی ئاسیا
- وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو
- نزیک وڵاتانی ڕۆژهەڵات
- پاشایەتییە ئیسلامییەکان