بیابانی عەرەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیابانی عەرەبی
بەشێکە لەlandmass، جوگرافیای عەرەبستانی سعوودی
بابەتی لاوەکیgeology of Saudi Arabia، wildlife of Saudi Arabia
ناو بە زمانی فەرمیٱلصَّحْرَاء ٱلْعَرَبِيَّة
کیشوەرئاسیا
پۆتانی شوێن١٨°١٦′٢″N ٤٢°٢٢′٥″E
بەرزترین خاڵJabal an Nabi Shu'ayb
ڕووبەر٢٬٣٣٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Köppen climate classificationhot desert climate
Series ordinal5
Map

بیابانی عەرەبی (بە عەرەبی: ٱلصَّحْرَاء ٱلْعَرَبِيَّة‎) بیابانێکی گەورەی گەرمەتاوە لە خۆڕئاوای کیشوەری ئاسیا. لە یەمەنەوە درێژ دەبێتەوە بۆ کەنداوی فارس و عوممان لەوێشەوە بۆ ئوردن و عێراق. زۆربەی نیمچەدوورگەی عەرەبی داگیرکردووە، ڕووبەرەکەی ٢٬٣٣٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر دووجایە (٩٠٠٬٠٠٠ میلی چوارگۆشە) چوارەم گەورەترین بیابانی ھەموو جیھانە، گەورەترین بیابانە لە ئاسیا. چەقی بیابانەکە پێی دەڵێن ڕوبع ئەلخەلی (گەڕەکی چۆڵ) یەکێکە لە گەورەترین پلێتەکانی زەوی کە بە لمی مردوو داپۆشراوە.

نەخشەی تۆپۆگرافی نیمچە دوورگەی عەرەبی کە شوێنی بیابانەکە نیشان دەدات

ئاسکی بیابانی و ماری لمی و پشیلە ی لمی و مارمێلکە ی سپینی ئەو ئاژەڵ و زیندەوەرانەن کە بەرگەی سەختی ئەم بیابانە دەگرن و خۆیان دەگونجێنن لەگەڵی، خاکەکەی زۆر وشک و بێ ئاوە تەنانەت لمەکانیش لەلایەن چاڵەکانی خاکەکەوە ھەڵدەمژرێن و ڕوو دەچنە ناخی زەوی. ئاووھەوا بەزۆری وشک و گەرمە (بەرزترین ڕێژە باران بارین لە ساڵێکدا نزیکەی ١٠٠ ملم (٣ ,٩) ملم بەڵام لە ھەندێک شوێنی زۆر بە دەگمەن دەگاتە ٥٠ ملم)، ھەروەھا پلەکانی گەرما بەردەوام لەنێوان پلەیەکی گەرمیی زۆر بەرز دەمێننەوە. لە کاتی وەرزی زستانیشدا لە شەوان بیابانەکە دەبێتە بەستەڵان.

ناوچە ھەرێمییە ئابوورییەکانی بیابانی عەرەبی ھەمەجۆرە و ھەمیشە ڕێزبەندی یەکەمی ھەیە لە جیھاندا، ناوچەیەکی دەولەمەندە بە وزەی جۆربەجۆر. بیابانەکە چەند ڕوەکێکی کەمی ھەیە کە درکاوین وەک کەھینە ڕووتەکان، چەجاڵ و بەدگێری ھەنگوین، ھەرچەندە بەھۆی ڕاوکردن و لەوەراندن و زیادەڕەوی مرۆڤ ڕێژەکانیان کەمی کردووە، بیابانەکە خاوەنی جۆرەھا ئاژەڵی دەگمەنی تایبەتی خۆیەتی، وەک گەزی لمی عەرەبی، کە ژمارەیەکی کەمیان پارێزراون. چونکە ئەم بیابانە زیاتر لەھەر بیابانێکی تری جیھان ڕووبەرووی دەستێوەردانی مرۆڤایەتی بووەتەوە، ڕاوەدوونانی ئاژەڵ و لێخورینی ترومبێلی بیابانی و پیسکردن و پیشەسازی نەوت بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر ژینگەی ئەم بیابانە.

