باکووری ئەفریقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
██ باکووری ئەفریقا بە پێی نەتەوە یەکگرتووەکان ██ لە ڕووی جوگرافیەوە

باکووری ئەفریقا یان ئەفریقای باکوور، ناوچەکانی باکووری قاڕەی ئەفریقا ئەگرێتەوە بەسەر کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست ئەڕوانێت لە باکورەوە و دەریای سوور لە ڕۆژهەڵاتەوە و زەریای ئەتڵەسی لە ڕۆژهەڵاتەوە، بە پێی پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان حەوت وڵات ئەگرێتەوە کە ئەمانەن؛

زۆربەی کات ئەم ناوچەیە وڵاتەکانی ڕۆژئاوای عەرەبی ئەگرێتەوە کە ئەوانیش هەریەک لە مۆریتانیا و مەغریب و جەزائیر و تونس و لیبیا و میسر و ناوچەی بیایانی ڕۆژئاوا، هەروەها لە ڕووی زاراوەوە ناوچەی نیمچەدوورگەی سینا لە میسر ئەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەی نیمچەدوورکەی سینا لە ڕووی جوگرافیەوە بە]یکە لە ئاسیا.

ئەم ناوچەیە چەندین شارستانی بینیووە بە خۆیەوە لە مێژوودا، هەروەک ناوچەی گەیاندنی پێک هیناوە لەگەڵ ئەوروپادا لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە.