بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانە تورکییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بڵاوبوونەوەی زمانە تورکییەکان لە ئەوراسیادا

زمانە تورکییەکان ماڵباتە زمانێکە کە لە ٣٥ زمان پێکدێت.[١] زۆرجار ئەم ماڵباتە زمانە دەخرێتە ناو خێزانی زمانە ئاڵتەیکەکان کە پێکدێت لە ژاپۆنی و کۆری و مۆنگۆلی. ئاخێوەرانی ئەم کۆمەڵە زمانە دەکەونە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئاسیا، ناوەندی ئاسیا، سیبێریا و ئەناتۆلیا. زمانە ترکیکەکان زمانی زکماکی ١٧٠ ملیۆن کەسە.[٢] زمانی تورکیش زۆرترین ئاخێوەری ھەیە لەناو ھەموو زمانە تورکییەکان کە زیاتر لە ٧٥ ملیۆن ئاخێوەرە.[٣]

تایبەتمەندی

[دەستکاری]

خاسیەتەکانی ئەم ماڵباتە زمانە بریتین لە ئەگلوتیناسیۆن واتە بە لکاندنی وشە و پێشگر و پاشگر وشەی زۆر درێژ و ئاڵۆز دروست دەکرێ و تایبەتمەندییەکی دیش بریتییە لە نەبوونی جێندەر لە زمانەکان.

خوێندوارەکان بە پێی وڵات

[دەستکاری]

ئەم وڵاتانەی کە زۆرترین خوێندوار بە زمانی تورکییان تێدایە، ئەمانەن:[٤][٥]

ژمارە وڵات خوێندوارەکان
(ملیۆن)
زمانەکان
١  تورکیا٦٥ - ٥٥زمانی تورکی - زمانی ئازەربایجانی
٢  ئۆزبەکستان٣٠ - ٢٥زمانی ئۆزبەکی - زمانی کازاخی
٣  ئێران١٥ - ١٣زمانی ئازەربایجانی - زمانی قەشقایی
٤  کازاخستان١٤ - ١٣زمانی کازاخی - زمانی ئۆزبەکی
٥  چین١٢ - ١٠زمانی ئۆیغوری - زمانی کازاخی
٦  ئازەربایجان١٠ - ٩زمانی ئازەربایجانی - زمانی تورکی
٧  ڕووسیا١٠ - ٩زمانی تاتاری - زمانی باشقیری - زمانی یاقووتی
٨  قرغیزستان٦ - ٥٫٥زمانی قرغیزی - زمانی ئۆزبەکی
٩  تورکمانستان٥ - ٤٫٥زمانی تورکمانی - زمانی ئۆزبەکی
١٠  یەکێتیی ئەورووپا٥ - ٤زمانی تورکی - زمانی ئازەربایجانی
١١  ئەفغانستان٤ - ٣زمانی ئۆزبەکی - زمانی تورکمانی
١٢  عێراق٢ - ١زمانی ئازەربایجانی - زمانی تورکی
١٣  تاجیکستان١٫٥ - ١زمانی ئۆزبەکی - زمانی قرغیزی
١٤  ویلایەتە یەکگرتووەکان١ - ٠٫٥زمانی تورکی - زمانی ئازەربایجانی
١٥  سووریا١ - ٠٫٥زمانی ئازەربایجانی - زمانی تورکی
- شوێنەکانی تری جیھان١ - ٠٫٥
ھەموو زمانە تورکییەکان١٨٠ - ١٧٠

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Dybo A.V. (٢٠٠٧). «ХРОНОЛОГИЯ ТЮРКСКИХ ЯЗЫКОВ И ЛИНГВИСТИЧЕСКИЕ КОНТАКТЫ РАННИХ ТЮРКОВ» [Chronology of Turkish Languages and Linguistic Contacts of Early Turks] (PDF) (بە ڕووسی). لاپەڕە ٧٦٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی ئازاری ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Janhunen، Juha (٢٠١٣). «Personal pronouns in Core Altaic». لە Martine Irma Robbeets؛ Hubert Cuyckens (eds.). Shared Grammaticalization: With Special Focus on the Transeurasian Languages. لاپەڕە ٢٢٣. ژپنک ٩٧٨٩٠٢٧٢٠٥٩٩٥.
  3. Katzner، Kenneth (ئازاری ٢٠٠٢). Languages of the World, Third Edition. Routledge, an imprint of Taylor & Francis Books Ltd. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٢٥٠٠٤-٧.
  4. https://www.ethnologue.com/
  5. https://glottolog.org/