ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی
جۆر ئەلفوبێ
زمانەکان زمانی کوردی
وەرگیراوە لە
ISO 15924 Arab, 160
ئاڕاستە ڕاست بۆ چەپ
ناسناوی لە یوونیکۆد Arabic
سنووری لە یوونیکۆد
ئەلفوبێی کوردی
ء    ا    ب    پ    ت    ج
چ    ح    خ    د    ر    ڕ
ز    ژ    س    ش    ع    غ
ف    ڤ    ق    ک    گ    ل
ڵ    م    ن    و    ۆ    ھ
ە    ی    ێ
پیتەکانی تر
ص    ڎ    ۊ
مێژووئەلفوبێی عەرەبیژمارەکان

ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی کە زۆرتر بە ناوی ئەلفوبێی سۆرانی ناسراوە سیستمێکی نووسینە کە بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ و لە ئەلفوبێی عەرەبی کەوتۆتەوە.

ئەلفوبێ[دەستکاری]

ھەر وەکوو ئەلفوبێی عەرەبی ئەم ئەلفۆبێیەش لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسری. کێسمی پیتەکان بەسراوە بە شوێنەکەی لە ناو وشەدا: تەنیا (ئەگەر بە پیتەکانی پێش و پاشی خۆی نەلکابێ)، سەرەتا (ئەگەر بە پیتی پاش خۆی لکابێ)، ناوین (ئەگەر بە پیتەکانی پێش و پاشی خۆی لکابێ) و کۆتا (ئەگەر بە پیتی پێش خۆی لکابێ)، ھەندێک پیت ھەن بە وشەی پاش خۆیان نالکێن بۆیە ناتوانن کێسمی سەرەتا و ناوینیان ھەبێ. بۆ ئەم پیتانە لە سەرەتادا لە کێسمی تەنیا و لە ناویندا لە کێسمی کۆتا کەڵک وەردەگیرێ. ئەم پیتانە بریتین لە: ا، د، ر، ڕ، ز، ژ، و، ۆ، وو، ە.

ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA کێسمەکانی پیت
کۆتا ناوین سەرەتا تەنیا
ھەمزە (') /ʔ/
ئەلف A a /aː/ ئا
بێ B b /b/
پێ P p /p/ پ
تێ T t /t/
جیم C c /d͡ʒ/
چیم Ç ç /t͡ʃ/
حێ (Ḧ ḧ) /h/ ـحـ
خێ X x /x/
دال D d /d/
ڕێ R r /ɾ/
ڕێی قەڵەو - /r/ ـڕ ـڕ ڕ ڕ
زێ Z z /z/
ژێ J j /ʒ/ ژ ژ
سین S s /s/
شین Ş ş /ʃ/
عەین (') /ʕ/
غەین (Ẍ ẍ) /ɣ/
فێ F f /f/
ڤێ V v /v/ ڤ
قاف Q q /q/
کاف K k /k/ ک
گاف G g /ɡ/ گ
لام L l /l/
لامی قەڵەو - /ɫ]/ ـڵ ـڵـ ڵـ ڵ
میم M m /m/
نوون N n /n/
واو W w / U u /w/, /u/
بەری کراوە O o /oː/ ئۆ
واوی قووچاو Û û /uː/ ﻮﻭ ﻮﻭ ئوو ﻭﻭ
ھێ H h /h/
سەر E e /æ/ ـە ـە ئە ە
یێ Y y / Î î /j/, /iː/ ﯿ
ژێری کراوە Ê ê /j/, /eː/ ـێ ـێـ ئێـ ێ

پیتەکانی تر[دەستکاری]

جگە لەم پیتانە کە لەسەرێ ئاماژەیان پێ‌کراوە، ھەندێک پیتی تریش ھەن کە کەڵکیان لێ‌وەردەگیرێ بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی عەرەبی.

پیتەکانی ناوچەیی[دەستکاری]

زۆربەی ئەم پیتانە لە کوردیی ناوەندیدا نین (جگە لە پیتی ص) و تایبەت بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردین. ئەم پیتانە بریتین لە:

