مالیزیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Malaysia
دروشم: "Bersekutu Bertambah Mutu"
"Unity Is Strength"[١]
سروود: Negaraku
وڵاتەکەم
پایتەخت
و گەورەترین شار
کوالالومپور[a]

پۆرت مۆرێسبی (administrative centre)
٣°٠٨′N ١٠١°٤٢′E / ٣.١٣٣°N ١٠١.٧٠٠°E / 3.133; 101.700
زمانە فەرمییەکان Malaysian[b]
Official script Latin alphabet[c]
Used for some purposes English[d]
گرووپە ڕەگەزییەکان 
ناوی هاووڵاتی Malaysian
دەوڵەت Federal constitutional elective monarchy and Federal parliamentary democracy
 -  King Abdul Halim
 -  Prime Minister Najib Tun Razak (BN)
 -  Deputy Prime Minister Muhyiddin Yassin (BN)
Independence
 -  From the شانشینی یەکگرتوو (Malaya only) 31 August 1957 
 -  Federation of Malaya, Sabah, Sarawak, and سینگاپور[e] 16 September 1963 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٣٢٩٬٨٤٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (67th)
١٢٧٬٣٥٥ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) 0.3
ژمارەی دانیشتوان
 -  سەرژمێریی 2010[٢] 28,334,135 (42th)
 -  چڕی 86 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (114th)
٢١٦٫٤٥کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $442.010 billion[٣] (29th)
 -  سەرانە $15,385[٣] (47th)
GDP (nominal) بەراوردی 2011
 -  سەرجەم $247.781 billion[٣] (38th)
 -  سەرانە $8,624[٣] (58th)
Gini (2002) 46.1 (٣٦th)
HDI (2011) increase 0.781[٤] (high) (٦١th)
دراو Ringgit (RM) (MYR)
ناوچەی کاتی MST (UTC+8)
 -  ھاوین (DST) ‪Not observed (UTC+8)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd-mm-yyyy
لایەنی لێخوڕین Left
پاوانی ئینتەرنێت .my
کۆدی تەلەفۆن +60
^ a. کوالالومپور is the capital city and is home to the legislative branch of the Federal government. پۆرت مۆرێسبی is the primary seat of the federal government where the executive and judicial branches are.

^ b. The terminology as per government policy is Bahasa Malaysia (literally Malaysian language)[٥] but legislation continues to refer to the official language as Bahasa Melayu (literally Malay language).[٦]

^ c. Under the National Language Act 1967: "The script of the national language shall be the Rumi [Latin] script: provided that this shall not prohibit the use of the Malay script, more commonly known as the Jawi script, of the national language."[٧]

^ d. English may be used for some purposes under the National Language Act 1967.

^ e. Singapore became an independent country on 9 August 1965.[٨]


مالیزیا (بە ئینگلیزی: Malaysia) یان فیدراسیۆنی مالیزیا، وڵاتێکی پاشایەتی دەستووریی فیدراڵییە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکەی شاری کوالالومپورە. لە ١٣ ویلایەت و ٣ هەرێمی فیدڕاڵی پێکهاتووە و یەکێکە لە ئەندامانی گەلانی کۆمۆنوێلت. وە ڕووبەرەکەی دەگاتە ٣٢٩,٨٤٧ کم٢ بەمەش دەبێت ٦٧ەمین وڵات لەڕووی ڕووبەری جوگرافییەوە. و بە هۆی دەریای باشووری چین بووەتە دوو لەتی قەبارە لێکچوو: مالیزیای نیمچەدوورگەیی و مالیزیای ڕۆژهەڵات. سنووری ئاوی و وشکانی لەگەڵ تایلاند، سینگاپور، ڤیێتنام، ئیندۆنیزیا و بڕونای هەیە و سنووری ئاوی لەگەڵ فلیپینیش هەیە.

