ئیسپانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Reino de España
شانشینی ئیسپانیا
پایتەختمەدرید
40°26′N 3°42′W / 40.433°N 3.700°W / 40.433; -3.700
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان ئیسپانی
دەوڵەت شانشینی پەرلەمانی
 -  شای ئیسپانیا شا فلیپی شەشەمی ئیسپانیا
 -  سەرۆکی حکومەت پێدرۆ سانچێز
ڕووبەر
 -  ٥٠٤٠٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥١)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٥" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٤٧٬٤١٥٬٧٥٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ٢٠١٠ ٤٦٠٣٠١٠٩ 
دراو یۆرۆ € (EUR)
ناوچەی کاتی UTC+١
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .es

شانشینی ئیسپانیا (بە ئیسپانی :España) کە دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەورووپاوە، نزیکەی ٨٥٪ی نیمچە دوورگەی ئیبریای داگیر کردووە. تەنگەبەری جیبلارتار لە کیشوەری ئەفریقا جیا دەکاتەوە، و زنجیرە چیای پێرینیە بە کیشوەری ئەوروپاوە دەیبەستێتەوە. ئیسپانیا ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پورتوگال، ھەروەھا لە باکوری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ فەڕەنسا و ئەندۆرا؛ ھەموو سنورەکانی تریشی سنوری ئاوین. لە ڕۆژھەڵات و باشووریدا دەکەوێتە کەناری دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای بالیار، لە باکورەوە دەکەوێتە کەناری زەریای ئەتڵەسی، و کەنداوی بەسکای یان گاسکۆنیا؛ ھەریەک لە دوورگەکانی بالیار لە دەریای ناوەڕاست و دوورگەکانی کەناری لە زەریای ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان، و ھەروەھا کێشەی لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی سەبتە و مەلیلە.

جوگرافیا[دەستکاری]

ڕووبەری ئیسپانیا دەگاتە نزیکەی نیو میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە؛ بەمەش دەبێتە سێیەم وڵاتی ئەوروپی لە ڕووی ڕووبەرەوە. لەگەڵ ھەریەکە لە پورتوگال و ئەندۆرا بەشداری دەکەن لە پاراستنی جبل تاریقی بەریتانی، چونکە ھەموویان دەکەونە دوورگەی ئیبریاوە. زۆربەی بەرزایی و شاخەکانی ئیسپانیا بەگشتی دەکەونە ناوەڕاست و باکوری وڵات، زنجیرە چیای (پێرینیە) سنووری سروشتیی لەگەڵ (فەڕەنسا) پێکھێناوە و ھەردوو وڵاتی لە یەکتری جیا کردۆتەوە، و لوتکەی (تیدە Teide=) دەکەوێتە دوورگەکانی (کەناری) و بەرزیبەکەی دەگاتە ٣٬٧١٨م، و بەرزترین لووتکە چیایە لەئیسپانیا. ھەروەھا شاخی (مۆلھاسین Mulhacén=) کە دەکەوێتە زنجیرەچیای (سییرا نیفادا) ی باشوور بەرزترین بەرزاییی سەر وشکایی‌ب ئیسپانیایە کە بەرزیبەکەی دەگاتە (٣٬٤٨٢) م، درێژترین ڕووبەر لەوپەڕی باکورەوە تا دەگاتە باشووری ئیسپانیا (٨٥٦)کم، لە کاتێکدا لەوپەڕی ڕۆژھەڵاتەوە درێژییەکەی تا ڕۆژاوا (١٠٢٠) کم. کەنارەکانی باشووری بەزۆری کەنداو جیا دەکرێتەوە و گرنگترینیان کەنداوی (قادس) ە.

گرنگترین ڕووبارەکانی ئیسپانیا بریتین لە: دویرۆ و تاجۆ و ئیبرۆ و جوادلکفیر و جوادیانا.

ئاو و ھەوای دەریای ناوەڕاست لە زۆربەی ناوچەکانی ئیسپانیا بەدی دەکرێت کە زستانەکەی مامناوەندە و ھاوینەکەی گەرمە. لە زۆربەی وەرزەکانی ساڵ بەفر شاخەکانی پێرینیە و سییرا نیفادا داپۆشیوە.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیسپانیا ٤٧٫٠٦٦٫٤٠٢ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٦٥ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤١٫٨ ساڵە. ھەروەھا ٧٨ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

ئیسپانییەکان زۆرینەی دانیشتووانی ئەم وڵاتەن، و چەند کەمینەیەکیش ھەن لەو وڵاتە وەک باسکەکان و گالیزیییەکان.

زمان[دەستکاری]

زمانی ئیسپانی زمانی فەرمییە لە گشت وڵاتدا؛ لە کاتێکدا زمانەکانی کاتالانی، گالیزی و باسک فەرمین لە ھەندێک ناوچەدا، و زمانەکانی ئاراگۆنی و ئارانی کەمتر بڵاون، و تەنھا ژمارەیەکی دیاریکراو لە ئیسپانیەکان بەکاریان دەھێنن. زمانی ئیسپانی لە بنچینەدا پێی دەگوترێت کاستی کە زمانی نیشتیمانیی کاستیلییەکانە، و وا پێدەچێت کە لە (کۆردییرا) و گەشەی کردبێت و سەرچاوەی گرتبێت. دوای ڕزگاربوونی ئەم ناوچەیە کە دەکەوێتە باکوور لەسەدەکانی (٨) و (٩) ی زایینی، زمانی (کاستی) لەھەموو باشووری ئیسپانیا پەرەی سەند و جێگەی ئەو زمانانەی گرتەوە کە (مەغریبی) یەکان قسەیانە پێدەکرد لەو ناوچەیە، وەک زمانی عەرەبی. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی ئەم زمانانە پلە بە پلە پەرە بسێنن و خەڵکی تێیان بگەن، و لە کۆتاییدا بە زمانی (ئیسپان) ی ناسرا. لە ئیسپانیدا وشەی (کاستیانۆ) زۆربەی جار بەکار دەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەزمانی ئیسپانی، لەتەنیشت وشەی ئیسپانی (español).

ئایین[دەستکاری]

ئایین لە ئیسپانیا
کاتۆلیکی
  
٧١٪
بێ ئایین
  
٢٤٫١٪
ئیسلام
  
٥٫٢٪
ئایینەکانی تر
  
٢٫٧٪
بێ وەڵام
  
١٫٩٪
سەرچاوە:[٢]

نزیکەی ٧١٪ دانیشتووانی ئیسپانیا مەسیحی کاسۆلیکین، پرۆتێستانت، ئیسلام و جوولەکەش ئایینی کەمینەن لە ئیسپانیا[٣]

جەژن و پشووەکان[٤][دەستکاری]

  1. پشووی فەرمی (سەری ساڵی زایین) ییە (یەکەم رۆژی کانوونی دووەم)
  2. فێستیڤاڵی مەسیحی (٦ ی کانونی دووەم)
  3. جەژنی خواناس و پیاوچاک جۆزف (١٩ ی ئازار)
  4. ڕۆژی قیامەت، جەژنی کرێکاران (١ ی ئایار)
  5. جەژنی ئەستەر یان ڕۆژی قیامەت
  6. رۆژی نیشتیمانی (١٢ ی تشرینی یەکەم)
  7. جەژنی ھەموو خواناسان (١ ی تشرینی دووەم)
  8. ڕۆژی دەستوور (٦ ی کانونی یەکەم)
  9. شەو و رۆژی لەدایک بوونی شکۆدار و مەزن (٢٥ – ٢٦ی کانونی یەکەم).

مێژوو[دەستکاری]

ئامێرە بەردینیەکان و وێنەی ئەشکەوتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مرۆڤ زیاتر لە ١٠٬٠٠٠ ساڵە لە نیمچەدوورگەی ئیبریادا نیشتەجێیە، فینیقیەکان چەند شارێکیان لەسەر کەنار ئاوەکانی ئیسپانیا بنیات ناوە، دوایی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ئەم شارانەی گرتەخۆ، تا (قوتە خۆرئاوایەکان) (Visigoth) داگیریان کرد نزیکەی ساڵی (٤٥٠) لەکاتی ڕاماڵینی ھۆزە جیاوازەکانی (بەربەر) لەم ناوچەیە کە سەر بەئیمپراتۆریەتی (ڕۆمان) ی بوون، کە (قوتە خۆرئاوایەکان) ھۆزەکانی (وەندال) ی بەربەریان دەرکرد بۆ باکوری (ئەفریقا)، مسوڵمانەکانیش بە سەرکردایەتی تاریقی کوڕی زیاد ساڵی (٧١١) زایینی ئیسپانیان گرت، لەشەڕی دۆڵی (لکە) بەسەر ھێزەکانی (قوت) دا سەرکەوتن‌و چوونە ناو زۆرینەی خاکی (ئیسپانیا) وەو خستیانە ژێر دەسەڵاتی خەلافەتی (ئەمەوی)، دەسەڵاتی (ئەمەوی) یەکان بەردەوام بوو لە (ئەندەلوس) تا دەوڵەتی (ئەمەوی) ڕووخا، پاشای مسوڵمانان (ئەندەلوس) ی بەش بەش کردو ھەڵمەتی ڕاماڵین‌و دەرکردن بەچڕی دەستی پێکرد لەلایەن مەسیحیەکانی (ئیبیریا) و، وایان لێک دەدایەوە کە جەنگی (خاچی پیرۆز) ە دژی مسوڵمانان، (ئەندەلوس) یەکان (مورابیت)ەکان و دوای ئەوانیش (موەحید)ەکان یارمەتیان دان بۆ بەرگرتن لەھێرشی مەسیحیەکان، پاشان ئەوەی (موەحید)ەکان لەجەنگی (عقاب) دا دۆڕان، شارەکانیان یەک لە دوای یەک لەدەستدا، لە ھەموو (ئەندەلوس) مسوڵمانەکان تەنھا (غەرناتە) و دەوروبەریان لەدەستدا مایەوە.

ھەردوو تاجی (ئەراگۆن وکاستیا) یەکیانگرت تا شانشینی ئیسپانیا پێک بھێنن، شانشینی (ڤالینسیە) بوو بەئەندامی شانشینی ئیسپانیا، شانشینی (کاستیا) و شانشینی (لیۆن) و شانشینی (ئەراگۆن) یەکیان گرت، ھەروەھا شا (فیرناندۆ)و شاژنە (ئیزابێلا) توانیان دەست بەسەر شانشینە عەرەبیەکاندا بگرن لە (ئەندەلوس) یەک لەدوای یەک، تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی مسوڵمانان دواھەمین بنکەی خۆیان لەدەستدا لەسەر دەستی ئەوان کە (غەرناتە) بوو لە ساڵی (١٤٩٢) زایینی، شانشینی (غەرناتە) دوو سەدەو نیو دەسەڵاتی ھەبوو، تا لە ساڵی (١٤٩٢) لەناوچوو، ئەمە ساڵێکی مێژوویی بوو بۆ ئیسپانیەکان‌و شاو شاژنە (ئیزابێل)، کە لەو کاتەدا (کۆلۆمبس) یش دونیایەکی فراوانی دۆزیەوە لەدەوروپشتی ئیسپانیاو شاژن بەم ھۆیەوە ھەیبەت و ھێزی پەیداکرد لەنێوان ھەردوو سەدەی (١٦) و (١٧) ەھەم، ھەروەھا دوای ئەوەی کە فلیپی دووەم چووە سەر تەختی ئیسپانیا، ئیسپانیا بوو بە بەھێزترین دەوڵەت لە جیھاندا، لەڕووی ئابووریەوە بەھێز بوو، دانیشتوانی ئیسپانیا لەکۆتایەکانی سەدەی (١٥)ەھەم گەیشتە نزیکەی (٩) میلیۆن کەس.

لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٥، خوان کارلۆس[٥] شای ئیسپانیا دوای مردنی (فرانسیسکۆ فڕانکۆ) لەنامەیەکدا کە ئاراستەی نەتەوەی ئیسپانیای کرد ڕایگەیاندو بیروڕای خۆی دەرخست بۆ گێرانەوەی دیموکراسی، بەپێی دەستوری ڕاستکراوەو گۆڕاو لە ساڵی ١٩٧٨ ئیسپانیا بوو بەدەوڵەتی یاسایی دیموکراتی و کۆمەڵایەتی لەژێر سیستمێکی شانشینی پەرلەمانی، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و گشتگیریدا بوو لەسەردەمی (فڕانکۆ).

