ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین
ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین | |
---|---|
قوات تحرير عفرين Hêzên Rizgariya Efrînê, HRE بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا | |
ساڵانی چالاکیی | ئازاری ۲۰۱۸ ھەتا ئێستاکە |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | پارێزگای حەلەب |
ھاوپەیمانان | ھێزەکانی سووریای دیموکرات |
دوژمنان | ھێزە چەکدارەکانی تورکیا داعش |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی ناوخۆیی سووریا یاخیبوونی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکووری حەلەب |
ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین یدن بە کورتی ھەرەعە (بە کرمانجی: Hêzên Rizgariya Efrînê, HRE، بە عەرەبی: قوات تحریر عفرین) ھێزێکی بەرخۆدانی میلیشیایە کە دوای داگیرکردنی شارەکە و ناوچەی کوردنشینی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و ھێزە نزیکەکانییەوە لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ دامەزرا. ئەو ھێزە بە پاڵپشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەی عەفرین کە دوای داگیرکردنی عەفرین ئاوارە بوون پێکھێنرا. ھێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەدژی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانەکانی ئەنجامداوە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ھێزە چەکدارانەی کە تورکیا و سوپای تورکیا پشتیوانیان لێدەکەن ھەتا ڕزگارکردنی عەفرین، گەڕانەوەی خەڵکی ڕەسەن بۆ ناوچەکە، و دووبارە دامەزراندنەوەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لەو ناوچەیەدا وەکوو ئامانجی خۆیان ڕاگەیاندووە.[١]
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢١، یوسف حەموود، وتەبێژی گروپی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی سووریا، کە لە ھێزەکانی سەر بە تورکیا پێکھاتووە، دانی بەوەدانا کە ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە بەکارھێنانی تاکتیکی شەڕی گەریلایی بوونەتە "کێشەیەکی گەورە" بۆ تورکیا و ھێزە پشتێوانیلێ کراوەکانی بۆ حکوومەتکردن لەسەر عەفرین.[٢] [٣] [٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ پێشھاتەکانی جیھانی ئیسلامی: زیانی زۆری چەکدارەکان لە ھێرشە گەریلاییەکانی کوردەکان لە دەڤەری عەفرین + ڤیدیۆ (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ عنەب بەلەدی: شەڕی گەریلا و کەرەستەی مۆدێرن: تاکتیکی «ھەسەدە» لە شەڕی خۆیدا دژی «سوپای نیشتمانی» (بە عەرەبی)، نووسینی عەلی دەرویش، نووسراو لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ عنەب بەلەدی: تاکتیکی «ھەسەدە» لە شەڕی خۆیدا دژی «سوپای نیشتمانی» (بە ئینگلیزی)، نووسینی عەلی دەرویش، نووسراو لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ کوردپرێس: شەڕی گەریلاییی ھێزە کوردییەکانی سووریا لە دژی یاخیبووانی سەر بە تورکیا (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- ماڵپەڕی فەرمیی ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین
- توییتری فەرمیی ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین
- ھەژماری فەرمیی ھێزەکانی ڕزگاریی عەفرین