پێغەمبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێغەمبەر لە زمانی کوردیدا، بەکەسێک دەوترێت کە هەڵگری پەیامێکی خوایی بێت، دەتوانین نێردراوی خوا، پەیامبەری خوا وەکوو هاوواتای ئەم نازناوە بەکاربهێنین. لەئایینەکانیشدا ئەرکی پێغەمبەر گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە خوا لەڕێگەی سروشەوە پێیدەگەیەنێت.[١] ئایینە جیاجیاکان تێڕوانینی جیایان هەیە لەسەر پێغەمبەر و کاری گەیاندنی پەیامەکەی.

پێغەمبەر لە ئایینەکاندا[دەستکاری]

ئایینی ئیسلام[دەستکاری]

لە ئایینی ئیسلامدا پێغەمبەرانی خوا هەموویان مرۆڤ بوون و خوا لە ناو گەلەکانی خۆیاندا هەڵیبژاردوون و کردونیە پێغەمبەر، هیچیان لە فریشتە نەبوون، بەڵکو هەموویان لە مرۆڤ بوون وەک لە قورئاندا هاتووە:(بڵێ من تەنها مرۆڤێکم لە ئێوەو ئەوەیە کە وەحیم بۆ هاتووه).[٢] واتە: بەوەی کە من نیگام بۆ هاتووەو بومە پێغەمبەر لە بەشەریەت و مرۆڤایەتی خۆم نەکەوتووم، بەڵکو کەسێکیم وەک ئێوەو لە خۆتانم.[١][٣]

ئایینی جوولەکە[دەستکاری]

لە ئایینی جوولەکەدا پێغەمبەر کەسێکی هەڵبژێردراوی خوایە، کە نوێنەرایەتی خوا دەکات و قسەکانی ئەو دەڵێتەوە[٤]، تەنانەت بە کەسی قسەکەر ناوی دەبەن..

ئایینی مەسیح[دەستکاری]

لای مەسیحییەکانیش هاوواتایە، پێغەمبەر کەسێکە کە پەیامێکی خوایی بۆ هاتبێت و بیگەیەنێت بە خەڵکی.[٥] ئەو پەیامە بە پەیامێکی پیرۆز ناودەبەن و کەسەکەش کە بە پێغەمبەر ناودەبرێت کەسێکی پیرۆزە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا پێغه‌مبه‌ران كه‌سانێكی ئاسایین و له‌ مرۆڤن - دەنگی ئیسلام ٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ قورئان - سورەتی الکهف ئایەتی ١١٠ ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ قورئان - سورەتی الاسراء ئایەتی ٩٤ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ p.1571, Alcalay. A more accepted translation of this Hebrew word is derived from an Akkadian word "nabu," meaning to call. The Hebrew "navi" has a passive sense and means "the one who has been called" (see HALOT, p.661)
  5. ^ وەک لە Samuel 9:9 باسکراوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. پێناسەی پێغەمبەر
  2. پێشەکییەک لەسەر پێغەمبەران