دەیڤید نیل مەکێنزی (بە ئینگلیزی:David Neil MacKenzie ، ١٩٢٦ -٢٠٠١ ، لە دەقە کوردیەکاندا بە مەکینزی و مەکەنزی ناوی لێ براوە) پڕۆفیسۆرێکی ئینگلیز و توێژەر و پسپۆڕی زمانە ئێرانییەکان بوو. بەرھەمەکانی مەکێنزی ھەم لەبەر بەربڵاوی و ھەم لەبەر وردبینی و قووڵی بەناوبانگە، بەتایبەت ئەو کارانەی کە لەسەر کوردیی نوێ و زمانی خوارەزمی کردوویە. ساڵی ١٩٥٧ لە دوای چەند ساڵێک توێژینەوە لە کوردستاندا تێزی دکتۆراکەی لەسەر زمانی کوردی و شێوەزارەکانی نووسی و دواتر بە ناوی Kurdish Dialect Studies لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ لە دوو بەرگدا بڵاوی کردەوە.[١]
لە ٨ی نیسانی ١٩٢٦ لە لەندەن لە دایک بووە. لە کاتی شەڕی جیھانیی دووەمدا ، کاتێک کە دایک و خوشکی پەنایان بردووە بۆ کەنەدا، ئەو لەگەڵ باوکیدا ماونەوتەوە و یارمەتیی سوپایان داوە. لە ١٩٤٣دا بۆ خزمەتی سەربازی نێرراە بۆ ھیندستان . پاش ماوەیەک نێرراوە بۆ پێشاوەر و لەوێ فێری زمانی پەشتۆ بووە. پاش گەڕانەوەی بۆ بریتانیا، لە ئەیلوولی ١٩٤٨ و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لە School of Oriental and African Studies سەر بە زانکۆی لەندەن خوێندنی زمانی فارسیی دەست پێ کردووە و لە ١٩٥١دا بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. ساڵی ١٩٥٣ ماستەری لە «زمانە ئێرانییە کۆنەکان»دا وەرگرتووە. لە ١٩٥١ەوە لەگەڵ C. J. Edmonds دا توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی دەست پێ کردووە. لە پایزی ١٩٥٤ەوە و بۆ ماوەی ١٠ مانگ، لەگەڵ ژن و دوو منداڵەکەیدا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی عێراقدا بووە و خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە لەسەر زمانی کوردی بووە. لە ١٩٥٧دا نامەی دکتۆراکەی بە ناونیشانی A dialectological survey of Northern and Central Kurdish پێشکەش کردووە. پاشان ھەر لە زانکۆی لەندەن، بووە بە مامۆستای «زمانە ئێرانییەکان». لە ١٩٧٥ەوە تاوەکوو ١٩٩٤ کە خانەنشین کراوە لە زانکۆی Göttingen ی ئاڵمانیا مامۆستا بووە. دوای خانەنشینی گەڕاوەتەوە بۆ Llanfairpwll ی وێڵز . ڕووداوێکی ھاتوچوو و کێشەی دڵ بوون بە ھۆی نەخۆشی و ناساغی و لە کۆتاییدا لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ لە Bangorی وێڵزدا مردووە.[٢]
Kurdish dialect studies (توێژینەوەکانی شێوەزارەکانی کوردی)، ٢ بەرگ، لەندەن: Oxford University Press، ١٩٦١-١٩٦٢.
The Dialect of Awroman (Hawrâman-î Luhôn). Grammatical Sketch, Texts, and Vocabulary (شێوەزاری ھەورامانی لھۆن، رێزمان، دەق و وشەنامە)، کۆپنھاگن ، ١٩٦٦.
The “Sûtra of the Causes and Effects of Actions” in Sogdian، لەندەن، ١٩٧٠.
A Concise Pahlavi Dictionary (فەرھەنگی کورتکراوی پاڵەوی )، Oxford University Press, لەندەن, ١٩٧١.
The Khwarezmian element in the Qunyat al-munya, نووسەر: Zahidi al-Ghazmini, Mukhtar ibn Mahmud, d. 1260, ١٩٩٠.
گوڵەگەنمی زێڕین ، فەرھاد شاکەلی و خەبات عارف گواستوویانەتەوە بۆ ئەلفوبێی كوردی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس ، ھەولێر[٣]
مەکەنزی، دهیوید نییل. مەکەنزی و کورد ، وهرگیر ئهنوهر سولتانی، کهرهج: مانگ، ۱۳۹۶.
Bāǰalānī (باجەڵانی)، Bulletin of the School of Oriental and African Studies، زانکۆی لەندەن، بەرگی ١٨, ژمارە ٣, In Honour of J. R. Firth (١٩٥٦)، لاپەڕەکانی 418-435 (وتارێکی ١٨ لاپەڕەیی)
The Language of the Medians (زمانی مادەکان ), لە BSOAS ٢٢دا, ١٩٥٩, لاپەڕەکانی ٣٥٤-٣٥٥.
Zoroastrian Astrology in the Bundahishn, BSOAS, ٢٧, ٣, ١٩٦٤, ۵۱۱-۵۲۹.
The Origins of Kurdish, In Transactions of the Philological Society (سەرچاوەکانی کوردی، لە مامەڵەکردنی کۆمەڵگای دەقناسی)، لاپەڕەکانی ٦٨-٨٦، ١٩٦١
The Buddist Sogdian Texts of the British Library, Acta Iranica، ١٠، Téhéran-Liège، ١٩٧٦.
Iranica Diversa, ٢ بەرگ، SOR, LXXXIV, 1-2, Roma, ١٩٩٩.