بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد موکری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد موکری
لەدایکبوون١٩٢١
کرماشان
مردن١٢ی تەمووزی ٢٠٠٧
پاریس
پیشەسیاسەتوان، توێژەری کوردناس، نووسەر

محەممەد موکری (بە فارسی: محمد مکری) (١٩٢١ - ١٢ی تەمووزی ٢٠٠٧) توێژەر (کوردۆلۆجیست) و نووسەری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە کرماشان لەدایکبووە. ئەو زۆر بەنزیکی کاری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێران موحەممەد موسەدیقدا کردووە و لە ١٩ی ئابی ١٩٥٣ لە دەسەڵات لابراوە.

لە ساڵی ١٩٢١ لە کرماشان و لە بنەماڵەی ئەمیر سەیفەددین موکری کە لە سەدەی ١٧دا حاکمی ناوچەکە بووە لەدایک بووە.[١]

لە ١٣ ساڵیدا بۆ قۆناغی خوێندنی ناوەندی دەچێت بۆ تاران. ھەر لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵی ١٩٤٩ لە زانکۆی تاران پلەی دکتۆرای لە زمان و ئەدەب بەدەست ھێناوە کە نامەکەی لەسەر جیاوازیی شێوەزارەکانی کوردی بووە (سەرناو: «بحث در لهجه‌های مغرب ایران»، سەرپەرشتیار: ئیبراهیم پوورداوود).[٢]

لە ساڵی ١٩٥١ بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بووە.

لە ھاوڕێیانی محەممەد موسەددیق بووە. پاش ڕووخانی حکوومەتی موسەددیق لە ١٩٥٣دا، ماوەی ساڵێک لە زیندان بووە و پاشان وڵاتی بەجێ ھێشتووە و لە پاریس نیشتەجێی بووە. لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گەڕاوەتەوە و بۆ ماوەی ساڵانی 1979 بۆ 1983 باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکێتیی سۆڤیەت و مەنگۆلیا بووە. ساڵانی ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٧ ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەییی وەزارەتی نەوتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٨٩ کە لە کۆماری ئیسلامی بێهیوا دەبێت و واز لە سیاسەت دەهێنێت، دەگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسا و لە ناوەندی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی زانستی (CNRS) درێژە بە توێژینەوەکانی دەدات.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

زۆربەی بەرھەمەکانی لەسەر زمان و ئایین و کلتووری کورد بووە و بە فارسی و فەڕەنسی بڵاوی کردوونەتەوە.[٣]

ھەندێک لە بەرھەمەکانی بریتین لە:

  • «گۆرانی یا ترانەھای کردی»، تھران: کتابخانە دانش، ١٩٥٠.
  • «فرھنگ نام‌ھای پرندگان در لھجەھای غرب ایران»، تھران، ١٩٧٩.
  • «فرھنگ فارسی»
  • ساغکردنەوەی فەرھەنگی ھەدیەی حەمیدی[٤]
  • «عشایر کرد، ایل سنجابی، تاریخچە، جغرافیا، تیرە»، تھران: کتابخانە دانش، ١٩٥١، چاپ سوم پاریس، ١٩٩٣.
  • «داستان بیژن و منیجە بزبان گورانی»، پاریس، ١٩٦٦.
  • «بھلول دانا و یاران حقیقت»، پاریس، ١٩٧٤.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ژیاننامەی بە فەڕەنسی: http://siegfried.mokri.free.fr/Html/biographie.htm ٩ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. کتێبخانەی زانکۆی تاران[بەستەری مردوو]، ساڵەکەی بە هەڵە ١٣٣٩ی ئێرانی نووسراوە کە دروستەکەی ١٣٢٨ە.
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ضياء الدين باشا الخالدي المقدسي، الهدية الحميدية في اللغة الكردية – معجم كردي عربي، مکتبة لبنان، ١٩٧٥.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]