دەروازە:زمان
بەخێربێنپێشەکیزمان کۆمەڵێک نیشانەی بڕیاردراوی ڕێسامەندە لە دەنگەکان یا نیشانەکانی گوتن و نووسین، کە لە لایەن کۆمەڵێک مرۆڤی سەر بە تاقمێکی کۆمەڵایەتی یا فەرھەنگییەوە بە مەبەستی دامەزراندنی پێوەندی (تێگەیاندن و تێگەیشتن) بەکار دێت. ئەرکی زمان پەیوەندیگرتنە و دەربڕینی ڕا و ھەستی دەروون. ئەکرێ بڵێین زمان سیستەمێکی ئاڵۆزە کە مرۆڤ بۆ ڕاگەیێنی بەکاری ئەبا. بەو زمانەی کە مرۆڤ پێ قسە ئەکا ئەوترێ زمانی سروشتی. ئەمڕۆکە نزیکەی سێ تا شەش ھەزار زمانی سروشتی بوونی ھەیە، بەڵام نیوەیان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ھەروەھا، کۆدەکان و جۆرەکانی تری زمانگەلی دەستکار، وەکوو ئەوانەی وا بۆ بەرنامەسازیی کۆمپیوتەر بەکار دێن ژی، پیان ئەوترێ زمان. زمان لەم ڕاستێنەیەدا، سیستەمێکە پێکھاتوو لە نیشانەکان بۆ بەکۆدکردن و لەکۆددەرھێنانی زانیارییەکان. لە کوردیدا، وشەی "زمان" بۆ ئاماژە بەو ئەندامە گۆشتییە بزۆزەی ناو دەمیش بەکار دەبردرێ کە لە زۆربەی بڕبڕەداراندا ئەرکی ناسینەوەی تامگەلی جۆراوجۆری لە ئەستۆیە و دەوری سەرەکیی ھەیە لە قسەکردندا (زمان (ئەندام) ببینە). ئەم پێوەندییە خوازەیییە لە زۆربەی زمانەکاندا ھەیە (بۆ نموونە، وشەی languageی زمانی ئینگلیزی لە وشەی linguaی لاتینەوە گیراوە کە بە مانای زمانی ناو دەمە)، و بەڵگەی گرنگایەتیی مێژوییی زمانی زارەکییە وتاری ھەڵبژێردراوزمانی عەرەبی (بە عەرەبی: اللغة العربية) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە باری قسەپێکەرانەوە و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئێران، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئایینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئایینییەکان و بیرمەندییەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا. ئایا دەزانیت؟چەند زانیاریەک لەبارەی زمانەکانەوە:
وتارزمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی) زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لەنێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پڕژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ. وە بە بنچینەی خێزانە زمانی هیندۆئەوروپی دادەنرێت وتارزمانی پورتوگالی (português or, in full, língua portuguesa) زمانێکی ڕۆمانسییە لە نیمچەدوورگەی ئیبیریا وە دەست پێ دەکات. زمانی فەرمییە لە وڵاتی پورتوگال، بەڕازیل، کیپڤەرد، گینێ بیساو، مۆزامبیک، ئەنگۆلا و سائۆتۆمێ و پرینسیپی. ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە تیمۆری ڕۆژھەڵات و ماکاو لە چین. ئەنجامی فراوانی لەماوەیەکی کاتی ئەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاری. بوونی کلتووری پورتوگالی و قسەکەری (کریوڵی پورتوگالی) دەدۆزرێتەوە لە (گوا)، (دەمەن و دیو) لە ھندستان، لە (باتیکڵا)وە لەسەر کەناری ڕۆژھەڵاتی سریلانکا، لە دوورگەی فلۆرێز لە ئەندەنووسیا، لە مالاکا لە مالیزیا، لە (دوورگەی ئەی بی سی) لەکاریبی قسەی پێدەکرێت. دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |





