بیابانی سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بیابانی سووریا
Syrian Desert (5079180729).jpg
وڵاتسووریا، ئوردن، عێراق، عەرەبستانی سعوودی
پۆتانی شوێن٣٣°٢٠′٠″N ٣٨°٥٠′٠″E

بیابانی سووریا یان بیابانی سەماوە (بە عەرەبی: بادية الشام‎)، ناوچەیەکی بیابانی و نیمچە بیابانییە و بە درێژایی ٥٠٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە (٢٠٠ ھەزار میلی چوارگۆشە) ی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، کە بەشێکی باشووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردون و باکووری سعودیە و ڕۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە. ٨٥ ٪ ی ڕووبەری وشکانی ئوردن و ٥٥ ٪ ی سووریاش ھەژمار دەکات.[١] لە باشووری تێکەڵ دەبێت بە بیابانی عەرەبی. زەوی کراوە و بەردینن یان ناوچەی شۆستەی بیابانین.[٢]

ھەڵکەوتە و ناونان[دەستکاری]

چۆڵەوانییەکە بە دۆڵی ئۆرۆنت و کێڵگەی گرکانییەکانی حەراتی شەماحەوە بەستراون، لەبەری خۆڕئاوای ڕووباری فوراتە و لەبەری خۆڕئاواشی بەرزایییەکانی جۆلانە بیابانی عەرەبیش کەوتووەتە باشووری ھەرچی باکوورییەتی دەشت و زەویە بە پیتەکانی باشووری کوردستانە تا دەگاتە دامێنی زاگڕۆس.[٣]

ھەندێک سەرچاوە بیابانی سووریا بە «بیابانی حەمەد» ناوی دەھێنن لەکاتێکدا ھەندێکی تر ناوی حەمەد سنووردار دەکەن بۆ تەپۆڵکەکانی ناوەڕاستی باشوور.[٤] ھەندێکیش حەمەد بە ھەموو ناوچەکە و بیابانی سووریا دەڵین تەنھا بەشی باکووری نەبێت.[٥]

بیابانی سووریا بۆ چەند ناوچەیەک دابەش دەبێت ھەربەشە و بە جیا ئاماژەی بۆ دەکەن وەک بیابانی تەدمور لە دەوروبەری تەدمور و بیابانی حوومیس لە نزیک حومس. بەشی ڕۆژھەڵاتی بیابانەکەش، کە لە سنووری عێراقدایە پێی دەڵێن بیابانی ڕۆژاوا بەڵام بەکۆی گشتی بیابانەکە لە ساڵی ١٩٨٠ سەددام حوسێن ناوی نا (بیابانی سەماوە) بەڵام فەرمی نییە ئێستا.

ناوی شامییەش بۆ بیابانی سووریا بە کارھاتووە ناوەکە لە ڕابردوودا وەک بەدیعەت ئەلشام یان بادیەت-ئەلشام بەکارھاتووە.

جوگرافیا[دەستکاری]

بەرزایییەکانی ٧٠٠–٩٠٠ م لە ناوەڕاستی بیاباندا، ناوچەی حەمەد فلاتە، نیمچە بیابانێکی تاڕادەیەک تەخت و بەردینە بە گڵەبەردی چەو داپۆشراوە. ھەر بارانێکی بچووک ببارێت یەکسەر دەڕژێتە ناو تەختی خوێی ناوخۆیییەوە.[٦] بەرزترین لوتکەکانی دەشتە بەرزەکان خوری ئال سعوودە کە لە١٠٠٠ م بەرزە دواتر بەرزایییەکانی ئێل ئەنیزە دێت کە ٩٦٠ مەتر بەرزە ئەم دوو بەرزایییە کەوتونەتە سێخاڵی سنووری نێوان ئوردن و عێراق و سعودیە.[٧]

لەگەڵ بیابانەکانی تری نیمچە دوورگەی عەرەبیدا بیابانی سووریا بە یەکێک لە بیابانە ھەرە بێسەروبەرەکانی جیھان وەسف کراوە.[٨]

ژیانی زیندەیی[دەستکاری]

ھەندێک لە ڕوەکە زۆر بڵاوەکانی بیابانی سووریا بریتین لە، شاللا ڤێرمیکولاتا، ستیپا بەرباتا، ئەرتەمیسییە ھێربا ئەلبا و ئەتریپلکس لیوکۆکلادا. ئەم ژینگەیەی بیابان لەژێر ھەڕەشەی وشکەساڵی و زۆر لەوەڕاندن و ڕاوکردن و چالاکی دیکەی مرۆییدایە ھەندێک ئاژەڵی ڕەسەن چیتر ئەم ناوچەیە نیشتەجێ نین، ھەروەھا چەندین جۆری ڕوەکی لە دەرەوە گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا گیاکان بە بەھای خۆراکی نزمتر بۆ ئاژەڵداری جێگەیان بۆ دیاری کردووە.[٩]

ئەم بیابانە نیشتمانی ڕەسەنی مشکی زێڕینییە.[١٠]

لەقلەق، ھیرۆ، قاز، وادی بچووک، ئاوئاو، ھەروەھا ڕاپتۆرەکان سەردانی دەریاچە وەرزییەکان دەکەن. قرتکەبچووکەکان وەک ڕاوکەرانی خۆیان وەک مار و دووپشک و جاڵجاڵۆکەی وشتر، پێشتر باوی ھەبوو، گەزی، گورگ، چەکەل، ڕێوی، پشیلە و کاراکۆل، ھەروەھا نەوچەخ، چیتەح، ھەرێبێست و ئۆناگەر. بەڵام شێر تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە، وا بیرلەوە دەکرێت کە بەھۆی ڕاوکردنەوە بێت لەلایەن مرۆڤەوە[١١]

مێژوو[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ J. M. Suttie (2005-01-01). Grasslands of the World (بە English). unknown library. Food & Agriculture Org.
  2. ^ "THE RANGELANDS OF THE SYRIAN ARAB REPUBLIC". www.fao.org. Retrieved 2021-02-26.
  3. ^ "Jordan Badia | The Hashemite Fund for Development of jordan Badia". www.badiafund.gov.jo. Retrieved 2021-02-26.
  4. ^ Betts, A. V. G. (1999-01-01). The Harra and the Hamad: Excavations and Explorations in Eastern Jordan. A&C Black. ISBN 978-1-85075-614-9.
  5. ^ Harris, Nathaniel; Parker, Steve (2003). Atlas of the World's Deserts. Taylor & Francis. ISBN 978-1-57958-310-1.
  6. ^ Betts, A. V. G. (1999-01-01). The Harra and the Hamad: Excavations and Explorations in Eastern Jordan. A&C Black. ISBN 978-1-85075-614-9.
  7. ^ The International Whitaker. International Whitaker. 1914.
  8. ^ https://books.google.com/books/about/Area_Handbook_on_Iraq.html?id=XlcdAQAAMAAJ
  9. ^ GEF Country Portfolio Evaluation: Syria (1994–2008). GEF Evaluation Office. ISBN 978-1-933992-24-2.
  10. ^ Jr, G. L. Van Hoosier; Hoosier, G. L. Van; McPherson, Charles W. (1987-11-11). Laboratory Hamsters. Elsevier. ISBN 978-0-12-714165-7.
  11. ^ McIntosh, Jane (2005). Ancient Mesopotamia: New Perspectives. ABC-CLIO. ISBN 978-1-57607-965-2.