ئیندۆنیزیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری ئیندۆنیزیا
Republik Indonesia
دروشم: "Bhinneka Tunggal Ika" (Old Javanese)
"Unity in Diversity"
National ideology: Pancasila[١][٢]
سروود: Indonesia Raya
Great Indonesia
ھەڵکەوتەی  ئیندۆنیزیا  (green) لە ASEAN  (dark grey)  —  [ڕێنوێن]
ھەڵکەوتەی  ئیندۆنیزیا  (green)

لە ASEAN  (dark grey)  —  [ڕێنوێن]

ھەڵکەوتەی  ئیندۆنیزیا  (green)

لە ASEAN  (dark grey)  —  [ڕێنوێن]

پایتەخت
و گەورەترین شار
جاکارتا
6°10.5′S 106°49.7′E / 6.1750°S 106.8283°E / -6.1750; 106.8283
زمانە فەرمییەکان ئیندۆنیزی
ناوی هاووڵاتی ئیندۆنیزی
دەوڵەت Unitary presidential constitutional republic
 -  سەرۆک جۆکۆ ویدۆدۆ
 -  جێگر جوسوف کاڵا
یاسادانەر People's Consultative Assembly
 -  ئەنجومەنی باڵا Regional Representative Council
 -  ئەنجومەنی خواروو People's Representative Council
سەربەخۆیی from the Netherlands
 -  Declared 17 August 1945 (de jure
 -  Acknowledged 27 December 1949 
ڕووبەر
 -  Land ١,٩٠٤,٥٦٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (15th)
٧٣٥,٣٥٨ مایلی چوارگۆشە 
 -  Water (%) 4.85
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٢٧٥٬٤٣٩٬٠٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی 2021 273,523,615[٣] (4th)
 -  چڕی 124.66 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (84th)
٣٢٢٫٨٧کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی 2015
 -  سەرجەم $2.840 trillion[٤] (8th)
 -  سەرانە $11,135[٤] (102nd)
GDP (nominal) بەراوردی 2015
 -  سەرجەم $895.677 billion[٤] (16th)
 -  سەرانە $3,511[٤] (117th)
Gini (2010) 35.6 
HDI (2013) 0.684 (١٠٨th)
دراو Indonesian rupiah (Rp) (IDR)
ناوچەی کاتی various (UTC+7 - +9)
 -  ھاوین (DST) not observed (UTC+7 - +9)
لای لێخوڕین left
پاوانی ئینتەرنێت .id
کۆدی تەلەفۆن +62
ئاڵای ئیندۆنیزیا

ئێندۆنیزیا (بە فەرمی کۆماری ئێندۆنیزیا)، وڵاتێکە ئەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ئێندۆنیزیا ١٧،٥٠٨ دوورگە لە خۆ ئەگرێت، و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە نزیکەی ٢۷۳ ملیۆن کەس،[٥] چوارەم وڵاتی جیھانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە جیھاندا کە زۆرترین ژمارەی موسڵمانان لە خۆ ئەگرێت، پایتەختەکەی جاکارتایە، و سنوری وشکانیەکەی لەگەڵ پاپوا گینێی نوێ و تیمۆری ڕۆژھەڵات و مالیزیادا ھاوسنوورە، و وڵاتەکانی تری دەوروپشتی سینگاپور و فلیپین و ئوسترالیا و زەویە ھیندیەکانە.

ناونانی[دەستکاری]

ناوی ئێندۆنیزیا لەدوو وشەوە ھاتووە، وشەی (ئیندۆ)ی لاتینی کە بەمانای ھیند یەت و وشەی یۆنانی (نیسۆس) کە بە مانای دوورگە یەت، واتە دوورگەی ھیند، ئەم ناونانە ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨، پێش پێکھێنانی کۆماری ئێندۆنیزیا، لە ساڵی ١٨٥٠ زانای ئینگلیزی جۆرج ئیرل پێشنیاری زاراوەی ئیندۆنیزیەکان و زارەوەی مالایۆنیزیەکانی کرد بۆ دانیشتوانی ئەرخەبیلی ھیندی یان مەلایۆ، و ھەروەھا یەکێک لە خوێندکارەکانی ئیرل، ئەم زاراوەی بەکار ھێنا بۆ ئەرخەبیلی ھیندی، ناوی ئێندۆنیزیا زۆر بڵاو بوو لە سەرەتای سەدەی بیست، و کۆمەڵە نیشتیمانییە ئیندۆنیزییەکان ئەم زاراوەیان وەک دەربڕینێکی سیاسی بەکارھێنا، و یەکەم زانای ئیندۆنیزی کە ئەم زاراوەیەی بەکارھێنا ھجر دیونتارا بوو کاتێک نووسیگەی ڕۆژنامەوانی ئیندۆنیزی دامەزراند ساڵی ١٩١٣.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەم سەردانی ئەورووپییەکان بۆ ئیندۆنیزیا

لە زۆربەی مێژووەکەیدا، ئەو ناوچەیەی ئێستا بە ئیندۆنیزیا ناسراوە لە چەند ویلایەتێک پێکھاتووە ھەندێکیان گەورە و ھەندێکیان بچوک، و لە ڕابردوودا ناوچەکە ناسرابوو بە دوورگەکانی ھیندی ڕۆژھەڵاتی، و ئەو بەشەی کە ئێستا بە ئیندۆنیزیا ناسراوە ناودەبرا بە دوورگەی ھیندی ھۆڵەندی، و ناوی ئیندۆنیزیا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٥٠ز بەکارھات، و نەتەوەی ئیندۆنیزی نوێ پێک نەھات تا چلەکانی سەدەس بیست، دوای ئەوە دانیشتوانەکانی خۆیان ناونا ئیندۆنیزییەکان.

زاناکان زۆر لە بارەی نەژادی ئیندۆنیزییەکان نازانن، لە دوورگەی جاوە، ئێسک دۆزرانەوە کە ئەگەڕێنەوە بۆ جۆرێکی دێرینی مرۆڤ لە پێش مێژوودائەمەش لە ساڵی ١٨٩١دا بوو، پاشان پەیکەری مرۆڤ دۆزرایەوە کە مێژووەکەی ئەگەڕایەوە بۆ پێش نیو ملیۆن ساڵ و ئەم پەیکەرەش بە مرۆڤی جاوە ناسراوە، و زاناکان ھیچ بەلگەیەکیان نەدۆزیووەتەوە کە مرۆڤی جاوە ئەسڵی ئیندۆنیزییەکان بن.

مەلایۆییەکان کە زۆربەی باپیرەکانی ئیندۆنیزییەکان پێک دەھێنن لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە ھاتوون، لە کۆمەڵێک کۆچکردندا لە ساڵەکانی ٢٥٠٠ تا ٢٠٠ی پێش زایینی، ئەو مەلایۆییانە لە گوندێکدا ژیان و فێری پیشەسازییەکانی بڕۆنز و ئاسن و چنیین و دروستکردنی کەشتی بوون.

مێژوونووسەکان چەند ئاماژەیەکیان دۆزیوەتەوە کە دەسەڵاتی ھیندی ئەگەڕێنێتەوە بۆ سەدەی پێنجی زایینی لە ئیندۆنیزیا، ھەرچەند پێش ئەوە دەسەڵاتیان پەرەی سەند پێش سەدان ساڵ، موستەعمەریان دانەمەزراند تیایدا بەڵکو ھەندێک لە دیاردە شارستانییە ھیندییەکان چوونە ئیندۆنیزیاوە لە ڕێگەی بازرگانییەوە. ئەو مامەلیکانەی لە جاوە و سومتەڕە (دووانن لە دوورگەکانی ئیندۆنیزیا) دروستبوون لە ژێر دەسەڵاتی ھیندییدا ڕکەبەرییان ئەکرد نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ، لە سەدەی ھەشتی زایینی شانشینی ھیندۆنووسی لە ناوەندی جاوە پێک ھات ناودەبرا بە ماتارام و سانجایا حوکمی ئەکرد و لە ھەمان کاتدا خێزانێکی بوزی بە شیلندرا ناسرابوون حوکمی شاخەکانیان ئەکرد و لە ساڵی ٨٥٠ ئەم دوو دەسەلاتە یەکیان گرت لە ڕێگەی ھاوسەرگیرییەوە.

بازرگانی پیشکەوت لە دوورگەکان مالایۆ بە ھۆی ھیند و عەرەب و فارس و چینییەکان کە شتو مەکەکانیان ئەفرؤشت لە کەنارەکانی ئاسیادا و ئەم بازرگانییە لە چینەوە درێژدەبووبەوە بۆ نیمچەدوورگەی عەرەبی.

کاریگەری ئیسلام گەیشتە ئێندۆنیزیا لە کۆتایی سەدەی سیانزەی زایینی و وردە وردە بڵاوبوویەوە تا ئێستا زیاتر %٨٧ی دانیشتوانی موسڵمانن

ئیسلام گەیشتە ئیندۆنیزیا لە ڕێگەی بازرگانە موسڵمانەکانی ھیند و دوورگەی عەرەبییەوە، و وردە وردە ئیسلام لە ناویاندا بڵاوبویەوە، لە کۆتاییەکانی سەدەی سیانزەی زایینی حاکمە ناوخۆییەکانی ئیندۆنیز موسڵمان بوون. پاشان بە ھێواشی ئیسلام بڵاوبوویەوە لە ھەموو دوورگەکانی ئیندۆنیزیادا، و ھەتا ئێستا بڵاوبوونەوەی بەردەوامە و ڕێژەی موسڵمانان تیایدا لە ئێستادا ئەگاتە زیاتر %٨٧.

بازرگانە ئەورووپیەکان گەیشتنە دوورگەکانی ھیندی ڕۆژھەڵاتی لە سەرەتای سەدەی شانزەوە، و پێش ئەوە ھەندێک گەشتیار نەبێت ئەورووپیەکان سەردانیان نەکردبوون، پورتوگالییەکان لە نیو ئەورووپادا بۆ یەکەم جار پەیوەندییان دامەزراند لەگەڵ ئیندۆنیزیا. لەبەرئەوەی موسڵمانەکان دەستیان بەسەر زۆربەی بازرگانییەکانی کەنارەکاندا گرتبوو پرتوگالییەکان بەشەڕ ئەھاتن لەگەڵیان لەبەرئەوەی ئیسلامیان بە دوژمنی مەسیحییەت دائەنا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئیسلام زیاتر پەرەی ئەسەند و پورتوگال تەنھا یەک موستەعمەرەیان مایەوە تا ساڵی ١٩٧٥.

ساڵی ١٦٠٠ کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی بەریتانی دامەزرا و ساڵی ١٦٠٢ لە شارەکانی ھۆڵەندادا کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندی دامەزرا، و ئەم دوو کۆمپانیا ھۆڵەندی و بەریتانییە بوو بە ناکۆکییان لەسەر دەستگرتن بەسەر بازرگانی دوورگەکانی ھیندی ڕۆژھەڵاتی. گەیشتنی ئەورووپیەکان کاریگەری زۆری ھەبوو لە میژووی ئیندۆنیزییادا، ھۆڵەندییەکان بە کەشتیگەلی گەورەوە ھاتن و فەرمانڕەوا ناوخۆییەکانیان مل کەچ کرد تا بازرگانیان لەگەڵدا ببەستن بەپێی مەرجی خۆیان.

لە ماوەی سەدەی حەڤدەدا ھۆڵەندییەکان دەسەڵاتیان گرت بەسەر ڕۆژھەڵاتی ئیندۆنیزیادا، کەوتنە ناکۆکی لەگەڵ شانشینی ماتارامی موسڵمان و ساڵی ١٦٧٤ ھۆڵەندییەکان ھەندێک ناوچەی ماتارام و جاوەیان وەرگرت لە بەرامبەر ئەوەی یارمەتی شا بدەن لە ڕووبەڕووبونەوەی یاخی بووەکاندا.

کۆمپانیای ھیندی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندی داڕما لە ماوەی پێکدادانەکانی میژووی ئەورووپیدا، لە ماوەی ١٨٠٢ تا ١٨١٥ شەڕی ناپلیۆن ھەڵگیرسا بوو، فەڕەنسا دەستی گرت بەسەر ھۆڵەندا و بەریتانیا لە شەڕدا بوو لەگەل فەڕەنسا، و بەریتانیا دەستی گرت بەسەر ھیندی ڕۆژھەڵاتی ھۆڵەندی، و سالی ١٨١٦ جارێکی تر ھۆڵەندا دەستی گرت بەسەر جاوەدا و شێوازی نوێی بەکارھێنا لە کشتوکاڵ و باجداناندا.

وەرگرتنی سەربەخۆیی[دەستکاری]

لەبەرئەوەی ئیندۆنیزییەکان یەکگرتوو نەبوون لە بەرامبەر ھۆڵەندییەکان یەک لە دوای یەک دوورگەکانی ئەکەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیستیعماری ھۆڵەندی. خوێنەوارە ئیندۆنیزییەکان دەستیان کرد بەوەی لە خۆیان بپرسن بۆ لە ژێر ئیستیعماری ھۆڵەندادا بژین، و ئەو ھەستەیان تیا دروستبوو کە پێویستە ھۆڵەندا دەرکەن و سەربەخۆیی بە دەست بھێنن، وەک نەتەوەکانی تر، ڕیکخراوە نیشتیمانییەکان دەستیان بە دامەزراندن کرد لە ھیندی ڕۆژھەڵاتی لە سەرەتای سەدەی بیستدا و ھەموویان داوای سەربەخۆیی تەواویان ئەکرد. و ھەندێکیان داوای بەشداری ئیندۆنیزییەکانیان ئەکرد لە دەسەڵاتدا.

ھۆڵەندا رێگەی دا بە گەشەکردنی بزوتنەوە نیشتیمانییەکان، نەتەوەییە ئیندۆنیزییەکان دەوڵەتێکیان ڕاگەیاند کە ھەموو زمانی ئیندۆنیزی یەک بخات، لە کۆنگرەیەکدا کە ساڵی ١٩٢٨ لە جاکارتا بەستیان، سوکارنۆ وەک دیارترین سەرکردە نەتەوەییەکان دەرکەوت، ھۆڵەندییەکان گرتیان ساڵی ١٩٢٩ و ساڵی ١٩٣١ ئازادیان کرد و ساڵی ١٩٣٣ جارێکی تر دەستگیریان کردەوە لەگەڵ محەمەد حاتا.

ژاپۆن ئیندۆنیزیای داگیرکرد ساڵی ١٩٤٢، دەسەڵاتی گرنگیان دا بە ئیندۆنیزییەکان و ھۆڵەندییەکانیان لێ ئەبوارد، ھەروەھا ژاپۆنییەکان ھەندێک دان پێدانانیان دابوو بە سەرکردە نەتەوەییەکان تا زیاتر قبوڵ بکرێن، سوکارنۆ سوودی لەم فرسەتە وەرگرت تا لەگەڵ سوپای ژاپۆنییدا لە دژی ئیستیعمار بجەنگن، لە ١٤ی ئابی ١٩٤٥ ژاپۆن خۆی دا بە دەستی ھاوپەیمانانەوە، لە ١٧ی ئابی ھەمان ساڵدا سوکارنۆ و حاتا کۆماری ئیندۆنیزیای سەربەخۆییان راگەیاند، بەڵام ھۆڵەندییەکان دانیان نەنا بەم ڕاگەیاندنە.

سوکارنۆ یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئێندۆنیزیا

دوای خۆبەدەستەوادانی ژاپۆن ھێزە بەریتانییەکان گەیشتنە ئیندۆنیزیا، و بینییان حکومەتی نەتەوەییان پێک ھێناوە، کاتێک ھۆڵەندییەکان گەڕانەوە، ھێزە بەریتانییەکان ئیندۆنیزیایان بە جێھێشت لە کۆتایی ١٩٤٦دا کاتێک ھۆڵەندی و ئیندۆنیزییەکان ململانێیان بوو لەسەر دەسەڵات.

شەڕی سەربەخۆۆی لە ماوەی سێ ساڵی دواتردا ھەوڵێکی بێووچانی بە خۆوە بینی و لە سالی ١٩٤٦ ھۆڵەندی و ئیندۆنیزییەکان گەیشتنە ڕێکەوتنێک کە سەربەخۆییەکی سنورداری ئەدا بە ئیندۆنیزییەکان لە چوارچێوەی یەکێتی ھۆڵەندی، و لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ کۆماری ئێندۆنیزیای فیدڕالی لە دایکبوو، سەرۆکی یەکەمی سوکارنۆ بوو و سەرۆک وەزیران محەمەد حەتا بوو.

ئیندۆنیزیا بوو بە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠، بەمەش دانپیانانی نێودەوڵەتی بە دەستھێنا. سەرەتا حکومەت لە ژێر دەستووری یەکێتی ھۆڵەندادا ئیشی ئەکرد ، فەرمانڕەواکانی ئیندۆنیزیا لە ئابی ١٩٥٠ دەستووریان گۆڕی و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ١٩٥٥ز پاڵێوراوەکانی نزیکەی ٣٠ پارت بەشدارییان تێداکرد و ئەمەش تاکە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بوو لە سەردەمی سوکارنۆ.

کاتێک مالیزیا پێک ھات ساڵی ١٩٦٣، ئیندۆنیزیا ناکۆک بوو لەگەڵی لەسەر ھەردوو دوورگەی سرواک و سەباح کە بە دوورگەی ئیندۆنیزییان دادەنان، و سوپایان نارد بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام ئەم ھەوڵە شکستی ھێنا لەبەر پاڵپشتیکردنی سەربازی بەریتانیا بۆ مالیزیا، و ئێندۆنیزیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کشایەوە ساڵی ١٩٦٥ لەسەر ھەڵبژاردنی مالیزیا بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی.

ساڵی ١٩٦٥ سوھارتۆ بوو بە سەرۆکی سوپا بە بی ویستی سوکارنۆ دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر ھەوڵێکی کودەتادا ھەندێک لە ئەفسەرە شیوعییەکان سەرکردایەتییان ئەکرد،لە دوای ئەوە ھێزی ڕاستی بە دەست سوھارتۆ بوو، لە ساڵی ١٩٦٦ ویستیان ناکۆکی لەگەڵ مالیزیا کۆتایی پێ بھێنن و ئەندامێتییان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بگەڕێننەوە، لە ئازاری ١٩٦٧دا سوکارنۆ ناچارکرا دەسەڵات بداتە دەست سوھارتۆ.

لە سالی ١٩٩٨ ئەزمەیەکی ئابووری وڵاتی گرتەوە، پەرلەمان جارێکی تر سوھارتۆی ھەڵبژاردەوە بەڵام لە ٢٠ی ئایاری ھەمان ساڵدا پارتی فەرمانڕەوا ڕایگەیاند ئەیەوێت سوھارتۆ لاببات.

جوگرافیا[دەستکاری]

شوێنی ئیندۆنیزیا

ئێندۆنیزیا بەشیکە لە ئەرخەبیلی مەلایۆ لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ئەو دەوڵەتەیە کە زۆرترین دوورگە لە خۆ دەگرێت لە جیھاندا، ژمارەی دوورگەکانی ئەگاتە ١٧٥٠٨ دوورگە، نزیکەی ٦٠٠٠ دوورگەیان دانیشتوانی لەسەرە، لەوانە دوورگەی جاوە، کە بە چڕترین ناوچەکانی جیھان دادەنریت لە ژمارەی دانیشتواندا، چڕی دانیشتوان تیایادا دەگاتە ٢٠٠ کەس لە میلێکی چوارگۆشەدا. ھێڵی ئیستیوا پیایدا تێپەڕ دەبێت.