مالیزیا لە بنەڕەتدا شانشینی مالای بوو کە لە سەدەی هەژدەهەمەوە ببووە ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتیی بریتانی. دواتر لە ١٩٤٨ فیدڕاسیۆنی مالیزی درووست بوو و لە ٣١ی ئابی ١٩٥٧ سەربەخۆیی بەدەستهێنا.[٩]

مێژوو[دەستکاری]

لە سەدەی یەکەمی پێش زایینەوە تا سەدەی دووەم و سێیەمی زایینی، نیمچە دوورگەی مالای ناوچەیەکی بازرگانی بووە لە نێوان هیندستان و چین. وە بازرگانە چینی و هیندییەکان کاریگەریی کلتووری گەورەیان هەبووە لەسەر خەڵکی نیمچەدوورگەکە، وە خەڵکەکە چوونەتە سەر ئایینی بودیزم و هیندوویزم. دواتر لە سەدەی چوارەمەوە تا سەرەتاکانی سەدەی پانزەیەم، ئەو ناوچەیە لە ژێر دەستی چەندین ئیمپڕاتۆریەتی یەک لە دوای یەک بووە. لە سەدەی چواردەیەم ئیسلام دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد لە مالیزیا. لە سەرەتای سەدەی پانزە، سوڵتان ئەسکەندەر شاه، کە بە ڕەگەز سینگاپووری بوو، سەڵتەنەتی مەلاکەی دامەزراند. کە بە یەکەم دەوڵەتی سەربەخۆی ئەو ناوچەیە دادەندرێت. لەو سەردەمەدا (١٤٠٠ - ١٥١١) مەلاکە سەنتەرەرێکی گرنگی بازرگانی و ئیسلامی بووە لە ناوچەکە.

لە ١٥١١ مەلاکە لەلایەن پورتوگالەوە داگیرکرا. وە دواتریش لەلایەن هۆڵەندیەکانەوە داگیرکرا لە ١٦٤١. لە ١٨٢٤ ئیمپراتۆریەتیی بریتانی دەستی بەسەر مەلاکەدا گرت. لەو کاتەوە بەرە بەرە دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی بریتانی لاوازدەبوو بەسەر مەلاکەدا. لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەم، ژاپۆن دەستی بەسەر مەلاکەدا گرت بۆ ماوەی سێ ساڵ. لەو ماوەیەدا، گرژی لە نێوان نەتەوەکانی ڕووی لە زیادی کرد و ناسیۆنالیزمیش گەشەی کرد. وە دوای ئەوەی مەلاکە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان کۆنتڕۆل کرایەوە، پشتگیری خەڵکی بۆ سەربەخۆیی زیادی کرد.

لە ١ی شوباتی ١٩٤٨ فیدڕاسیۆنی مالایا دامەزرا، کە لەژێر پارێزگاری بریتانیا دابوو. لە ١٩٣٨ تا ١٩٦٠ باری نائاسایی لە مالایا ڕاگەیەندرابوو بەهۆی شەڕی نێوان چەکدارانی پارتی کۆمۆنیستی مالایا و هێزەکانی کۆمۆنوێلت.

لە کاتی سەرۆک وەزیران، موحضر موحەمەد دا، مالیزیا لە وڵاتێکی پشتبەستوو بە کشتوکاڵەوە گۆڕدرا بۆ وڵاتێکی پیشەسازیی و چەندین پڕۆژەی گەورە تەواوکرا، یەک لەوانە تاوەری پێتڕۆناس بوو.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی مالیزیا ٣٠,١٨٧,٨٩٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٤٢ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٧.٨ ساڵە. ھەروەھا ٧٥ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١٠]

مالیزیا وڵاتێکی فرەکلتوور و فرە ئایینە، زۆربەی دانیشتوانی مالایین (%٥٠.١ی دانیشتووان) بەڵام چینی (%٢٢.٦)و هیندیش(%٦.٧) لەو وڵاتە دەژین. ئایینی سەرەکی مالیزیا ئیسلامی سوننییە (%٦١.٣ی دانیشتووان) بەڵام هەندێک ئایینی دیکەش پەیڕەو دەکرێن، وەک: بودیزم (%١٩.٨ی دانیشتوان)، کریستیان (%٩.٢)، هیندوویزم (%٦.٣) و هەندێک ئایینی دیکەش پەیڕەو دەکرێ[١١].

