شێخ
| شێخ | |
|---|---|
| لقی | زانا |
| ئایین | ئیسلام |
| وەرگری شایستە | Islamic cleric |
| Female form of label | الشيخة، sheikha، شیخہ، ŝejkino، cheikha |

شێخ یەکێکە لە نازناوەکان لە زمانی عەرەبی و بەزۆری بۆ ئاماژەدان بە زانای ئایینی موسڵمانان بەکاردێت و لە زمانی عەرەبیدا بە أَشیاخ وشِیخانٌ وشُیوخٌ وشِیَخَة وشِیخةٌ ومَشْیَخٍة ومَِشِیخة ومَشْیُوخاء ومَشایِخُ کۆدەکرێتەوە. لە فیقھدا وشەی (شێخ) بۆ ئەو کەسە بەکاردێت کە گێڕەرەوە یان خوێندکار لێی وەردەگرێت و لێی دەگێڕێتەوە.[١] و دەگوترا شێخ ئەو کەسەیە کە تەمەنی لە پەنجا ساڵ تێپەڕیوە یان پەنجا و یەک، و دەوترێت ئەو کەسەیە کە تەمەنی لەنێوان پەنجا بۆ ھەشتا ساڵیدایە، ھەروەھا بە کەسێک دەوترێت کە دەگاتە تەمەنی پیری کە زۆرجار لە تەمەنی پەنجا ساڵیدایە.[١][٢]
ھەروەھا ڕەنگە نازناوی (شێخ) بۆ کەسێک بەکاربھێنرێت کە زانستێکی زۆری ھەیە و بە زانستەکەی ناسراوە لەناو خەڵکدا، ڕاغیب ئەسفەھانی لە پەرتووکەکەیدا بەناوی (المفردات فی غریب القران) دەفەرموێت: یقال لمن طعن فی السن: (الشیخ) وقد یعبّر بە فیما بیننا عمن یکثر علمە، لمَّا کان مِن شأن (الشیخ) أن یکثر تجاربە ومعارفە.
واتە: بە کەسێک دەوترێت کە چووەتە تەمەندا: (شێخ) و لەوانەیە لەنێوماندا دەرببڕێت سەبارەت بە کەسێک کە زانستی زیاد دەکات، بەو پێیەی (شێخ)ەکە ئەزموون و زانیاری زیاد دەکات.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «تعریف و شرح و معنی شیخ بالعربی فی معاجم اللغة العربیة معجم المعانی الجامع، المعجم الوسیط، اللغة العربیة المعاصر، الرائد، لسان العرب، القاموس المحیط - معجم عربی عربی صفحة 1». لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «شیخ». لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «کلمة (شیخ) وتطور دلالتھا فی اللسان العربی - الإسلام سؤال وجواب». لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.