ئەفغانستان
کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان جمهوری اسلامی افغانستان |
|||||
---|---|---|---|---|---|
|
|||||
سروود: سروودی نیشتمانیی ئەفغانستان |
|||||
پایتەخت و | کابوول ٣٤°٣٢′N ٦٩°٠٨′E / ٣٤.٥٣٣°N ٦٩.١٣٣°E | ||||
زمانە فەرمییەکان | پەشتۆ دەری |
||||
دەوڵەت | کۆماری ئیسلامی | ||||
- | سەرۆک کۆمار | حامێد کەرزای | |||
ڕووبەر | |||||
- | ٦٤٧٬٥٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ٢٥٠٬٠٠١ مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | سەرژمێریی ٢٠١٠[١] | ٢٨٫٣٩٥٫٧١٦ |
ئەفغانستان (ناوی فەرمی: کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان) وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا کە پایتەختەکەی شاری کابولە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە ٢٨٫٣٩٥٫٧١٦ کەس بووە.
جوگرافیا[دەستکاری]
ئەفغانستان سنووری بەستووە لەگەڵ وڵاتانی ئێران، پاکستان، ئوزبەکستان و تاجیکستان. ڕووباری (ئاموداریا) بەشێک لە سنووری باکووری پێکدەھێنێت. ھەروەھا خاکی (ڤاخان) وڵاتی ئەفغانستان دەبەستێت بە وڵاتی چین. ئەفغانستان وڵاتێکی شاخاوییە. گەورەترین و سەرەکیترین زنجیرە چیای (ھیندوکوش)ە لە باکووری ڕۆژھەڵات. بە گشتی کەش و ھەوایەکی وشکی ھەیە لەگەڵ زستانی سارد و ھاوینی گەرم.[٢]
خەڵک[دەستکاری]
خەڵکی ئەفغانستان کە ناسراون بە ئەفغانەکان، پێکھاتوون لە تێکەڵەیەک لە چەندین کۆمەڵەی جیاواز. پاشتونەکان زیاد لە نیوەی دانیشتوان پێکدەھێنن. تاجیکەکان نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتوان پێکدەھێنن.[٣] بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئەفغانستان ٣١,٢٨٠,٥١٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٤٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ١٦.٨ ساڵە. ھەروەھا ٢٤ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٤]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ ماڵپەری ڕێکخراوی سیئایئەی "Population of Afghanistan"
- ^ http://www.britannica.com/EBchecked/topic/7798/Afghanistan ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا
- ^ http://www.britannica.com/EBchecked/topic/7798/Afghanistan ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا
- ^ Countries in the world (ranked by 2014 population) (ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
|