بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لەتیف ڕەشید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەتیف ڕەشید
نۆیەمین سەرۆک کۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢  ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی
محەممەد شیاع سوودانی
پێشینە بەرھەم ساڵح
پاشینە نزار ئامێدی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٤٤-٠٨-١٠) ١٠ی ئابی ١٩٤٤ (تەمەن ٨١ ساڵ)
سلێمانی، شانشینی عێراق
ھاوسەر(ەکان) شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ناسراو بە لەتیف ڕەشید (١٠ی ئابی ١٩٤٤ لە سلێمانی)[١] سیاسەتوانێکی کوردە کە لە ٢٠٢٢ەوە ھەتا ٢٠٢٦ وەک سەرۆک کۆماری عێراق خزمەتی کردووە. ئەو پێشتر لە ساڵانی ٢٠٠٣ ھەتا ٢٠١٠، وەزیری سەرچاوەکانی عێراق بووە[٢] و دواتر وەک ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆمار دەستبەکار بوو.[٣]

ئەو لەگەڵ ھاوسەرەکەی، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بەیەکەوە چوار منداڵیان ھەیە.[٤]

سەرەتای ژیان و خوێندن

[دەستکاری]

لەتیف ڕەشید لە ساڵی ١٩٤٤ لە خێزانێکی خانەدان لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. ئەو بڕواننامەی ئامادەیی لە وێڵز بە پلەی ئەی بەدەستھێنا.[٥]

ئەو ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی ئەندازیاری شارستانیی زانکۆی لیڤەرپوول، ئەو لە ساڵی ١٩٦٨ خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواوکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٧٢، بڕواننامەی ماستەری وەرگرتووە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٨ بووە ھەڵگری بڕواننامەی دکتۆرا لە ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی مانچستەر.[٢][٦]

سەرۆکایەتیی کۆمار

[دەستکاری]

لەتیف لە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ خۆی پاڵاوت، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و لە ڕکابەریکردنی بەرھەم ساڵح شکستی ھێنا.[٧][٨] دواتر بۆ ھەڵبژاردنی دواتری سەرۆککۆماری عێراق، لەتیف خۆی پاڵاوتەوە و ئەمجارەیان لە ڕکابەریکردن لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرکەوتوو بوو، بەمەش بووە سەرۆککۆماری نوێی عێراق.[٩] لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی فەرمی چووە کۆشکی سەلام شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک کۆمار و دەستبەکار بوو.[١٠] دواتر لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦، نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەستبەکار بوو و جێگای لەتیف ڕەشیدی گرتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «لەتیف ڕەشید خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێرکرد». www.rudaw.net. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. 1 2 لەتیف ڕەشید بە سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە.
  3. «Iraqi parliament elects Abdul Latif Rashid as new president». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. «د. لەتیف ڕەشید بووە سەرۆک کۆماری عێراق». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. University of Liverpool, 'Precinct' magazine, January 2008, p. 6. www.liv.ac.uk/precinct/2008/January_Precinct.pdf
  6. «سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق كێیه؟». www.xendan.org. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «لەتیف ڕەشید بۆ ڕووداو: لە خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆککۆماری عێراق ناکشێمەوە». www.rudaw.net. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. «بەرهەم ساڵح بوو بەسەرۆک کۆماری عێراق». www.sbeiy.com. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. «پەرلەمانتارێکی یەکێتی: دووشەممە لەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵح دەستاودەستی دەسەڵات دەکەن». www.rudaw.net. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  10. «سەرۆککۆمارى نوێى عێراق دەستبەکار دەبێت». www.rudaw.net. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]