فەیلییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

فەیلییەکان کۆمەڵە کوردێکی ڕۆژھەڵاتین لە لوڕستان و کرماشان و ئیلام سەر بە ئێران دەژین وە ھەروەھا بەشێکیش لە عێراق لە ڕۆژھەڵاتی دیجلە کە فەیلیی شیعەن دەژین لە بەغداد و پارێزگای دیالە. ئەم زارەوەیە (فەیلی) بەکۆمەڵێک ھۆزی (لوڕی) دەوترێت، کە نیشتەجێی (پێشکۆ ، پشتکۆ)ی زنجیرەچیای زاگرۆس بوون، زۆربەی مێژوونووسان، کۆکن کە لە ڕەچەلەکی (ئیلامی) یا (گۆتییەکان) بوون، کە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ژیاون ، لە ناوچەکانی (مەندەلی، زڕباتییە، بەدرە، جەسان، خانەقین، کەرکووک،بەغدا ،کوت ،عەمارە و بەسرە). کە لەلایەن چەند کەسانێکی ڕۆژھەڵاتناسی وەکوو (ڤلادمیر مینۆرسکی) ڕووسی و (جۆن ماڵکۆن) و توێژەری کورد (د.ئیسماعیل قوماندار) پشتگیری ئەو بۆچوونە دەکەن، کەبڕوای وایە سەرەتای دەرکەوتنی زاراوەی (فەیلی) لە سەدەی شازدە بووە، ئێستاش ئەم زاراوەیە بۆ ئەو کوردانە بەکاردێت، کە نیشتەجێی ئەو ناوچانەن کە بەر دەوڵەتی عێراق کەووتون.

نەھامەتی کوردە فەیلییەکان[دەستکاری]

کێشەی کوردە فەیلییەکان وەک کێشەی عەرەبە شیعەکان بەردەوام بەو ململانێ سیاسییانەی نێوان دەوڵەتی عوسمانیی تورک و سەفەویی ئێرانی، کە رێخۆشکەربوو دابەشکردای دانیشتوانی ناوچەکە لە نێوان دووکەوتەی ئێرانی و عوسمانی . زۆر لە شیعە عێراقیەکان بە دووکەوتەی ئێرانی ناونوسکران ، کە لە ناویاندا کوردە فەیلیەکان بوون لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ڕووبەڕوی جیاکردنەوە بونەتەوە لەگەڵ توێژو چینەکانی تری کۆمەڵگای عێراقی. لە ساڵی ۱۹۲٤ یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی جەختی لە دابەشکردنی گەلی عێراقی کردەوە بۆ سێ بەش لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە. لەبەر ئەوەی کوردە فەیلیەکان رێبازی شیعە بوون ، بە ڕەچەڵەک ئێرانی ناونووس کران بۆیە ھەمیشە کەوتوونەتە بەر ھێرشی دەسەڵاتدارانی عێراق. لە دوای ھاتنی ڕژێمی بەعس بۆ سەر دەستەڵات و دەستبەسەرداگرتنی ، لە ساڵی ۱۹٦۸ـەوە کوردە فەیلیەکان ڕووبەڕوی شاڵاوی توندی ڕاگواستن و لەناو بردن بوونەوە. لە سەرەتای ساڵانی (۱۹۷۰) ڕژێمی بەعسی پێشوو نزیکەی چل ھەزار کوردی فەیلی ڕاگوێزی ئێران کرد، بە بیانووی ئەمەی کە ڕەچەڵەکیان ئێرانییە. لە درێژایی ئەم سیاستە بەرامبەر بە کوردە فەیلیەکان، لەساڵی ۱۹۸۰ بەپێی بڕیاری ٦٦٦ مافی ھاووڵاتیبونیان لێسەندرایەوە، ئینجا دەست گیرا بەسەر ماڵ و سامانەکەیان. ھێرشی زۆر توند و دڕندانە دەکرانە سەر کوردە فەیلیە بە زەوتکردنی ئافرەت و کوشتنی پیاو و منداڵەکان، کە لە مێژوودا کەموێنە بووە. لە میانەی چەوسانەوەو توندوتیژی، سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حسێن بڕیارێکی نوێ ھاتە کایەوە، کە بڕیار درا ئەو پیاوەی عێراقییە و ژنەکەی فەیلیە دەبێ لێی جیا ببێتەوە، بەرامبەر بە چوار ھەزار دینار ئەگەر سەرباز بێت، دوو ھەزار و پێنج سەد دینار (بەپێی دراوی پێشوی عێڕاق) ئەگەر سڤیل بێت. بەپێی ئامارەکانی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی، ٤۰۰،۰۰۰ ھاووڵاتیی فەیلی بوونەتە قوربانیی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە کوژران و ڕاگواستنەوە. لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، لە ساڵی ٢٠٠٦ یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی، بڕیاری (٦٦٦)ی ساڵی ۱۹۸۰ی پووچەڵ کردەوە. لەم یانەدا کۆمەڵێک لە کوردە فەیلیەکان توانییان مافەکانیان بەدەست بھێننەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]