دەوڵەتی فەلەستین
دەوڵەتی فەلەستین Dewletî Felestîn
[ئ] دولة فلسطين (عەرەبی) Dawlat Filasṭīn |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: "فدائي" "Fida'i"[١] "قوربانیدەر" |
||||||
| ||||||
گەورەترین شار | شاری غەززە | |||||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | |||||
ناوی هاووڵاتی | فەلەستینی | |||||
دەوڵەت | حکوومەتی ناوەندی نیمچە کۆماری[٢] | |||||
- | سەرۆک | مەحموود عەباس | ||||
- | سەرۆک وەزیران | محەممەد ئەشتیا | ||||
دامەزران | ||||||
- | ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی | ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ | ||||
- | ناکۆکی سەروەری لەگەڵ ئیسرائیل | ململانێی ئیسرائیل-فەلەستین[ب][٣][٤] | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٦٫٠٢٠[٥] کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٣یەم لە جیھاندا) ٢٫٣٢٠ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ٣.٥[٦] | ||||
- | کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئوردن | ٥٫٦٥٥ کیلۆمەتر2 | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠٢٣ | ٥٫٤٨٣٫٤٥٠[٧] (١٢١یەم) | ||||
- | چڕی | ٧٣١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ١٫٨٩٥کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
Gini (٢٠١٦) | ٣٣.٧ | |||||
HDI (٢٠١٩) | ٠.٧٠٨ (١١٥یەم) | |||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd/mm/yyyy | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ps | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +970 |
دەوڵەتی فەلەستین دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیا. بە فەرمی لەلایەن ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینەوە بەڕێوەدەبرێت و بانگەشەی کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە دەکات. بەڵام ئەو خاکەی کە بانگەشەی کردووە لە دوای جەنگی شەش ڕۆژە ساڵی ١٩٦٧ەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.[٨][٩] لە ئەنجامی ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ لە ساڵانی ١٩٩٣–١٩٩٥، کەناری ڕۆژاوا لە ئێستادا دابەشکراوە بەسەر ١٦٥ ناوچەی فەلەستین کە لە ژێر دەسەڵاتی بەشێکی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین دان، ئەوەی دەمێنێتەوە کە ٢٠٠ شوێنی نیشتەجێبوونی ئیسرائیلی تێدایە، لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی ئیسرائیلدایە. کەرتی غەززە لەلایەن کۆمەڵەی ئیسلامیی چەکداریی حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت و لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لەلایەن میسر و ئیسرائیلەوە گەمارۆی درێژخایەنیان بۆ کراوە.
وشەزانی
[دەستکاری]ھەرچەندە چەمک و پانتایی جوگرافیای ناوچەی فەلەستین بە درێژایی مێژوو جیاواز بووە، بەڵام ئێستا وا سەیر دەکرێت کە لە دەوڵەتی نوێ ئیسرائیل و کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە پێکھاتووە. بەکارھێنانی گشتی زاراوەی «فەلەستین» یان زاراوەی پەیوەندیدار بەو ناوچەیەی کە دەکەوێتە گۆشەی باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوین لە تەنیشت سووریاوە لە سەردەمی یۆنانی کۆنەوە بە شێوەیەکی مێژوویی بەکاردەھێنرا، ھێرۆدۆت یەکەم مێژوونووس بووە کە لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین نووسیوویەتی. لە مێژووی خۆیدا «ناوچەیەک لە سووریا، بە ناوی فەلەستین». پێدەچێت زاراوەی «فەلەستین» (بە زمانی لاتینی: Palæstina) زاراوەیەک بووبێت کە لەلایەن یۆنانییە کۆنەکانەوە داڕێژراوە بۆ ئاماژەدان بەو ناوچەیەی کە فەلەستینییەکان داگیریان کردووە، ھەرچەندە ڕاڤەی دیکەش ھەن.[١٠][١١][١٢]
زاراوە
[دەستکاری]«فەلەستین»، «دەوڵەتی فەلەستین» و «خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین» بەکاردەھێندرێت. بە تایبەتی زاراوەی «خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین» بە گشتی ئاماژەیە بۆ ئەو ناوچەیە جوگرافییەی خاکی فەلەستین کە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ەوە داگیری کردووە. ئاماژەیە بۆ ئەو خاکەی کە دەوڵەتی فەلەستین بانگەشەی دەکات.[١٣]
دانپێدانانی نێونەتەوەیی
[دەستکاری]دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن ١٤١ ئەندام لە کۆی ١٩٣ ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانیپێدانراوە و لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پێگەی دەوڵەتی چاودێری نا ئەندامی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەدەستھێناوە.[١٤][١٥][١٦]
لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بە دەنگی ١٣٨-٩ (بە ٤١ کەسی بێلایەن و ٥ کەسی ئامادەنەبوو)، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی ٦٧/١٩ی پەسەند کرد، کە پێگەی فەلەستین لە «قەوارەیەکی چاودێر»ەوە بۆ «دەوڵەتێکی چاودێری نائەندام» لە ناو سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، کە وەک دانپێدانان بە سەروەری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین وەسف کرا. پێگەی فەلەستینی نوێ ھاوتایە لەگەڵ پێگەی کورسی پیرۆز. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگەی بە فەلەستین دا کە نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوی «نێردەی چاودێری ھەمیشەیی دەوڵەتی فەلەستین بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان» دابنێت و فەلەستین ڕێنمایی بۆ دیپلۆماتکارەکانی دەرکرد کە بە فەرمی نوێنەرایەتی «دەوڵەتی فەلەستین» بکەن، لەبری دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، یۆچول یۆن، بەرپرسی پرۆتۆکۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند کە «ناونیشان»ی دەوڵەتی فەلەستین «دەبێت لە لایەن سکرتاریەت لە ھەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەکاربھێنرێت»، بەمەش دان بەوەدا نرا کە ناونیشانی «دەوڵەتی فەلەستین» ناوی فەرمییە بۆ دەوڵەت بۆ ھەموو مەبەستەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، یاداشتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی زاراوەیەکی گونجاوی کرد بۆ بەکارھێنان دوای بڕیارنامەی ٦٧/١٩ی ئەنجومەنی گشتی. لێرەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھیچ بەربەستێکی یاسایی نییە بۆ بەکارھێنانی ناوی فەلەستین بۆ ئاماژەکردن بە ناوچەی جوگرافیای خاکی فەلەستین. لە ھەمان کاتدا ڕوونکرایەوە کە ھیچ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەردەوامبوونی بەکارھێنانی زاراوەی «خاکی داگیرکراوی فەلەستین، بە قودسی ڕۆژھەڵاتیشەوە» یان ھەر زاراوەیەکی دیکە کە ڕەنگە ئەنجومەن بە شێوەیەکی ئاسایی بەکاریبھێنێت. تا ٣١ی تەمموزی ٢٠١٩، ١٣٨ (٧١.٥٪) لە کۆی ١٩٣ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە. بەڵام زۆرێک لەو وڵاتانەی دان بە دەوڵەتی فەلەستین نادەن، و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین وەک «نوێنەری گەلی فەلەستین» دەناسێنن. دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستینەوە دەسەڵاتی پێدراوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی حکوومەتی دەوڵەتی فەلەستین.[١٧][١٨][١٩][٢٠]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریnaming
نەدراوە - ^ The Palestinian Declaration of Independence proclaims the "establishment of the State of Palestine on our Palestinian territory with its capital Jerusalem (Al-Quds Ash-Sharif)." Israel exercises de facto control over Jerusalem, but neither state’s claims to Jerusalem are widely recognized by the international community. is the administrative capital where government institutions and foreign representative offices are located, while most countries maintain their embassies to Israel in Tel Aviv.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریcontrol
نەدراوە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Palestine» (includes audio). nationalanthems.info. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Declaration of Independence (1988) (UN Doc)». State of Palestine Permanent Observer Mission to the United Nations. United Nations. ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «PA Weighs 'State of Palestine' Passport». israelnationalnews.com. Arutz Sheva. ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
A senior PA official revealed the plans in an interview with Al-Quds newspaper. The change to 'state' status is important because it shows that 'the state of Palestine is occupied,' he said.
- ^ «State of Palestine name change shows limitations». AP. 17 January 2013. لە ڕەسەنەکە لە 10 January 2013 ئەرشیڤ کراوە.
Israel remains in charge of territories the world says should one day make up that state.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Table 3, Population by sex, annual rate of population increase, surface area and density» (PDF). Demographic Yearbook. United Nations Statistics Division. 2012. لە 15 October 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 28 January 2018 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «The World Factbook: Middle East: West Bank». cia.gov. Central Intelligence Agency. ٧ی نیسانی ٢٠١٤. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Estimated Population in the Palestine Mid-Year by Governorate,1997-2026». Palestinian Central Bureau of Statistics. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «State of Palestine name change shows limitations - Yahoo! News». web.archive.org. ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Tahhan، Zena Al. «51 years on: How Israel devoured the rest of Palestine». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ https://web.archive.org/web/20210523104820/https://books.google.com/books?id=eNvVAQAACAAJ
- ^ Herodotus, Volume 4. p. 21. 1806. Rev. William Beloe translation.
- ^ https://web.archive.org/web/20220127100651/https://www.worldhistory.org/palestine/
- ^ https://web.archive.org/web/20220120000359/https://reliefweb.int/sites/reliefweb.int/files/resources/CCA_Report_En.pdf
- ^ https://www.reuters.com/article/us-palestinians-statehood-idUSBRE8AR0EG20121129
- ^ https://web.archive.org/web/20130116091340/http://www.3news.co.nz/LIVE-STREAM-Palestine-asks-United-Nations-for-a-birth-certificate-ahead-of-vote/tabid/417/articleID/278702/Default.aspx#ixzz345WDjipj
- ^ https://www.independent.co.uk/news/world/middle-east/israel-defies-un-after-vote-on-palestine-with-plans-for-3000-new-homes-in-the-west-bank-8372494.html
- ^ https://www.un.org/News/Press/docs/2012/ga11317.doc.htm
- ^ https://www.cnn.com/2012/11/28/world/meast/un-palestinian-bid/index.html
- ^ https://web.archive.org/web/20130131073609/http://www.un.int/wcm/content/site/palestine/
- ^ Sayigh، Yezid (1999). Armed Struggle and the Search for State: The Palestinian National Movement, 1949–1993 (ط. illustrated). دار نشر جامعة أكسفورد. ص. 624. ISBN:978-0-19-829643-0. "The Palestinian National Council also empowered the central council to form a government-in-exile when appropriate, and the اللجنة التنفيذية لمنظمة التحرير الفلسطينية to perform the functions of government until such time as a government-in-exile was established."
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی فەلەستین
- دەروازەی دەیەی ١٩٨٠
- دەروازەی ئیسرائیل
- دەروازەی مێژوو
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەوڵەتی فەلەستین تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- وڵاتەکان و مەڵبەندەکانی عەرەبی ئاخێو
- وڵاتەکانی ئاسیا
- شام
- دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
- وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- نزیک وڵاتانی ڕۆژهەڵات
- کۆمارەکان
- وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا
- ئەو وڵاتانەی کە دانپێدانانیان پێنەدراوە یان دانپێدانانیان سنووردارە
- ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست
- ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست