ئیسماعیل قەمەندار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیسماعیل قەمەندار فەتاح

لەدایکبوون١٩٥١
نەتەوەکورد
پەروەردەدکتۆرای زمانناسی
پیشەلێکۆڵەر و زمانناس
خەڵاتەکانخەڵاتی بلە

ئیسماعیل قەمەندار فەتاح (Fattah, Ismaïl Kamandâr)، (١٩٥١ لە بەغدا - ) ئەکادیمیست، لێکۆڵەر و زمانناسی کوردە کە بە ھۆی نووسینی کتێبی بنزارەکانی کوردیی باشووری: خوێندنەوەی زمانناسی و شێوەزارناسی بە زمانی فەڕەنسی ناسراوەتەوە.[١] قەمەندار ئێستاکە لە پاریسدا دەژێت.[٢]

ئیسماعیل قەمەندار لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن دەزگای ئیبراھیم ئەحمەدەوە خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا.[٢]

ژیان[دەستکاری]

ئیسماعیل قەمەندار فەتاح لە ساڵی ١٩٥١ لە بنەماڵەیەک لە خێڵی عەلیشیروانی بەدرە، لە شاری بەغدا لەدایک بووە. خوەندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە بەغدا تواو کرد و دواتر چوو بۆ شاری پاریس و لەوی مایەوە. ئەو لە فەڕەنسا چووبۆ زانستگا و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە وێژەی فەڕەنسی وەرگرت. دواتر لە بواری زمانناسییەوە درێژەی بە خوێندن دا و ماستەریش لە بەشی زمانەوانیی زانکۆی سۆربۆن خوێند و لە ساڵی ١٩٨٨ بڕوانامەی دکتۆرای زمانناسی لە زانکۆی پاریسی حەوت وەرگرت. تێزە دکتۆراکەی سەبارەت بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری نووسی و ھەروەھا بڕوانامەی دیپلۆمای دیالێکتەکانی کوردی لە زانکۆی پاریسی حەوت وەرگرتووەتەوە.[٢]

ئیسماعیل قەماندار فەتاح جگە لە کوردیی باشووری، سەبارەت بە زمانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان وەکوو لەکی، گۆرانی و زازا لێکۆڵێنەوەی کردووە لە کتێبی بنزارەکانی کوردیی باشووری: خوێندنەوەی زمانناسی و شێوەزارناسی کە زیاتر لە ٣٥ ساڵ لێکۆڵێنەوەی لەسەری کردووە، باس لە گرفتەکانی دیالێکتەکانی کوردی لە باشووری کوردستان کردووە، و چارەسەرییەکانی خۆی بۆ چارەکردن ئەو گرفتانە لە هەردوو دیوی سنوور لە ئێران و عێراقدا ئاشکرا کردووە.[٢]

ڕوانگەکان[دەستکاری]

ئیسماعیل قەمەندار دەڵێت لە سەردەمی دەسەڵآتداری حیزبی بەعس لە بەغدادا و لەو کاتەدا کە لە ساڵی ١٩٦٣ کوردە فەیلییەکان کەوتنە بەر کوشتن و ئاوارەبوون، ھەستی بەرپرسایەتیی گەورەیەکم کرد بۆ ئەوەی کە سەبارەت بە شۆناس و زمانی نەتەوەکەم لێکۆڵێنەوە بکەم.[٢]

کتێبەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]