ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
| ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان | |
|---|---|
| تێڕوانینی گشتی | |
| درووستبوون | ١٩٩٢ |
| دادپرسی | حکوومەتی ھەرێمی کوردستان |
| شوێنگەی سەرەکەی | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
| کاربەدەستانی دەزگاکە | مەسروور بارزانی |
| دەزگای باوان | پاراستن و زانیاری (پێشتر) |
| ماڵپەڕ | https://krsc.gov.krd/ku/ |
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشتر ئاژانسی پاراستن و زانیاری[١] ئاژانسێکی حکوومی و لێکۆڵینەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.
لە ساڵی ٢٠١١ لە پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی دانی پێدانرا. ئەم دامەزراوەیە چەند دام و دەزگایەکی تر پێک دێنێت لەوانە ئاژانسی پاراستن، دەزگای زانیاری، دەزگای ئاسایش بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان؛ و ھەر یەک لە دەزگاکانی دژەتیرۆری سەر بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری. ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەبووە لە پاراستنی کوردستان لە دەستی تیرۆرستانی داعش چ لە بەرەکانی شەڕ، چ لەدەستگیرکرنی شانە نوستووەکانیان لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان.
مێژوو
[دەستکاری]ئاژانسی پاراستن و زانیاری دوای یەکگرتنی ھەردوو ئاژانسی (پاراستن زانیاری) و پاراستن و زانیاری دروست بوو، پاراستن یەکەم جار لە ١٩٦٨ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا. ئەم ڕێکخراوە ھەندێ جار وەکوو ڕێکخراوێکی سیخوڕی کوردی ناوی دێت[٢]
ھەروەھا ئەم دەزگایە بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کار دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://www.hrw.org/reports/2007/kurdistan0707/5.htm
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.