پەیوەندی دەرەوە[دەستکاری]

مالیزیا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی نەتەوەکانی باشووری-ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (ASEAN)[١٢] و ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی (OIC).[١٣] وە هەروەها ئەندامیشە لە چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵەی دیکەی جیهانی، بۆ نموونە: نەتەوەیەکگرتووەکان (UN)[١٤]، کۆمەڵەی (هاریکاری ئابووری ئاسیا-پاسفیک)[١٥]، ڕێکخراوی D-8[١٦] و بزووتنەوەی (Non-Aligned Movement)[١٧]. لە ڕابردووشدا سەرۆکایەتی ASEAN، OIC و NAM ی کردووە.[١٨] وە لەبەر ئەوەی پێشتر یەکێک بوو لە کۆلۆنییەکانی ئیمپراتۆریەتیی بریتانی، ئەندامی گەلانی کۆمۆنوێلتیشە.[١٩] وە کوالالومپوریش میوانداری یەکەم لوتکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیای (East Asia Summit) کرد لە ٢٠٠٥.[٢٠]

وە مالیزیا هێشتا دانی بە ئیسرائیل نەناوە و هیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماسیشی نییە لەگەڵ ئەو وڵاتە و هێرشەکانی ئیسڕائیلی بۆ سەر کەرتی غەزە ئیدانەکرد لە ٣٠ نیسانی ٢٠١٠. وە بە فەرمیش ڕایگەیاندووە کە تا ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەنێوان ئیسڕائیل و دەوڵەتی فەڵەستین نەکرێ، مالیزیا هیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماسی لەگەڵ ئیسڕائیل نابێت.[٢١]

سوپا[دەستکاری]

هێزەچەکدارەکانی مالیزیا سێ بەشن: کەشتیگەلی شاهانەی مالیزیا، سوپای مالیزیا و هێزی ئاسمانی مالیزیا. لە ئێستادا سەربازی زۆرەملێ لە مالیزیادا نییە، و تەمەنی پێویست بۆ خزمەتی خۆبەخشانەی سەربازی ١٨ ساڵە. سوپای مالیزیا %١.٥ی بودجەی وڵاتەکەی بۆ تەرخانکراوە و %١.٢٣ ی هێزیکاری وڵاتەکەش سەربازن. لە ئێستادا مالیزیا لە بەرنامەی دایە بۆ گەورەکردنی سوپاکەی و بەمۆدێرنکردنی هەر سێ بەشەکەی.

ئابووری[دەستکاری]

مالیزیا خاوەن یەک لە بەهێزترین ئابوورییەکانی ئاسیایە. لە ساڵانی ١٩٥٧ تا ٢٠٠٥ گەشەی ساڵانەی بوودجەی وڵاتەکە لە سەدا ٦.٥ بووە.[١٨] ئابووری مالیزیا بۆ ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ ڕیزبەندی شەشەم لە ئاسیا و بیستەم لە جیهانی وەرگرتووە، کە ئەوەش بەرزتربوو لە ڕیزبەندی ئابووری هەریەک لە وڵاتانی ئوسترالیا، فەڕەنسا و کۆریای باشوور.[٢٢] وە بودجەی ساڵی ٢٠١٤ ی مالیزیا ٧٤٦.٨٢١ ملیار دۆلار بووە، بەوەش دەبێتە ٢٨مین وڵات لەسەر ئاستی جیهان.[٢٣]

وزەی بەرهەمهاتوو زۆرتر بووە لە ٢٩,٧٢٨ مێگاوات کارەبا. گەورەترین سەرچاوەی وزەش لەو وڵاتەش نەوتی خاو و گازی سرووشتییە، بەهۆی ئەوەی کە مالیزیا خاوەنی یەدەگێکی گەورەی نەوتە.[٢٤]

تۆڕی ڕێگای مالیزیا یەکێکە لە گەورەترین تۆڕەکان، کە ڕووبەری زۆرتر لە ١٤٤,٠٠٠ کیلۆمەتر دادەپۆشێت. وە خاوەنی ١٨٣٣ کیلۆمەتر ڕێگای ئاسنییە.

کلتوور[دەستکاری]

مالیزیا خاوەن کۆمەڵگەیەکی فرەنەتەوە، فرەئایین و فرەزمانە. کلتووری ناوچەکە لە کلتووری ئەو خێڵە ڕەسەنانەوە وەرگیراوە کە پێشتر لەو ناوچەیە ژیاون. هەروەها لە ژێر کاریگەرییەکی زۆری کلتووری چینی و هیندییە. وە هەروەها کلتووری عەرەبی، فارسی و بریتانیش کاریگەرییان هەبووە لەسەر کلتووری مالیزی.

