بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستووری عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستووری عێراق
درووستکردنھاوینی ٢٠٠٥
پێشکەشکردن١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٥
پەسەندکردن١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥
چوونە بواری جێبەجێکردن٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥

دەستووری کۆماری عێراق (بە عەرەبی: دستور جمهورية العراق) یاسای بنچینەیی عێراقە. یەکەم دەستووری عێراق لە ساڵی ١٩٢٥دا خرایە بواری جێبەجێکردن. دەستووری ئێستا لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٠٥ لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی کاربەڕێکەری عێراقەوە پەسندکرا و لە ڕیفراندۆمێکدا، کە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥دا ئەنجامدرا، دەنگی لەسەر درا.[١][٢] لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراق (ژمارە ٤٠١٢) بە عەرەبی بڵاوکرایەوە و بەم شێوەیە کەوتە بواری جێبەجێکردن.[٣] وەرگێڕانی فەرمی بۆ بەکارھێنانی دەستوورەکە لە کاروباری نێودەوڵەتیدا ئەنجام درا و دەستوورەکە وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی بە ھەماھەنگی نێوان دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عێراق و نوسینگەی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی دەستووری.[٤][٥] لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ژمارەیەک پڕۆژە بۆ دەستکاری دەستوورەکە پێشنیاز کراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Sara B. Moller (2005), Low Intensity Conflict and Nation-Building in Iraq: A Chronology
  2. «Jonathan Morrow (2005): Iraq's Constitutional Process II: An Opportunity Lost» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. Constitution of the Republic of Iraq, Official Gazette of Iraq, No. 4012, of December 28, 2005 (Arabic text) ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. UN WIPO: Iraqi Constitution (2005) in English translation
  5. The ACE Electoral Knowledge Network: Iraqi Constitution (2005)