گۆران (گەل)
| ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | ||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ٦٠٠٬٠٠٠ | ||||||||||
| ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | ||||||||||
| ٣٠٠٬٠٠٠ | ||||||||||
| ٣٠٠٬٠٠٠ | ||||||||||
| زمانەکان | ||||||||||
| گۆرانی | ||||||||||
| ئایین | ||||||||||
| ئیسلامی سوننە و شیعە، یارسان، شەبەک، سارلی و بەجۆران | ||||||||||
| گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | ||||||||||
| کوردەکانی دیکە (لەک، سۆران، کوردی باشوور، کورمانج، زازا) | ||||||||||
گۆران یان گووران گەلێکی کوردییە کە لە باشوور و ڕۆژھەڵات دەژین. زمانی زگماکیی گۆرانەکان زاراوەکانی جۆراوجۆری گۆرانییە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار. حەشیمەتی گۆرانەکان نزیکەی ١ ملیۆن کەس ھەزیر دەکرێت. لە باری ئایینییەوە ھەندێک لە گۆرانەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن و ھەندێکی دیکەشیان سەربە ئایینەکانی ئیسلامی شیعە، یارسان، شەبەک، سارلی و بەجۆرانن.
وشەڕەت
[دەستکاری]سەبارەت بە وشەی گۆران یان گووران ڕوانگەکانێکی جیاواز ھەیە. ھەندێک کەس پێی وابووە گۆران لە گەڕ گیراوە و بەواتای چیا و کێوە و گۆران بەواتای چیانشین بە کار ھاتووە. ھەندێک سەرچاوە باس لە واتای ئایینیی وشەی گۆران دەکەن و پێیان وایە گۆران بە واتای گەور یان گەبر بە کار ھاتووە. ھەروەھا ھەندێک کەس گۆران بە واتای وەرزێر و کوردی جێگر لە گوند دەزانێت. لە سەردەمی کۆن بەدوای ھاتنی ئیسلامەوە، وشەی گۆران بۆ ئاماژەکردن بە ناوچەکانی لەنێوان ھەمەدان ھەتا کەرکووک و شارەزۆر بەکار ھاتووە؛ بەڵام ھێور ھێور ھەرێمی گۆران بچووکتر بووە و کاریگەریی چاندەکان لەسەر یەکەوە جەماوەر و جوگرافیای گۆران پەرت و بڵاو و بچووک کردووەتەوە.
زمان
[دەستکاری]کوردە گۆرانەکان بە زمانەکانی جۆراوجۆری گۆرانی دەئاخێڤێنن و لە ھەر ناوچەیەک ناوێکی جیا و تایبەت بە خۆیان بۆ زمانەکەی خۆیان ھەیەتیان. بەسبار لە ناوچەی ھەورامان بە زمانی خۆیان ھەورامی، لە گەورەجوو گەورەجوویی و لە باجەڵانەکان باجەڵانی دەڵێن؛ بەڵام وشەی گۆران و گۆرانی و کوردی لە ھەموو ناوچەکان بۆ ئاماژەکردن بە بنزارەکانی جیاوازی زمانەکە بە کار دەچێت.
ئایین
[دەستکاری]لە باری ئایینییەوە ھەندێک لە کوردە گۆرانەکان سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن و ھەندێکی دیکەشیان سەربە ئایینەکانی ئیسلامی شیعە، یارسان، شەبەک، سارلی و بەجۆرانن. کوردە گۆرانەکانی ھەورامان زۆرتر سەر بە ئایینی ئیسلامی سوننەن، بەڵام کوردە گۆرانەکانی گوندەکانی زەردە، گەورەجوو و ھاوار و کاکەیییەکانی کەرکووک سەر بە ئایینی یارسانن. ھەروەھا کوردە گۆرانەکانی گوندی کەنوولە و ئێڵی عەبدولمەلەکی مسڵمانی شیعەن و کوردە گۆرانەکانی شەبەک، سارلی و باجەڵان سەربە ئایینەکانی شەبەک، سارلی و بەجۆرانن.