ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ
ڕواڵەت
ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ | |
دامەزران | ١٨ی نیسانی ١٩٩٢ |
---|---|
شوێنی دامەزران | ئەستەمبوڵ |
ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ لە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ١٩٩٢ لە ئەستەمبوڵ لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیری کوردەوە دامەزراوە. ئامانجی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر مێژوو و چاند و ھونەر و زمانی کوردییە. فەرھەنگی کوردی-تورکی (زانا فارقینی) لە بڵاوکراوەکانی ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵە.
لە دۆخێکی ئاوارتەدا ڕێکخراوەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە داخرا[١].
- مووسا عەنتەر
- یاشار کایا
- فەقی حوسێن ساغنیچ
- ئیسماعیل بێشیکچی
- عەبدولڕەحمان دوررە (Abdurrahman Dürre)
- ئیبراھیم گوربوز (İbrahim Gürbüz)
- جەمشید بەندەر
- سولەیمان ئیماموغلو (Süleyman İmamoğlu)
ئەمەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdish Institute of Istanbul closed down and sealed». ANF News (بە ئینگلیزی).
- ^ بیا نێت: فەقی حوسێن ساغنیچ، نووسینی ئیبراھیم گەنچ، نووسراو لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٧؛ ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٧ی حوەیرانی ٢٠١٩.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |