زمانی مەندایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نووسینە مەنداییەکان

زمانی مەندایی زمانی ڕێوڕەسمی ئایینی مەنداییە. زمانی کلاسیکی مەنداییی وەک زمانێکی ڕێوڕەسمی بەکاردەھێنرێت کە لە ڕێگەیەوە پەرتووکە ئایینییەکانی ئایینی سابیئە-مەندایی نووسراون. لە کاتێکدا زمانی ئاخاوتنی مەنداییەکان کە پێی دەوترێت ڕەتەنە کە زاراوەیەکی مەنداییە کە لەلایەن مەنداییەکانەوە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردەھێنرێت، ھەرچەندە لە ئێستادا لە لێواری لەناوچووندایە، کە بەکارھێنانی لە ژیانی ڕۆژانەدا زۆر کەمی کردووە، و شایەنی باسە کە ڕەتەنە لەلایەن مەنداییەکانی ئەھوازەوە بەکاردەھێنرێن، بە پێچەوانەی مەنداییەکانی عێراق کە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا زاراوەی عێراقی بەکاردەھێنن.[١] ڕەتەنە بە مەندایی و نا پاک دەناسرێتەوە، بەو پێیەی زۆر کاریگەری زمانی عەرەبی و و فارسی لەسەرە. زمانی مەندای کلاسیکی وەک لقی پاکی ئارامیی ڕۆژھەڵاتی پۆلێن دەکرێت، چونکە بە توندی و کاریگەری نەبوونەکەی لەلایەن ھیچ زاراوەیەکی دیکەوە لە ڕووی ڕێزمانییەوە تایبەتمەندە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سابیئە مەنداییەکان، لیدی دراوور، وەرگێڕان نەعیم بەدەوی و غەزبان ڕۆمی، چاپی‌ دووەم ٢٠٠٥ز، لاپەڕە ٣٢.