ئاڤێستا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەسنا ٢٨٫١

ئاڤێستا، ئەڤێستا یان ئەوێستا (بە ئاڤێستایی: awēsta) کۆمەڵێک دەقی ئایینییە کە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە و بۆ زەردەشتییەکان پیرۆزە. وشەی ئاڤێستاش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە کە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندییەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی، زمانی سانسکریت و زمانی کوردی. زۆر جار مەترسی لەناوچوونی بووە. مێژوونوسە کۆنەکان دەڵێن کە ئاڤێستا لەسەر ١٢٠٠٠ پارچە لە پێستی چێل نووسرابوو بەڵام لە چەندین ڕووداودا، ھەر جار کەمێکی لێ ون بوو تا ٣٨٠٠٠ وشەی لێ ماوە. ھەندێک سەرچاوەش دەڵێن کە ٣٤٥٬٧٠٠ وشە بوو، لە ١١ بەش پێک ھاتبوو بە ھەمووشی ٥ شێعر بوون.[١]

خوێندنەوەی زۆرتر[دەستکاری]

  • ئەوێستا، نامەی مینەوی زەردەشت، وەرگێڕی فارسی: جەلیل دووستخاھ، وەرگێڕی بۆ کوردی: عومەر فارووقی، ھەولێر: بڵاوکراوەی ئاراس، ٢٠٠٢.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kellens, Jean. "Qui était Zarathustra ?". {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)

یەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]