عادل عەبدولمەھدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
عادل عەبدولمەھدی

عادل عەبدولمەھدی (بە عەرەبی: عادل عبد المھدی) (لەدایکبووی ١٩٤٢ لە بەغدا). له ٢ى تشرینی یەکەمى ٢٠١٨ وه سەرۆک وەزیرانی عێراقە ، پێشتر وەزیری نەوتی عێراق بوو لە حکوومەتەکەی حەیدەر عەبادی له ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ . پێشووتریش یەکێک بووە لە جێگرانی سەرۆک کۆماری عیراق جەلال تاڵەبانی ئەمەش لەماوەی ٧ی نیسانی ٢٠٠٥ تاکوو ١١ی تەمووزی ٢٠١١ بوو. بەڵام بەلەو پۆستەش وەزیری دارایی عێراق بوو ئەمەش لەماوەی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ تاکوو ٦ی نیسانی ٢٠٠٥. لەساڵانی حەفتاکان عادل کەسایەتییەکی ناو حیزبی شیوعی عێراق بوو بەڵام لەوەتەی ١٩٨٢ چووە ناو ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی. عادل عەبدولمەهدی موسڵمانێکی شیعەەیە.