عەرەبستانی سعوودی
پۆتانەکان: 24°N 45°E / 24°N 45°E
عەرەبستانی سەعوودی Kingdom of Saudi Arabia المملكة العربية السعودية |
|||||
---|---|---|---|---|---|
|
|||||
پایتەخت و | ڕیاز | ||||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | ||||
دەوڵەت | پاشایەتی | ||||
- | شا و سەرۆک وەزیران | سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز | |||
- | شازادەی جێ‌نشین و جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران | موقرن کوڕی عەبدولعەزیز | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی ٢٠١٠ | ٢٧,١٣٦,٩٧٧ | |||
دراو | ڕیاڵی سعودی (SAR ) |
||||
ناوچەی کاتی | ٣+ | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .sa |
عەرەبستانی سعوودی (المملكة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی ٢،١٤٩،٦٩٠ کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٢٧،١٢٣،٩٧٧ کەس دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ هەریەکە لە عێراق، ئوردن و کووەیت دراوسێیە، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ یەمەن و عەممان لە رۆژهەڵاتیەوە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین و ئیمارات و کەنداوی فارس هەیە، لە رۆژئاواشەوە دەریای سوور تەواوی سنوورەکەی گرتووەتەوە.[١]
عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌کێکه له وڵاته ئایینی وداخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌مانێک پاشایه‌تییه‌کی دواکه‌وتو بوو له قوژبنی بیابانێکی چۆڵ و هۆڵدا، به‌ڵام ئێستاکه له‌سایه‌ی سامانی زۆر و زه‌به‌نی نه‌وته‌وه بوه‌ته یه‌کێک له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان. جگه له نه‌وت ئایینی ئیسلام و هه‌بونی ماڵی خوا و مه‌زاره پیرۆزه‌کان له‌و وڵاته بوه‌ته‌خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر سعودییه‌کاندا رژاوه. ساڵانه ملیۆنان مرۆڤی موسڵمان له نه‌ته‌وه و ولاته جیاوازه‌کانه‌وه رووده‌که‌نه عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ مەرامی (حەج و عومرە) و ئه‌مه‌ش واتای قازانجی گه‌وره‌یه‌کی ئابوریی و سیاسییه بۆ ئه‌و وڵاته.
مێژوو[دەستکاری]
ناوی عه‌ره‌بستانی سعودی له بنه‌ماڵه‌ی سعوده‌وه وه‌رگیراوه که له‌سه‌ده‌ی 18 دا ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. حیجاز که شوینی له‌دایک بونی حه‌زره‌تی محه‌مه‌ده، به‌لانکه‌ی ئیسلام ده‌ژمێردرێ و به‌شێکه له عه‌ره‌بستای سعودی.ئه‌مه‌و پشتگیری کردنی بنه‌ماڵه‌ی سعود له تێگه‌یشتنێکی توندڕه‌وانه له ئایینی ئیسلام ، وایکردوه عه‌ره‌بستان سیمایه‌کی زه‌قی ئایینی به خۆوه بگرێ. شا عه‌بدولعه‌زیز ناسراو به شێری نه‌جد دوای ئه‌وه‌ی حیجازی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی ده‌رهێنا، له ساڵی 1923 دا وڵاتێکی یه‌کگرتووی له سه‌ر ناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی دامه‌زراند.له دوای مردنی ئه‌و له ساڵی ١٩٥٣ ، یه‌ک له دوای یه‌ک کوڕه‌کانی شوێنی ئه‌ویان گرته‌وه.
دانیشتوان[دەستکاری]
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی عەرەبستان ٢٩,٣٦٩,٤٢٨ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٤١ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٧.٩ ساڵە. ھەروەھا ٨٣ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢]
ئایین[دەستکاری]
دۆخی سیاسی[دەستکاری]
دەسەڵاتی تاک لایەنەی بنەماڵەی سعود بووە ھۆیەک تا حاکمە یەک لەدوایەکەکانیی، بتوانن بە درێژایی سەدەی بیست تەرکیزێکی زیاتر بخەنە سەر ئاوەدانکردنەوەو بەرەپێش بردنی عەرەبستانی سعودی. بەرژەوەندی ئەم بنەماڵەیە وای دەخواست تا ھێمنی لەناوچەکەدا سەقامگیر بێت و ھێزە ڕادیکاڵەکان سەرکوت بکرێن، ھەر بۆیە لە پاش شەڕی یەکەمی کەنداو بەرپرسانی سعودییە پێشوازییان لە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا کرد لە وڵاتەکەیاندا. پێدەچێت بەگژداچونی توندی دژبەرەکان ھۆکارێک بوبێ بۆ دەرکەوتن وبەھێزبونی گروپە بەرھەڵستکارەکانی وەک ئەلقاعیدە بە سەرکردایەتی ئوسامە بن لادن. گروپە توندڕەوەکان، نارەزایی دەربڕینی خەڵکیان لەبەرامبەر ھەبونی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا وەک ھەلێک قۆستووەتەوە. لە دوای پەلامارە تیرۆریستییەکانی ١١ سێپتەمبری ٢٠٠١ کەزۆرینەی ئەنجامدەرەکانی ھاووڵاتی سعودییە بوون، جارێکی دیکە کاربەدەستەکانی ڕیاز ڕووبەرووی دوو پرسیاری گرنگ بوونەوھ: ئایا بەپێی سروشتی خۆیان لەئاستی ناوخۆ گوشارە ئەمنییەکان زیاد بکەن، یان داواکارییەکانی سەبارەت بە ئازادی و کۆمەڵگایەکی کراوە، لەبەر چاوبگرن؟ دوای تەقینەوە خۆکوژییەکانی مانگی ئایاری ٢٠٠٣ لە ڕیاز کە ٣٥ کوژراوی لێکەوتەوە کە ژمارەیەکیان بیانی بوون، ھەندێ لە سعودییەکان ئەم کردەوەیەیان بە پەلاماری ١١ی سێپتەمبری عەرەبستان لە قەڵەمدا. ھەر لەو کاتە بەدواوە لە لایەک داواکارییەکان بۆ چاکسازی سیاسی زیاتر بوون و لە لایەکیتریشەوە ڕێژەی ئەو پەلامارە تێرۆریستیانەی کە زیاتر ھاوڵاتیانی بیانیان دەکردە ئامانج ڕوویان لە زیادبون کرد. سەبارەت بەو ڕووداوانەش ھەزاران کەس لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سعودییەوە دەسگیرکراون. بەرێوەچونی ھەڵبژاردنە ھەرێمییەکانی ساڵی ٢٠٠٥ وەک یەکەم نموونەی دیموکراسییەکی سنوردار دەژمێردرێت لەو وڵاتەدا. بەڵام ھێشتا ڕێگە بەھەبونی پارت و ڕیکخراوی سیاسی و چالاکی سیاسی نادرێت لەو وڵاتەدا. لەبەر ئەوەش تەنیا چەن کەسێک ئەویش لەدەرەوەی وڵات لەم بوارەدا چالاکن وئەو کەسانەش کە لە ناوەوە بە ئاشکرا داوای چاکسازی دەکەن مەترسی گرتنیان لەسەرە.
ئابووری[دەستکاری]
سعودیە ئابوورییەکی بەهێزی هەیە کە بەشێوەیەکی گشتی پشتی بە ناردنەدەرەوەی نەوت بەستووە، سعودیە خاوه‌نی ٢٥% پاشکهوتیی نه‌وتی جیهانه‌و رۆژانه دە ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنی، هه‌نارده‌ی سه‌ره‌کی نه‌وت وغازی سروشتی و دانه‌وێڵه‌یه.
