بروونای
پۆتانەکان: 4°53′25″N 114°56′32″E / 4.89028°N 114.94222°E
بروونای State of Brunei, The Abode of Peace Negara Brunei Darussalam |
|||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | بەندەر سێری بێگاوان | ||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٤٢٨٬٦٩٧ | |||
لای لێخوڕین | چەپ |
بروونای (بە زمانی مالایی: Negara Brunei Darussalam) وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیادا. پایتەختەکەی بەندەر سێری بێگاوانە. برونێی لە ساڵی ١٩٦٧ەوەحەسەن ئەلبەلقییە لەلایەن سوڵتانی برونێیەوە سەرکردایەتی دەکرێت و لە ١ی ژانویەی ١٩٨٤ وەک پارێزگایەکی بەریتانیا سەربەخۆیی بەدەستهێنا. ئەم وڵاتە پاشایەتییەکی ڕەهایە. گەشەی ئابووری لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکان و ٢٠٠٠ەکاندا برونێی کردە وڵاتێکی پیشەسازی، بەرهەمی ناوخۆیی لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٨ بە ڕێژەی لەسەدا ٥٦ زیادی کردووە. ئەم وڵاتە سەروەت و سامانی خۆی لە کێڵگە بەرفراوانەکانی نەوت و غازی سروشتی دەستکەوتووە. دوای سینگاپوور، برونێی خاوەنی دووەم پێوەرەکانی گەشەسەندنی مرۆییە لە نێوان وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و وەک وڵاتێکی پێشکەوتوو پۆلێن دەکرێت. بەپێی ڕاپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، برونێی لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە لەڕووی بەرهەمی ناوخۆیی سەرتاسەرییەوە بە بەراورد بە توانای کڕین. لە ساڵی ٢٠١١ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مەزەندەی کرد کە برۆنێی یەکێکە لە تەنها دوو وڵات (ئەوی تریان لیبیا) کە قەرزی گشتی ٠%ی بەرهەمی ناوخۆییە.[١]
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی بروونای ٤٢٣,٢٠٥ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠١ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠.٨ ساڵە. ھەروەھا ٧٧ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢]
ئایین
[دەستکاری]ئیسلام ئایینی فەرمییە (٨٢٪ سوننە)، ٧٪ خاچ پەرست، ٧٪ بودیزم، ٤٪ ئەوانەی تر. بیرمەندانی ئازاد کە بە شێوەیەکی سەرەکی چینی نزیکەی ٧٪ی دانیشتووان پێکدەھێنن. ھەرچەندە زۆربەیان پەیڕەوی لە جۆرێک لە ئایین دەکەن کە توخمەکانی ئایینی بودایی و کۆنفۆشیۆس و تائۆیزمی تێدایە، بەڵام پێیان باشە خۆیان وەک ئەوەی ئایینێکی فەرمییان نییە بناسێنن، ھەربۆیە لە سەرژمێرییە فەرمییەکاندا وەک بێدینەکان ناودەبرێن. پەیڕەوانی ئایینە ڕەسەنەکان نزیکەی لەسەدا ٢ی دانیشتووان پێکدەھێنن.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://ahacentre.org/wp-content/uploads/2016/12/Brunei.pdf
- ^ Countries in the world (ranked by 2014 population) (ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریdeps.gov.bn
نەدراوە - ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2012-03-07. Retrieved 2022-12-19.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بروونای تێدایە. |
- وڵاتەکانی ئاسیا
- پاشایەتی ڕەها
- وڵاتە دوورگەییەکان
- دەوڵەتانی ئەندامی وڵاتانی کۆمۆنوێلت
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- بروونای
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٨٤
- داگیرگەکانی شانشینی یەکگرتوو
- وڵاتەکانی ئینگلیزی ئاخێو
- پاشایەتییە دەستوورییەکان
- دراوەکانی ئاسیا
- دەوڵەتە ئیسلامیەکان