کۆمکاری عەرەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Administrative center
و
جۆر Regional organization
ئەندامەکان
یاسادانەر Arab Parliament
GDP (PPP) بەراوردی 2016
 -  سەرجەم $6.5 trillion (4th
 -  سەرانە $9,300 
GDP (nominal) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $3.5 trillion 
 -  سەرانە $4,200 
کۆمکاری عەرەبی

کۆمکاری عەرەبی یان یەکێتیی وڵاتانی عەرەبی (بە عەرەبی: جامعة الدول العربية) بریتیە لە ڕێکخراوێکی ھەرێمی کە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لە ئاسیا و ئەفریقا تێیدا ئەندامن. ھەریەکەیان واژوویان لەسەر دەستورێک کردووە کە کۆیان دەکاتەوە لەسەر پرسە ئابووری و پەیوەندیە بازرگانی و کۆمەڵایەتیەکان و درووستکردنی ھەماهەنگی لەبارەی چارەسەریەکانی پرسی ڕەگەز و گۆڕینەوەی بەڵگەنامەکان و پاسپۆرت و ھەماهەنگی پزیشکی و ڕووداوە جۆراوجۆرەکان. بارەگای ھەمیشەیی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسرە (توونس لە ١٩٧٩ تاوەکو ١٩٩٠) سەرۆکی ئێستای کۆمکاریەکە ئەحمەد ئەبو غەیزە. تێکرای ئەو ڕووبەرەی کە کۆمکارەکە دەسەڵاتی بەسەردا دەشکێت ١٣،٩٥٣،٠٤١ کم دووجایە، لەم ڕووبەرە ٣٣٩،٥١٠،٥٣٥ کەس دەژین (سەرژمێری ٢٠٠٧)، تێکرای ڕووبەری سەرجەم وڵاتانی عەرەبی بە دووەم گەورەترین ناوچە دادەنرێت ئەمەش دوای رووبەری ڕووسیایە، و لەدوای چین و ھیند و یەکێتیی ئەورووپا بە چوارەم جەنجاڵترین ناوچەی جیھان ھەژمار دەکرێت.

کۆمکاری عەرەبی چەندین ئاسانکاری کردووە لەڕێگای بەرنامەی ڕامیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و زانستی و کەلتوری لەپێناو پەرەسەندن و پێشکەوتنی وڵاتانی عەرەبی، ئەم بەرنامانەش لەڕێگای چەندین دامەزراوەوە ئەنجام داوە وەک ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست و ھەروەها ئەنجومەنی یەکگرتووی ئابووری عەرەبی. کۆمکاری عەرەبی بووەتە سەکۆیەک بۆ ھەماهەنگی لە ھەڵوێستە سیاسی و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی، وەک ناکۆکی و قەیرانی لوبنان لە ١٩٥٨، هەروەها کۆمکارەکە بەڵگەنامەی پێویست کۆدەکاتەوە و دەیانخاتە ڕوو بۆ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لەبوارەکانی بازرگانی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تاکوو ببێتە ھاندەرێک بۆ ڕەچاوکردنی بارودۆخی یەکتر و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان، یەکێک لە بەڵگەنامە ھەرە گرنگەکانی ئەم ڕێکخراوە بەڵگەنامەی «کاری ئابووری هاوبەشی عەرەبی» بوو کە بووە بنەمایەک بۆ پەرەسەندنی ئابووری سەرجەم وڵاتانی ئەندام.

بۆ ھەریەک لە وڵاتانی ئەندام تەنیا مافی یەک دەنگیان هەیە لە ئەنجوومەنی کۆمکارییەکە، ھەندێک لەو بریارانەی کە سەرجەم وڵاتانی ئەندام ناچار دەکات پەیوەست بن بەپێی دانیشتنی ١٩٤٥، کە بریتین لە؛

  • تۆکمەکردن و هاوبەشکردنی زیاتری بەرنامە ئابووری و سیاسی و کەلتوری و کۆمەڵایەتیەکان لەنێوان وڵاتانی ئەندام.
  • ناوبژیوانی بێ لایەنانە لەکاتی ھەبوونی ناکۆکی لەنێوان دوو وڵاتی ئەندام.
  • ئەو وڵاتانەی کە واژوویان کردووە لەسەر ڕێککەوتنی ھاوبەشی بەرگری و ھاوکاری ئابووری (١٣ی نیسانی ١٩٥٠) ئەوە ناچاریان دەکات پێیوە پەیوەست بن.

کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینیوە لە چاککردن و یەکگرتووکردنی پەیڕەوی خوێندن و یەک پەروەردەیی ژن و منداڵی عەرەبی. ھەروەها یەکجۆرکردنی کەلتور و بەرنامەی وەرزشی و گەنجان. ڕێکخستنی زمانی عەرەبی و شێوەزاری قوڕەیشی لە ڕاگەیاند و فیلم و بەرنامە وەرگێردراوەکان لە گشت بوارەکان. ئەنجامدانی ھەڵمەتی نەخوێندەواری و پاراستنی خاوەنداریەتی ھزری و داتاشینی وشەی عەرەبی ھاوچەرخ و ناچارکردنی سەرجەم وڵاتانی ئەندام لەبەکارهێنانیان لەسەرجەم دامەزراوە پەروەردەیی و میرییەکان. کۆمکارییەکە ھانی وڵاتانی ئەندام دەدات لە ھاوکاریکردن و گۆڕینەوەی زانیاری ئەمنی و نەھێشتنی تاوان، ڕێگری کردن لە بازرگانی ماددەی ھۆشبەر، مافی کرێکاری و دەستی کار لەنێوان وڵاتانی عەرەبی.

ناونان[دەستکاری]

سەرەتا سووریا پێشنیاری(التحالف العربي) (هاوپەیمانی عەرەبی )کرد ،بەڵام عێراق پێی باش بوو ناوی (الاتحاد العربي) (یەکێتی عەرەبی)بێت ،هەرچی وڵاتانی کەنداو بوو ناوی (القمة العربية)(لوتکەی عەرەبی) پێشنیارکرد ،دواتر نوێنەری میسر (الجامعة العربية) ی هێنا سەر مێز و هەموو لایەک پێئان باش بوو چونکە زیاتر لەگەڵ لایەتی سیاسی و زمانەوانی دەگونجا بۆیە لە کۆتایی ناوەکە بوو بە (الجامعة العربية) کە دواتر لە کۆنگرەی ئەسکەندەریەی میسر گۆڕدرا بۆ (جامعة الدول العربية).

مێژوو[دەستکاری]

بیرۆکە و چەگەرەکردنی[دەستکاری]

ئەندامانی نوێنەرانی ئەندام لە کۆبوونەوەی لوتکە لە ئەسکەندەریە لەساتی واژووکردنی پرۆتۆکۆڵی بنەرەتی کۆمکاریەکە (ئەیلول ١٩٤٤)

لە ٢٩ ی مەی ١٩٤١ وەزیری دەروەی بەریتانیا ئەنتۆنی ئایدن لە وتارێکی گوتی “جیهانی عەرەبی هەنگاوی گەورەی هاوێشتووە لە ساتەکانی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی وە بیرمەند و سەرکردە عەرەبیەکان زیاتر لە بیری یەکگرتووی میللەتەکەیان دان بەجۆرێک ئەم یەکگرتوویە زۆر لە جاران بەهێزترە . وە عەرەبەکان زۆر بە پەڕۆشن بۆ هاوکاریکردنی یەکتر تا بەو ئامانجە بگەن وە ئێمە هەست بەو پەڕۆشیەیان دەکەین و لاریمان نیە لە پاڵپشتیان تاوەکو لەبوارەکانی کەلتوری و ئابووری و سیاسی هاوکاری یەکتر بکەن و پەیوەندی دۆستانەیان پەرە پێبدەن ". وە لە ٢٤ فێبرایەری ١٩٤٣ ئەنتۆنی ئایدن لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا ڕایگەیاند” کە حکومەتی بەریتانیا بەچاوی (سۆز)ەوە دەڕوانێتە هەموو ئەو بزاوتانەی کە عەرەبەکان دەیکەن بۆ یەکگرتوویان لە بوارەکانی ئابووری و کەلتوری و ڕۆشنبیری”.

دوای نزیکەی ساڵێک لە وتارەکەی ئایدن ،سەرۆک وەزیرانی میسر مستەفا ئەلنەحاس داوای لەهەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی سووریا جەمیل مەردوم بەگ و سەرۆکی دەستەی نیشتمانی لوبنانی بەشارە ئەلخوری کرد کە لەقاهیرە کۆ ببنەوە بۆ تاوتوێ کردنی بیرۆکەی دامەزراندنی (کۆمکاری عەرەبی بۆ هەماهەنگی و هاوکاری گشتی لەنێوان وڵاتانی عەرەبی ) . ئەمە بەیەکەم هەنگاو دادەنرێت لەبارەی دامەزراندنی کۆمکاریەکە ، بۆ دڵنیابوونەوە لە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی میسر پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی گشتی سەرجەم وڵاتانی عەرەبی کرد ،هەرئەوکات شازادە عەبدوڵلا شای ئوردن سەرجەم وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت کرد بۆ کۆبوونەوەی گشتی . لەژێر ئەم ڕۆشناییە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دران لەنێوان میسر و عێراق و سووریا و ئوردن و سعودیا و لوبنان و یەمەن .کە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە دوو ئاراستەی وەرگرت .یەکەمیان بەرەو یەکێتی خۆرهەڵاتی عەرەبی بوو کە سووریا و عێراق و لوبنان و ئوردنی دەگرتەوە بەناوی دەولەتی سووریای مەزن یاخود (الهلال الخصیب)،ئاراستەی دووەمیش بەرەو گشتگیرتری ئەم یەکێتیە بوو کە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی دەگرتەوە بەجۆرێک هەر وڵاتێک بەشێوەی سەربەخۆ ببێتە ئەندام لە حکومەتێکی گەورە بەجۆرێک حکومەتێکی کۆنفیدرالی بێت .لە ئەنجامی پێکگەیشتنی هەردوو ئاراستە گەیشتنە ئەو بروایەی کە پێویستە هەر وڵاتە و بەشێوەی سەربەخۆیی خۆی بمێنێتەوە و تەنها ببنە ئەندام لە ڕێکخراوێک بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر.

وە کاتێک هەریەکە لە نوێنەرانی سوریا و لوبنان و عێراق و میسر و یەمەن کۆ بوونەوە لە ماوەی نێوان ٢٥سێپتەمبەری ١٩٤٤ بۆ ٧ئۆکتۆبەری ١٩٤٤ گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە پێویستە هەر وڵاتە و بەشێوەی سەربەخۆ بمێنێتەوەو تەنها ببنە ئەندام لە ڕێکخراوێک بۆ هەماهەنگی یەکتر لەبوارە جۆربەجۆرەکان دا .کۆمکاری عەرەبی بە کۆنترین ڕێکخراو دادەنرێت کە ڕاستەوخۆ دوای جەنگی جیهانی دووەم دامەزرابێت ،لە ٢٢ ئازاری ١٩٤٥ دامەزرا کە ماوەیەک پێش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا ،لەکاتی دامەزراندنیدا تەنها حەوت دەولەت بوونە ئەندام کە هەریەکەیان خاوەنی سەروەری و ئازادی خۆیان بوون کە بریتی بوون لە:میسر ،سووریا،شانشینی عەرەبی سعودی،خۆرهەڵاتی ئوردن ،لوبنان،عێراق،یەمەن ،وە بارەگای سەرەکی ڕێکخراوەکە لە قاهیرە بوو ،هەریەک لە وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوە هەرێمیە خاوەن کیان و سەروەری خۆیان بوون ،لە دەستوری ڕێکخراوەکە هاتووە کە سەروەری تەواوی ئەندامان دەپاڕێزرێت ،لە ماددەی ٨ ی ڕەشنووسی کۆمکاریەکە هاتووە کە سەرجەم وڵاتانی ئەندام خاوەن سەروەری خۆیان دەبن و ڕێز لە سەربەخۆیی کیانی دەولەتداریان دەگیرێت وە هەریەک لەم وڵاتانە مافیان هەیە ببنە ئەندام لە ڕێکخراوی تر وە ئازادن لە کشاندنەوەیان لە ئەندامیەتی ڕێکخراوەکە .کار و تایبەتمەندیەکانی کۆمکاری عەرەبی بریتین لە :

  1. پاراستنی سەربەخۆیی وڵاتانی ئەندام.
  2. هاریکاری ئابووری و ڕۆشنبیری و کەلتوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و هتد .
  3. ڕەچاوکردنی کاروبار و بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی ئەندام .
  4. ئازادکردنی وڵاتە عەرەبیە ئازادنەکراوەکان.
  5. هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە ئاسایشی و ئاشتیەکانی وڵاتانی ئەندام و ڕێکخستنی پەیوەندیە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان .

یەکەم پرۆتۆکۆڵی کۆمکاریەکە پرۆتۆکۆڵی ئەسکەندەریەیە کە باس لەم بنەمایانە دەکات :

  1. کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی تەنها لە وڵاتانی سەربەخۆی عەرەبی پێک دێت ،لەگەڵ وەرگرتنی وڵاتی عەرەبی تازە درووست بوو یان تازە ئازاد بوو .
  2. ئەرکی ئەنجومەنی کۆمکاریەکە بریتی دەبێت لە :ڕەچاوکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ویستی وڵاتانی ئەندام بەگوێرەی ڕێککەوتن و بەڵێن نامەکان وە بەستنی کۆبوونەوەی ساڵانە بۆ نوێکردنەوە و تاوتوێ کردنی بابەتە تازەکان و درووستکردنی هەماهەنگی بۆ ڕووبەروو بوونەوەی کێشەکان.
  3. بریارەکانی ئەنجومەن دەبێت جێبەجێ بکرێت ،ئەگەر بریارێک نەگونجا لەگەڵ هەڵومەرجی وڵاتێکی ئەندام ئەوا پێویستە لە ئەنجومەن تاوتوێ بکرێت و ئامرازێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بدۆزرێتەوە .
  4. نابێت وڵاتێکی ئەندام پەنا بباتە بەر توندوتیژی و بەکارهێنانی هێز لەکاتی هەبوونی ناکۆکی لەگەڵ وڵاتێکی تری ئەندامی ناو کۆمکاریەکە ،هەروەها نابێت پەنا ببرێتە بەر هێزی دەرەکی دەرەوەی کۆمکاریەکە دژ بە وڵاتێکی تری ئەندام جا ئەم هێزە دەرەکیە ئابووری بێت یاخود سیاسی یان سەربازی .
  5. هەریەک لە وڵاتانی ئەندام کاتێک ڕێککەوتنێک دەکەن لەنێوان خۆیان نابێت بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری کۆمکاری عەرەبی بێت
  6. دان پیانانی فەرمی بە سەروەری و سەربەخۆیی حکومەتەکانی ناو کۆمکاریەکە لەلایەن ئەندامەکانیەوە.

لەسەر هەمان ئەم بنەمایانەی سەرەوە دەستوری کۆمکاریەکە نوێ کرایەوە لە ١٩ئازاری ١٩٤٥ لە کۆشکی زەعفەران لە قاهیرە .دەستوری کۆمکاریەکە پێک هاتووە لە پێشەکیەک و بیست ماددە و سێ پاشکۆی تایبەت کە پاشکۆی یەکەم تایبەت کراوە بە دۆزی فەلەستین وە پاشکۆی دووەم تایبەتە بە چۆنیەتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ئازادنەکراو یان نا ئەندام لە ڕێکخراوەکە هەرچی پاشکۆی سێیەمە تایبەت بوو بە دامەزراندنی (عەبدولرەحمان عیزام )وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر بە سەرۆکی کۆمکاریەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ .لە ٢٢ ئازاری ١٩٤٥ دەستورەکە دەنگی لەسەردرا جگە لە بەشداری سعودیا و یەمەن کە دواتر هەردوو وڵات واژوویان لەسەرکرد ،لەبنەماکانی ڕێکخراوەکە هاتووە کە :

Flag of Arab League in Amman, Jordan.JPG
  1. ڕێککەوتنەکە یاسانکاری ئالوگۆری بازرگانی دەکات .
  2. دامەزراندنی یەک پێناسەی گومرگی.
  3. دامەزراندنی دامەزراوەی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری.
  4. ڕێککەوتنی یەک ئابووری هاوبەش .
  5. رێککەوتنی یەک بەرگری سەربازی هاوبەش.

هەروەها چەندین بنەمای تر کە وڵاتانی ئەندام پەیوەست دەکات لەوانە:

  1. پەیوەست بوون بە بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان .
  2. گونجاوی یاسایی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان .
  3. گونجاوی یاسایی لەنێوان وڵاتانی ئەندام
  4. هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئەندامان.
  5. هەرەوەزی عەرەبی لەهەموو بوارەکان .

