مەغریب
Kingdom of Morocco المملكة المغربية (عەرەبی) |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: الله، الوطن، الملك Allāh, al-Waṭan, al-Malik "God, Homeland, King" |
||||||
سروود: النشيد الوطني المغربي "Cherifian Anthem" |
||||||
پایتەخت | ڕەبات 34°02′N 6°51′W / 34.033°N 6.850°W | |||||
گەورەترین شار | کازابلانکا | |||||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | 99.1% عەرەب 0.7% ئەوانی تر 0.2% یەھوود [١] |
|||||
دەوڵەت | دەولەتا ئونیتەر، دەمۆکراسیا نوونەری، پادیشاهیا دەستووری | |||||
- | پادشا | محەممەد شەشەم | ||||
- | سەرۆک وەزیران | عز الدين العثماني | ||||
پاشایەتی | ||||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٧١٦،٥٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ١٧٢،٤٨٧ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | 250 km² (0,056%) | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی 2021 | 37،208،000 | ||||
- | سەرژمێریی 2004 | 29،680،069 | ||||
- | چڕی | 71.6 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (122nd) ١٨٥٫٥کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی 2011 | |||||
- | سەرجەم | $163.181 billion[٢] | ||||
- | سەرانە | $5,069.783[٢] | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی 2011 | |||||
- | سەرجەم | $101.767 billion[٢] | ||||
- | سەرانە | $3,161.728[٢] | ||||
HDI (2010) | 0.567 (medium) (١١٤th) | |||||
دراو | Moroccan dirham (MAD ) |
|||||
ناوچەی کاتی | WET (UTC+0) | |||||
- | ھاوین (DST) | WEST (UTC+1) | ||||
لای لێخوڕین | right | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ma | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +212 |
مەغریب، بە فەرمی شانشینی مەغریب (بە عەرەبی: المملکة المغربیة) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ڕەباتە.
ئایین
[دەستکاری]ناونان
[دەستکاری]لە سەدەی یەکەمی پێش زایین، بەربەرەکان شانشینێکیان لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست دامەزراند، کە بە شانشینی مۆریس ناسرابوو، لە پێوەندی لەگەڵ وشەی ماورۆس ( بە یۆنانی : Μαύρος)، کە بە واتای ڕەش دێت. ئەم شانشیینە ساڵی ٤٠ دابەش بوو بەسەر تانجەری مۆریتانیا لە باکووری مەغریب و مۆریتانیای قەیسەری لە باکووری جەزائیر، [٤] ئێستا ئەم ناوە بۆ کۆماری ئیسلامی مۆریتانیا بەکاردەھێنرێت. [٥]
دواتر ئەم وڵاتە بە عەرەبی بە مەغریبی ئەقسا ناونرا [٦] چونکە خەڵکی جیهانی کۆن پێیان وابوو خۆر لە ژاپۆنەوە هەڵدێت ( بە زمانی چینی نیهۆن: شوێنی خۆرهەڵاتن ) [٧] و لە شانشینی مەغریب ئاوا دەبێت ( بە عەرەبی بەناوی المغریب واتە: شوێنی خۆرئاوابوون ). [٨] لە کاتێکدا وڵاتەکە ناوەکەی بە زمانە ئەورووپییەکان لە وشەی لاتینی Morroch ( بە لاتینی : Morroch) وەرگرتووە، کە وەرگێڕانی ناوی Marrakesh. [٩]
ھەندێک جار بە ناوێکی پەیوەست بە پایتەختەکەیەوە ئاماژە بە وڵاتەکە دەکرا: وەک “ تەنجەری مۆریتانیا ”، کە پایتەختەکەی تەنجەر بووە, هەروەها “شانشینی مەراکش” و “شانشینی فەز” لە پەیوەندی لەگەڵ پایتەختە ناسراوەکانی ئەو کاتەدا, و پەیماننامە و بەیاننامە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن سوڵتانەکانی مەغریبەوە واژۆ دەکران، ھەندێکجار بە ناوی سوڵتانی مەراکش و ھەندێکجاریش بە ناوی سوڵتانی فەز.