ڕێبەرانی سیاسی[دەستکاری]
سەرۆکی وڵات و سەرۆکی حکوومەت: مەلیک عەبدوڵا کوری عەبدولعەزیزە. عەرەبستان لە ساڵی ١٩٢٣وە لەلایەن بنەماڵەی سعودەوە بەڕێوە دەبرێ. شا عەبدوڵڵا لە ساڵی ٢٠٠٥ جێگەی زڕبراکەی خۆی واتە شا فەھدی گرتەوە کە ھەر لەو ساڵە دا کۆچی دوایی کردبو. شا عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٢٤ لە دایک بوەو لەسەر دابونەریتی ڕەسەن و کۆنی عەرەب پەروەردە کراوە و ھۆگری شێوازی ژیان و نەریتە عەشایەرییەکانە و باس لەوە دەکرێ کات وساتێکی زۆر لە سارا و بیابان بەسەردەبات. لە ساڵی ١٩٨٢ بوە جێگر یان وەلیعەھدی مەلیک فەھد و سەررۆکایەتی ئەرکانیشی گرتە ئەستۆ و بەو ھۆیەشەوە بوەتە بەھێزترین کەسایەتی لەسعودییە. لە نیوەی دەیەی ١٩٩٠ بەملاوە ئەمە شا عەبدوڵڵا بوو کە ھەمو کاروباری وەڵاتی بەڕێوە دەبرد. دەنگۆی ئەوە بڵاو بوەتەوە کە شا عەبدوڵڵا بە ھاوکاری ھەندێک لەئەندامانی بنەماڵەکەی دەسەڵاتی حەوت زڕیراکەی دیکەی سنوردارکردووەتەوە کە بەھێزترین کوتلەن لە بنەماڵەی دەسەڵاتداردا. شا عەبدوڵڵا بە دژبەری گەندەڵی ماڵی و ئیداری ناسراوە، ودەوتری لایەنگری چەشنێک لە ڕیفۆرمە کە دژایەتی نەبێت لە گەڵ نەریتەکانی سعودییەدا. لە جیھانی عەرەبدا وەک داکۆکی کاری بەرژەوەندییە گشتییەکانی عەرەب ناسراوەو گەلێک جار ڕەخنەی لە ئەمریکا گرتووە لەبەر لایەنگری ئەو ولاتە لە ئیسرائیل و ڕەخنەشی لە ئیسرائیل گرتووە لەسەر داگیرکردنی فەلەستین. جێگری سەرۆکی جکومەت: شازادە سوڵتان کوری عەبدولعەزیزە وەزیری دەرەوەش: شازادە سعود فەیسەڵ کوری عەبدولعەزیزە وەزیری ناوخۆ ئەو ولاتەش بەدەستی شازادەیەکیتری بنەماڵەی سعودەوەیە بەناوی نایف کوڕی عەبدولعەزیز
راگه‌یاندنه‌کان[دەستکاری]
له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سعودیە له پێشه‌نگه‌کانی بواری کاناڵه ئاسمانیه پان عه‌ره‌بیه‌کانه، به‌ڵام راگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته زۆر به وردی چاودێری ده‌کرێ. رێگه به هیچ جۆره ره‌خنه‌یه‌ک نادرێت له‌بنه‌ماکانی ئایین یان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌ی سعود. له‌ساڵی ٢٠٠٣ راگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته که‌ش و هه‌وایێکی تاراده‌یه‌ک کراوه‌ی به خۆوه بینی و هه‌ندێ بابه‌ت که پیش‌تر قه‌ده‌غه بوون بڵاوده‌کرانه‌وه. ره‌نگه ئه‌م پێشکه‌وتنه رێژه‌ییه‌ش له‌به‌ر روداوه‌کانی ١١ سێپته‌مبر و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆرزمی ناوخۆیی بوبێ. به‌رپرسیاری سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رنامانه‌ی له‌م وڵاته‌دا بڵاوده‌کرێنه‌وه له ئه‌ستۆی راگه‌یاندن و هه‌واڵنیریه ره‌سمیه‌کانی حکومه‌ته که له چوار که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی پێکهاتوون که یه‌کیان که‌ناڵی هه‌واڵیی الخبریه‌یه. وه‌زیری که‌لتورو زانیاری گشتی سه‌روکایه‌تی لیژنه‌ی چاودێری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی وڵات ده‌کات. گه‌رچی ئه‌م وڵاته بازارێکی گه‌وره‌ی کاناڵه ئاسمانیه پان عه‌ره‌بیه‌کانه و سه‌رمایه‌داره