ماوریتزیۆ گارزۆنی
ڕواڵەت
ماوریتزیۆ گارزۆنی (بە ئیتالی: P. Maurizio Garzoni، ١٧٣٤-١٨٠٤) مسیۆنەرێکی ئیتالی بوو کە لە ساڵانی ١٧٦٢ ھەتا ١٧٨٧ لە ناوچەی مووسڵ و ئامێدی خزمەتی ئایینی مەسیحی کردووە. ھەروەھا لێکۆڵینەوەی لەسەر زمانی کوردی کردووە و کتێبی «ڕێزمان و وشەنامەی زمانی کوردی» (بە ئیتالی: Grammatica e vocabolario della lingua Kurda) لە ساڵی ١٧٧٧ لە ڕۆمای ئیتالیا چاپ کردووە کە وەکوو یەکەم کتێبی ڕێزمان و زمانناسی بۆ زمانی کوردی ناسراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Grammatica e vocabolario della lingua Kurda لە Kurdish Academy of Language ەوە
گرێدەر بۆ دەرەوە
[دەستکاری]داگرتنی PDFی ڕێزمان و وشەنامەی زمانی کوردی لە سایتی ئینستیتیوتی کوردیی پاریسەوە
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |