بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زمانی پاڵەویی ئەشکانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زمانی پاڵەویی ئەشکانی یان زمانی پارتی کە ھەندێک جار «پاڵەوی باکووری»شی پێ‌دەڵێن زمانی ھۆزی پارت بوو. ئەم زمانە لە سەردەمی ئیمپراتۆرێتی ئەشکانیدا، یانی لە ساڵی ٢٥٠ی بەر لە زایین و ھاتنە سەر کاری ئەشکی یەکەم ھەتا ساڵی ٢٢٤ی دوای زایین و ڕوخانی دەستەڵاتی ئەشکانییەکان زمانی ڕەسمی بووە. لە دوای پاڵەویی ئەشکانی، زمانی پاڵەویی ساسانی جێگای ئەم زمانەی گرتەوە.
زمانی پاڵەوی ئەشکانی لکێکە لە زمانە ھیندوئورووپایییەکان و سەر بە زمانەکانی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوایە و لەگەڵ زمانی کوردی یەک بنەماڵەن.

ھەڵسەنگاندنی زمانی پاڵەوی ئەشکانی لەگەڵ زمانی کوردی

[دەستکاری]
زمانی کوردیزمانی پاڵەوی ئەشکانی
ک. باکووریک. ناوەندیک. باشووریلەکیھەورامیزازاکی
باباواڤاواڤاوات
بارانبارانواران، وارشتواران، ڤەشتواران، وەشتڤارانواران
بێژ-وێژ-ویش-ڤێژ-واچ-ڤاج-، ڤاژ-واژ-
زاڤازاوازاوازومازەمازامازامات
ڕۆژڕۆژڕووژڕووژڕۆڕۆجە، ڕۆژەرۆژ
ژنژنژنژەنژەنیجەنیژەن
خوارنخواردنخواردنھواردنواردەیوەردەنەوخاردەن
ماسیماسیماسی-ماساوماسەماسیاگ
نڤێژ، نمێژنوێژنمازنماژ-نمانماژنماژ

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی پەھلەوی، تاران، چاپەمەنی تەوەکولی، ل٥، ٢٠٠٢، ISBN 964-5821-15-0
  • زەبیحی، عەبدوڕەحمان، قامووسی زمانی کوردی، ورمێ، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ل٢٩