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئیسپانیا دەگاتە ٥٠٥٬٩٩٣ کم²،[٦] و حەوت ھەرێمی و وشکایی ھەیە کە ئەمانەن:

  • میزیتا
  • چیاکانی باکور
  • حەوزی ئیبرۆ
  • پێدەشتە کەنارییەکان
  • حەوزی دۆڵی گەورە
  • دوورگەکانی بلیار
  • دوورگەکانی کەناری

بان یاخود بەرزاییی (میزیتا) بانێکی وشکی گەورەیە؛ زۆربەی ئیسپانیا دادەپۆشێت، و بەشێوەیەکی سەرەکی پێکدێت لەو دەشتانەی کە جیایان دەکاتەوە لەگرد، تەپۆلکە، وچیا نزمەکان. چیا ھەرە بەرزەکان دەکەونە باکوری ڕۆژھەڵات و باشوور، (میزیتا) درێژ دەبێتەوە بۆ خۆراوا تا دەچێتە ناو خاکی (پورتوگال)، لووتکەی (مۆلھاسین) کە دەکەوێتە زنجیرە چیای (سییرا نیفادا) ی باشوور کە بەرزترین بەرزاییی سەر وشکاییی ئیسپانیایە بەرزییەکەی دەگاتە (٣٬٤٨٢) م. خاکی سوور یان قاوەیی مەیلەو زەرد زۆربەی ناوچەکانی ئەم ھەرێمەی داپۆشیوە و ناگونجێت بۆ کشتوکاڵکردن. دارستانەکان لەسەر چیا و تەپۆلکەکاندا گەشە دەکەن و لە دەشتەکانیشدا جگە لە درەختی بچووک و بێکەڵک و ڕووەکی گوڵدار ھیچی تر نابینرێت، و لە زەوی و خاکی بەرزی (میزیتا) شدا بزن و مەڕ بەخێو دەکرێن. زۆربەی ڕووبارەکانی ئیسپانیا لەخاکی (میزیتا) و ھەڵدەقوڵێن، ڕووباری (تاجۆ) کە درێژترین ڕووبارە بۆ ماوەی (١٬٠٠٧ کم) بەناو خاکی (میزیتا) ی خۆرھەڵاتدا دەڕوات و بەناو (پورتوگال) دا تێدەپەڕێت؛ پاشان دەڕژێتە زەریای (ئەتڵەسی) یەوە.

ئاو و ھەوا[دەستکاری]

(میزیتا) و ناوچەکانی تری ئیسپانیا خاوەنی کەش و ھەوایەکی وشک و خۆرەتاون بەدرێژایی ساڵ، زۆربەی ناوچەکانی ئیسپانیا ھاوینەکەیان گەرم و زستانەکەیان ساردە، پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بۆ سەرووپلەی (٢٧°) سەدی لە مانگی (یۆلیۆ)، و لەھەموو مانگەکانی تر گەرمترە، لە مانگی (یەنایەر) بۆ پلەیەک بۆ خوار (سفر) ی سەدی نزم دەبێتەوە، ئەم مانگە لەھەموو مانگەکانی تر ساردترە، ھاوین و زستانی وشکە، ڕەشەبا بەشێوەیەکی ھەمیشەیی خاکەکەی وشک دەکاتەوە، ناوچە سەخت‌و ھەڵدێری چیا بەرزەکان لەکاتی زستاندا بەستەڵەک و سەھۆڵ دایان دەپۆشێت. زستانی باراناوی و لەگەڵ ھاوینی گەرمی وشکی خۆرەتاو لەپێدەشتە کەناریەکان و دورگەکانی (بلیار) بەدوای یەکدا دێن، بەدەگمەن پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ (٤°) پلەی سەدی، لەکاتێکدا پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی (٢٧°) سەدی لەمانگی (یۆلیۆ)، لەم ناوچەیەدا باوبۆرانی باراناوی بەخوڕو ماوەکورت بۆتە دیاردەیەکی ئاسایی لەزستاندا، بەڵام وشکی ھاوین لەھەندێک ناوچەدا بۆ ماوەی سێ مانگ درێژە دەکێشێت، وەرزی ھاوینی خۆرین‌و زێرین بەملیۆنان گەشتیار بۆ دوورگەکانی (بلیار) پەلکێش دەکات، ھەروەھا بۆ ناوچە سەوزەکان (کۆستا برافا و کۆستا دل سۆل) و سەرەڕای ناوچە گەشتیارەکانی تری کەناری دەریای (ناوەڕاست) کە چەندین گەشتیار ڕووی تێدەکەن. ھەروەھا تەمومژ زیاتر ناوچەکانی کەنار دەریا دادەپۆشێت، لەزستاندا لەھەموو ناوچەکانی تر زۆرتر بارانی لێدەبارێت، شاخە بەرزەکان بەستەڵەک‌و شەختەیەکی چڕ بەخۆوە دەگرن، بەشێوەیەکی دەگمەن پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ (٤°) پلەی سەدی لە مانگی یەنایەر و بەشێوەیەکی دەگمەن پلەی گەرمی بۆ سەروو °٢١ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە لەمانگی یۆلیۆ.

ڕامیاری[دەستکاری]

بەپێی دەستوری ساڵی ١٩٧٨، ئیسپانیا بوو بە دەوڵەتێکی یاساییی دیموکرات و کۆمەڵایەتی لەژێر سیستەمێکی شانشینیی پەرلەمانی. ئیسپانیا پێشتر لەژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و گشتگیریدا بوو لەسەردەمی (فرانکۆ)، پادشایی لە ئیسپانیا پۆستێکی شکۆداری و فەخرییە، و ھیچ دەسەڵاتێکی نییە؛ سەرۆک وەزیران دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی وڵاتە.

پەرلەمان[دەستکاری]

پەرلەمانی ئیسپانی (Cortes Generales) دابەش دەبێت بۆ دوو ئەنجومەن:

  • ئەنجومەنی پیران (Senado): ژمارەی ئەندامانی دەگاتە (٢٥٩) ئەندام و (٥١) لەم ئەندامانە ڕاستەوخۆ دادەنرێن یاخود دادەمەزرێنرێن، بەڵام ئەوانی تر گەل ھەڵیان دەبژێرێت.
  • ئەنجومەنی نوێنەران (Congreso de los Diputados): ژمارەی ئەندامانی دەگاتە (٣٥٠) ئەندام ئەم ئەنجومەنەش ھەر (٤) ساڵ جارێک گەل ھەڵیان دەبژێرێت.

ھەروەھا (سەرۆک وەزیر و وەزیر)ەکان لەلایەن پەرلەمانەوە دادەنرێن بەپشتبەستن بەئەنجامی ھەڵبژاردنەکان.

پارتە سیاسییەکان[٧][دەستکاری]

گرنگترین پارتە سیاسییەکانی ئیسپانیا بریتین لە:

  • پارتی گەل (PP)
  • پارتی کرێکارانی سۆشیالیستی ئیسپانی (PSOE)
  • پارتی یەکگرتووی چەپ (IU)
  • پارتی ھاوپەیمانیی دیموکراتیی کەتالۆنیا (CiU)
  • پارتی نیشتیمانیی باسکی (EAJ-PNV)
  • پارتی چەپڕەوی کۆماری کەتالۆنیا (ERC)

دابەشکردنی کارگێڕی[دەستکاری]

ئیسپانیا دابەش دەکرێت بۆ (١٧) ناوچەی کارگێری (Comunidades Autónomas) کە خاوەنی ئۆتۆنۆمی و حوکمی خۆجێین،[٨] کە لەسیستمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت، ھەروەھا ئیسپانیا لە ٥٠ پارێزگا پێکدێت،[٩] ھەردوو ناوچەی (سەبتە‌و مەلیلە) سیستمێکی دەسەڵاتی تایبەتیان ھەیە.

  • پێرستی ١٧ ھەرێمە ئۆتۆنۆمییەکەی ئیسپانیا
  1. ھەرێمی باسک (País Vasco)
  2. کانتا بریا (Cantabria)
  3. ئەستۆریاس (Asturias)
  4. جەلیقیە (Galicia)
  5. کەتەلۆنیا (Cataluña)
  6. بەلنسیە یان فەلنسیە (Comunidad Valenciana
  7. مەرسیە (Murcia)
  8. کاستیا لامەنچا (Castilla-La Mancha)
  9. ئێکستری مادۆرا (Extremadura
  10. مەدرید (Madrid)
  11. ناڤارا (Navarra)
  12. ئەراگۆن (Aragón)
  13. قشتالە و لیۆن (Castilla y León)
  14. لاریۆخا (La Rioja)
  15. ئەندەلوس (Andalucía)
  16. ناوچەی ئۆتۆنۆمی دورگەکانی کەناری (Islas Canarias)
  17. ناوچەی ئۆتۆنۆمی دورگەکانی بلیار(Islas Baleares)

گرنگترین شارەکان[دەستکاری]

مەدرید ژمارەی دانیشتوانی ٤٬٠٠٬٣٬١٥٣ کەسە بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٥ و گەورەترین شاری ئیسپانیایە و پایتەختی وڵاتەکەیە، بەرشەلۆنە ژمارەی دانیشتوانی ١٬٥٨٢٬٧٣٨ کەسە بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٣ کە دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست و دووەم شارە لەڕووی ژمارەی دانیشتوان و لەڕووی گرنگیشەوە، شارە گرنگەکانی تریش ئەمانەن:

ئابووری و ژێرخانی ئابووری[دەستکاری]

ئابووریی ئیسپانیا کە پێشتر بە پلەی یەکەم پشتی بەستبوو بە کشتوکاڵ،[١٠] لەم چەند دەیەی کۆتایی گۆڕا بە ئابووریەکی جۆراجۆر و خاوەن گرنگیبەکی تایبەت لە ئەورووپا. دەسھاتی تاکەکەس لە ئیسپانیا بە پلەی چوارەم وڵات دێت لە ڕووی بەرزیی ئاستی دەسکەوتی تاکەکەس لە ئەورووپا بەراورد بەدەسکەوتی گشتیی دەوڵەت. بەشدارە لە یەکێتیی ئەورووپا[١١] لە ساڵی ١٩٨٦ەوە، دوای ئەوەی ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرچاو ئابورییەکەی گەشەی کرد، گرنگترین پیشەسازییەکانی بریتین لە چنین، کەرەسە و مادەی خۆراکی، کانزایی و کیمیایی؛ ئۆتۆمبیل و گشتوگوزار. (فەڕەنسا) و (ئەڵمانیا) گەورەترین ھاوبەش و شەریکی بازرگانی ئیسپانیان. گرنگترین بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیشی بریتین لە (جۆ، سەوزە، میوە، زەیتون، ترێ، چەوەندەری شەکر و مزرەمەنی) یەکان، ھەروەھا لە ڕووی سامانی ماسی و ئاژەڵەوە زۆر دەوڵەمەندە.

لایەنی گواستنەوە و گەیاندن بەشێوەیەکی گشتی باشە؛ ھێڵی شەمەندەفەری سەرەکی لەلایەن کۆمپانیای شەمەندەفەرە حکومییەکانەوە بەڕێوەدەچێت،[١٢] واتە (RENFE). شارەکانی (مەدرید، بەرشەلۆنە، بیلباو و فەلنسیە)، (ئیشبیلیە و بالما دی مایۆرکا) ھێڵی ئاسنینی ژێر زەوی (میترۆ) یان ھەیە، و ھەروەھا (٤٠) شاری ئیسپانیا فڕۆکەخانەی تایبەتی خۆی ھەیە.[١٣] گرنگترین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەھەردوو شاری مەدرید و بەرشەلۆنە[١٤][١٥] دا ھەن، کە بە ١٠ فڕۆکەخانە ھەرە قەرەباڵغەکانی ئەورووپا دەژمێرێن، کۆمپانیای (Iberia) لەئیسپانیا لێپرسراوە لەڕێگە ئاسمانییە نیشتیمانییەکان.

