دیناری عێراقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیناری عێراقی
دينار عراقي
پارەی کاغەزی ٢٥٫٠٠٠ دینار
پارەی کاغەزی ٢٥٫٠٠٠ دینار
کۆدی ISO 4217 IQD
بانکی ناوەندی بانکی ناوەندی عێراق
ماڵپەڕ www.cbi.iq
بەکارھێنەر(ان)  عێراق
ئاوسانی پارە ١٫٦٦٪
سەرچاوە بانکی ناوەندی عێراق؛ حوزەیرانی ٢٠١٠
Subunit
١/١٫٠٠٠ فلس

فلسەکان = ٢٥ و ٥٠ و ١٠٠
دینارەکان = ٥٠، ٢٥٠، ٥٠٠، ١٫٠٠٠، ٥٫٠٠٠، ١٠٫٠٠٠ و ٢٥٫٠٠٠

نیشان د. ع

دیناری عێراقی (کۆدی ئایزۆ: IQD) ئەو دراوەیە لە تەواوی پارێزگاکانی وڵاتی عێراق بەکاردەھێنرێت، کە لە بانکی ناوەندی عێراقی ئەم دراوە لە چاپ دەدرێت.

وێنەی دراوەکە[دەستکاری]

لەپێشوودا لەژێر دەسەڵاتی حیزبی بەعس زۆرتر لە نیوەی وێنەکان وێنەی سەرۆکی لە سێدارە دراوی عێراقی سەددام حوسێنی لەسەر بووە، بەڵام دوای گرتنی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣ و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی جۆر و وێنەکانی دراوەکە گۆڕانکاری زۆریان لەسەر کرا.

دراوی ئێستا[دەستکاری]

دیناری نوێی عیراقی
وێنە نرخ ڕەنگی سەرەکی تایبەتمەندییەکان
شێوە دواوەی شێوە دواوەی
پەنجا دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٣ دەرکرا. مۆر کۆگا سایلۆ لە باشوور لە پارێزگای بەسرە دار خوورما
دووسەد و پەنجا دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٣ دەرکرا. شینی کاڵ ئەستێرەلاب شوێنەوارێکی سامەڕا
پێنج سەد دینار لە ساڵی ٢٠٠٤ دەرکرا. شین و سەوز بەنداوی دوکان لە سلێمانی کەڵەگای بەرز
ھەزار دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٤ دەرکرا. قاھوەیی وێنەی ئەو دینارە کۆنەی کە لەسەردەمی خەلیفەکانی ئیسلام بەکارھاتووە قووتابخانەی مستنتەرییە
پێنج ھەزار دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٣ دەرکرا. شین و مۆر تاڤگەی گەلی عەلی بەگ کە لە پارێزگای ھەولێرە قەڵای ئەخەیزەر
دە ھەزار دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٣ دەکرا. سەوز ئیبن ئەلھەیسەم منارەی حەدبا لە پارێزگای مووسڵ
بیست و پێنج ھەزار دیناری عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٣ دەرکرا. سوور جووتیارێکی کورد کە گەنمی ھەڵگرتووە پاشای کۆنی عێراق حامووڕابی

سەرچاوەکان[دەستکاری]