  • ڎ - ئەم پیتەت تایبەتە بە شێوەزاری کوردیی ھەورامی و دەنگێکی ھەیە لە نێوان دوو پیتی «د» و «و». لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی ناوەندیدا وەکوو ئەردەڵانی ئەم دەنگە ھەیە. دەربڕینی ئەم پیتە بە پیتی «د» مانای وشە ناگۆڕێ.[١]
  • ص - ئەم پیتە بەکەمی لە ناو نووسراوەکانی کوردیی ناوەندیدا دەبینرێ. دەربڕینی ئەم پیتە لەگەڵ پیتی «سین» (س) جیاوازە و زیاتر لە پیتی «صاد»ی (ص) زمانی عەرەبی دەچێ. ژمارەی ئەم وشانەی کە لە کوردیی ناوەندیدا ئەم پیتەیان تێدایە کەمە (وەکوو صەت، صەگ و ...) بەڵام لە ناو کوردیی باکووریدا زۆرە و تەنانەت دەربڕینەکەی بە پیتی «س» مانای وشە دەگۆڕێ.[٢][١]
  • ۊ - ئەم پیتە بزوێنە و تایبەتە بە شێوەزاری کوردیی باشووری. لە کوردیی باشووریدا بزوێنێکی تریش ھەیە[٣] و زۆربەی ئەو وشانەی لە کوردیی باکووری و ناوەندیدا «ئوو»یان تێدایە، لە کوردیی باشووریدا دەبنە «ۊ». لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی کوردیی باکووریشدا ئەم دەنگە ھەیە. لەبەر نەبوونی ئەم بزوێنە لە ناو کوردیی ناوەندیدا زۆر جاران ئەم پیته به دوو پیتی «وی» نیشان دەدەن بۆ وێنە وشەی «دوور» لە کوردیی باشووریدا «دویر» دەنووسن ئەگەر نەنووسن «دۊر». لە ئەلفوبێی یەکگرتوودا پیتی «Ù ù» بۆ ئەم بزوێنە دابین کراوە.

پیتەکانی جێگۆڕکراو[دەستکاری]

  • ڒ - وێنەیەکی تری پیتی «ڕ»یە و پێش باوبوونی «ڕ» لەم پیتە کەڵک وەردەگیرا بەڵام لەبەر وێکچوونی لەگەڵ پیتی «ژ»، پیتی «ڕ» جێگای ئەم پیتەی گرتەوە.

پیتەکانی ناباو[دەستکاری]

ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA کێسمەکانی پیت
کۆتا ناوین سەرەتا تەنیا
ڕێی قەڵەو (rr) /r/ ـڒ ـڒ ڒ ڒ
- - -
صاد - /sˤ/
- - /ʉː/ ـۊ ـۊ ۊ ۊ
واوی قووچاو Û û /uː/ ـۇ ـۇ ۇ
ـو͞ ـو͞ و͞ و͞
ژێری داکشاو Î î /iː/ ـی͞ ـی͞ـ ئی͞ـ ی͞

بزوێنەکان[دەستکاری]

لە ئەلفوبێی کوردیدا بە پێچەوانەی ئەلفوبێی عەرەبی کە بزوێنەکان نیشان نادرێن یان زۆر بە ناتەواوی نیشان دەدرێن، بۆ بزوێنەکانیش پیتی تایبەت دابین کراون و ئەمە گەورەترین ھەڤیازی ئەلفوبێی کوردییە بەسەر ئەم ئەلفوبێیانەی کە لە ئەلفوبێی عەرەبی کەوتوونەتەوە.

بزوێنە کورتەکان[دەستکاری]

پیت ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA
ە سەر E e /æ/
و بەر U u /ʊ/

بزوێنە درێژەکان[دەستکاری]

پیت ناو بە ئەلفوبێی لاتینی IPA
ا ئەلف A a /aː/
ۆ بەری کراوە O o /oː/
وو واوی قووچاو Û û /uː/
ی ژێری داکشاو Î î /iː/
ێ ژێری کراوە Ê ê /eː/

ڕێزبەندی پیتەکان[دەستکاری]

ڕێزبەندی پیتەکان و شوێنی تایبەتیان لە ئەلفوبێی کوردیدا تا ئێستا بە جوانی ڕوون نەبۆتەوە و ھەر کەس بە جۆریکی پیتەکانی ڕیزکردووە. لە خوارەوە پێرستێک لە ڕێزبەندیی ئەلفوبێی کوردی لە ناو نووسەرانی وشەنامە کوردییەکانەوە ھاتووە.

