ئایینی بەھایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
بەهایی
Ringstone.svg
هێمای بەهایی
ئایین بەهایی
شوێنی دەرکەوتن  ئێران
ژمارەی بڕوادارانی ٧ میلیۆن و هەشت سەد هەزار[١]
دامەزرێنەر میرزا حسێنعەلی نووری
میرزا حسێنعەلی نووری ناسراو بە بەھائوڵڵا

بەهاییەت ئایینێکە[٢] کە میرزا حسێنعەلی نووری ناسراو بە بەھائوڵڵا لە سەدەی ١٩ لە ئێران دایمەزراند. بەهاییەکان باوەڕیان وایە کە بەهائوڵڵا (١٨١٧-١٨٩٢) نوێترین نێردراوی خوایە لە زنجیرە نێردراوانی پێشوو وەکوو ئیبراهیم، مووسا و بوودا و زەردەشت و عیسا و موحەممەد.[٣]

بەھائوڵڵا لە ساڵی ١٨٦٣ ئەم ئایینە نوێیەی ئاشکرا کرد. ژمارەی شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە زیاتر لە ٧ میلیۆن و هەشسەت هەزار کەس خەمڵێنراوە.[٤] ناوەندی جیهانی بەهاییەکان لە شاری حەیفای وڵاتی ئیسرائیلە. ھەرچەندە ئایینەکە بە زەویدا بڵاوبۆتەوە و باھاییەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جیھان بڵاوبوونەتەوە، ئەم ئایینە لە ئێران ھێشتا زۆر بەرھەڵەستی دەکرێت.

بیر و باوەڕ[دەستکاری]

باھاییەکان پێیان وایە کە ئەو کتێبە پیرۆزانەی کە نێردراون بۆ مرۆڤایەتی ھەموو یەک سەرچاوەیان ھەیە و ھەر یەکەیان لەلایەن ھەمان خواوە نێردراون، بەڵام ھەر یەکەیان شیاو بووە بۆ کاتی خۆی و بۆ ژمارەی دانیشتوانەکانی ناوچەکان. دەکرێت بوترێت کە ئایینی باھایی ئایینێکی یەکتاپەرستییە. باھییەکان پێیان وایە کە دەتوانن چاکە بکەن بۆ مرۆڤایەتی تاکو لە خودا زیاتر نزیک ببنەوە. بە بۆچوونی باھاییەکان باھائولڵا دوایین نێردراو بووە کە خوا ناردوویەتی، ئەوان ھەروەھا ھەوڵی دامەزراندنی یەکسانی و ئاسایشی دەکەن لە جیھاندا.

یاساکان[دەستکاری]

نیشانێکی ئایینی بەهایی

یاساکانی بیر و باوەڕی باھایی لە کتێبی (بە عەرەبی: الكتاب الأقدس‎، لاتینی: الكتاب الأقدس) دەردەکەوێت کە لەلایەن باھائولڵاوە نووسراوەتەوە.

  • پاڕانەوە: لە ئایینی باھایدا دوو جۆر پاڕانەوە ھەن کە پێویست (سەرەکی) و نا-پێویست (ئازاد)ن. باھاییەکان کە تەمەنیان لە سەرو ١٥ ساڵەوەیە پاڕانەوەیان لەسەرە.
  • فیتنەیی ڕێگەپێنەدراوە و نابێت لە پشت خەڵکییەوە قسە بکرێت.
  • کحول خواردنەوە یان بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر ڕێگەپێنەدراوە، مەگەر دکتۆرێک بە ناچاری بۆ نەخۆشی بنووسێت.
  • ھاوسەرگیری: پەیوەندی سێکسیی تەنھا لەنێوان ھاوسەراندا ڕێگە پێدراوە. ئەمەش وا دەکات کە سێکس پێش ھاوسەرگیری و کرداری وەھا لەنێوان ھاوڕەگەزخوازاندا ڕێگە پێ نەدراو بێت.
  • قومارکردن ڕێگە پێ نەدراوە.
  • سوتانی جەستە دوای مردن، بەبەھێزی دژی وەستاوە.
  • فانتاشیزم ڕێگە پێ نەدراوە

...چەند یاسایەکی تریش ھەن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥. Retrieved ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. Check date values in: |accessdate=, |archivedate= (help)
  2. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%98%D9%87:%D9%85%D9%86%D8%A7%D8%A8%D8%B9_%DA%A9%D8%AA%D8%A7%D8%A8/0791416895
  3. ^ http://www.persian-bahai.org/
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥. Retrieved ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. Check date values in: |accessdate=, |archivedate= (help)