جوگرافیا[دەستکاری]

نەخشەی تۆپۆگرافی نیمچە دوورگەی عەرەبی

بیابانەکە بەزۆری لە سعودییەیە و زۆربەی وڵاتەکانی تریشی داپۆشیوە درێژدەبێتەوە بۆ بەشی باشووری عێراق و باشووری ئوردن و ناوەڕاستی قەتەر و زۆربەی میرنشینەکانی ئەبوزەبی لە ئیمارات و خۆرئاوای عوممانی و باکووری خۆرھەڵاتی یەمەن. ھەروەھا کاریگەرییەکەی ڕوونە بەسەر زۆربەی نیمچە دوورگەی سینای میسر و بیابانی نەگڤ لە باشووری ئیسرائیل.[١]

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

  • بیابانی ڕوبع ئەلخەلی، کە لە باشووری ڕۆژئاواوە درێژبووەتەوە بۆ تەوەری باکووری ڕۆژھەڵات لەسەر شۆستەی عەرەبی. لە بەرزایییەکی ھەزار مەتر (٣٣٠٠ پێ)ەوە دەست پێ دەکات.[٢] لەم بەرزاییانەوە بەردە شاخەکان کۆتاییان دێت و دەبن بە لمی بیابانی عەرەبی کە ئەوپەڕی خاڵی باشووری لە ناوەندی خاکی یەمەنی ئەمڕۆ دەپەڕێتەوە بۆ سعوودیا. لمەکان لەشێوەی دەشتایی گەچ و تەپۆلکە خۆیان نیشان دەدەن بەرزایی ئەم تەپۆلکانە دەگاتە ٢٥٠ م (٨٢٠ پێ). لمەکان بە زۆری سیلیکەکانن، لە ٨٠ بۆ ٩٠ ٪ کوارتز و فەلدسپاری پاشماوەی ئۆکسیدی ئاسنن، کە دەنکە ئۆکسیدییە ئاسنینەکانی ئەم ڕەنگەیان بەبیابانەکە بەخشیوە لمەکان بە پرتەقاڵ و ئەرخەوانی و سوور دەردەکەون.
  • ڕاڕەوەی ناوچەی لمی ناسراو بە بیابانی ئەد - داھنا بیابانی گەورەی عەن - نەفود (٦٥٠٠٠ کم٢ یان ٤٠٣٨٩ میل چوارگۆشە) لە باکووری سعودییە بە ڕوبع ئەلخالی لە باشووری ڕۆژھەڵات دەبەستێتەوە.
  • کەوانەی تووایق (Tuwaiq escarpment) ھەرێمێکە بە ٨٠٠ کم (٥٠٠ میل) کەوانەیەکە پرە لە بەردی فلسی و خاکێکی ڕەقی ھەیە بەمەش چەندین دۆڵ و کەندەڵان و دەربەندی دروست کردووە.
  • دەشتی خوێی براکیش، بە ناوچەی سوێری ئوم ئەل سەمیم ناسراوە.
  • لمی وەھیبەی عومان دەریایەکی لمی دابڕاوە و ھاوسنورن لەگەڵ کەناری ڕۆژھەڵات.[٣]

کەش و ھەوا[دەستکاری]

بیابانی عەرەبی ئاووھەوایەکی بیابانی گەرم و وشکی ھەیە (گەرمەتاو)، ھاوشێوەی ئاووھەوای بیابانی مەزن؛ کەگەورەترین و گەرمترین بیابانی جیھانە. بیابانی عەرەبی لە ڕاستیدا درێژکراوەی بیابانی مەزنە لەبەری نیمچە دوورگەی عەرەبیدا کە ئاووھەواکەی بەشێوەیەکی گشتی گەرم و وشکە لەگەڵ تیشکی خۆری زۆر بەدرێژایی ساڵ. ڕێژەی بارانبارین بەگشتی نزیکەی ١٠٠ ملم (٣٫٩ ئینج)ە، وشکترین ناوچەشی لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ملم (١٫٦ ئینج) بارانی لێ دەبارێت لە ساڵێکدا. بەڵام وشکی ئەم بیابانە لەم جۆرە لە ھەموو بیابانەکان بە دەگمەن بەدی دەکرێت کەم ناوچە ھەیە لە بیابانی عەرەبیدا کە گەرمەسێر و گەرمەتاو نەبێت، بەڵام ھێشتا ھێندەی بیابانی مەزن وشک نییە کە شتێک زیاتر لە نیوەی بیابانی عەرەبی بارانی لێ دەبارێت (بارانبارینی ساڵانە لە خوار ٥٠ ملم (٢٫٠ ئینج)ە. ماوەی خۆرەتاو لە بیابانی عەرەبیدا بە پێوانە جیھانییەکان زۆر بەرزە، لەنێوان ٢٩٠٠ کاتژمێر (٦٦٬٢٪ لە کاتژمێرەکانی ھەنگورێ) و ٣٦٠٠ کاتژمێر (٨٢٬١٪ لە کاتژمێرەکانی ڕووناکی ڕۆژ) بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی تێکراکەی دەکاتە نزیکەی ٣٤٠٠ کاتژمێر (٧٧٬٦٪ی کاتژمێرەکانی ڕووناکی ڕۆژ)، بەم شێوەیە حاڵەتی ئاسمانی ڕوون بەسەر ناوچەکەدا زاڵە و ماوەی ھەوریش پچڕپچڕە، ھەرچەندە خۆر و مانگەشەو تۆزاوی و شێدار بن ئاستی بینایی لە بیابانەکە نزمتر دەبێت؛ و پلەکانی گەرما ھەر بە بەرزی دەمێنێتەوە لە ھەموو ساڵی تێکڕای پلەی گەرمای بەرز لە ھاویندا بە شێوەیەکی گشتی لە بەرزبوونەوەیەکی نزمدا دەگاتە ٤٠ °C (١٠٤°F) و تەنانەت دەتوانێت بەرزببێتەوە بۆ ٤٨ پلە (١١٨°F) لە بەرزبوونەوەیەکی زۆر نزمدا، بە تایبەت بەدرێژایی کەنداوی فارس لە نزیک ئاستی دەریا تێکڕای نزمی پلەی گەرما لە ھاویندا بە بەرزی دەمێنێتەوە، زیاتر لە ٢٠ °C (٦٨°F) و ھەندێک جار لە ناوچەکانی باشوور دا زیاتر لە ٣٠ °C (٨٦°F) بەرز دەبێتەوە.

