خالید کوڕی وەلید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خالید کوری وەلید
ئارامگەی_خالیدی_کوڕی_وەلید
ئارامگەی خالید کوری وەلید لە شاری حومس.
لە دایکبوون٥٩٢ز
شوێنی لە دایکبوونمەککە،  عەرەبستانی سعوودی
وەفات٦٤٢ز
شوێنی وەفاتحومس،  سووریا
شوێنی نێژرانمزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید.
ئایینئیسلام


خالید کوڕی وەلید لە دایک بووە لە مەککە لە ساڵی ٥٩٢ زایینی وە لە ساڵی ٦٤٢ کۆچی دوایی کردوە. ئەسحابەی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد بووە هەروەها سەرکردەی سوپای خەلافەتی ڕاشدین بووە لە سەردەمی خەلیفە ئەبووبەکر و عومەری کوڕی خەتاب. پێغەمبەری خودا نازناوی "شمشێری ‌هەڵکێشراوی خودا" دابوو بە خالید لە بەر ئەوەی کە زۆر زیرەک و چاونەترس و شارەزا بوو لە بواری جەنگدا.

خالید بەشداری لە زیاتر لە سەد جەنگدا کردووە، لە وانەش جەنگی ئوحود دژی موسڵمانان پێش ئیسلام بوونی و پاشان جەنگی یەرموک و جەنگی موتە دژی رۆمەکان و جەنگی فیراز دژی فارسەکان کە تێیدا توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت. جەنگی ئوحود کە ‌تێیدا لە بەرەی مەککە شەڕی دەکرد دژی موسڵمانان. لەو جەنگەدا هێزی مەککە توانیان سەربکەون بە سەر هێزی موسڵماناندا بە یارمەتی خالید کە توانی هێرشیکی هەڵگەڕاوە بکاتە سەر موسڵمانان و پێغەمبەرەکەیان. لە هەمان شەڕدا حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب شەهیدکرا وە بەگووتەیەکی درۆینە کە گوایە پێغەمبەر بریندارکرا کە دووربوو لەڕاستی، بەڵام بۆ ئەوەبوو موسڵمانەکان کێوی ئوحود جێبهێڵن بۆ ئەوەی بترسێن.

لە ئایاری ساڵی ٦٢٩ز خالید لە مەککەوە بەڕێکەوت بۆ مەدینە. لە ڕێگادا چاوی بە عامری کوڕی عاس و عوسمانی کو‌ڕی تەلحە کەوت، پێکەوە ‌بەڕێکەوتن بۆ مەدینە و بوون بە موسڵمان و ئیسلامیان گرتە ئامێز.

خالید بەشداری جەنگی موتەی کرد کە دژی ڕۆمە خاچپەرەستاکان بوو. جەنگی موتە لە ساڵی ٦٢٩دا ڕوویدا. لەو جەنگەدا پێغەمبەری خودا زەیدی کوڕی حارسی دەستنیشان کرد وەک سەرکردەی سوپا وە فەرمووی ئەگەر زەید شەهید کرا ئەوا جەعفەر سەرکردەیە وە ئەگەر ئەویش شەهید کرا ئەوا عەبدوڵای کوڕی رەواح سەرکردەی سوپا بگرێتە دەست. ئەو سێ کەسی کە پێغەمبەر دەستنیشانی کردوون وەک سەرکردە شەهید کران وە خالید دەستنیشانکرا وەکو سەرکردە. ژمارەی موسڵمانان لە جەنگی موتادا (٣٠٠٠)سەحابەبوو وە سوپای ڕۆم (٢٠٠٠٠٠)سەرباز بوون. بەڵام سوپای موسڵمانان توانیان سەربکەون و تەنها ١٢ سەحابە شەهید کرا. خالید لەو شەڕەدا نۆ شمشێری شکاندبوو.

خالید بە فەرمانی خەلیفە ئەبووبەکر هێرشیکردە سەر موسەیلەمەو لە ناویبرد کە بە جەنگی یاماما ناسراوە. خالید توانی فەتحی شام و فارس و ڕۆژئاوای ڕۆم و دورگەی عەرەبی بکات. خالید کوڕی وەلید زۆر بە ئاواتەوە بوو کە بە شەهیدی بگەڕێتەوە بۆ لای خودا بەڵام لە ساڵی ٦٤٢ لە سەر جێگا کوچی دوای کردوو دواین وتەی خالید ئەمە بوو: من بەژداری زۆر جەنگم کردوە و بەدوای شەهید بووندا گەڕام، جێگایەک نەماوە لە لەشمدا کە جێگای ڕم و شمشێر و خەنجەری پیوە نەبێت وە ئێستاش لێرەم خەریکە وەک وشترێکی پیر دەمرم لەسەر جێگا دەبا نەخەوێت چاوی ترسنۆکەکان.

ڕەچەڵەکی و تەمەنی سەرەتایی[دەستکاری]

باوکی خالید ناوی وەلید کوڕی موغەیرە بوو، ناوبژیوانی ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە مەککە لە حیجاز بوو (ڕۆژئاوای عەرەبستان). وەلید لەلایەن مێژوونووسان ئیبن هیشام و ئیبن دورەید و ئیبن حەبیب وەک "گاڵتەپێدەری" پێغەمبەری ئیسلامی محەممەد کە لە سورەتەکانی مەککە ئایەتەکانی قورئان.[١] سەر بە بەنو مەخزوم بووە، کە خێڵێکی پێشەنگی هۆزی قوڕەیش پێش ئیسلام بوو لە مەککە.مەخزومەکان بەهۆی ناساندنی بازرگانی مەککەوە بە بازاڕەکانی دەرەوە،بە تایبەتی یەمەن و حەبەشە (ئیتیۆپتا)،و ناوبانگێکیان لەنێو قوڕەیشەکاندا پەرەپێداوە بەهۆی عەقڵ و ئاغا و سامانیانەوە. ناوبانگیان قەرزاری سەرکردایەتی باپیرەی خالید بوو لە لای باوکیەوە موغەیرەی کوڕی عبدالله. هیشامی مامی خالید لە لای باوکیەوە بە 'ئاغای مەککە' ناسرابوو و بەرواری مردنی لەلایەن قوڕەیشەکانەوە وەک سەرەتای ساڵنامەکەیان بەکاری دەهێنا.مێژوونووس محەمەد عەبدولحەیى شەعبان خالید بە "پیاوێکی خاوەن پێگەیەکی بەرچاو" لە ناو خێڵەکەی و مەککەدا بەگشتی وەسف دەکات.

دایکی خالید ئەلعەسمە کچی الحریث کوڕی حزن بوو، کە بە شێوەیەکی گشتی بە لوبابا ئەلسوغرە ('لوبابا بچووک') ناسرابوو، بۆ جیاکردنەوەی لە نیوە خوشکە گەورەکەی لوبابا ئەلکوبرا) لە هۆزی کۆچەری بانو هیلال.  لوبابا ئەلسوغرە موسڵمان بووە نزیکەی ٦٢٢ز. و خوشکە نیوە خوشکەکەی لە لای باوکیەوە مەیمونا بوو بە هاوسەری محەمەد. خالید لە ڕێگەی پەیوەندییە دایکییەوە زۆر ئاشنا بوو بە شێوازی ژیانی بەدەوی دورگەی عەرەبی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Search Results — Brill". referenceworks.brillonline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-24.