پرۆتۆکۆڵی ئەسکەندەریە[دەستکاری]

الطابع التذكاري لإنشاء جامعة الدول العربية في 22- مارس 1945 في مصر. وأعلام ثمانية دول: مملكة مصر - المملكة العربية السعودية - فلسطين - المملكة اليمينة المتوكلية - الجمهورية السورية - المملكة العراقية الهاشمية - إمارة شرق الأردن - جمهورية لبنان
الطابع التذكاري لإنشاء جامعة الدول العربية في 22- مارس 1945 في مصر. وأعلام ثمانية دول: مملكة مصر - المملكة العربية السعودية - فلسطين - المملكة اليمينة المتوكلية - الجمهورية السورية - المملكة العراقية الهاشمية - إمارة شرق الأردن - جمهورية لبنان

دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم و سەرکەوتنی هاوپەیمانان بەسەر وڵاتانی جەمسەر وڵاتانی خۆرئاوا هەوڵیاندا دەست لەکاروباری عەرەبی وەربدەن و ئازادیان پێ بدەن بەو مەرجەی پشکیان هەبێت لەبەرهەمی سروشتی و کرینی چەک لە وڵاتانی خۆرئاوا لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە .

وە بۆچوونی شەقامی عەرەبی لەگەڵ یەکێتی عەرەبی بوو وە ئەم بۆچوونەش لەلایەن پارتە جۆربەجۆرەکان و ڕۆژنامەکان تەشەنەیان دەکرد ،بۆیە لە ١٢ یۆلیۆی ١٩٤٤ مستەفا نەحاس پاشا داواکاری پێشکەش بە وڵاتانی عەرەبی کرا تا نوێنەریان بنێرن بۆ کۆبوونەوە لەبارەی دامەزراندنی یەکێتیەکی عەرەبی

بنەماکانی پرۆتۆکۆڵی ئەسکەندەریە:

  • کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی تەنها لە وڵاتانی سەربەخۆی عەرەبی پێک دێت ،لەگەڵ وەرگرتنی وڵاتی عەرەبی تازە درووست بوو یان تازە ئازاد بوو .
  • ئەرکی ئەنجومەنی کۆمکاریەکە بریتی دەبێت لە :ڕەچاوکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ویستی وڵاتانی ئەندام بەگوێرەی ڕێککەوتن و بەڵێن نامەکان وە بەستنی کۆبوونەوەی ساڵانە بۆ نوێکردنەوە و تاوتوێ کردنی بابەتە تازەکان و درووستکردنی هەماهەنگی بۆ ڕووبەروو بوونەوەی کێشەکان.
  • بریارەکانی ئەنجومەن دەبێت جێبەجێ بکرێت ،ئەگەر بریارێک نەگونجا لەگەڵ هەڵومەرجی وڵاتێکی ئەندام ئەوا پێویستە لە ئەنجومەن تاوتوێ بکرێت و ئامرازێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بدۆزرێتەوە .
  • نابێت وڵاتێکی ئەندام پەنا بباتە بەر توندوتیژی و بەکارهێنانی هێز لەکاتی هەبوونی ناکۆکی لەگەڵ وڵاتێکی تری ئەندامی ناو کۆمکاریەکە ،هەروەها نابێت پەنا ببرێتە بەر هێزی دەرەکی دەرەوەی کۆمکاریەکە دژ بە وڵاتێکی تری ئەندام جا ئەم هێزە دەرەکیە ئابووری بێت یاخود سیاسی یان سەربازی .
  • هەریەک لە وڵاتانی ئەندام کاتێک ڕێککەوتنێک دەکەن لەنێوان خۆیان نابێت بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری کۆمکاری عەرەبی بێت
  • دان پیانانی فەرمی بە سەروەری و سەربەخۆیی حکومەتەکانی ناو کۆمکاریەکە لەلایەن ئەندامەکانیەوە.