ڕۆشنبیری و فێرکردن[دەستکاری]

بڵابوونەوەی ڕۆشنبیری ئیسپانی دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی فراوانبوونی ئیسپانیا لە سەدەکانی کۆتایی ھەزارەی ڕابردوو، کە ئێستا دەبینین زۆرینەی دانیشتوانی ئەمریکای باشوور بە ئیسپانی قسە دەکەن، ئیسپانی بوو بە یەکێک لەو زمانانەی لە ھەموو جیھاندا بڵاوبووەوە.

سەبارەت بە سیستەمی فێکردن و خوێندنیش ئەوا منداڵ لەتەمەنی ٦ ساڵی دەست بەخوێندن دەکات و تا ١٢ساڵیش بەردەوام دەبێت ئەمەش لە ئاستی سەرەتاییە و لەتەمەنی ١٢ بۆ ١٦ سالیتریش خوێندنی ئامادەییە و سەرجەم ئاستەکان لە خوێندنگا حکوومییەکان بەخۆڕاییە[١٦]

ئەستێرەی ئیسپانیا لە ھونەردا درەوشایەوە، بەتایبەت لەبواری وێنە کێشان لەڕێگەی وێنە کێشی وەک: پابلۆ پیکاسۆ (Picasso) و سلڤادۆر دالی (Dalí) و فرانسیسکۆ دی گۆیا (Goya) و ئەوانی تر.[١٧]

نووسەر و ئەدیبەکانی ئیسپانیا بریتین لە: میگیل دی سێرڤانتس (de Cervantes) و ڕۆسالیا دو کاسترۆ (Castro) کە زۆریان خستە سەر ئەدەبی جیھانی[١٨]

ھەروەھا مۆزەخانەی دیل پرادۆ لە مەدرید بە یەکێک لە گرنگترین مۆزەخانەکان لەسەر ئاستی ئەورووپا دەژمێرێت کە چەندین گەوھەر و لایەنی بەنرخی ھونەری لەخۆ گرتووە[١٩]

خولی ئیسپانی لە تۆپی پێدا بەناوبانگترین خولە لەسەر ئاستی جیھان کە ئەستێرە ھەرە بەناوبانگەکانی جیھان لەوێدا یاری دەکەن[٢٠][٢١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  2. ^ Centro de Investigaciones Sociológicas (April 2012). "Barómetro abril 2012" (PDF). p. 17. Retrieved 15 May 2012.
  3. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Religion_in_Spain
  4. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Public_holidays_in_Spain
  5. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Juan_Carlos_I_of_Spain
  6. ^ http://www.cairochamber.org.eg/Encyclo/-7329851120782708Spain.pdf
  7. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/List_of_political_parties_in_Spain
  8. ^ ھەرێمە خۆجێییەکانی ئیسپانیا، http://en.wikipedia.org/wiki/Autonomous_communities_of_Spain
  9. ^ ٥٠ پاریزگا، http://en.wikipedia.org/wiki/List_of_provinces_of_Spain
  10. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Economic_history_of_Spain
  11. ^ ئیسپانیا ئەندامە لە یەکێتیی ئەورووپا، http://europa.eu/about-eu/countries/member-countries/spain/index_en.htm
  12. ^ شەمەندەفەر لە ئیسپانیا، http://www.eurail.com/trains-europe/trains-country/trains-spain ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ http://www.skyscanner.net/flights-to/es/airlines-that-fly-to-spain.html
  14. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 29ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ http://www.aena-aeropuertos.es/csee/Satellite/Aeropuerto-Barcelona/en/ ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ سیستەمی خوێندن لە ئیسپانیا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Augustی 2013. Retrieved 29ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  17. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 19ی Augustی 2013. Retrieved 29ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٩ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ http://www.newadvent.org/cathen/03543a.htm
  19. ^ مۆزەخانە، http://www.fodors.com/world/europe/spain/madrid/review-101137.html ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 29ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ http://espnfc.com/league/_/id/esp.1/spanish-la-liga?cc=4716

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  1. ماڵپەڕی حکوومەتی ئیسپانیا
  2. ماڵپەڕی بنەماڵەی شای ئیسپانیا
  3. ماڵپەڕی فەرمی گەشتیاری
  4. ماڵپەری ئەنجومەنی نوێنەران (پەرلەمان)ی ئیسپانیا ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.