گژوگیا[دەستکاری]

ناوچەی ژینگەی بیابانی عەرەبی نزیکەی ٩٠٠ جۆر ڕوەکی ھەیە.

ڕوبع ئەلخەلی ناوچەیەکی زۆر سنووردارە بۆ دەوەن ڕوەکەکان کە تەنیا ٣٧ جۆر ڕوەکی ھەیە، ٢٠ جۆریان لە ناوەوەی خاکە لمییەکان و ١٧ جۆریش لە دەوری پەراوێزی ناوچەکە تۆمار کراون لەو ٣٧ جۆرە، یەک یان دوو جۆریان لە ناو بیابانەکە زۆر بڵاوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لەبیابانەکە بەدی دەکرێن، لە ھەندێک شوێن نەبێت ئەمیش بەھۆی پێکھاتەی خاکەکەی. ھەندێک ڕوەکی نموونەیی ھەیە کە بریتین لە کالیگۆنۆم کرینیتوم (saltbush) و Salsola stocksii (saltbush) و سیپەرۆس کۆنگلۆمێراتۆس. جۆرەکانی تری بەربڵاو بریتین لە دیبتریگیوم گلاوکوم، ھەروەھا زیگۆفیلۆم مندڤیلی درەختی زۆر کەم دەدۆزرێنەوە جگە لە پەرژینی دەرەوە بیابانەکە (بە شێوەیەکی ئاسایی ئەکاسیا ئێھرنبێرگیانا و پرۆسۆپیس سینێرییا). جۆرەکانی دیکە کۆمیوۆمێکی ھەمیشەیی داری کالیگونوم و گیای ساڵانەن وەک دانتۆنیا فۆرسکالی.

گیانلەبەرەکان[دەستکاری]

بیابانی عەرەبی ١٠٢ جۆری ڕەسەنی ئاسکی ھەیە. مامزی ڕەسەنی عەرەبی (Oryx leucoryx)، مارمیلکەی لمی (گازێلا ماریکا)، مارمیلکەی شاخ (. gazella) ,[٤] Nubian ibex (Capra nubiana)، گورگی عەرەبی (Canis lupus arabs)، کەمتیار (ھینا ھیاناھینا)، کاراکل (کاراکل)، پشیلەی لمی (فلیس مارگاریتا)، ڕێوی سوور (Vulpes vulpes vulpes) و (Lepus capensis).[٥]

پێشتر چیتاوی ئاسیایی و شێری لێ بینراوە.

ناوچەکە زێدی ڕەسەنی ٣١٠ جۆر باڵندەیە.

دانیشتووان، زمان و چاند[دەستکاری]

پیاوێکی عەرەبی لەگەڵ کۆمەڵێک حوشتر

خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە عارەبەکانن لەگەڵ ھەموو ئەو خەلکانەی بەھۆی ئیسلامەوە ھاتوونەتە ناوچەکە و زمانی عەرەبی بووەتە زمانی یەکەمیان، بەھۆی ئەمەوە چاند و کەلتوری جیاواز ڕووی لە ناوچەکە کردووە.