ڕەشنووسی کۆمکاری عەرەبی[دەستکاری]

لەسەر هەمان ئەم بنەمایانەی سەرەوە دەستوری کۆمکاریەکە نوێ کرایەوە لە ١٩ئازاری ١٩٤٥ لە کۆشکی زەعفەران لە قاهیرە .دەستوری کۆمکاریەکە پێک هاتووە لە پێشەکیەک و بیست ماددە و سێ پاشکۆی تایبەت کە پاشکۆی یەکەم تایبەت کراوە بە دۆزی فەلەستین وە پاشکۆی دووەم تایبەتە بە چۆنیەتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ئازادنەکراو یان نا ئەندام لە ڕێکخراوەکە هەرچی پاشکۆی سێیەمە تایبەت بوو بە دامەزراندنی (عەبدولرەحمان عیزام )وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر بە سەرۆکی کۆمکاریەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ .لە ٢٢ ئازاری ١٩٤٥ دەستورەکە دەنگی لەسەردرا جگە لە بەشداری سعودیا و یەمەن کە دواتر هەردوو وڵات واژوویان لەسەرکرد .

ناوچەی کۆمکاری عەرەبی خاوەنی چەندین شوێنەواری دێرین و جۆربەجۆرە وەک پاشماوەی شارستانیەتەکانی حەزرەمۆت و میسر و میزۆپۆتامیا و ئاشوری و نەبتیەکان و رۆم و بابل

هێزە هاوبەشە عەرەبیەکان لەڕێزبەندی سێیەمین گەورەترین هێزی جیهان دادەنرێت ئەمەش دوای چین و هیند ،وە ڕێژەی بودجەی ساڵانەی هێزەکە پترە لە ٥٣،٣٩٩،٠٧٠،٠٠ دۆلاری ئەمریکی .

جوگرافیا[دەستکاری]

ڕووبەری سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاریەکە نزیکەی ١٤ملیۆن کم چوارگۆشە دەبێت ،هەریەک لەم وڵاتانە کەوتوونەتە هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا .زۆرینەی خاکی کۆمکاری عەرەبی بیابانە لەگەڵ هەبوونی چەندین ناوچەی بەراو لە نزیک کەناراوەکانی نیل و دیجلە و فورات ،هەروەها چەندین زنجیرە چیای لەخۆ گرتووە وەک زنجیرە چیاکانی ئەتلەس لە ناوچەی ئەمازیغیەکان و زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە ناوچە کوردیەکان و چەندین کێو و تەپۆڵکەی جۆربەجۆر ،هەروەها چەندین دارستانی چڕی هەیە لە ناوچەکانی باشووری سودان و کوردستانی عێراق و لوبنان و سوریا ،هەروەها درێژترین ڕووباری جیهان کەوتۆتە سنووری ئەم ڕێکخراوەوە .

وڵاتانی ئەندام[دەستکاری]

Arab League History.svg
ڕێزبەندی وڵات چڕی دانیشتوان (سەرژمێری ٢٠١٦) ڕووبەر ساڵی ئەندام بوون
1 میسر 91،680،500 1,010,407 1945
2 عەرەبستانی سعوودی 32,016,000 2،250،000 1945
3 عێراق 38,883,500 437،072 1945
4 سووریا 18,564,000 185،180 1945
5 لوبنان 5,988,000 10،452 1945
6 ئوردن 9,731,600 92،300 1945
7 یەمەن 27,478,000 527،970 1945
8 لیبیا 6,385,000 1،759،540 1953
9 سوودان 40,400,000 1،886،068 1956
10 مەغریب 34,096,700 710،850 1958
11 توونس 11,154,400 163،610 1958
12 کووەیت 4,183,660 17،820 1961
13 جەزائیر 41,176,000 2،381،740 1962
14 بەحرەین 1,404,900 665 1971
15 قەتەر 2,401,600 11،437 1971
16 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان 9,856,000 83،600 1971
17 عومان 4,496,760 309،500 1971
18 مۆریتانیا 3,718,680 1،030،700 1973
19 سۆماڵیا 11,079,000 637،657 1974
20 فەلەستین 4,816,500 27،687 1976
21 جیبووتی 900,000 23،244 1977
22 دوورگەکانی قەمەر 806,200 2،170 1993
کۆی گشتی ٤٠٠,١٩٠,٠٠٠ کەس (سەرژمێری ٢٠١٦) ١٣,٥٥٩,٦٦٩ كلم²

سەرۆکەکانی کۆمکاری عەرەبی[دەستکاری]

