زنجیرەچیای حەمرین
زنجیرەچیای حەمرین یان بەرزایییەکانی حەمرین (Çiyayên Hemrîn) بریتییە لەزنجیرەیەک تەپۆڵکەی چیایی بچووک لە باشووری کەرکووک، ھاوتەریبە بە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس، سنووری نێوان کوردستان و عێراقە، لە خۆرھەڵاتییەوە سنووری عێراق-ئێرانە و لە خۆراواشەوە ڕووباری دیجلەیە.
لە چاخە کۆنەکاندا سنووری جیاکراوەی نێوان مادەکان و بابلییەکان بووە، لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو وەک زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان ڕووبەرووی بەعەرەبکردن بۆتەوە، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەمانەش نەتوانراوە زمانی کوردی لە ناوچەکە قەڵاچۆبکرێت. زنجیرەچیای حەمرین ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی.