کۆریای باشوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کۆماری کۆریا
Republic of Korea

대한민국

大韓民國
پایتەخت
و
سیئۆل
زمانە فەرمییەکان کۆری
ڕووبەر
 -  ١٠٠٫٢١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٣٩ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ ٤٨٬٨٧٥٬٠٠٠ 
دراو ون
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت kr

کۆریای باشوور بە فەرمی کۆماری کۆریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەختەکی شاری سیئۆلە. کۆریای باشوور تەنیا ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی کۆریای باکوور[١] وە سنوورەکانی دیکەشی لەگەڵ زەریاکانە. بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٤ ژماری دانیشتوانی وڵاتەکە ٥١٫٣ میلیۆن کەس بووە.[٢]

کۆریای باشوور وڵاتێکی پێشکەوتووە و لە پلەی حەوتەم دێت لە بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی (HDI) لە ناوچەی ئاسیای ئۆقیانووسی. ئەندامە لە گرووپی G20 و Paris Club. ئابوورییەکەی لە پلەی دەیەم دێ بە پێی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی. ھاوڵاتییانی سوودمەندن لە یەکێک لە خێراترین ھێڵەکانی ئینتەرنێت و چڕترین ھێڵی خێرای شەمەندەفەر. کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠١٧ حەوتەم گەورەترین سەرچاوەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە لە جیھان.[٣][٤]

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی کۆریای باشوور ٤٩٬٥١٢٬٠٢٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٦٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩٫٩ ساڵە. ھەروەھا ٨٤ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٥]

مێژوو[دەستکاری]

جیابوونەوە لە کۆریای باکوور[دەستکاری]

کۆریای باشوور و کۆریای باکوور لەمیانەی شەڕی جیھانیی دووەم لەڕۆژی ١٥ی ئابی ١٩٤٨ دوو وڵاتەکە لەیەکدی جیابوونەوە[٦]

حکومەت[دەستکاری]

وەرزش لە کۆریا[دەستکاری]

تایکواندۆ کە ھونەرێکی جەنگی کۆریایییە، دەرکەوتوو بەر لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش زاین. یەکێکە لە پڕ بینەرترین وەرزشەکان، و گرنگییەکی زۆری پێ دەدریت.

کەی پۆپ[دەستکاری]

پۆپی کۆری لە ئێستادا ناوبانگێکی زوری ھەیە و داھاتێکی زۆر بۆ کوریای باشوور پەیدا دەکات، سەرەتاکەی بۆ ساڵی نەوەدەکان دەگەڕێتەوە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Map of South Korea". www.lonelyplanet.com. Retrieved 2021-03-13.
  2. ^ "List of countries and dependencies by population", Wikipedia, 2021-03-12, retrieved 2021-03-13
  3. ^ Yong Jin, Dal (2011). "Hallyu 2.0: The New Korean Wave in the Creative Industry". International Institute Journal. 2 (1).
  4. ^ Chow, Kat. "How The South Korean Government Made K-Pop A Thing". npr.org. National Public Radio. Retrieved 4 September 2021.
  5. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  6. ^ Ph. D., History; J. D., University of Washington School of Law; B. A., History. "How Korea Split Into North Korea and South Korea". ThoughtCo. Retrieved 2021-03-13.