ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی (بە ئینگلیزی: Organisation of Islamic Cooperation) ڕێکخراوەیەکی جیھانی و ئیسلامییە ساڵی ١٩٦٩ لە وڵاتی مەغریب دامەزراوە، بنکەی سەرەکی لە شاری جەدەی وڵاتی عەرەبستانی سعوودییە کە ئەندامی ھەمیشەی نەتەوە یەکگرتووەکانە. پاڵنەری سەرەکی دروستکردنی ئەم ڕێکخراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە لە ئەنجامی شکستی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ ھاتنە ئاراوە کە لە چەند کۆمیتەیەکی تایبەت پێکھاتووە.
ئامانجەکانی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
[دەستکاری]- ھاوکاری کردن و یەکگرتووی و گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لە ھەموو بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری
- سڕینەوەی پاکتاوکردنی ڕەگەزی
- پشتیوانی کرد لە ئاشتی نێودەوڵەتی
- پشتگیری موسڵمانان لە خەباتیان بۆ پاراستنی شەرەف و سەربەخۆیی و مافە نەتەوەیییەکانیان
لە سەرەتادا وڵاتە ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە یەک ھەڵوێست و یەک دەنگ بوون دژی ئیسرایل وپشتیوانی مافی فەڵەستینیەکان بوون بەڵام وڵاتی میسر پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و ڕێکەوتنامەی ئاشتی لەگەڵ بەست ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی نێوان وڵاتە ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە ساڵی١٩٧٨ وڵاتی میسر لە ڕێکخراوە دەرکرا بەڵام لە سالانی دواتر ھاتەوە ناو ڕێکخراوەکە.
وڵاتانی ئەندام
[دەستکاری]
ئاسیا
| کازاخستان | بەحرەین | ئەفغانستان | |
| لوبنان | ئێران | ئازەربایجان | |
| مالیزیا | سوریا | بەنگلادیش | |
| عومان | یەمەن | ئوردن | |
| پاکستان | ئوزبەکستان | کوێت | |
| فەلەستین | ئیمارات | بروونای | |
| قەتەر | تورکەمەنستان | ||
| عەرەبستانی سعوودی | تاجیکستان | ||
| عێراق | تورکیا |
ئەفریقا
| بێنین | بورکینافاسۆ | کامیروون |
| دوورگەکانی قەمەر | چاد | جیبووتی |
| گابۆن | گامبیا | گینێ |
| بیساو | کۆتدیڤوار | لیبیا |
| مالی | مۆریتانیا | مەغریب |
| مۆزامبیک | ئووگاندا | تونس |
| تۆگۆ | سودان | سۆمالیا |
| سیەرالیۆن | نێجیریا | نیجەر |
| ئەورووپا | ئەمریکای باشوور |
|---|---|
| ئالبانیا | گویانا |
| سورینام |
کۆمیتەکانی ڕێکخراوەی کۆنفڕانسی ئیسلامی
[دەستکاری]لە پەراوێزی ئەم ڕێکخراوەدا چەند کۆمیتەیەک پێکھاتووە لەوانە:
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کتێبی فەرھەنگی سیاسی نوسینی ئەحمەد شەبانی سالی چاپ ١٣٨٩ی کۆچی خۆری
- ماڵپەری فەرمی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |