سوودانی باشوور
| کۆماری باشووری سوودان Republic of South Sudan |
|||||
|---|---|---|---|---|---|
| پایتەخت | جوبا 04°51′N 31°36′E / 4.850°N 31.600°E | ||||
| گەورەترین | پایتەخت | ||||
| زمانە فەرمییەکان | ئینگلیزی[١] | ||||
| دەوڵەت | کۆماری | ||||
| - | سەرۆک کۆمار | سالڤا کیر | |||
| سەربەخۆیی | سەربەخۆیی لە سوودان | ||||
| ژمارەی دانیشتوان | |||||
| - | بەراوردی | ١٢٬٥٧٥٬٧١٤ |
|||
| - | سەرژمێریی ٢٠٠٨ | ٨،٢٦٠،٤٩٠ | |||
| پاوانی ئینتەرنێت | .sd | ||||
سوودانی باشوور بە فەرمی کۆماری سوودانی باشوور وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا. ناوەندی ئەم وڵاتە شاری جوبایە. ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ ئەتیۆپیا، لەباشووردا لەگەڵ وڵاتانی کینیا، ئوگاندا و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، لەڕۆژاوادا لەگەڵ کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و لەباکووردا لەگەڵ وڵاتی سوودان ھاوسنوورە.

سەربەخۆیی
[دەستکاری]لە رۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھاوڵاتیانی باشووری سوودان لە ڕاپرسی گشتی بە ڕێژەی لە%٩٨ دەنگیان بۆ جیابونەوە لە سووداندا و لە ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی تەمموزی ٢٠١١، لە شاری جوبای پایتەخت بە بەشداری بانکیمۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی زۆربەی وڵاتانی جیھان و عومەر بەشیر، سەرۆکی سوودان سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و بە فەرمی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٢][٣]
- لەدوای ڕاگەیاندنی فەرمی سەربەخۆیی باشووری سوودان شادی و خۆشی، تەواوی شاری جوبای پایتەختی گرتووەتەوە.[٤]
- باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاھەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەربەخۆیی باشووری سوودان دانپێدانانی وڵاتەکەی بە سەربەخۆیی ئەم وڵاتەی لە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠١١ ئاشکرا کرد.[٥]
- مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەربەخۆیی باشووری سوودان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سالڤا کیر سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی کرد.[٦]
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی دانیشتووانی باشووری سوودان ٨،٢٦٠،٤٩٠ کەسە.[٧]
ئایین
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ "The Transitional Constitution of the Republic of South Sudan, 2011" ٢١ی تەممووزی ٢٠١١ at the Stanford Web Archive، ئەرشیڤ کراوە
- ↑ لهدایكبونی وڵاتێكی نوێ لهنهخشهی جیهاندا - www.knnc.net [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ↑ سهرۆكی سودان پیرۆبایی خۆی ئاراستهی باشوری سودان كرد بهبۆنهی سهربهخۆبونیانهوه - ماڵپەڕی سبەی ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ بیبیسی فارسی
- ↑ ئهمهریكا به رهسمی دانی نا به كۆماری باشوری سودان وهك دهوڵهتێكی سهربهخۆ - ماڵپەڕی سبەی ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ سهرۆکی کوردستان پیرۆزبایی له سهرۆك کۆماری باشووری سودان دهکات - zagrostv.com[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ↑ www.news24.com[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ↑ بەختیاری، سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٣٤٢-٤٣١-٢.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- وڵاتەکانی ئەفریقا
- داگیرگەکانی شانشینی یەکگرتوو
- وڵاتانی لە حاڵی گەشەکردن
- دەوڵەتانی ئەندامی یەکێتیی ئەفریقا
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- وڵاتەکانی ئینگلیزی ئاخێو
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ٢٠١١
- باشووری سوودان
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی عەرەبی ئاخێو
- وڵاتەکانی ئەفریقای ناوەندی
- وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا
- کۆمارە فێدراڵەکان
