جۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆ

جۆ ڕوەکێکی یەکساڵەیە لە تیرەی گەنمەکان و لە دەستەی دانەوێڵەکانە. لە کوردەواریدا تۆوی جۆ لە سەرەتای بەھار یان پاییزدا دەچێنرێ و لە ئاخری بەھاردا درەو دەکرێ.

سوود[دەستکاری]

جۆ یەکێکە لەو خۆراکانەی ڕێژەی کالۆری کەمە، لە زۆر خواردنی ڕۆژانەشدا دەتوانی بەکاری بھێنی، چونکە بە خواردنی جۆ سوودێکی زۆر بە تەندروستیت دەگات و لە چەندین نەخۆشیت دوور دەخاتەوە.

شارەزایانی بواری تەندروستی سێ سوودی زۆر گرنگی جۆیان خستووەتە ڕوو، کە زۆربەی کەس پێویستی پێیەتی،

یەکەمیان ڕێژەی شەکر لە خوێندا کۆنتڕۆڵ دەکات، دووەم سوودی بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن،

سێیەمیش سوودە بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە بەردی گورچیلەیان ھەیە، چونکە بە خواردنی جۆ، لەوانەیە بەردی گرچیلە فڕێ بدەیت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]