ئاوایییەکان[دەستکاری]

لە ناوەندی بیاباندا ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودییە بە زیاتر لە ٧ ملیۆن دانیشتووانەوە ھەڵکەوتووە. جگە لەشارە گەورەکانی تری وەک دوبەی و ئەبوزەبی و شاری کوێت، کە زۆرینەیان بە درێژایی کەناراوەکانی کەنداوی فارس درێژ بوونەتەوە.

سامانە سروشتییەکان[دەستکاری]

ئەو سامانە سروشتیانەی لە بیابانی عەرەبیدا ھەیە بریتین لە نەوت و گازی سروشتی و فۆسفات و گۆگرد.

پاراستنی ژینگەکەی[دەستکاری]

ھەڕەشەکان بۆ سەر ھەرێمی ژینگەیی بیابانەکە بریتین لە لەوەڕاندنی زیاتر بە ئاژەڵی وشتر و مەڕ و پەلەوەری تر جگە لە ھێنانی ئاژەڵی کێوی بێگانە و ھەروەھا زیان گەیاندن بە ڕوەکی بیابانی بەھۆی ئارەزووی لێخورینی ترومبێلی بیابانی.

دۆخی پاراستنی بیابانەکە لە مەترسیدایە. لە ئیمارات یش، گەسکی لمی لە بیابانەکە دەدرێت و مامزی عەرەبیش ڕاودەکرێت و لەجێگایان کارگە و پیشەسازی جۆربرجۆر دادەمەزرێت.

ناوچە پارێزراوەکان[دەستکاری]

٤٬٢٣٪ی ھەرێمی ژینگەیی بیابانەکە لە ناوچە پارێزراوەکاندایە

سعودییە سیستمێکی یەدەگی دامەزراندووە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژیانی کێوی و گەشەپێدانیان (NCWCD) چاودێری کراوە.

  • پارکی بیابانی حەرات ئەلحورە (١٢١٥٠ کم٢) کە لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە، لە سنووری ئوردن و عێراقە، بەشێک لە بیابانی حەراتی شام دەپارێزێت. لە ناوچەکە زیاتر لە ٢٥٠ جۆر ڕوەک و ٥٠ جۆر باڵندە و ٢٢ جۆری شیردەرەکان دەپارێزێت.
  • پارکی بیابانی ئوروق بەنی مەعەرید (١٢٠٠٠ کم٢) لە قەراغی ڕۆژئاوای ڕوبع ئەلخالی دایە. ئاسکی عەرەبی و مارمیلکەی لمی دووبارە بۆ ناوچەکە ھێنرایەوە و بە فەرمی ناوچەکە لە ١٩٩٥ ناسێنرا.
  • پارکی بیابانی ڕیاز (٢٠٠ کم٢) دەکەوێتە باشووری ڕیاز. تایبەتە بە ئاسکی عەرەبی قۆچدار.
  • پارکی سروشتی تایبەتی ئەلتەبەیق لە باکووری سعودییەیە و پارێزگاری لە دانیشتووانی ڕەسەن و جۆرەکانی ئاسک دەکات
  • ناوچە پارێزراوەکان لەئیمارات بریتین لەناوچەی
  • پارێزراوی ئەلھوبارا (٢٤٩٢ .٠ کم٢)
  • ناوچەی پارێزراوی ئەلغەدە (١٠٨٧ .٥١ کم٢)
  • ناوچەی پارێزراوی عەرەبی (٥٩٧٤ ,٤٧ کم٢)
  • ناوچەی پاراستنی ڕاملاح (٥٤٤ , ٤٤ کم٢)
  • ناوچەی (ئەلبەدیعە) ی پارێزراو (٤١٧. ٠ کم٢)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Arabian Desert and East Sahero-Arabian xeric shrublands | DOPA Explorer". dopa-explorer.jrc.ec.europa.eu. Retrieved 2021-02-21.
  2. ^ "Sanaa, Marib, Hadramaout, Wadi Daw'an, Al-Mukalla, Habban, Aden, Taez, Jiblah". www.alovelyworld.com. Retrieved 2021-02-21.
  3. ^ "South from Muscat: the inland route". Rough Guides (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-21.
  4. ^ http://www.catsg.org/cheetah/05_library/5_3_publications/H/Harrison_1968_Mammals_of_Arabia_-_The_cheetah.pdf
  5. ^ Geptner, V. G. (Vladimir Georgievich); Nasimovich, A. A.; Bannikov, Andrei Grigorevich; Hoffmann, Robert S. (1988). Mammals of the Soviet Union. Smithsonian Libraries. Washington, D.C. : Smithsonian Institution Libraries and National Science Foundation.