کەریم کەریمپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەریم کەریمپوور

لەدایکبوون١٩٦١
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، لێکۆڵەر و فەرھەنگنووس

کەریم کەریمپوور (١٩٦١ لە نەفتشار - ٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە کرماشان) نووسەر، فەرھەنگنووس، لێکۆڵینەری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. ئەو بەھۆی توێژینەوەکانی سەبارەت بە چاند و زمانی کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناسراوە. یەکێک لە بەرھەمەکانی فەرھەنگی خوەرھەڵاتە کە لە گرینگترین فەرھەنگۆکەکانی شێوەزاری باشووری لە زمانی کوردییە.

ژیان[دەستکاری]

مامۆستا کەریم کەریمپوور لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری نەفتشار لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ئەو ساڵەکانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان بووە. کەریمپوور ھەروەھا دەستی بە توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی داوە و چەندین کتێبی پربایخ لەم بوارە لە خۆی بەجێ ھیشتووەتەوە. مامۆستا کەریمپوور ھەروەھا لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی داوە و قوتابییەکانێکی زۆر لەگەڵ چاند و مێژووی کرماشان ئاشنا کردبوو.

کەریم کەریمپوور ھەروەھا لە بواری ڕۆژنامەوانیش چالاک بوو و بۆ ساڵانێک بەرپرسی ھەفتەنامەی ڕێژاو چاپی کرماشان بوو.[١]

ھەندێک لە بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • فەرھەنگی کەڵھوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، ‏‫٢٠١٦.
  • ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، ھاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانیکەکانی کۆن، ٢٠١٤.‬
  • چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵھوڕی، کرماشان، ٢٠١٥.‬
  • مێژووی نەفتشار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان ھەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران‏‫، کرماشان، ٢٠١٥.[٢]
  • لاوەلاوە لە ئەدەبیات کوردی، کرماشان، ٢٠١٤.
  • حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی (کرماشانی)، کرماشان‏‫، ٢٠١٧.‬‬
  • ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان‬‏‫، ٢٠٠٢.
  • خوەرھەڵات‌: فەرھەنگۆکی‌ شێوەزاری‌ کوردیی‌ کەڵھوڕی‌ کرماشانی،‌ کوردی-فارسی،‌ بریتی لە وشەکانی‌ کەڵھوڕی‌ - لەکی‌ - ئیلامی و ...، ٣ بەرگ، کرماشان‌، ٢٠٠١.
  • ڕێزووان‌ کوردی‌ کرماشانی‌ کەلڕ (ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵھوڕ)، کرماشان‌‬‏‫، ١٩٩٤.
  • شەوی خرێوەکان (ھەڵبەستی‌ شەوی خرێوەکان‌: پرسە بۆ‌ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی)‌، کرماشان‌‏‫، ٢٠٠٠.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ جەعفەری خانقاھ, مەھدی (٢٢ی شوباتی ٢٠١٤). "مێژووی چاپەمەنییەکانی پارێزگای کرماشان" (بە فارسی). وەزارەتی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. Retrieved 9ی Aprilی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "کتێبی مێژووی نەفتشار بڵاو کرا" (بە فارسی). ڕێگای کوردستان. ٢٦ی ئایارئ ٢٠١٦. Retrieved 9ی Aprilی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ١١ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.