زمان[دەستکاری]

زمانی فەرمی مالیزیا، مالیزیاییە[١١] کە شێوەیەکی ستانداردکراوی زمانی مالاییە. کە بەشێوەیەکی فەرمی پێیدەگوترێ: بەهاسا مالیزیا (بەواتای: زمانی مالیزیایی).بەڵام پێشتر ئینگلیزی زمانی کارگێڕیی ئەو وڵاتەبوو، کە پاش پشێوییەکانی ١٩٦٩ گۆڕدرا بۆ مالایی. وە بەپێی یاسا ئەلفوبێی فەرمی وڵات ئەلفوبێی لاتینییە، بەڵام بەکارهێنانی ئەلفوبێی دیکەش ڕیگەپێدراوە. ئینگلیزی هێشتاش لە مالیزیا بەکاردێت تەنانەت لە هەندێک کاری فەرمیشدا، بەڵام زۆرتر لە بزنسدا بەکاردێت.

وەرزش[دەستکاری]

وەرزشە باوەکان لە مالیزیا بریتیین لە: تۆپی پێ، بەدمینتۆن، هۆکی، سکواش، تێنس، هونەری جەنگی، ئەسپ سواری و هەندێکی دیکە. بەڵام تۆپی پێ باوترین وەرزشە لە مالیزیا. وە بەدمینتۆنیش هەزارەها کەس بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.

گەلەری وێنە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. "Malaysian Flag and Coat of Arms". Malaysian government. وەرگیراوە لە 26 October 2010. 
  2. "Taburan Penduduk dan Ciri-ciri Asas Demografi" (PDF). Jabatan Perangkaan Malaysia. p. 5. وەرگیراوە لە 4 October 2011. 
  3. ٣٫٠ ٣٫١ ٣٫٢ ٣٫٣ "Malaysia". International Monetary Fund. وەرگیراوە لە 30 April 2011. 
  4. "Human Development Report 2011" (PDF). United Nations. وەرگیراوە لە 2 November 2011. 
  5. Wong Chun Wai; Edwards, Audrey (4 June 2007). "Back to Bahasa Malaysia". The Star. وەرگیراوە لە 26 October 2010. 
  6. "Federal Constitution" (PDF). Judicial Appointments Commission. وەرگیراوە لە 29 November 2011. 
  7. National Language Act 1967
  8. United Nations Member States
  9. بوون کێنگ چیین (٢٠٠٢). مالیزیا: درووستبوونی نەتەوەیەک. پەیمانگای لێکۆڵینەوەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لاپەڕە ٩٣. ISBN 978-981-230-154-3.
  10. Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  11. ١١٫٠ ١١٫١ دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی (CIA)، پەڕەی زانیاری دەربارەی مالیزیا. (٢.١٤)
  12. "پوختە". ڕێکخراوی نەتەوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
  13. "Islamic Affairs (OIC) and D8 Division". وەزارەتی کاروباری دەرەوەی مالیزیا.
  14. "لیستی وڵاتە ئەندامەکان". نەتەوە یەکگرتووەکان.
  15. "Member Economies". کۆمەڵەی (هاریکاری ئابووری ئاسیا-پاسفیک).
  16. "مالیزیا". Developing 8 Countries
  17. "The Non-Aligned Movement: وڵاتە ئەندامەکان".بزووتنەوەی Non-Aligned Movement. 
  18. ١٨٫٠ ١٨٫١ "مالیزیا".سایتی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
  19. "وڵاتە ئەندامەکان". سکرتاریەتی کۆمۆنوێلت.
  20. "پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی مالیزیا". وەزارەتی کاروباری دەرەوەی نیوزیلاند
  21. "Malaysia can be Muslim 'thought leader' – Clinton".New Straits Times
  22. ڕاپۆرتی World Economic Forum بۆ ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥
  23. ڕاپۆرتی International Monetary Fund.
  24. وزەی دووبارەبەکارهاتوو و پڕۆتۆکۆلی کیۆتۆ: پەیڕەوکردنی لە مالیزیا.