سەرۆمەکانی کۆمکاری عەرەبی بەپێی ڕێزبەندی ساڵی دەست بەکاربوونیان
ناو ڕەگەزنامر ساڵی دامەزراندن ساڵی دەست لەکارهەڵگرتنی
میسر عەبدولرەحمان عیزام میسری ١٩٤٥ ١٩٥٢
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان عەبدولخالق حەسونە ئیماراتی ١٩٥٢ ١٩٧٢
میسر مەحمود ریاز میسری ١٩٧٢ ١٩٧٩
توونس شازلی قلێبی توونسی ١٩٧٩ ١٩٩٠
میسر ئەحمەد عیسمەت عەبدولمەجید میسری ١٩٩٠ ٢٠٠١
میسر عەمرو موسا میسری ٢٠٠١ ٢٠١١
میسر نەبیل ئەلعەرەبی میسری ٢٠١١ ٢٠١٦
میسر ئەحمەد ئەبولغەیت میسری ٢٠١٦ تاوەکو ئێستا

کارگێری کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی[دەستکاری]

دەستوری کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بنەمای دروستکردنی یەک دەولەتی عەرەبی کۆنفیدرالیە،واتا یەک حکومەتی عەرەبی لەناویدا سەرجەم وڵاتان و هەرێمەکان خاوەن سەروەری و ئازادی رەهای خۆیان بن . تمتلە رێکەوتی یەکی ئۆکتۆبەری ١٩٥١ دەنگ لەسەر سیستەمی ناوخۆی ئەنجومەنی کۆمکاریەکە درا لەگەڵ دیاریکردنی لیژنەکان بەم شێوازەی خوارەوە :

  1. لێژنەی ڕامیاری
  2. لێژنەی دارایی و ئابووری.
  3. لێژنەی کاروباری گواستنەوە.
  4. لێژنەی ڕۆشنبیری.
  5. لێژنەی یاسایی.
  6. لێژنەی کۆمەڵایەتی.
  7. لێژنەی تەندروستی.
  8. لێژنەی ڕاگەیاندنی عەرەبی.
  9. لێژنەی مافەکانی مرۆڤ.

ئابووری[دەستکاری]

سەرژمێری دانیشتوان[دەستکاری]

باڵاخانەی سەرەکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە ،میسر.
وڵات کۆی داهاتی ناوخۆیی(یەکسان بە هێزی مامەڵە) بە دۆلاری ئەمریکی. داهاتی تاک لەکۆی داهاتی ناوخۆیی (یەکسان بە هێزی مامەڵە) بە دۆلاری ئەمریکی .
 کۆمکاری عەرەبی أ 2.340.427 6.844
 عەرەبستانی سعوودی 564.561 23،243
 میسر 403.961 5.491
 جەزائیر 224.748 6.533
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان 167.296 37.293
 مەغریب 138.250 4،433
 کووەیت 130.113 39،306
 عێراقب 102.300 3.600
 سووریا 87.091 4.488
 سوودان 80.706 2.172
 توونس 76.999 7.473
 قەتەر 75،224 80.870
 لیبیا 74،752 12.277
 عومان 61.607 23،967
 یەمەن 52،050 2.335
 لوبنان 51.474 13،374
 ئوردن 27،986 4.886
 بەحرەین 24.499 32.064
 مۆریتانیا 5.818 1.800
 سۆمالیا 5.575 600
 فەلەستین 5،034 1.100
 جیبووتی 1.738 2.271
 دوورگەکانی قەمەر 719 1.125

رێکەوتی ئەندامێتی وڵاتان و چاودێرانی هەمیشەیی عەرەبی[دەستکاری]

پێرستی لوتکەکانی کۆمکاری عەرەبی[دەستکاری]

لوتکەی یەکەمی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ٢٨ مایۆی ١٩٤٦ لەکۆشکی ئەنشاس لە قاهیرە- پولێکی دارایی
لوتکەی یەکەمی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ٢٨ مایۆی ١٩٤٦ لەکۆشکی ئەنشاس لە قاهیرە- پولێکی دارایی
لوتکەی یەکەمی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ٢٨ مایۆی ١٩٤٦ لەکۆشکی ئەنشاس لە قاهیرە- پولێکی دارایی
لوتکەی یەکەمی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ٢٨ مایۆی ١٩٤٦ لەکۆشکی ئەنشاس لە قاهیرە- پولێکی دارایی

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]