هاوتەریب لەگەڵ ئەوەدا و بۆ ئاماژەدان بە ناوچەی مەغریب بە گشتی، مێژوونووسانی عەرەب لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەستەواژەی “ وڵاتانی مەغریب ”یان بەکارهێناوە [٦] لە کاتێکدا ئەوروپییەکان دەستەواژەی “ کەناری بەربەری ”یان بەکارهێناوە [١٠] [١١] بۆ ئاماژەدان بە سێ ناوچە: مەغریبی خوارەوە ( ئیفریقییە یان تونسی ئێستا)، مەغریب ئەلئەوسەت ( جەزائیری ئێستا)، و مەغریب ئەقسا (شانشینی مەغریبی ئێستایە).
مێژوو
[دەستکاری]زۆرێک لە پاشماوەی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٩١ لە چیای ئیگود دۆزرایەوە، و دوای ئەوەی مێژووەکەیان بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە ساڵی ٢٠١٧ دۆزرایەوە، کە تەمەنیان بە لانیکەم ٣٠٠ ھەزار ساڵە، ئەمەش وایکردووە کە کۆنترین شوێنەواری دۆزراوی ھۆمۆ ساپیێنس بن لە جیھاندا. [١٢]
پێش مێژوو
[دەستکاری]مەغریب لە سەردەمی پێش مێژوودا (ئەو سەردەمەی پێش داھێنانی نووسین) یەک لە دوای یەکبوونی چەند شارستانیەتێکی زانیبوو، کە بەم شێوەیەن: شارستانیەتی ئەچێولی (٧٠٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی مۆستێری (١٢٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی ئاتێریا (٤٠ ھەزار ساڵ پێش زایین)، شارستانیەتی ئێبەرمۆری (٢١ ھەزار ساڵ پێش زایین). [١٣]
لە سەردەمی بەردی ناوەڕاستدا لە نێوان ساڵانی ٢٠ ھەزار بۆ ٥ ھەزار پێش زایین، جوگرافیای مەغریب زیاتر لە ساڤانا دەچوو نەک سروشتی وشکی ئەمڕۆ. [١٤] لە کاتێکدا زۆر شت لەبارەی نیشینگەکان لە مەغریب لەو ماوەیەدا نازانرێت، ھەڵکۆڵینەکان لە شوێنەکانی دیکەی مەغریب ئاماژەن بۆ زۆری دارستانەکان، کە گونجاون بۆ ڕاوچییەکان و کۆکەرەوەکانی بەرووبووم لە سەردەمی بەردی ناوەڕاست، وەک کولتوری قیبتییەکان.[١٥]
لە سەردەمی بەردینی نوێدا لە ساڤانا نیشتەجێ بوو و کولتوری ڕاوچی و شوانەکان گەشەی کرد تا ناوچەکە لە ساڵی ٥٠٠٠ پێش زایین لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا دەستی بە وشکبوونەوە کرد. ناوچە کەنارییەکانی مەغریب لە سەردەمی بەردینی نوێدا بەشداربوون لە دروستکردنی گۆزە، کە لەو کاتەدا لە سەرانسەری دەریای ناوەڕاستدا باو بوو. ھەڵکۆڵینە شوێنەوارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماڵیکردنی مانگا و کشتوکاڵ و ھەروەھا دروێنەکردن لەم ماوەیەدا دەستیپێکردووە.[١٦] [١٧]
بوومەلەرزەی ٨ی ئەیلوول
[دەستکاری]بوومەلەرزەی بەھێزی شەوی ھەینی ٨ی٩ی ٢٠٢٣ بە گوڕی ٦.٨‒٧ کە ناوەڕاستی مەغریبی ھەژاند و بووە جێی پرسیار چونکە لە ناوچەیەکدا ڕوویدا کە لە دەیەکانی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی وا بەھێزی بەخۆیەوە نەبینیبوو، ھەروەھا ئەو زیانە زۆرە مرۆیی و ماددیانەی کە یەک لە دوای یەک ڕوویاندا ئاماژەن بۆ بەھێزی ئەم بوومەلەرزەیە لە ناوچەی مەغریبی کە ناسراوە بەوەی دوورە لە پشتێنەی بوومەلەرزە.
ئێوارەی یەکشەممە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆیی مەغریب ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە وڵاتەکەی ھەژاندووە بۆ ٢١٢٢ کوژراو و ٢٤٢١ بریندار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری لە پێشبڕکێدان لەگەڵ کاتدا بۆ گەڕان بەدوای ئەگەری ڕزگاربووان.
بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لەو ناوچانەی کە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ڕوویانداوە، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان و دوورەدەستەکان. سروشتی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کارەکانی تیمەکانی فریاگوزاری قورس کرد بەھۆی دووری و سەختی گەیاندنی ئامێرە پێویستەکان.
ئەو بوومەلەرزەیەی کە درەنگانی شەوی ھەینی بەشێکی مەغریبی گرتەوە، وێرانکارییەکی بەرفراوانی لە شارۆچکە و گوندەکانی شانشینی مەغریبدا بەجێھێشت و دیمەنی داروپەروو و درز لە ماڵ و شەقامەکاندا دەرکەوتن لەکاتێکدا تیمەکانی فریاگوزاری بە ئەگەری دۆزینەوەی ڕزگاربوواندا دەگەڕێن.
ڕووانگەی بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، یەکشەممە کە دەکاتە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣ لە دووری ٧٧ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای شاری مەراکشەوە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمار کراوە.[١٨] [١٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Ethnic groups». World Factbook. Central Intelligence Agency. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «Morocco». International Monetary Fund. لە ٦ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ نەسیری، موژگان (٢٠١٦). جوگرافیا. تاران: ئەنجامی کتێب. ISBN 978-964-415-206-1.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Richard J.A. Talberts, Barrington Atlas of the Greek and Roman World - p. 457
- ^ انظر ويكي مصدر: دستور موريتانيا
- ^ ئ ا Morocco in the Sixteenth Century. Longman. 1981. p. 18.
{{cite book}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|authors=
(یارمەتی) - ^ Nussbaum, Louis Frédéric et al. (2005).
- ^ "موضع غروب الشمس.
- ^ «Regions of Morocco». لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «'The general belief of the world': Barbary as genre and discourse in Mediterranean history». European Review of History: Revue européenne d'histoire. 19 (1). 2012. doi:10.1080/13507486.2012.643607.
- ^ «Die „Seeräuberei der Barbareskenstaaten" im Lichte des europäischen und islamischen Völkerrechts». Verfassung und Recht in Übersee / Law and Politics in Africa, Asia and Latin America. 39 (1). 2006. JSTOR 43239304.
- ^ Ghosh، Pallab (7 June 2017). «'First of our kind' found in Morocco».
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ موقع الحكومة المغربية
- ^ 1984 D. Lubell.
- ^ D. Rubella, Environmentalism and Pi Paleolithic economies in the Maghreb (c. 20,000 to 5000 B.P.), in, J.D. Clark & S.A. Brandt (eds.
- ^ تاريخ المغرب تحيين وتركيب - محمد القبلي (بە Arabic). لە ڕەسەنەکە لە 9 يناير 2020 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Découverte d'Acheuléen ancien dans la carrière Thomas I à Casablanca et problème de l'ancienneté de la présence humaine au Maroc». Comptes Rendus de l Académie des Sciences - Series II. 308. 1989-01-01.
- ^ https://1-a1072.azureedge.net/news/liveblog/2023/9/10/%d8%a3%d9%83%d8%ab%d8%b1-%d9%85%d9%86-%d8%a3%d9%84%d9%81%d9%8a-%d9%82%d8%aa%d9%8a%d9%84-%d8%a8%d8%b2%d9%84%d8%b2%d8%a7%d9%84-%d8%a7%d9%84%d9%85%d8%ba%d8%b1%d8%a8-%d9%88%d8%aa%d9%88%d8%a7%d8%b5%d9%84
- ^ https://1-a1072.azureedge.net/politics/2023/9/9/%d9%83%d9%8a%d9%81-%d8%ad%d8%b5%d9%84-%d8%b2%d9%84%d8%b2%d8%a7%d9%84-%d8%a7%d9%84%d9%85%d8%ba%d8%b1%d8%a8%d8%9f-%d9%88%d9%84%d9%85%d8%a7%d8%b0%d8%a7-%d9%83%d8%a7%d9%86
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەغریب تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- وڵاتەکانی ئەفریقا
- پاشایەتییە دەستوورییەکان
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی فەڕەنسی ئاخێو
- ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی عەرەبی ئاخێو
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٥٦
- مەغریب
- دەوڵەتانی ئەندامی یەکێتیی ئەفریقا
- مێژووی مەغریب
- دەوڵەتە ئیسلامیەکان