ئینستیتیوتی کوردیی پاریس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئینستیتیوتی کوردیی پاریس
Enstîtuya Kurdî ya Parîsê
ناوبڕIKP
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٣
شوێن
خزمەتگوزارییەکانکوردستان
وێبگەhttps://www.institutkurde.org

ئینستیتیوتی کوردیی پاریس (بە فەڕەنسی: Institut Kurde de Paris) ڕێکخراوێکە کە لەسەر زمان و چاند و مێژووی کورد کار دەکات. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٨٣ لە پاریس دامەزراوە. گۆڤاری کورمانجی یەکێک لە بەرھەمەکانی ئینستیتیوتی کوردیی پاریسە کە ساڵێ دوو جار چاپ دەکرێ.[١] پەیمانگاکە (ئینستیتیوت) لەلایەن دەرھێنەر یەڵماز گونەی و جگەرخوێنەوە لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزرا. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پەیمانگای کوردی پاریس ناساندنی زمان و سامانی کلتوری کوردییە بە کۆمەڵگەی فەرەنسی، جگە لەوە ھەوڵی کۆکردنەوە و گونجاندنی ڕەوەندی کوردی لەگەڵ کۆمەڵگەی فەرەنسی دەدات.

ئەنیستیوتی کوردی لە ساڵی ١٩٩٣ بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی فەرەنسا وەک دامەزراوەیەکی سوودبەخش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ناسێنرا، پێکھاتەی کارگێری پەیمانگای کوردی لە پاریس لە ١٢ کەس پێکدێت کە چواریان نوێنەرانی حکوومەتی فەرەنسین و پێکدێن لە نوێنەرانی ھەریەکە لە وەزارەتەکانی (ڕۆشنبیری، پەروەردە، کارووباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ)ی حکوومەتی فەرەنسا. ئەنیستیوتی کوردی پاریس لە دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا بەگشتی یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە خزمەتێکی بەرچاوی بە دۆزی کورد لەھەرچوار پارچەی کوردستان کردووە، لە ڕووی سیاسی و مرۆیی و کلتوری و خوێندن. پەیمانگاکە ساڵانە چەند بۆرسێکی خوێندن بۆ ژمارەیەک لە خوەندکارانی کورد دابین دەکات بۆئەوەی بتوانن لەزانکۆکانی فەرەنسا درێژە بەخوێندن بدەن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.institutkurde.org/en/publications/kurmanci/
  2. ^ "ئەنستیتوتی کوردی لە پاریس". www.france.gov.krd. پاریس: نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا. Retrieved 13ی Decemberی 2023. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی ئینستیتیوتی کوردیی پاریس