بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەکادیمیای کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەکادیمیای کوردی
Akademiya Kurdî
ئاکادمی کوردی
دامەزران١٩٧١
٢٠٠٧ (کردنەوە)
شوێن
سەرۆک
حەمەسەعید حەسەن
جێگری سەرۆک
كاروان عمر قادر
وێبگەماڵپەڕی ئەکادیمیای کوردی
پێشووتر ناسرابوو بە
کۆڕی زانیاریی کورد (١٩٧١–١٩٧٨)
کۆڕی زانیاریی کوردستان

ئەکادیمیای کوردی (لە سەرەتاوە ناوی کۆڕی زانیاریی کورد و دواتریش کۆڕی زانیاریی کوردستان بووە) کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایمەزراندووە و بەپێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەندکردنییەوە ھەبێت. ئەکادیمیای کوردی مەبەستی خۆی لە چالاکی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمیی کوردی ڕاگەیاندووە. بارەگای ئەکادیمیای کوردی لە شاری ھەولێرە.[١]

حەمەسەعید حەسەن سەرۆکی ئێستای ئەکادیمیای کوردی یە.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]
تەلاری ئەکادیمیای کوردی.
تەلاری ئەکادیمیای کوردی لە تەنیشتەوە.

ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی کۆڕی زانیاری کوردستان دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا، داوا لە شەفیق قەزاز و کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە ئەکادیمیای کوردی.[١]

پێکھاتەی ئەکادیمیا

[دەستکاری]

ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە ١٥ ئەندامی کارا و ١١ ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و ١٥ ئەندامی یاریدەدەر.

خولی یەکەم

[دەستکاری]

خولی یەکەمی ئەکادیمیا کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٧ ھەتا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ بەردەوام بوو، ئەنجومەنی ئەکادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو.[١]

ژمارە ناو جێگا
١شەفیق قەزازسەرۆک
٢ڕەشید فندیج. سەرۆک
٣ئازاد ئەحمەدسکرتێر
٤نەجاتی عەبدوڵڵائەندامی تەرخانکراو
٥کەمال مەزھەرئەندام
٦عیزەدین مستەفا ڕەسووڵئەندام
٧نووری تاڵەبانیئەندام
٨عەبدولفەتتاح عەلیئەندام
٩موحسین محەممەد حوسێنئەندام
١٠جەمال عەبدولئەندام
١١جەبار قادرئەندام
١٢وریا عومەر ئەمینئەندام
١٣موئەیەد تەیبئەندام
١٤محەممەدی مەلا کەریمئەندام
١٥محەممەد عەلی قەرەداغیئەندام


خولی دووھەم

[دەستکاری]

خولی دووھەمی ئەکادیمیا کە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھەتا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بەردەوام بوو، ئەنجومەنی ئەکادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو.[١]

ژمارە ناو جێگا
١نووری تاڵەبانیسەرۆک
٢ئازاد ئەحمەدج. سەرۆک
٣نەجاتی عەبدوڵڵاسکرتێر
٤کەمال مەزھەرئەندامی کارا
٥عیزەدین مستەفا ڕەسووڵئەندامی کارا
٦شەفیق قەزازئەندامی کارا
٧عەبدولفەتاح عەلی بۆتانیئەندامی کارا
٨موحسین محەممەد حوسێنئەندامی کارا
٩جەمال عەبدولئەندامی کارا
١٠جەبار قادرئەندامی کارا
١١وریا عومەر ئەمینئەندامی کارا
١٢محەممەد عەلی قەرەداغیئەندامی کارا
١٣فارووق عومەر سدیقئەندامی کارا
١٤عەبدولڕەحمان مزووریئەندامی کارا


خولی سێھەم

[دەستکاری]

ئەندامانی خولی سێیەمی ئەکادیمیا، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ھەڵبژاردنێکی نھێنیدا بەمشێوەیە ھەڵبژێردران.[١]

ژمارە ناو جێگا
١عەبدولفەتاح عەلی بۆتانیسەرۆک
٢نەجاتی عەبدوڵڵاجێگری سەرۆک
٣عیزەدین مستەفا ڕەسووڵئەندامی کارا
٤موحسین محەممەد حوسێنئەندامی کارا
٥جەمال عەبدولئەندامی کارا
٦وریا عومەر ئەمینئەندامی کارا
٧محەممەد عەلی قەرەداغیئەندامی کارا
٨فارووق عومەر سدیقئەندامی کارا
٩عەبدولڕەحمان مزووریئەندامی کارا


خولی چوارەم

[دەستکاری]

خولی پێنجەم

[دەستکاری]

ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەکادیمیا، لە ڕۆژی ١٣ی مایسی ٢٠٢٤ لە ھەڵبژاردنێکی نھێنیدا بەمشێوەیە ھەڵبژێردران:

ژمارە ناو جێگا
١حەمەسەعید حەسەنسەرۆک
٢د. کاروان عومەر ئەحمەدج. سەرۆک
٣د. لەزگین عەبدولڕەحمان ئەحمەدسکرتێر
٤حەمەزیاد مەولوود ئەحمەدئەندامی تەرخانکراو
٥موئەیەد تەییبئەندامی تەرخانکراو
٦ئەحمەد قەڕەنی (ئەحمەد محەممەد مام عوسمان)ئەندامی کارا
٧تەحسین ئیبراھیم دۆسکیئەندامی کارا
٨د. قەیس کاکل تۆفیقئەندامی کارا
٩د. عەبدولواحید ئیدریس شەریفئەندامی کارا
١٠د. موحسین ئەحمەد عومەرئەندامی کارا
١١د. پەخشان فەھمی فەرحۆئەندامی کارا

لیژنەکانی ئەکادیمیا

[دەستکاری]

بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروست کردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:

  1. لیژنەی فەرھەنگ و زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری شێوەزارە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی، دوو فەرھەنگی (کرمانجی سەروو کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی سۆرانی) بڵاو کراونەتەوە. یەکێک لە کارەکانی ئەو لیژنەیە دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا.
  2. لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤، ٥٨ ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.
  3. لیژنەی ئەدەب: تایبەتە بە ساخکردنەوە و ئامادەکردنی بەرھەمی ئەدەبی و مێژوویی کۆن و ئێستای کوردی.
  4. لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە.
  5. لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.

پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستان

[دەستکاری]

یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 ئەکادیمیای کوردی: دەربارەی ئەکادیمیا؛ سەردان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
  2. «دەستەی نوێی سەرۆكایەتیی ئەكادیمیای كوردی هەڵبژێردرا». حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.