سعودیه‌کان خاوه‌نی هه‌ندێک له‌م که‌ناڵانه ئاسمانییانه‌ن وه‌ک که‌ناڵی mbc که نوسینگه‌که‌ی له‌شاری دوبه‌ی ئیماراته، به‌ڵام رادیۆ و ته‌فزیۆنه ئه‌هلییه‌کان ناتوانن له سعودیە نوسینگه بکه‌نه‌وه. دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی سعودیە ده‌توانن سه‌یری که‌ناڵه ته‌له‌ویزیۆنیه‌کانی وڵاتانی که‌نداو بکه‌ن که که‌شێکی کراوه‌تریان هه‌یه. سه‌رجه‌م رۆژنامه‌کان ته‌نیا به‌پێی نوسراوی ره‌سمی که له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بۆیان ده‌رده‌چێ مافی بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بێ. له‌سعودیە به‌ده‌یان رۆژنامه وگۆڤار بڵاوده‌کرێنه‌وه.هه‌روه‌ها رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌کانی وڵاتانی دیکه‌ش به‌مه‌رجێک له‌ژێر سانسۆر ده‌ربچن ده‌گه‌نه به‌رده‌ست خوێنه‌رانیان. رۆژنامه‌کان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ستیار و گرنگ سیاسه‌تی ده‌زگا هه‌واڵنیریه ره‌سمییه‌کان ره‌چاو ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ دانانی به‌ربه‌ست یان فیلته‌ر بۆ ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی که به‌تێکده‌ر و به‌زیانبه‌خش ناویان ده‌بات. هه‌ندێ که‌س پێیانوایه ژنان زۆرترین رێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت پێکده‌هێنن له‌سعودیە که ئه‌مه‌ش گوزارشتێکه له‌رێگرییه‌کی توند له به‌رده‌م چالاکی ئه‌وان له بواره‌کانی دیکه‌دا.
گرنگترین بڵاوکراوه‌کان عه‌ره‌بستان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- رۆژنامه‌کانی ئه‌لوه‌ته‌ن-ئه‌لریاز-ئه‌لجزیره- وعوکاز به عه‌ره‌بی بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
- رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چێ و ماڵپه‌ره‌که‌ی به زمانی ئینگلیزیه
- عه‌ره‌ب نیوز وسعودی گازێتیش به زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی سعودی تی ڤی و رادیۆی سعودی رادیۆ وهه‌واڵنێری ده‌وڵه‌تی سعودیەش له‌و ولاته چالاکییان هه‌یه.
زانیاری گشتی[دەستکاری]
- زمانی ڕەسمی: عه‌ره‌بی
- ئاینی ڕەسمی: ئیسلام
- دراو:ریاڵه و ١ ریاڵیش ١٠٠ هەلاله
- داهاتی ساڵانه‌ی بۆهه‌رتاکێک: ١١٧٠٠دۆلاره
- هێمای ئینته‌رنێته‌که‌ی: .sa
- کۆدی ته‌له‌فۆن: ٩٦٦
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ بەختیاری، سەعی (١٣٩٣ هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیایی‌و کارتۆگرافی گیتاناسی. پەڕەکان ١٠٥. ISBN 978-964-342-431-2.
- ^ Countries in the world (ranked by 2014 population) (ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
- ماڵپەڕی ڕادیۆی نەوا [١]
- Coordinates on Wikidata
- وڵاتەکانی ئاسیا
- دەروازەی وڵات/وتارە پەیوەندیدارەکان
- ئەندامانی لووتکەی عەرەبی
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- ڕۆژاوای ئاسیا
- وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی عەرەبی ئاخێو
- وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٣٢
- عەرەبستانی سعوودی