ئێندۆنیزیا کەشو ھەوایەکی گەرم و شێداری ھەیە، تێکڕای پلەی گەرما لە سەر خاکە نزمەکانی ئەگاتە ٢٧ پلە، بەڵام لە ناوچە بەرزەکاندا لەوە کەمترەن و جیاوازییەکی زۆر نییە لە پلەکانی گەرمادا بە درێژایی ساڵ، لەبەر ئەوە وەرزەکان تیایدا جیادەکرێنەوە بە جیاوازی لە بڕی باران بارین نەک گۆڕانکارییەکانی گەرما.

لە ناوچە وشکەکانییدا لە نێوان ٩٠-١٩٩ سم باران دەبارێت ساڵانە، بەڵام لە خاکە نزمەکانییدا ١٨٠-٣٢٠سم ئەباریت ساڵانە، و ڕێژەی باران بارین زیاد دەکات لە ناوچە بەرزەکاندا، و ھەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان تێکڕای باران بارین تیایاندا دەگاتە ٦٤٠سم لە ساڵێکدا.

ئێندۆنیزیا لە ھەموو دەوڵەتەکانی جیھان زیاتر ڕووبەڕووی بوومەلەرزە و بورکان دەبێتەوە.

نەخشەی ئێندۆنیزیای زۆربەی جوگرافی ناسەکان دوورگەکانی ئەکەن بە سێ بەشەوە دوورگەکانی سوندای گەورە و دوورگەکانی سوندای بچوک و مولۆکاس.

ھەروەھا ئێندۆنیزیا ئیریان جایا ئەگەرێتەوە کە بەشێک لە گینیای نوێ پێک دەھێنێت. گینیای نوێ بە دووەم دوورگەی گەورە دادەنرێت لە جیھاندا، بەشی ڕۆژئاواکەی بە ئیریان جایا ناسراوە و بە یەکێک لە کەرتەکانی ئێندۆنیزیا دانراوە، بەڵام بەشی ڕۆژھەڵاتەکەی دەوڵەتی پاپوا گینێی نوێ پێک دەھێنێت، ئیریان جایا بە کەمترین ناوچەی ئێندۆنیزیا دانراوە لە ڕووی گەشە و ژمارەی دانیشتوانەوە و چری دانیشتوان تیاییدا لە دوو کەس لە یەک کم² تێناپەڕیت.

ئێندۆنیزیا بەشدارە لە سنووردا لەگەڵ مالیزیا لە باکوورەوە (سنووری نێوانیان ئەگاتە ١٧٨٢کم)، لە رۆژھەڵاتەوە ھاوسنورە لەگەڵ پاپوا گینێی نوێ (سنووری نێوانیان ئەگاتە ٨٢٠کم)، ھەروەھا لەگەڵ تەیمووری ڕۆژھەڵاتدا (سنووری نێوانیان ئەگاتە ٢٢٨کم).

سیاسەت[دەستکاری]

سەرۆک کۆمار بە سەرۆکی حکومەت دادەنرێت لە لە ئێندۆنیزیا، بەپێی ئەو دەستکارییانەی لە دەستووردا کرا ساڵی ١٩٩٩، کۆمەڵەی نەتەوەیی ڕاویژکاری لە ٧٠٠ ئەندام پێک دێت، ٥٠٠ ئەندامیان نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان خەڵکن، و ١٣٥ ئەندامی کەرت و ناوچەکان و ١٦٥ ئەندامی کۆمەڵە پیشەیی و کۆمەڵایەتییەکانی ترن. و خەلک ٤٦٢ ئەندام ھەڵدەبژێرن و ٣٨ ئەندامی تریان لە ھیزە چەکدارەکان دادەنرێت و کە ئیشەکانی ئەم کۆمەڵەیە ھەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەتە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و دوو تەنھا بۆ دووجار یەک کەس ھەڵدەبژێردرێتەوە.

ھەتا ساڵی ١٩٩٨ ڕێکخستنی جولکار بەھێزترین ڕێکخستنی سیاسی بوو لە ئیندۆنیزیا، و جولکار پارتێکی سیاسی ئاسایی نییە بەڵکو لە لێھاتوو و سەربازییەکان پێک ھاتووە، و لە سەردەمی سوھارتۆ توانیان زۆرترین ژمارەی ئەنجومەنی نوینەران بە دەست بھێنن.

ھیزە چەکدارەکان فەرمان بە سوپا و ھیزە دەریایی و ئاسمانی و ھیزەکانی پۆلیس دەکات، و لە ڕێزەکانی ھێزە چەکدارەکاندا نزیکەی ٢٨٤،٠٠٠ پیاو ھەیە و ٤٠٠،٠٠٠ لە رێزی یەدەکدان.

دابەشبوونی کارگێڕی[دەستکاری]

نەخشەی کەرتەکان و دوورگەکانی ئێندۆنیزیا

ئیندۆنیزیا دابەش دەبێت بۆ ٣٣ کەرت، وئەم کەرتانەش دابەش دەبن بۆ شارەوانی و ناوچەکان، و ھەروەھا چەندین گوند لە خۆ دەگرن، حکومەتی ناوەندی فەرمانبەری حکومی دادەنێت لە ناوچەکاندا بێجگە لە گوندەکان کە دانیشتوانی گوند خۆیان بەرپرسەکانیان ھەڵدەبژێرن، و کەرتەکان ئەمانەن؛

بالی ، بانجکا - بلیتونج ، بانتن ، بنجکۆلو ، جاوەی ڕۆژھەڵات ، جاوەی ڕۆژئاوا ، جاوەی ناوەند، کلیمنتنی باشوور ، کلیمنتنی ڕۆژھەڵات ، کلیمنتنی ناوەند ، کلیمنتنی ڕۆژئاوا ، سولاوسی باکوور ، سولاوسی ناوەند ، سولاوسی ڕۆژئاوا ، سولاوسی باشووری ڕۆژھەڵات ، سولاوسی باشوور ، نوسا تونجارای ڕۆژھەڵات ، نوسا تونجارای ڕۆژئاوا ، سومتەرەی باکوور ، سومتەرەی باشوور ، سومتەرەی ڕۆژئاوا ، جامبی ، جورۆنتالو ، لامبونج ، مالوکۆ ، مالوکۆی باکوور ، پاپوا (ئیریان جایا) ، ئیریان جایای ڕۆژئاوا ، ریاو ، ریاو کبولاوان.

یوجیاکارتا تا ئێستا حوکمی سوڵتانییە و سوڵتانەکەی جەماوەرییەکی زۆری ھەیە.

پایتەختی ناوچەکە جاکارتایە لەگەڵ ئەوەی شارە بەڵام وەک کەرت بەڕیوە دەبڕیت لە رووی کارگێڕییەوە.

تەیمووری رۆژھەڵات، کەرتێکی ئیندۆنیزی بوو دوای ئەوەی پورتوگالییەکان چۆڵیان کرد سالی ١٩٧٦، و ئێندۆنیزیا وازی لە سەرکردایەتی کردنی ھینا ساڵی ١٩٩٩، لە دوای ماوەیەکی بەڕێوەبردنی ئینتیقالی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ساڵی ٢٠٠٢ وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناسرا.

دانیشتوان[دەستکاری]

جاکارتا گەورەترین شار و پایتەختی ئێندۆنیزیا

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیندۆنیزیا ٢٥٢,٨١٢,٢٤٥ کەس بووە کە دەکاتە ٣.٤٩ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٨.١ ساڵە. ھەروەھا ٥٣ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٦] %٦٠ی چڕی دانیشتوانی ئێندۆنیزیا دەکەوێتە دوورگەی جاوە لەگەڵ ئەوەی ڕووبەری جاوە تەنھا لە %٧ی ڕووبەری ئێندۆنیزیا پێک دەھێنێت لەبەرئەوە حکومەت ھانی کۆچکردن دەدات لە جاوەوە بۆ ناوچەکانی تر، ھەروەھا گەورەترین شارەکانی ئێندۆنیزیا بە جاکارتای پایتەختەوە ھەر دەکەوێتە جاوەوە، لە ھەمان کاتدا کەمترین چڕی ژمارەی دانیشتوان ناوچەی ئیریان جایایە.