  1. فەرھەنگی خاڵی مامۆستا شێخ محەمەد خاڵ: ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، م، ن، و، ھ، ی[٤]
  2. قامووسی زمانی کوردیی عەبدوڕەحمان زەبیحی: ء، ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڒ، ز، ژ، س، (ص)، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ۆ، و͞، ھ، ە، ی، ێ، ی͞[٢]
  3. ھەنبانە بۆرینەی مامۆستا ھەژار: ﺋ، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڒ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ۆ، ھ، ی، ێ[٣]

ناوی پیتەکان[دەستکاری]

ناوی پیتەکانی ئەلفوبێی کوردی لە ناوی پیتەکان لە ئەلفوبێی عەرەبیدا کەوتوونەتەوە و تەنیا کەمێک جیاوازییان ھەیە بەم جۆرە:

  • ئەو ناوانەی کە لە ئەلفوبێی عەرەبیدا بە «اء» کۆتایییان دێ، لە ئەلفوبێی کوردیدا دەبنە «ێ»؛ وەکوو پیتی «ب» کە لە عەربیدا ناوی «باء»ە بەڵام لە کوردیدا «بێ». ئەم پیتانە بریتین لە: ب، ت، ح، خ، ر، ز، ف، ھ، ی.
  • بۆ ھەندێک لەو پیتانەی کە تایبەت بە زمانی کوردین و لە ئەلفوبێی عەرەبیدا نین لە ڕووی پیتی پێشەوەی ناویان لێ‌ناوە. وەکوو پیتی «چ» کە لە ڕووی پیتی پێشەوەی «ج» (جیم) ناویان ناوە «چیم». ئەم پیتانە بریتین لە: پ، چ، ژ، ڤ، گ.
  • بۆ ناوی ھەندێکی تریشی لەو پیتانەی کە تایبەت بە زمانی کوردین و لە ئەلفوبێی عەرەبیدا نین تا ئێستا کۆدەنگەییک نییە و ناوەکانیان بە جوانی ڕوون نەبۆتەوە. ئەم پیتانە بریتین لە: ڕ، ڵ، ۆ، وو، ێ.

لە سیستەمی یوونیکۆددا[دەستکاری]

پیت ناوی یوونیکۆد ژمارەی
یوونیکۆد
پیت ناوی یوونیکۆد ژمارەی
یوونیکۆد
ئ Yeh with Hamza above 0626 غ Ghain 063A
ا Alef 0627 ف Feh 0641
ب Beh 0628 ڤ Veh 06A4
پ Peh 067E ق Qaf 0642
ت Teh 062A ک Keheh 06A9
ج Jeem 062C گ Gaf 06AF
چ Tcheh 0686 ل Lam 0644
ح Hah 062D ڵ Lam with small V 06B5
خ Khah 062E م Meem 0645
د Dal 062F ن Noon 0646
ر Reh 0631 و Waw 0648
ڕ Reh with small V below 0695 ۆ Oe 06C6
ز Zain 0632 ھ Heh Doachashmee 06BE
ژ Jeh 0698 ە Ae 06D5
س Seen 0633 ی Farsi Yeh 06CC
ش Sheen 0634 ێ Yeh with small V 06CE
ع Ain 0639

ژمارەکان[دەستکاری]

لە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیدا بۆ نووسینی ژمارەکان لە ژمارەکانی عەرەبیی ڕۆژھەڵاتی کەڵک وەردەگیرێ. لە ژێرەوە پێرستی ژمارەکان و ناوەکانیان لە ناو شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا ھاتووە.

ژمارە بە کوردیی باکووری بە کوردیی ناوەندی بە کوردیی باشووری بە کوردیی ھەورامی
٠ سفر سفر سفر سفر
۱ یەک، ئێک یەک، یێک یەک، یەگ، یەی یەک، یۆ
۲ دوو دوو د، دۆ، دۊ دوە، دوێ
٣ سێ سێ سێ یەرە، یەرێ
٤ چار چوار چوار چوار
٥ پێنج پێنج پەنج پەنج
٦ شەش شەش شەش شەش
٧ حەفت حەوت ھەفت حەوت
٨ ھەشت ھەشت ھەشت ھەشت
٩ نەھ نۆ نوو ،نۆێ نۆ
۱٠ دەھ دە دە ، دێە دە

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ a b ابراهیم‌پور ١٣٧٣، لاپەڕەکانی ١٣ و ١٨
  2. ^ a b c d زەبیحی ١٣٦٧، لاپەڕەکانی ٥٩، ٦٣، ٧٠ و ١١٠
  3. ^ a b c ھەژار ١٣٨٨، لاپەڕەکانی ٣١، ٣٢ و ٣٤
  4. ^ نانەوازادە ٢٠٠٥، ل ٢١

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • زەبیحی، عەبدوڕەحمان، قامووسی زمانی کوردی، ورمێ، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ١٣٦٧
  • ابراهیم‌پور، محمدتقی، واژه‌نامه فارسی-کردی، تهران، انتشارات ققنوس، ١٣٧٣
  • ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنی سرووش، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3
  • نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی کوردیی ھەرمان، ھولێر، دەزگای چاپ وبڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠٥