بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھوود
بە عەرەبی: هود
پیشەبانگخواز، بازرگان
بواری کارprophecy in Islam
پۆستەکانپێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا
گۆڕدراوە لەلایەنساڵح

ھوود کوری عەبوود کوری ڕەعیا کوری خولەد کوری عاد کوری عاوش کوری ئیرەم کوری سام کوری پێغەمبەر نووحە.

گەلی عاد بە دروستکرنی کۆشکی بەرز بەناوبانگ بوون… شانازییان بە کردنەوەی کۆشک و تەلاری زۆر بەرزو جوان بەسەر یەکدا دەکرد… قورئان دەفەرموێ ئەو کۆشکەکانە لە (ئەحقاف) بوون، مێژوونووسانیش دەڵێن ئەحقاف کەوتووەتە نێوان (یەمەن) و (عوممان) و… گەلی عاد زۆر دەوڵەمەندانە ژیانیانیان بەسەر بردووە… خاکێکی سەوزو جوانیان ھەبووە… مناڵی زۆریان ھەبووە… ئەسپ و وشترو مەڕوماڵاتیان دەشت و دەریان پڕکردووە… بەڵام گەلی عاد خوای پەروەردگار یان نەدەناسی و سوپاسی خوای گەورەیان لەسەر ئەو ھەموو ڕزق و ڕۆزییە نەدەکرد، خۆیان لە بەرد بتیان دروست دەکردو دەیانپەرست، سێ بتیان ھەبوو بەناوی (صداء) و (صمود) و (ھباء) لێیان دەپاڕانەوەو داوای ڕزق و ڕۆزییان لێدەکردن.

بانگەواز بۆ لای خوای گەورە

[دەستکاری]

خوای گەورە لە نێو بنەماڵە ناودارەکانی عاددا پیاوێکی بەناوی ھود ھەڵبژاردو کردی بە پێغەمبەر، خوای گەورە ویستی وابوو لەناو خۆیاندا پیاوێکی ڕاستگۆو بەڕەوشت بکاتە نێرراو تا ھەموویان بیناسن و لێی تێبگەن و باوەڕی پێبکەن. ھود دەستی کرد بە بانگەوازو پێی وتن: ئەی گەلەکەم خوای گەورە بپەرستن لەو زیاتر خوایەکی ترتان نییە. ھەروەھا وتی: خەڵکینە ئێوە چۆن بەرد دەپەرستن و ئەو کەسە ناپەرستن کە دروستی کردوون؟ گەلی عاد بە قسەکانی ھود زۆر دڵیان ناخۆش دەبوو پێیان وت: ئێمە نازانین تۆ چیت دەوێ؟ تۆ یان شێتی ئێمە لێو تێناگەین.. ! یان گەوجیت و درۆدەکەیت.. ! بەڵام ھود بەو پەڕی ئەدەبەوە وتی: خەڵکینە من شێت نیم، بەڵکوو من پێغەمبەری خوام بۆ ئێوە، من پەیامی خوای گەورەم بۆ ئێوە ھێناوە. خەڵکەکە نەیان دەزانی چی بڵێن، پێیان وت: خواکەی ئێمە لە تۆ توڕە بووە، تۆی شێت کردووەو مێشکی تێکداوی و نەگبەتی ڕووی تێکردووی! ھود وتی: ئەم بتانەی ئێوە کەڵک و زیانیان بۆ کەس نییە، ئەم بتانە بەردن… نەئەبیستن… نە قسەدەکەن… خۆشتان و بتەکانتان نە خێرتان بەدەستەو نە شەڕ... من لە خواکانی ئێوە ناترسم… من دوورم لە ھاوەڵ بۆ خوا پەیداکردن… لە ئێوەش ناترسم چیتان لە دەست دێت بیکەن… من تەنھا پشت بە خوای گەورە دەبەستم… ھەرچی لە جیھاندا ھەیە بەدەست خوای کردگارە… تەنانەت گەڵایەک بەبێ ڕەزامەندی ئەو لە دار ناکەوێتە خوارەوە.

وەبیرھێنانەوەی نیعمەتەکانی خوای گەورھ

[دەستکاری]

ھود ھەمیشە نازو نیعمەتەکانی خوای گەورەی بیر خەڵکەکە دەخستەوە، ھود پێی وتن: ئەو خوایە بپەرستن کە ڕزق وسامانی زۆر کردوون و کۆشک و تەلاری جوانی داونەتێ... ئەو خوایە بپەرستن کە نەوەی زۆر کردوون و خۆشتانی بەھێز دروست کردووە… ئەو خوایە بپەرستن کە ئێوەی بە میراتگری قەومی نوح کردووە. ھود وتی: دەبوو لە پاداشتی ئەم ھەموو نازو نیعمەتەدا تەنھا خوای گەورەتان بپەرستایە؛ بەڵام گەلی عاد بە قسەی ھودیان نەکردو سوپاسی خوای گەورەیان نەدەکرد بۆ ئەم ڕزق و ڕۆزییەی کە خوا دابووی پێیان. گەلی عاد لەبیریان چووبوەوە کە خوای گەورە لەسەر بتپەرستی لافاوی بەسەر قەومی نوحدا ھێناو ھەموویانی لەناوبرد؛ تەنھا باوەڕداران نەبێ خوای گەورە ڕزگاری کردن.

گوفتوگۆ لەگەڵ گەلی عاد

[دەستکاری]

گەلی عاد ئامۆژگارییەکانی ھودییان نەئەبیست و باوەڕیان نەدەھێنا، وتیان: ئەی ھود تۆ ھیچ بەڵگەیەکت نییەو بە قسەی تۆ واز لە خواکانی خۆمان ناھێنین و باوەڕت پێناھێنین. ھەروەھا وتیان: ئێمەش بڕوامان بە خوای تۆ نییەو لێی ناترسین، تۆ زۆر جار باسی سزای خواکەت دەکەی، ئەی کوانێ ئەم سزایە کەی دێت؟ ھود وتی: خوای گەورە توڕەیە لێتان و سزاتان بۆ دەنێرێ، بەڵام کەی؟ ئەوە خوای گەورە خۆی دەزانێ، من تەنھا ئاگادارکردنی ئێوەم لەسەرە. گەلی عاد وتیان: ئێمە چاوەڕوانی ئەو سزایە دەکەین، پێمان خۆشە با ئەو سزایە بێت! ھود وتی: کەواتە چاوەڕوانی سزابن، منیش لەگەڵتانا چاوەڕێ دەبم!

رزگاربوونی باوەڕداران و تیاچوونی کافران

[دەستکاری]

خوای گەورە چەند ساڵێک بارانی لە گەلی عاد گرتەوەو بارانی بۆ نەباراندن، زۆر پێویستییان بە باران بوو، ھەموو ڕۆژێک سەیری ئاسمانیان دەکردو چاوەڕێی باران بوون. ھود وتی: ئەی قەومەکەم بۆ لای خوای گەورە بگەڕێنەوەو داوای لێخۆشبوونی لێبکەن، بەھێزترتان دەکاو بارانتان بۆ دەبارێنێ، واز لە تاوانباری بھێنن و پشت لە خوای گەورە ھەڵ مەکەن؛ بەڵام گەلی عاد کەلە ڕەق بوون و ژیرییان بەکارنەدەھێنا… بەردەوام سەرکەشییان دەکردو ستەمیان لە بێھێز دەکرد… وەک دڕندە ھەژارو لاوازەکانیان دەترساند… لە سزای ڕۆژی قیامەت نەدەترسان. ڕۆژێکیان ھەورێک ھات و بەری ئاسمانی گرت، خەڵکەکە لە خۆشیدا سەمایان دەکردو ھاواریان دەکرد: ھەوری بارانە… باران دەبارێ... بەڵام ھود وتی: ئەوە ھەوری باران و خۆشی نییە، بەڵکوو ئەوە ھەوری تۆفانەو سزایەکی سەختی پێوەیە. ھەورێکی ڕەش بەری دنیای گرت و تاریکی باڵی بەسەر گەلی عاددا کێشا … تۆفان ھەڵی کرد… بەڵام خەڵکەکە ھەرگیز شتی وایان نەدیبوو، ترسیان لێنیشتوو ھەموو ڕایان کرد خۆیان لە کۆشکەکانیاندا دەشاردەوە، بەڵام تۆفانەکە ٧ شەوو ٨ ڕۆژی خایاند… کشتوکاڵ و درەختەکانی لە بن دەرھێنان… کۆشک و تەلاری ھەموو ڕووخاندن… وشترو ئەسپ و مەڕو ماڵاتیانی ھەڵ دەگرت و دوور فڕێی دەدان… ھەموو خەڵکەکەی کوشت و لاشەی لەو ناوەدا فڕێدان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

دەنگی ئیسلام ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.