نموونەیەک لە خواردی ئێندۆنیزی

لە سالی ١٩٤٥ ئەوانەی خوێندەوارییان ھەبوو کەمتربوون %١٠ی دانیشتوان، حکومەت پڕۆگرامێکی تایبەتی گرتە بەر بۆ ھاندانی خوێندن لە گوندەکان و ڕێژەی خوێنەوارەکان لەوانەی کە لە سەرەوەی تەمەنی سیانزە ساڵیدا بوو گەیشتە سێ بەشی دانیشتوانی، حکومەت خوێندنی سەرەتایی بە بێ بەرامبەر دابین دەکات بۆیان، ھەروەھا پاڵپشتی خوێندنگە تایبەتەکان دەکات، و بەپێی یاسا مناڵان پێویستە بچنە خوێندنگەی سەرەتاییەوە بۆ ماوەی شەش ساڵ، ھەندێک ناوچەکانی ئێندۆنیزیا کێشەیان ھەیە لە کەمی خوێندنگە و مامۆستاکان ئەمەش بە ھۆی ئەو زیادبوونە خیرایەی لە ژمارەی دانیشتواندا ڕوو ئەدات.

ھەروەھا لە دوای سەرەتایی قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی دێت کە ھەر یەکیکیان ماوەکەی سێ ساڵە، ھەروەھا لە ئێندۆنیزیادا نزیکەی ٥٠ زانکۆی تایبەت و حکومی ھەیە.

زۆربەی دانیشتوانی ئەگەڕینەوە بۆ مالایۆ، کە پێشینەکانیان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە ھاتووە، ھەروەھا لە دانیشتوانەکەی تیایاندا ئەگەڕیتەوە بۆ ئەسڵی عەرەبی و چینی و ئەوانی تر، بەڵام زمانی نەتەوەیی باھاسا ئێندۆنیزییە، کە مناڵ لە خوێنگاکان فێری دەبن، و زمانی فەڕمییە لە خوێندنگە و زانکۆکان، وئێستا زۆرترینی دانیشتوانەکەی پێی ئەدوێن، لەگەڵ بوونی ٢٥٠ زمانی تر.

برنج بە خواردنی سەرەکی دادەنرێت لە ئێندۆنیزیا، برنج ئەخۆن زۆربەی کات لەگەڵ گۆشت و ماسی و سەوزە، خواردنەکانیان خۆش دەکەن بە شیر و گوێزی ھیندی و زەیت، و ئەو گۆشتەی لە ئێندۆنیزیا دەخورێت گۆشتی گامووسی ئاوی و مانگا و مریشکە، ھەروەھا گەنمەشامی بە خواردنی سەرەکی دادەنرێت لە ھەندێک لە ناوچەکاندا.

ئایین[دەستکاری]

۸۷ % ئیسلام ( سوننە )، ۱۰ % مەسیحی ، ۳ % هیندوو.[٧]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Indonesia" (Country Studies ed.). US Library of Congress. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  2. ^ Vickers, p. 117
  3. ^ "Indonesia Population (2021) - Worldometer". www.worldometers.info (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-02.
  4. ^ ئ ا ب پ "Indonesia". International Monetary Fund. Retrieved 25 April 2015.
  5. ^ "Indonesia Population (2021) - Worldometer". www.worldometers.info (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-02.
  6. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  7. ^ بەختیاری, سەعی (1393 هەتاوی). جوگرافیا. تاران: مووسسەی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتا ناسی. pp. ۹۸. ISBN 978-964-342-431-2. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  • سایتی مەعریفە